لیژنەی ئەمنی سەید سادق بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانی ( قوباد تالەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبۆوەو چەند بڕیارێکی دەرکرد لەوانە :
٢- دەست بەسەرداگرتنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبیلانەی بێ سەرەتان و جامی ڕەش و پەردە و لەزگەیان لێدراوە یان ھەڵگری تابلۆی ساختە و رەشن .
٣- دەست بەسەرداگرتنی ھەموو جۆرە چەکێکی بێ مۆڵەت ، جگە لەو چەکانەی مۆڵەتی رەسمی وەزارەتی ناخۆیان پێ دراوە.
٤- قەدەغەکردنی ھەڵگرتنی چەک لە لایەن کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنیەکان لە دوای دەوامی رەسمی خۆیان .
٥- قەدەغەکردنی جام ڕەش و لێدانی پەردە لە ئۆتۆمبیلی سەرجەم فەرمانگەکان و ھێزە ئەمنیەکان و ھاووڵاتیان .
٦- قەدەغەکردن و دەست بەسەردا گرتنی پێناس ( ھەویە)ی نا رەسمی لە لایەن ھەر کەس و لایەنێک بێت.
٧- ئاگاداری سەرجەم پێشانگاکانی جوانکاری یٔۆتۆمبیل بکرێت ، کە نابیت کاری ( جام ڕەشکردن و لێدانی لەزگە و پەردە ) بۆ ھیچ جۆرە ئۆتۆمبیلیک بکرێت ، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێت بە داخستنی شوێنەکەی .
٨- ئاگاداری سەرجەم پیشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل دەکەین کە نابیت مامەڵە بە ئۆتۆمبیلی (بێ سەرەتا و ھەڵگری تابلۆی تاختە یان رەش ) بکەن و لە ناو پێشانگاکانیاندا بوونی ھەبیت ، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن بە داخستنی شوێنەکانی
ھاوکات ھەڵوێست و ستراتیژی یەکێتی بۆ کۆی ھاوکێشەکان روونکردەوە و جەختی لە سیاسەتی نیشتمانی و ھاوسەنگی یەکێتی کردەوە بۆ پرسەکان، ھەروەھا پاراستنی یەکڕیزی نێو ماڵی کوردیشی بە گرنگ وەسفکرد.
راشیگەیاند، مەڵبەندەکان و کادرانی رێکخستن شادەماری یەکێتین و ماندووبوونیان جێگای ستایش و پێزانینە، پێویستە وەک ھەمیشەش کادر و ئەندامانی یەکێتی خزمەتکاری خەڵک بن و مەڵبەند و ئۆرگانەکانیش ببنەوە بە ماڵی راستەقینەی حیزبایەتی و تێکۆشانی سیاسی و رێکخراوەیی، ھاوکات بەبێ جیاوازی پردی پەیوەندی گەیاندنی دەنگی کۆمەڵانی خەڵک بن بە یەکێتی و حکومەت.
وتیشی، چاوەڕوانن حزب و ژیانی سیاسی مەدەنی تەندروست بکرێتەوە و بەرێگەی راستەقینەی یەکێتی نوێدا بڕوات، لێپرسراوی مەڵبەندەکانیشی راسپارد، ئەو ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت بکەنە بەڵگەی دەستەگوڵی یەکێتی بۆ ھاووڵاتییان و دەستمایەی سەرکەوتنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لەم ھەڵبژاردنەدا.
د. ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران کردوو ڕایگەیاند ، ھیواخوازین ئەم یادە ببێتە مایەی لێکنزیکبوونەوەی زیاتری ھێزە سیاسییەکانی کوردستان و قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکان و تەبایی نێوماڵی کورد .
دەقی پەیامەکە :
بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان..
بەڕێزان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان..
بەبۆنەی (١٢) دوانزەھەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان، جوانترن پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامان و ھەڵسوڕاوانی بزوتنەوە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، ھیواخوازین ئەم یادە ببێتە مایەی لێکنزیکبوونەوەی زیاتری ھێزە سیاسییەکانی کوردستان و قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکان و تەبایی نێوماڵی کورد.
ھاوکات پێشبینیمان ئەوەیە کە تیمەکانی بزوتنەوەکە لە پەرلەمان و حکوومەت پەیوەستی بەرنامە و ئامانجەکانی گۆڕان بن و ڕۆڵێکی کارا بگێڕن لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە ڕِەواکانی گەلەکەمان لەسەر ئاستە جیاوازەکانی حوکمڕانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بە ئاڕاستەی خزمەتکردنێکی باش و شایستە بە ھاونیشتمانییان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کاراکردنی پرۆسەی چاکسازیی سیاسی و حوکمداری.
ھەمیشە شاد و سەرفراز و سەرکەوتووبن.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٧/٢٥
بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی ١٢یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات و لە پەیامێکیدا رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە ھەلومەرجێکی سەختی سیاسی و ئابوریدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە ھێز و تواناکان لەپێناو زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکان یەکبخەین و یەکڕیز و یەکدەنگ بین.
دەشڵێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکان دەکاتەوە بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و بەدیھێنانی خواستەکانی خەڵک و سەرخستنی پڕۆژەی راستەقینەی چاکسازی.
راشیگەیاند، خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی زیاتر لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن تاوەکو پێکەوە لە پڕۆژەیەکی سیاسی و نیشتمانیدا لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ھەنگاوی گەورە و کوردستانیانە بنێن و کوردستانێکی ئارام بونیاد بنێن و قەوارەی ھەرێم بەھێزتر بکەن، کە بۆ ئەوەش پشتیوانی و کۆدەنگی سەرجەم ھێز و لایەنەکان گرنگە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا رایگەیاند، بەپێویستی دەزانم جەخت لە ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی یەکێتیی و گۆڕان بکەمەوە کە دوا سپاردە و ئامانجی ھەردوو سەرکردەی مەزن مام جەلال و کاکە نەوە بوو.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتیی لە دەستپێکێکی نوێ و لە قۆناغێکی نوێدایە، پێشمانوایە بەردی بناغەی چاکسازی و بەرەوپێشچوون لە بەھێزکردنی رایەڵەکانی پەیوەندیی ھێزە سیاسییەکانی کوردستاندا دێتەدی، پێداگرین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندی گەندەڵی و یاساشکێنی لەپێناو ئەوەی بگەینە حوکمڕانییەکی دروست و رەشید کە خەونی چەندین ساڵەی گەلەکەمانە.
راشیگەیاندووە، ئەرکی یەکێتی و گۆڕانە لە سەرکردایەتییەوە تا بنکە جەماوەرییەکان ھاوپەیمانی کوردستان سەربخەن لە ھەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەھاوکاری ھەموولا دەتوانین یەکدەنگییەکی کوردستانی لەسەر نەگۆڕە نیشتمانی و نەتەوەییەکان لە عێراق دروست بکەین و مافە دەستوریی و نەتەوەییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەستەبەر دەکەین.
قوباد تاڵەبانی دەشڵێت یەکێتیی لەسەر گفت و بڕیاری خۆیەتی، بەگیانێکی تازەو بەکردەیی ئەمجارەیان کار بۆ چاکسازی و گۆڕانکاریی دەکات و بە دەستێکی ئاسنین بەگژ خوار و خێچیییەکاندا دەچێتەوە، کۆمەڵانی خەڵکیش دڵنیا دەکەینەوە لە ئەمڕۆ بە دواوە دەرەنجامی ھەوڵەکانمان بۆ چاکسازی و کۆتاییھێنان بە گەندەڵی دەبینن. لەم ئەرکە نوێیەش کە خستوومانەتە بەردەم خۆمان چاومان لە پشتیوانی ھاوپەیمان و دۆستەکانمانە.
لە ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕاندا، وەفدێکی یەکێتی بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی گردی زەرگەتەی کرد و ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەموو ئامادەکارییەک بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە و بەم نزیکانە سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان بە ھەماھەنگی نێوان یەکێتی و گۆڕان دیاری دەکرێت