کوردستانکوردستان

رۆژی ١١ی شوباتی ٢٠٢١ ھێزێکی ئاسایشی دەرکارێ، چونە سەر ماڵی مەلا نەزیر بەرواری، لە دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستگیرکرا، لە ڕۆژی ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢١ دادگای دھۆک بە تۆمەتی “ھەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە” بە حەوت ساڵ زیندانیکردن مەلا نەزیری سزادا، دواتر بە ھەوڵی پارێزەرانی و فشاری ڕایگشتی سزاکەی بۆ سێ ساڵ کەمکرایەوە.

مەلا نەزیر بەرواری لە زیندان بوو، کاتێک دایک و باوکی بە حەسرەتی بینەوەی کوڕەکەیان بوون و گیانیانلەدەستدا، دوای ئازادکردنی راستەوخۆ سەردانی گۆڕی دایک و باوکی کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، وەفدی ھەرێم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکی لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری(پێنتاگۆن)کۆبونەتەوە، بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا دەربارەی دوا پەرەسەندنەکان و برەودان بە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیی عێراق و ئەمریکا.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ‎لە کۆبوونەوەکاندا پرسی وزە و گرنگیی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان و ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمان و پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغداد و رەوشی پێکھاتەکان و ئازادیی ڕادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال و پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەماھەنگییەکی باش لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی ھەبووە، پارەی حاجیانی ئەمساڵ بە دینار عێراقی وەردەگیرێت لەسەر بنەمای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٣٢ ھەزار دینار.

راشیگەیاندوە، تێچووی حەجی حاجیانی ھەرێم، ھەمان تێچووی حاجیانی عێراقە کە بۆ گەشتی ئاسمانی شەش ملیۆن و ٣٥٠ ھەزار دینار بۆ گەشتی وشکانی بە پاس پێنج ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار دینارە.

بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە نووسینگەکانی حەج و عومڕەی راسپاردوە، لە رۆژی یەکشەممە دەست بە وەرگرتنی پارەی حاجیان بکەن کە پڕۆسەکە ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت و لە ١٨ی ئەم مانگە کۆتایی دێت، ھەر کەسێکیش لەو ماوەیەدا پارەی حەج نەدات مافی حەجکردنی نامێنتێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوادا، سیروان رۆژبەیانی کاندیدی پارتی بە جێگری یەکەم و عومەر مەولا بە جێگری دووەمی پارێزگاری نەینەوا ھەڵبژێردران. 


ھەفتەی رابردوو یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو، کە تیایدا سەرۆکی ئەنجومەن لە عەرەبی شیعە و جێگری سەرۆک لە عەرەبی سوننە ھەڵبژێردران، لەگەڵ دەنگدان بۆ عەبدولقادر دەخیل وەکو پارێزگار، کە چەند مانگێکە بە کاتی لەو پۆستەدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکیـَتی نیشتیمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکیـَتی نیشتیمانی کوردستان و تیمی یەکێتی لە ھەوڵەکانیان بۆ چارەسەر کردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامن و سەرۆک بافڵ لە تەواوی سەردانەکانی بۆ بەغداد پرسی بودجە و موچە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق کردوەتە تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی خاتوو سەبیحە یونس ئەحمەد

‎بە خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەبیحە یونس ئەحمەد) ژنە تێکۆشەر و دایکی شەھید ھاشم جیھاز، شەھید عەقید بەکر، شەھید نەقیب کامەران، شەھید سەفین)مان پێگەیشت ، 

‎پرسە و ھاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵان لە خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمان.

‎لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو سەبیحە یونس

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەبیحە یونس ئەحمەد)، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو خانمێکی کوردپەروەر و خانەوادەکەشی نیشتمانپەروەر و قوربانیدەر بوون بۆ شۆڕش، و دایکی شەھیدان (ھاشم جیھاز، عەقید بەکر، نەقیب کامەران، سەفین)، کۆچکردنی جێگای داخی ھەمووانە.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردسات نیوز سەعات ١١:٠٠ـی پێشنیوەڕۆی سبەی یەکشەممە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە دەباشان کۆدەبنەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی یاسایی و کاروباری حکومەت تاوتوێ دەکرێن.

ھەر بەپێی زانیارییەکان ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکھێنانی حکومەتە خۆجێیەکان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراقیش لە تەوەری تری کۆبوونەوەکە دەبن.

لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و گۆڕان، ھەردوو حزبەکە ھاوڕابوون کە ھەوڵەکان چڕ بکرێنەوە تا کێشەی ژیانی ھاووڵاتییان و نەبوونی مووچە و کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد چارەسەر بکرێن، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، بڵاویکردەوە، داھاتی نانەوتی ئەم ھەفتەیە بریتی بووە لە نۆ ملیار و ١٣٢ ملیۆن و ٣١٥ ھەزار دینار.

بەپێی داتاکان، ٧٥٪ی داھاتەکان نەختینەیە و ١٨٪ش بەشێوەی چەکە، ٧٪یش بەشێوەی مقاسەیە، ئەوەش بەراورد بە ھەفتەی ڕابردوو بە ڕێژەی ٥٦.٩٨٪ واتە ١٢ ملیار دینار کەمیکردووە، بەجۆرێک ھەفتەی رابردوو داھاتەکە ٢١ ملیار و ٢٢٨ ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکان، رۆژانە و ھەفتانە و مانگانە و ساڵانە داھاتی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاودەکاتەوە، ئەم ئەزموونەش تەنیا لە سلێمانی ھەیە و لە پارێزگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان کاری پێناکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە ١١ی ئەم مانگە دادگاکە لەسەر چوار سکاڵای جیاواز کۆدەبێتەوە کە یەکێکیان تایبەتە بەو سکاڵایەی کە زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە کە تیایدا داواکراوە ماددەکانی (١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦) لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ بە نادەستوری دابنرێت کە تایبەتن بە بازنەی ھەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان.

دواین دانیشتنی دادگای فیدراڵی کە لەسەر ئەو پرسە بەڕێوەچوو، رۆژی ٤ی ئەم مانگە بوو، بەڵام دانیشتنەکە بۆ رۆژی ١١ی ئەم مانگە دواخرا بەھۆی ئەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی داوای لە کۆمیسیۆن کرد زانیاری لەسەر ژمارەی دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان بۆ بنێرێت.

پێشتریش چەندجارێک دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکەوە دواخستووە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت لە دانیشتنەکەی ١١ی ئەم مانگدا بە یەکجاری بڕیاردان لەبارەی ئەو پرسەوە یەکلایی بکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، لەچەند رۆژی رابردوودا ھێزە ئەمنییەکانی ئێران ژمارەیەک کۆڵبەریان دەستبەسەرکردووە و لە مەودای چەند مەترێکەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێیان کردوون و بەو ھۆیەشەوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی یوسف مەھابادی، تەمەن ٢٦ ساڵ و فەرزاد کە ھەردووکیان خەڵکی شاری مەھابادن بەسەختی بریندار بوون.

ھەروەھا رۆژی دووشەممەش کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز بە ناوی نیزام تەیموری، بە تەقەی ھێزە ئەکنییەکان بەسەختی بریندار بووە.

ھاوکات ڕۆژی چوارشەممەی رابردووش، لە سنووری ھەنگەژاڵی بانە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی سۆران ڕەحیمی تەمەن ١٩ ساڵ کە خەڵکی شاری سەقزە و ئەیووب مەحمودی تەمەن ٣٥ ساڵ کە خەڵکی شاری بانەیە، بریندار بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. دیندار زێباری لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەوە سێیەم راپۆرتە لەسەر رەوشی رۆژنامەنووسی بڵاودەکرێتەوە، ئەوەش ئاماژەیەکە کە کۆمەڵگای مەدەنی ئازادانە کاری خۆیان لە ھەرێم ئەنجام دەدەن.

راشیگەیاند، لە ساڵانی ڕابردوودا بەسەدان میدیای جۆراوجۆر مۆڵەتیان پێ بەخشراوە و کارئاسانییان بۆ کراوە، ئازادی کاری میدیایی ڕێزی لێدەگیرێت و پەرەی پێدەدرێت.

رۆژی ٧ی ئەم مانگە رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا ١٦٤ پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسانی ھەرێم ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش ٤٧%ی پێشێلکارییەکان لە پارێزگای ھەولێر بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی...

ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی ٢٠ ساڵەی مورافەعە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال لە ئەنجوومەنی حوکم دەکەینەوە، یادی ئەو رۆژەی سەرۆک و رابەرمان بە نەخشە و بەڵگەی مێژووییەوە کوردستانیبوونی کەرکووکی سەلماندەوە.

کەرکووکی قودسی کوردستان بەشێکی گەورە و گرنگی خەباتی سیاسیی سەرۆک مام جەلال بوو، ئەمڕۆش ئێمە بە ھەمان وزە و رۆحییەتەوە درێژە بەو سیاسەتە دەدەین و خەبات لەپێناو سەربەرزیی و سەرفرازیی کەرکووک و خەڵکە تێکۆشەرەکەیدا دەکەین.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە لە کەرکووک و لەناو دڵی خەڵکە خۆڕاگرەکەیدا بووە، خەمی کەرکووک خەمی ئێمەیە و گەیشتن بە مافە یاسایی و دەستوورییەکانیشی لە ئەستۆی ئێمەیە. 

ئێمە دەمانەوێت کەرکووک وەک ھەمیشە نموونەی باڵای ئاشتەوایی و پێکەوەژیان بمێنێتەوە و خەباتیشی بۆ دەکەین، کەرکووک ئەو شارە بێت کە ھەموو دانیشتووانەکەی بەسەرجەم نەتەوە و پێکھاتەکانەوە دوور لە ناکۆکی، بە خۆشەویستی و بەرپرسیارێتییەوە کار بۆ داھاتوویەکی پرشنگدارتر بکەن و کەرکووک ببێتەوە بەو شارەی ھەمووان خەونی پێوەدەبینن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە کۆڵۆنیڵ لۆکا ڤیلیسک و تیمێکی یاوەری لە تیمی مەشقکردنی سەربازی ھێزەکانی ئیتاڵیا لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق کرد. 

لە دیدارێکدا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی ستایشی ھێزە سەربازییەکانی ئیتاڵیای کرد لە رۆڵگێڕانیان لە پشتگیریکردنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رووی مەشقپێکردن و راھێنان، ھەروەھا لە رووی پشتگیریکردنیان لە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی روبەڕوبوونەوەی تیرۆردا و بەردەوامیان لەو پشتگیریکردنە. 

 لە بەرامبەردا کۆڵۆنیڵ لۆکا ڤیلیسک ھەڵوێستی  لێپرسراوی  ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ی بەرز نرخاند.

لە بەردەوامی پەیوەندیکردنی بە ھێزەکانی ئیتاڵیا لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق دا ھەروەھا مانەوە و بەردەوامی پشتگیری ھێزەکانی ئیتاڵیای دووپاتکردەوە لە "پشتگیریکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە". 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامی کۆتایی کۆنفرانسی دووەمی مەکتەبی ڕێکخستن...

ھەڤاڵانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 

تێکۆشەرانی خەباتی ڕێکخراوەیی لە ھەموو قۆناغ و لە ھەموو ئاستەکاندا، لە قۆناغی ڕێکخستنی نھێنی تا زیندان، تا تێکۆشانی حزبایەتی لە کوردستانی ئازاد دا. ھەڤاڵانی دێرین تا ھەڤاڵانی تازە پەیوەستبوو بە  ڕێبازیی پیرۆزی یەکێتیی بوونەوە. 

بە شانازی و بە ئومێدێکی زۆرەوە بە دوا ڕۆژی ھەڤاڵێتی و پێکەوە کارکردن و گەشەپێدانی ڕێکخستنەکانی حزبی شەھیدانەوە ، وەک بەشێک لە بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەم ڕۆژانی (٦-٧-٨)ی شوباتی ٢٠٢٤ لە ژێر دروشمی
( میتۆدێکی نوێ بۆ ڕێکخستنێکی سەردەمیانە) مەکتەبەکەتان، مەکتەبی ڕێکخستن، کۆنفرانسی گشتی خۆی سازکرد، دوای سێ ڕۆژی گفتوگۆی ھەڤاڵانە، دیموکراتیانە و بەرپرسانە گەڵاڵەی کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیازی تازەگەرانەی کردووە کە بۆ مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڤاڵ (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بەرزی دەکاتەوە بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی و ئینجا پەسەندکردنی .

کۆنفرانسی گشتی دوای کۆمەڵێک مینی کۆنفرانس و کۆبوونەوەی فراوانی ئۆرگانەکانی ڕێکخستن ھات، ئەمەش بە سوود وەرگرتن لە بیر و ھزری دەوڵەمەندی ھەڤاڵان و بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ھەڤاڵانی (مەکتەبی سیاسیی ، سەرکردایەتی ،  تێکۆشەران ، ئەکادیمی و ھەڤاڵانی بە ئەزموونی کاری ڕێکخراوەیی) کە ژمارەیان (٤٧٠) ئەندامی کۆنفرانس بوون و بەسەر ھەشت لیژنەدا دابەشبوون، بەم شێوەیەی خوارەوە: 

• لیژنەی پەیکەربەندی (٢٣٧) ھەڤاڵ بەشداربوون. 

• لیژنەی نەخشە ڕێگای نوێ (٩٩) ھەڤاڵ بەشداربوون.

• لیژنەی بەشداری گەنجان و ژنان (٩٢) ھەڤاڵ بەشداربوون.

• ئەنجومەنی پشتیوانی مەڵبەندەکان (٩٠) ھەڤاڵ بەشداربووون.  

• کاری ڕێکخراوەیی لە ناوەندە زانستییەکان (٨٨) ھەڤاڵ بەشداربوون.

• ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (١٠٨) ھەڤاڵ بەشداربوون. 

• پێداویستییە کارگێڕییەکان (٥٢) ھەڤاڵ بەشداربوون.

• پەرەپێدانی توانای کادر (٢٢٤) ھەڤاڵ بەشداربوون. 

لە ھەرھەشت لیژنەدا ھەموو گرفتەکانی کاری ڕێکخراوەیی و ئەزموونەکانی سەرکەوتن و پاشەکشێ و ھەموو ئومێدەکانی نوێکردنەوە و پەرەپێدانی ڕێکخستن و گەشەپێدانی، بوون بە ھەوێنی دیالۆگ و پەیپەری ڕاستکردنەوە و پێشنیازی بەجێ لە خزمەتی ڕێکخستنی داھاتووماندا. 

ھەڤاڵان؛

وێڕای ھەڤاڵانی بەشدار لە لیژنەکان و سەرەڕای سەدان پێشنیاز و ڕاپۆرتی بەجێ، پشتیوانی بێ درێغی سەرۆکی یەکێتیی و ھەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، ئەم کۆنفرانسە بە سەربەرزی و ئومێدێکی زۆر و بە گیانی بەرپرسیارێتی بەرامبەر ڕێڕەوی خەباتی حزبایەتی و ھەمەلایەنەی یەکێتیی کارەکانی خۆی تەواو کرد، بەڵێنی بە جەماوەری یەکێتیی و بە خوێنی  شەھیدان داوە، لەسەر ڕێبازی سەرۆک مام جەلال بەردەوام بێت. بۆ پێشەوە بەرەو ڕێکخستنێکی سەردەمیانەی کارا و کاریگەر کە یەکێتیی بکاتەوە بە ژمارە یەک لە کایەی سیاسی، کایەی حوکمڕانی و کایەی سەرخستنی ستراتیژی کوردستان (ئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و چارەی خۆنوسین). 

سڵاو لە ڕۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال. 

نەمری بۆ شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.

سڵاو لە یادو بیرەوەری بیست و یەک ساڵەی شەھیدان (شەوکەتی حاجی مشیر،  حیکمەتی حاجی عوسمان و سەردار غەفوور). 
بە قەولی سەرۆک مام جەلال (ئێوەش ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن). 

مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
٢٠٢٤-٢-٨
قەڵاچوالان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری رۆژی پێنجشەممە بە سەرپەرشتی عەلی باپیر سەرۆکی حیزبەکە کۆبووەوە و لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، ئومێدەوارن دادگای فیدڕاڵی دۆسیەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی بکاتەوە و لەژێر ھیچ پاساوێکدا چیتر بڕیاردان لەسەری دوانەخات و وادەی ھەڵبژاردن دیاری بکرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕو، عێراق و ھەرێم بەھۆی ناتەبایی ناوخۆوە بونەتە مەیدانی ململانێی دەوڵەتان و ھەر رۆژەی لەلایەن وڵاتێکەوە بەبەھانەی جیاواز بۆردومان دەکرێن، بۆیە پێویستە دەزگابەرپرسەکان سنورێک بۆ ئەو پێشێلکاریانە دابنێن


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...387388389390391...996