شاناز ئیبراهیم ئەحمەد 50 ملیۆن دیناری گەیاندە نەخۆشخانەی ژیان لە چوارقوڕنە
کوردسات نیوز
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نەخۆشخانەی ژیان هاوكاری
هاوكاریەكەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كە خۆی لە پەنجا ملیۆن دینار دەبینێتەوە و تایبەت دەبێت بەو نەخۆشخانەیەو خۆبەخشانی نەخۆشخانەكە كە خزمەتێكی بەرچاو بە تووشبوانی كۆڕۆنا لەسنورەكە دەكەن.
بەكر رەسوڵ جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەڕین رایگەیاند یەكێتی وەك هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بووە و بەتایبەتیش سنوری ئیدارەی راپەڕین و هەر ئەمڕۆ دیاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و شاناز گەیەندرایە نەخۆشخانەی ژیان لە چوارقوڕنە.
لای خۆشیەوە دكتۆر دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری تەندروستی راپەڕین رایگەیاند هاوكاریەكی تری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان گەیەندرایە سنورەكە كە بەپاڵپشتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بووە.