کوردستانکوردستان

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا شەوی رابردوو گوندەکانی "گەڵی ڕەش، کەمکۆڕان، تالستا و خنێرە و لۆلان"یان لە سنوری برادۆست بە چڕی بۆردومانکرد.

وتیشی، بەھۆی بۆردومانەکەوە زیانێکی زۆر بە سروشت و ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە، ھاوکات بۆردومانەکە ترس و دڵەراوکێی لە نێو ھاوڵاتیان و جوتیارانی ناوچەکە دروستکردووە، کە بەھۆی ئاژەڵدارییەوە ھاتوچۆی ئەو گوندانە دەکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای بۆردومانەکە بۆ ماوەیەکی زۆر فڕۆکە جەنگییەکان بە نزمی بە ئاسمانی سنووری برادۆستدا سوڕاونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراویکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەپێی یاسای قەدەغەکردنی زیادەڕەوی دروستکردنی خانووی لە سنووری گوندەکانی ناو ماستەرپلانی شاری سلێمانیدا راگرتووە، چونکە فراوانکردنی سنووری ئەو گوندانە تەنیا رێکاری ئەندازەییان بۆ کراوە، ھێشتا رێکارە یاساییەکانیان تەواونەکراوە.

راشیگەیاندووە، بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ فراوانکردنی حەرەمی ٢٩ گوند، ھێشتا پەسەند نەکراوە، بۆیە لە رووی یاساییەوە ئەو سنوورە فراوانکراوانە بە سنووری حەرەمی گوند دانانرێن و بەر یاسای تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەکەون، نەوەک یاسای تاپۆکردنی حەرەمی گوندەکان.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، یەکێک لە مەرجەکانی تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆ ئەوەیە کە خانووەکە پێش ٣١/١٢/٢٠٢٠ دروستکرابێت، لەبەرئەوە شارەوانی ناتوانێت رێگەپێدان بدات بە دروستکردنی خانوو لەو سنوورە فراوانکراوانەدا ھەتا فەرمانیان بۆ دەردەچێت بە ئەژمارکردنیان بە سنووری حەرەمی گوند.

شارەوانی سلێمانی دەشڵێت، پێویستە موختاری ئەو گوندانە رێگە نەدەن بە کاریی نایاسایی لە گوندەکانیان و شارەوانی چاوەڕوانی پەسەندکردنی بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگایە لەو بارەیەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی بە ھێز لە فڕۆکەخانەی ھەریر بیستراوە و دوکەڵێکی زۆر لە فڕۆکەخانەکە بەرزبوەتەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنیش ھەواڵەکەی بۆ کوردسات نیوز پشتڕاستکردوەتەوە، کە درۆنێک لەناو فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەخوارەوە و تائێستا زیانەکانی نەزانراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی پێنج شەممەش بە درۆنی بۆمبڕێژکراو ھێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەی ھەریر و ئاگر لە کۆگای فڕۆکەخانەکە کەوتەوە، مقاوەمەی ئیسلامیش بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکە راگەیاند.

ھەروەھا بەپێی راگەیەندراوێکی مقاوەمەی ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە لە رێگەی دوو درۆنەوە ھێرشیان کردوەتە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە رمێلان لە سوریا، راستەوخۆ ئامانجەکانیان پێکاوە.

ھاوکات بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە تائێستا، ٤٨ جار لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە ھێرشکراوەتە سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا و لەئاکامی ئەو ھێرشانەش ٥٦ ئەمریکی برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، رەوشی کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە غەززە بە رەو داڕوخانی یەکجاری دەچێت و زیاتر لە نیوەی نەخۆشخانە سەرەکییەکانی ئەو شارە بەھۆی ھێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە وێران بوون لە کارکردن وەستاون و ناتوانن نەخۆش و بریندارەکان چارەسەر بکەن.

تیشی ھەندێکجار بریندار و ئەوانەی پێویستییان بە نەشتەرگەرییە بەبێ سڕکردن چارەسەریان بۆ دەکرێت کە ئەوەش لە بواری تەندروستیدا زۆر مەترسیدارە بەڵام ناچارن بەو شێوەیە کار بکەن.

تیدرۆس ئەدھانۆم باسی لەوەشکردووە، رەوشی منداڵانی غەززە لە زۆربەی چین و توێژەکانی تر مەترسیدارترە و بەپێی بەڵگە و ئەو ئامارە رەسمی و باوەڕپێکراوانەی کۆیان کردوونەتەوە، بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە لە ھەر ١٠ دەقەیەکدا لە غەززە منداڵێک دەکوژرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە پەراوێزی کارەکانی کۆنگرەی لوتکەی عەرەبی لە شاری ریاز، لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆبوەوە، لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا و چۆنییەتی پەرەپێدانیان و دوایین پێشھاتەکان لەسەرئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و رەوشی فەلەستین و تاووتوێ کران.

لە دیدارەکەدا د. لەتیف رەشید جەختیکردەوە لەسەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و سوریا و پێویستی پەرەپێدانی ھاریکاری لە ھەموو بوارەکاندا بە شێوەیەک، خزمەت بە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوو گەلی برا بکات، ھەروەھا گرنگی بەردەوامبوونی پێکەوە کارکردنی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و توندڕەوی، دوپاتکردەوە.

ھاوکات ھەڵوێستی عیراقی لە پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین بۆ بەدەستھێنانی مافە رەواکانی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین، دوپاتکردەوە.

سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی سوریا بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانیان کرد بۆسەر غەززە، کە خەڵکی مەدەنی و نەخۆشخانەکان دەکرێنە ئامانج، جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی دەستبەجێ راگرتنی بۆردومانەکان و پاراستنی خەڵکی مەدەنی و دڵنیابوون لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بە خێزانە گەمارۆدراوەکان و دابینکردنی ڕێڕەوی ئارام بۆیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی یەکشەممە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و تیمێکی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، سەردانەکەش لەسەر رێککەوتنی ھەردوو سەرۆکوەزیران بووە.

وتیشی، وەزیری نەوتی عێراق و تیمەکەی دوو بۆ سێ رۆژ لە ھەرێمی کوردستان دەمێننەوە و لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکانیش کێشەی تێچووی بەرھەمھێنانی نەوت و رێکارەکانی دووبارە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمە، تاکو دۆسیەی نەوتی ھەرێم و کێشەکانی پێکەوە چارەسەر بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، لە نزیک گوندی ساڵەیی لە ناحیەی لەیلان، ژنێک بەدەستڕێژی گولە کوژراوە کە لەگەڵ براکەیدا بووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان رۆگیان پێبووە.

دەشڵێت، ژنەکە تەمەنی ٢٨ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی پەنجاعەلیی شاری کەرکوکە، ساڵێک لەمەوبەریش ھاوسەرەکەی کوژراوە.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، ئەوانەی ئەو ژنەیان کوشتووە، دوو کەسی خزمی ژنەکەن و بە دەمانچە و کڵاشینکۆف تەقەیان لێکردووە و ١٥ قەوانی فیشەک لە شوێنی رووداوەکە دۆزراوەتەوە.

ئاشکراشیکرد، ھۆکاری کوشتنی ئەو ژنە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە و بکوژەکانیش ناسراون و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە دوو دیداری جیادا لە بارەگای مەڵبەندی حەوتی نەینەوا، ئاراس محەمەد ئاغا چاوی کەوت بە ژمارەیەکی زۆری گەنجان و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی لە موسڵ و ژمارەیەکی زۆری چالاکوانی شارەکە و رایگەیاند، ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا پشتگیری تەواوی پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا دەکات بەبێ جیاوازی بۆیە کاندیدەکانی پێکدێت لە ھەموو پێکھاتە و ئاین و نەتەوە جیاوازەکانی شارەکە، جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت بە ھەمووان ھەوڵی سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەلکی نەینەوا و کاندیدەکانی بدەین.

ھەروەھا ئاراس محەمەد ئاغا و وەفدی ھاوڕێی سەردانی خزمانی "البوسیف"_یان کرد لە ناوچەی حەمام عەلی لە پارێزگای نەینەوا و چاوی کەوت بە کەسایەتی و پیاوماقوڵانی "البوسیف"، رۆڵی خزمانی "البوسیف" بەرزنرخاند لە ئاشتەوایی و خزمەتکردن نێو کۆمەڵگا لە دەڤەرەکە.

لای خۆیانەوە خزمانی "البوسیف" ستایشی ھەوڵ و کۆششەکانی یەکێتی و ئاراس محەمەد ئاغا_یان کرد و رایانگەیاند، وەک ھەمیشە لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال دەبن، یەکێتی بە حزبی خۆیان دەزانن و پشگیری و پشتیوانی خۆیان و خانەوادکەیان بۆ لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا و کاندیدانی دووپاتکردەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تورکیا سنوری گوندەکانی چیای گارە و مەتینای لە رۆژھەڵاتی ئامێدی تۆپباران کرد، ئەوەش ترسی لای دانیشتووانی گوندەکان دروستکردووە.

ھاوڵاتیانی گوندەکانی چیای گارە و مەتینا دەڵێن، ئەگەر بۆردومانەکان بەردەوام بن زیانی زۆر بە کشتوکاڵ و باخدارییەکانیان دەگات و بۆ پاراستنی گیانی خۆشیان بێت، ناچارن گوندەکانیان چۆڵ بکەن، بۆیە داوای راگرتنی ھێرشەکان لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق دەکەن.

پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەشکرد، ماوەیەکە سوپای تورکیا ئامێر و کەلوپەلی تایبەت بە دروستکردنی رێگای سەربازیی ھێناوەتە سنوری گوندەکانی نھێلی و دەیەوێت بەدروستکردنی رێگەی سەربازی، ئەو ناوچانە بە باکوری کوردستانەوە ببەستێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو رێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەم، دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەک کە دژی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمارکراوە کۆدەبێتەوە، تایبەت بەو ٢ ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دینارەی کە بڕیاریداوە بە قەرز بدرێتە حکومەتی ھەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی ھەرێم.

سکاڵاکە، لەلایەن مستەفا سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە تۆمارکراوە و تیادا داوایکردووە، دادگای فیدراڵی بڕیاری ناردنی قەرز بۆ حکومەتی ھەرێم بە نادەستووری لەقەڵەم بدات.

تائێستا لەو دوو ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دینارەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە قەرز بدرێتە حکومەتی ھەرێم، بڕی ترلیۆنێک و ٤٠٠ ملیاری دراوەتە حکومەتی ھەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی ھەرێم و تەنھا  بڕی ٧٠٠ ملیار ماوە بنێردرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک لەماوەی رابردوودا نووسراوێکی ئاڕاستەی خوێندنگاکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی کردبوو تیایدا داوایکردبوو چەند پیتێکی زمانی کوردی لەلیستی ناوی خوێندکارانی پۆلی شەشی سەرەتایی بەکارنەھێندرێت و لەجیاتی ئەو پیتانە ھاوتا عەرەبیەکانیان بەکاربھێنێت.

بڕیارەکەی پەروەردەی کەرکوک ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە، دواتر بە ھەوڵی سامان مەجید یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک و سەباح حەبیب نوێنەری کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توانرا ئەو بڕیاڕە ھەڵبوەشێندرێتەوە و کاری پێنەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێوییستە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێکی تایبەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامبدات، پێش دەستپێکی پشووی وەرزی یاسادانان لە ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەوەشی خستەڕوو، ٧ی کانوونی دووەمی ساڵی داھاتوو، تەمەنی یاسایی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی دێت و ئەنجومەنی نوێنەرانیش سێ رۆژ دوای ئەوەی پشووی وەرزی یاسادانانی کۆتایی پێدێت، بۆیە پێویستە پێش پشووی وەرزی یاسادانان تەمەنی کۆمسیۆنەکە درێژبکرێتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، ئەگەر تەمەنی کۆمسیۆن درێژ نەکرێتەوە، ئەوا دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کاتی لەبەردەست نامێنێت بۆ ئامادەکارییەکانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات ١١:٤٦ خولەکی شەوی رابردوو، درۆنێک دوای ئەوەی لە بنکەی سەربازی ھەریر نزیک بووەتەوە، لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە خراوەتەخوارەوە.

ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوزیش رایگەیاند، ئەو دەنگە بەھێزەی شەوی رابردوو کە لە نزیک فڕۆکەخانەی ھەریر بیستراوە، لەکاتی خستنەخوارەوەی ئەو درۆنە دروستبووە لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە.

رۆژی ٧ی ئەم مانگەش گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" رایگەیاندبوو، لە رێگەی دوو درۆنەوە ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەریر و ئامانجەکەیشیان پێکاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قاھیرە لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ھێرۆ مستەفا لەم کاتەدا کە پەیوەندییەکانی واشنتۆن و قاھیرە بەرەوپێشچووە ئەو ئەرکەی پێدەسپێردرێت و ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە چڕ دەکاتەوە. 

ھێرۆ مستەفا لە ساڵی ١٩٧٣ لە ھەولێر لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٦ لەگەڵ خێزانەکەی مافی پەنابەرییان لە ئەمریکا وەرگرتووە، ھەشت زمانیش دەزانێت کە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی و فارسی و یۆنانی و ھندی و پورتوگالین.

کۆشکی سپی رایگەیاندووە، ھێرۆ مستەفا چەندین پۆستی وەرگرتووە، وەک باڵیۆزی بولگاریا لە ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٣ و پۆستی باڵای ھەبووە لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە لشبونە و نیودلھی. 

لە حکومەتی ئەمریکاش پۆستی دیپلۆماسی ھەبووە، وەک راوێژکاری جێگری پێشووی سەرۆک بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی ئەفغانستان لە وەزارەتی دەرەوە و چەندین پۆست و ئەرکی دیکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، رۆژی حەوتی ئەم مانگە کۆڵبەرێکی کورد بەناوی کەیوان ئیسماعیلپوور، تەمەن ٢٣ ساڵ کە خەڵکی شاری سەردەشتە، لەلایەن ھێزی پاسەوانی سنورەوە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و بەسەختی بریندار بووە.

باسی لەوەشکردووە، دوێنێش کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی بانە بەناوی بارزان نانەوا لە سنووری "ھەنگەژاڵ"ی ئەو شارە، دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و بەسەختی برینداربووە، لەئێستاشدا دۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.

پێشتریش ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاماژەی بەوەکردبوو، شەوی سێشەممەی رابردوو لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود دەستڕێژی گولـلە لە ژمارەیەک کۆڵبەر کراوە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە و  ١٤ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون کە برینی بەشێکیان سەختە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیجی رەسمی دژەتیرۆری کوردستان-ھەولێر بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو لە سەعات ١١:٣٠ خولەک و سەعات ١٢:٤٠ خولەک، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی ھەریر لە پارێزگای ھەولێر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان، ھێرشەکان ھیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.

رۆژی ٧ی ئەم مانگەش گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" رایگەیاندبوو، لە رێگەی دوو درۆنەوە ھێرشیا کردووەتە سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەریر و ئامانجەکەیشیان پێکاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...389390391392393...956