کوردستانکوردستان

ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامار و موشەکبارانە ناڕەوایەی ھێزەکانی ئێران دەکەن کە شەوی ڕابردوو کردیانە سەر شاری ھەولێر.

 راشیگەیاندوە، لە ھێرشەکاندا بەبێ ھیچ پاساو و بنەمایەک خەڵکی سڤیل و بێتاوان کراوەتە ئامانج، بەوھۆیەوە لە سنووری پارێزگای ھەولێر لە رۆژی سێشەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتیی رادەگەیەنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان"دەم پارتی" سەبارەت بە ھێرشکانی سەر شاری ھەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئیدانەی ھێرشەکەی ئێران بۆ سەر ھەولێر دەکەن و لەگەڵ ھەرێمی کوردستانن. 

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئەو ھێرشانەی لە باشوور و رۆژئاوا دەکرێنە سەر خەباتی رزگاریخوازی گەلی کورد، ناگەنە ئامانجی خۆیان.

ھاوکات داوا لە گەلی کورد دەکەن، لە بەرامبەر ئەم ھێرش و لەناوبردنانە، یەکگرتوو بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی، ئاوات جەناب وەزیری دارایی ھەرێم لەگەڵ راوێژکاری ئابوری سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە، لە دیدارێکدا باس لە ھەنگاوەکانی تیمی ھاوبەشی ھەردولا کرا بەئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە ھونەری و تەکنیکیەکان لە نێوان وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێمی کوردستان. 

ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، محەمەد شیاع سودانی جدییە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی ناوەندیی بەتایبەت کێشە دارایی و ئابورییەکان.

وتیشی ھەماھەنگی باش لەنێوان تیمە ھاوبەشەکان و فەرمانگەکانی ھەردولا ھەیە بۆ یەکخستن و ڕێکخستنەوەی سیستەمی ژمێریاری و تەرازوی پێداچونەوەی مانگانە.  

ھاوکات ئاوات جەناب وەزیری دارایی ھەرێم دەڵێت، ھەموو ھەوڵەکانیان بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی خستۆتە گەڕ، تا ھەردولا بتوانن بەیەک سیستەمی ژمێریاری کارەکانیان ئەنجام بدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەوڵەکانیان لەگەڵ فەڕەنسا سەرکەوتوو بووە بۆ ئەوەی حەماس و ئیسرائیل بگەنە رێککەوتن لەبارەی رێگەدانی ئیسرائیل بە گەیشتنی ھاریکاریی مرۆیی بەو ناوچانەی غەززە کە زۆر زیانیان بەرکەوتووە لەبەرامبەر پێشکەشکردنی دەرمان بە بارمتە ئیسرائیلییەکان.

وتیشی، یارمەتییەکان بە دوو فڕۆکەکە لە قەتەرەوە دەگەیەنرێنە میسر و پاشان دەگەیەنرێنە غەززە.

 وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەختیکردووەتەوە لە ھەوڵەکانیان بەردوام دەبن بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕی غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیران، لە داڤۆس، لەگەڵ جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، تایبەت بە ھێرش و پەلاماردانی ھەولێر و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا جەختی کردەوە، لەگەڵ جۆ بایدن، تاوتوێی ڕێکارەکانی پاراستنی ئارامیی ھەرێم دەکەن.

ھاوکات، یانس ستۆڵتنگ بێرگ سکرتێری گشتی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی"ناتۆ" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە و لە دیدارێکدا ھێرشەکانی ئێرانیان بۆ سەر ھەولێر ئیدانە کردووە.

جەختیشیکردووەتەوە پشتگیریی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات برایەکی مامۆستا جیھان لە پاڵ بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوەکەیان لەسەر گیانلەدەستدانی خوشکەکەی پەیامێکی ڤیدیۆیش لە ئەمریکاوە بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، زیاتر لە دوو مانگە کەیسی مامۆستا جیھان وەک خۆی ماوەتەوە دەسەڵاتدارانی ھەرێم نایانەوێت ھیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەربدەن، بۆیە ئێمەش وەک خانەوادەکەی دەڵێن، کەیسی مامۆستا جیھانمان گەیاندووەتە چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی بۆ مافی مرۆڤ، لە لێکۆڵینەوە و ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ یەکلایکردنەوەی کەیسەکەی. 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی خانەوادەی مامۆستا جیھان تەھا... 

 بۆ/ تەواوی خەڵکی کوردستان 

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان 

تەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە کوردستان

ھەروەک ھەموو لایەک ئاگادارن لەبەرواری ٢٦/١٠/٢٠٢٣  ھەواڵی گیانلەدەستدانی مامۆستا جیھان تەھای دانیشتووی ھەولێر لە کوردستانی عێراق بڵاوکرایەوە  بە ڕوداوێکی ھاتوچۆی گوماناوی ، ھاوکات لە فەیسبووکەکەی چەندین پۆستی نامۆ کرابوو کە ئاماژەی بەوە دەکرد کە خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنابێت. 

ھەرلەسەرەتاوە ئەم ڕووداوە لەلایەن خەڵکی کوردستان،  دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ڕۆژنامەنووسان، ئازادیخوازان، چالاکوانان بەکاری تیرۆر لەلایەن دەسەڵاتەوە لێکدرایەوە، ئەمەش لەبەرئەوەی  لە ساڵانی ڕابردوو  ڕوداوەکانی تیرۆرکردن، گرتن، لێدان و زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان وئازادیخوازان  لە سنوری ھەولێر و بادینان بەتایبەت بەردەوام ھەبووە. بەجۆرێک کەئازادی ڕادەربڕین ، ڕەخنەگرتن لەدەسەڵات و حکومەت و بەرپرسان ھەروەھا چالاکی و خۆپێشاندان بۆ داواکردنی ماف بەھەموو شێوەیەک سنوردار و قەدەغەکراو بووە. بۆ نمونە ڕفاندن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان ، تیرۆرکردنی وەدات حسێن ، تیرۆرکردنی مامۆستا مەلا ھۆشیار ئیسماعیل ، زیندانی کردنی شێروان شێروانی ، گوھدار زێباری و قارەمان شوکری و تەواوی زیندانیانی تری  بادینان. لەم دواییانەش ڕێگریکردن لە چالاکی و خۆپێشاندانی مامۆستایان و وانەبێژان لە سنوری ھەولێر  دەستگیرکردنی عەلی ڕەئوف نوێنەرێکی تری وانەبێژان بەچەند ھەفتەیەک دوای ڕوداوی تیرۆرکردنەکەی مامۆستا جیھان  بەبیانووی ئەوەی بانگەوازی خۆپێشاندانی کردبوو .

ئەمە لەکاتێکدایە کە خۆپێشاندانی وانەبێژان و مامۆستایان لە سنوری سلێمانی و دەوروبەری کە لە ژێر دەسەڵاتی لایەنێکی ترە نزیکەی چوار مانگە بەردەوامی ھەیە و ھیچ ڕێگریەک لە خەڵک نەکراوە.
شایەنی ئاماژەپێکردنە کە  مامۆستا جیھان تەھا کە لە ھەولێر دەژی  لەماوەی ڕابردوو لە سێ چاوپێکەوتن دەرکەوتوە کە ڕەخنەی توندی لە دەسەڵات و وەزارەتی پەروەردە گرتووە لە لەکەمتەرخەمی و بەداوانەچوونی داواکاریەکانی وانەبێژان.

لەبەرئەم ھۆکارانەیە کە لە تاوانی تیرۆرکردنی مامۆستا جیھان تەھا دەسەڵاتی کوردی لە سنوری ھەولێر و بادینان بەپلەی یەکەم تۆمەتبارە  لەلایەن خانەوادەی مامۆستا جیھان وخەڵکی کوردستان و تەواوی ئازادیخوازانی کورد لەسەرانسەری جیھان.

ھەندێ لەو بەڵگانەی کەدەیسەلمێنن کە مامۆستا جیھان تیرۆرکراوە:

١. جیھان شۆفێرێکی باش  نیە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و بەتایبەتیش چوون بۆ دەرەوەی شار، بەجۆرێک  لەماوەی ژیانی بەھیچ شێوەیەک بۆ جارێکیش نەچۆتە دەرەوەی شار ، کۆتاجار لەگەڵ دایکی چوون بۆ کەرکوک بەتەکسی چونکە نەیتوانیوە شۆفێری بکات بۆ دەرەوەی شار، وە ئەو ڕێگایەی کە  جیھان پێیگەیەنراوە، ڕێگایەکی سەخت و دژوار و یەک سایدە ، پێچانەوە و شاخ و داخێکی زۆری تێدایە. تەنانەت بەڵگە ھەیە بۆ ئەوەی کەپێشتر شوێنی ڕوداوەکە ئامادەکرابێت بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە.
بۆ بڕیاری خۆ کوشتن بۆچی پێویستە مرۆڤ ئەو ڕێگا سەخت ودژوارە بگرێتە بەر کە پێشووتر ھەرگیز شۆفێری تێدا نەکردبێت بۆی  نەڕۆیشتبێ لەکاتێک دا دەیتوانی ھەر لەماڵەکەی خۆی لە ھەولێر ئەو کارە ئەنجام بدات یان چەندەھا ڕێگەی تری ئاسانتر بەکاربێنێت.

٢. جیھان ئەو ڕۆژە کە تیایدا تیرۆرکراوە زۆر بەئاسایی و بە ڕێکوپێکی بەرنامەی ڕۆژەکەی خۆی کردووە. بۆ نموونە دەوامی خوێندنگا، وەرگرتنی مووچە، بازاڕیکردن، پەیوندی لەگەڵ کەس و کار و دۆست و ھاوڕێ،  پێدانی چەندین بەڵێنی یەکتربینین و ئەنجامدانی ھەندێ کاری گرنگ و پێویست لە ڕۆژەکانی دواتر دا .ھەر لەھەمان ڕۆژ کاتژمێر ٢:٠٦ ی دوانیوەڕۆ پەیوەندی لەگەڵ برایەکەی ھەبووە و بەڵێنی جێبەجێکردنی کارێکی پێداوە ، دەنگی زۆر ئاسایی دەرکەوتووە، بەڵام لە کاتژمێر ٤:١٠ ی عەسر لەگەڵ ئەندامێکی تری خێزانەکەمان دەنگی نوساوە و  لەرزینێکی زۆری پێوە دیارە بەجۆرێک کە وادەردەکەوێت لە ژێر ھەڕەشەو فشار قسەدەکات.

٣. بۆ ئۆتۆمبێلێکی ھێندە بچووکی مامۆستا جیھان مەحاڵە ئاگرێکی لەو چەشنە کەبەئەندازەی چوار مەتر بەرزدەبێتەوە  ھەروەک لەوێنە و ڤیدیۆیەکان دا دەردەکەوێت. ھەروەھا وەرگەڕانێکی زۆر ئاسایی کە تەنھا یەک جار وەرگەڕاوە و تەنانەت وا گومان دەکرێت کە ئۆتۆمبێلەکە ھەر بەدەست وەرگەڕابێت وپاشان سوتێنرابێت.

٤. لەھەمووی سەیرتر شوێنی ڕووداوەکەیە کە دەکەوێتە بلەو بارزان ،ئێمە و ھەموو خەڵکی کوردستان و تەنانەت خەڵکی بیانیش  دەزانین کە ئەو ناوچەیە لەلایەن لایەنێکی دەسەڵات کە لەلوتکەکانی حوکمڕانی دان  تەواو کۆنتڕۆڵکراوە و کەس و کاریان لەو دەڤەرە ژیان دەکەن.

نەخۆشخانە و دادگا و بنکەی پۆلیس و تەواوی کەل و پەلەکانی مامۆستا جیھان کەپەیوەندی بە ڕوداوەکەوە ھەیە ھەمووی لەژێر دەسەڵاتی بەرپرسانی ئەو ناوچەیە.
٥. ئێمە ئاگادارین و بەڵگەشمان ھەیە کە لایەنی دەسەڵات بە بیانووی لێکۆڵینەوە چەندین جار ھاتونەتە نێو ئەکاونتی فەیسبووکی جیھان و تەواوی بەرنامەکانی تری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی مامۆستا جیھان لە ژێردەسەڵاتی ئەوانە و بەکاریان ھێناوە. وە دەڵێن کە مۆبایلەکەی سووتاوە بەبێ نیشاندانی مۆبایلەکە بە ئێمە ، بەو پێیە ئێمە تەنانەت گومانمان ھەیە لەوەی کە کۆتا پۆستەکانی فەیسبووک لە ئەکاونتی مامۆستا جیھان لەلایەن خۆیەوە بڵاوکرابێتەوە. 

٦. تەنانەت بەخاکسپاردنی تەرمی مامۆستا جیھان بەبێ ئامادەبوونی خانەوادەکەی بەبەرنامە وپلان کراوە و پەلەکردنێکی زۆری تێدا کراوە ، دەشوترێت کە مامۆستا جیھان دەستێکی شکاوە، ھەروەھا ھیچ ڕاپۆرتێکی پزیشکیش لەو بارەیەوە نیشانی خانەوادەکەی نەدراوە.

٧. بەرگری شارستانی سۆران(حریق) سەرەتا ڕایانگەیاند کەئەم ڕوداوە لە دوو ژن و پیاوێک پێکھاتوون، بەڵام دواتر ھەواڵەکەیان گۆڕی بۆ یەک کەس  کە ئەویش مامۆستا جیھانە، ھاوکات دەیان پەیجی تریش ھەمان ھەواڵیان بڵاوکردەوەکە قوربانیانی ئەو ڕوداوە لەیەک کەس زیاترە.

٨.  بەو پێیەی مامۆستا جیھان خاوەن کەسایەتیەکی زۆر بەھێزە و ھیوابەخشە ،  خاوەن کۆمەڵێ ھیوا و ئاواتی خۆی بووە. ھەروەھا ھەمیشە ھانی کچان و ژنان و قوتابیەکانی داوە کە بێھیوانەبن و کۆڵ نەدەن لەژیان.  لەھەمان کات خاوەنی دوو منداڵی جوانە بەناوەکانی باران و بیرھات و کە گرنگیەکی زۆری پێدەدان و زۆر پەیوەست بوو پێیانەوە.

لەبەرئەوە ئەگەری خۆکوشتن زۆر دوورە لە کەسایەتی مامۆستا جیھان.

٩. مامۆستا جیھان زانیویەتی کە ھەموو  خانەوادەکەی تکتی تەیارەیان بڕیوە و دەگەڕێنەوە بۆ کوردستان و برایەکیشی ژن دێنێت ، وە خۆشی بە پێ ی خۆی چووە بۆ خوازبێنی ئەو برایەیو دڵی خۆش بووە بەم ھەواڵە و ئامادەکاری کردووە بۆئەو ڕۆژانە و بە خوشکەکانی ووتوە کە ھەموومان پێکەوە جلکی کوردی لە ڕۆژی ئاھەنگەکە دەپۆشین.

١٠. کەمتەرخەمی و خەمساردی لایەنی دەسەڵات،گرنگی نەدان و بەدەمەوچوونی  پێویست بە کەیسەکە و پێنەدانی ھیچ ڕوونکردنەوەیەک بە خەڵکی کوردستان لەبارەی ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەیان دەکرا،  ھەروەھا کۆنتڕۆڵکردن و بچووکردنەوە و بە ئاسایی کردنی ڕوداوەکە لەگەڵ خانەوادەی مامۆستا جیھان دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ئەشێ ئەم تاوانە لەلایەن خۆیانەوە ئەنجام درابێت.

ئێمە وەک  خانەوادەی مامۆستا جیھان کە لە یانزە ئەندام پێکھاتووین لە ئەمریکا دەژین و خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکین مافی ئەوەمان ھەیە کە بەدوا داچوون بکەین بۆ کەیسی تاکە کچەکەمان مامۆستا جیھان کە لە شاری ھەولێر لە  کوردستانی عێراق دەژیا، وە ئەم کەیسە پەیوەندیەکی بەھێزی بە سیاسەتەوە ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکرات لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، لە ١١ی ئەم مانگەوە تا ئێستا سوپای تورکیا ٧٣ ھێرشی بۆسەر گوندەکان و کەرتە خزمەتگوزارییەکانی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە.

دەشڵێت، ١٧ جار ھێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر وێستگەی نەوتی سوێدییەی سەر بە ناوچەی دێرک و زیانێکی زۆری پێگەیشتووە، وێستگەی عەودەش لە ترپەسپی سێ ھێرشی کراوەتەسەر.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سوپای تورکیا حەوت جار ھێرشیان کردووەتە سەر وێستگەکانی سووتەمەنی لە کۆبانێ و عەین عیسا و عامودا و ترپەسپی و قامیشلۆ، بەھۆیانەوە کارەبای شارەکان و ھەزار گوند بڕاوە.
ھەروەھا بێجگە لە بۆردوومانی دەیان ماڵ و گوند، سوپای تورکیا لە ئاسمان و زەمینەوە بەردەوامە لە بۆردوومانی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ھەر کاتێک بڕە پارەکەی بەغداد گەیشتە ھەرێم دەستدەکەن بە دابەشکردنی مووچە، ئەگەر مووچە دابەشکرا و مامۆستایان لەسەر بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن بەردەوام بوون، ھەڵوێستی دیکەیان دەبێت.

دواتر جوتیار عادل روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھیچ ھەڕەشەی لە مامۆستایان نەکردووە و میدیا و سۆشیال میدیاکان لێدوانەکەیان شێواندووە و وەک خۆی بڵاویان نەکردووەتەوە و تیایدا ھیچ ھەڕەشەیەک لە مامۆستایان نەکراوە، بەڵکوو ھەمیشە وتوویانە قەرزاری ھەڵویستی مامۆستا و  فەرمانبەران و خۆراگڕییانن لەم قۆناغە داراییە سەختەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، زیاتر لە شەش ھەزار فەرمانبەر کارتی بانکیان لە ڕێی پرۆژەی "ھەژماری من" وەرگرتووەتەوە، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەش لە سنوری پارێزگای ھەولێر لە کۆتایدایە و لەماوەی چوار مانگی ڕابردووشدا نزیکەی ١٩٠ھەزار فەرمانبەر بەشداریان تێدا کردووە.

ئاماژەی بەوە شکردووە، لە ئێستادا نزیکەی ٥٠ ئامێری راکێشانی پارە  "ئەی تی ئێم" لە شاری ھەولێر ھەن و ژمارەیان لە زیادبووندایە، پێنج بانکی تایبەتیش بەشدارن لە پرۆسەکە و لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە پەسەند کراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ئەو ھەژمارە لە پارێزگاکانی سلێمانی و دھۆک لە قۆناغی کۆتایدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسول وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کردو تێیدا باسی لە دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد ، دیدی یەکێتی بۆ حوکمڕانی و چارەسەری کێشەکان خستەڕوو و رایگەیاند، کە ئامانجی یەکێتییە لەپێناو قووت و ژیانی خەڵک و چارەسەری بنەڕەتی کێشەی مووچە، کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد چارەسەر بکرێن.

شاڵاو کۆسرەت رەسول گوتیشی، لە بەرامبەر خەبات و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی بە بەرپرس دەزانێ و ھەوڵدەدات بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ کرا لەبارەی چۆنیەتی کارکردن لە قۆناغەکانی داھاتوو، رۆڵی تیمی یەکێتی لە حکومەت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ ئاسانکاری تەواویان کردووە بۆ ئەوەی زۆرترین بەشە گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت. 

ساڵی رابردوو جووتیاران ناڕەزاییان دەربڕی دژی ئەوەی گەنمی کەمیان لێوەرگیراوە، کە بڕی ٥٠٠ ھەزا تۆن بۆ بەشی ھەرێم دانرابوو، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ ئاسانکاری تەواویان کردووە بۆ ئەوەی زۆرترین بەشە گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت، ئەمڕۆش پڕۆسەی ناو نوسین بۆ وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران کۆتایی ھاتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سروە محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆبووەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی ئەو منداڵانەی ماوەی ساڵێکە ناویان لە فۆڕمی خۆراک تۆمار نەکراوە و داوای کرد ئەو کێشەیە لە ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.

وتیشی، وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنیداوە لە ماوەی مانگێکدا بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەو کێشەیە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کارگەی رۆنی ئامانج لە سنوری ناحیەی عەربەت کە تایبەتە بە دروستکردنی رۆنی ئۆتۆمبێل گڕی گرتوە، تیمەکانی بەرگری شارستانیش سەر قاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

ھاوکات خاوەنی کارگەکە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، لە کاتی کارکردنی کرێکارەکان ئاگرەکە کەوتەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە، تەنیا زیانی ماددی زۆر بەر کارگەکە کەوتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دلشاد شەھاب وتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوز، ئەمشەو وەفدێکی باڵای کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان.

وتیشی، سبەینێ لە ھەولێر کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکایەتی ھەرێم و لایەنە پەیوەندارەکان و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمی بەڕێوەچونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەولێر رایگەیاند، سبەینێ وەفدێکی باڵای کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەردانی شاری ھەولێر دەکەن و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم کۆدەبنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و وەفدەکە پێشنیازەکانی خۆیان تایبەت بەدیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەخەنەڕوو، سەرۆکی ھەرێمیش وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنەکە دیاری دەکات.

راشیگەیاند، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا داوادەکەن سێ مانگ کاتیان پێبدرێت بۆ ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماوەی دوو رۆژە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدایەو ژمارەیەک کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسە حزبی و حکومییەکان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی ھەرێم، ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی ‌شەعبی باسیان لە ھەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر و داعش و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کردووە.

ھەروەھا لە کۆبونەوەی سەرۆکی ھەرێم  لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر باسیان لەوەکردووە نابێت ھاووڵاتییان، باجی کێشە سیاسییەکان بدەن.

رۆژی ١٣ی ئەم مانگەش سەرۆکی ھەرێک لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوەوە و پرسی چارەسەری مووچەی فەرمانبەران و ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدادیان تاوتوێکرد. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...359360361362363...956