دەقی پەیامەکە...

"بۆ کەناڵی کوردسات  "

کەناڵی کوردسات یان کەناڵی نیشتیمان، یان کەناڵی چڵە نێرگزەکە، یان کەناڵی کوردان و ماڵی ھەموان، ھەموو ئەو ناوانە بۆ کەناڵی کوردسات کەمن و زۆرنین .

لە یادی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کەناڵی چڵە نێرگزەکە دا، ئەم چەندە پەیڤە دەکەم بە ملوانکەی بۆ وتنی چەند راستیەک  بۆ خزمەتە زۆرە کانی ئەم کەناڵە ئازیزە، کە پێشکەشی کردووە و بەردەوامیشە لە پێشکەشکردنی خزمەتە، بە فەرھەنگ و ئەدب و زمان و کەلتورو فۆلکلۆری ئاوازی ڕەسەنی  کوردی لە ھەر چوار پارچەی کوردستان، جێگای خۆیەتی ئاماژە بە دەوری کوردسات بکەین لە بواری دۆبلاژیش خزمەتێکی زۆری تاک بەتاک و خێزانی کوردی کردوە، دەکرێت ئاماژە بەدەوری ئەلقە دۆبلاژکراوەکان و بەرنامەی بەرنامە و دەیان نمونەی تر بدەین، ناکرێت باسی کورد ئایدڵیش نەکەین کە جوانترین دیاری کوردسات بوو بۆ کچ و کورانی ھەر چوار پارچەی کوردستان، لە ڕێگای ئەم بەرنامە جوانیدا کوردانی ھەر چوار پارچەی لە دەوری خۆی کۆکردەوە، ڕاستگۆیانە کەناڵی ھەموان بوو، کەناڵی کوردان بوو، کەناڵی دڵخوازی خێزانی کورد بوو، لە ڕاستیا دەست پێشخەریەکانی ئەوەندە زۆرن لە ئەژمار نایەن، بەڵام ھەمیشە بڵندگۆی پەیامی کوردانە و مرۆڤ دۆستانە بوە ، لە خۆشی و ناخۆشیەکانیشدا ئەوا خەمی ھەموانی کردۆتە کۆڵ و کەوتۆتە ڕاگەیاندنی چەندان کەمپین بۆ گەیاندنی پەیامی ھاوکاری ماددی و مەعنەوی ، بۆیە لەم یادە فرە قەشەنگ و ئامادە لە ڕۆحدا، ناکرێت ھیوای کاری باشتری بۆ نەخوازین وداوای کاری باشتری لێنەکەین، لەم یادەدا داواکارم کوردسات درێژە بە بەرنامەی کورد ئایدڵ بدات،  دەستبکات بە بەرھەم ھێنانی فیلمی کوردی مێژوی و دۆکۆمێنتاری لەسەر مێژووی کورد و کەسایەتییە سیاسی و ھونەری و کۆمەڵایەتیەکانی کورد، بۆ ئەمەش کە تاکە کەناڵە دورە لە بەرنامەی سیاسی و حزبی، ھیوادارم بەردەوام خۆی بەدوربکرێت لە پەیامی حزبی، جێگای خۆیەتی داوا لە کەسایەتیە خواپێداوەکان بکات بۆ سەرخستنی پڕۆژە نیشتیمانیەکان چونکە لە ڕاستیدا کەناڵی کوردسات بڵندگۆ و خەمخۆری ئەدەب و فەرھەنگی کوردە.

جێگای خۆیەتی بەم بۆنەیەشەوە سڵاو ڕێزو چەپکە گوڵی ڕێزو وەفا و خۆشەویستی پێشکەش بە خاتوو ھێرۆخان " بکەین کە دامەزرێنەرو دەوری کاریگەری ھەبوە لە سەرخستنی ئەم پرۆژە نیشتیمانیە ، "  داخەکەم پێگەی سیاسیەکەی غەدری زۆری لەم خاتوونە کردوە ، خۆزگە شارەوانی و ھونەرمەند و ئەدەب دۆستان بەیەکەوە  بە پەیکەرێکی شایستەی ھێرۆخان سوچێکی شاریان دەرازاندەوە ،لێرەوە ھیوای تەندروست باشی بۆ دەخوازم ، جێگای خۆیەتی پیرۆزبای لە کارمەندان و  ستافی کوردسات  و ھەموو ئەوانەی بکەین کە ڕۆژێک لە ڕۆژان، بەھەر رێگایەک خزمەتێکی ئەم کەناڵەیان کردوە، چەپکێ نێرگز بۆ بینەرانی کوردسات و تەوای 
ستافی کوردسات.

سلێمان مستەفا حەسەن