پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، رووداوەکە لە شەقامی پیرەمێرد روویداوە، کاتێک پۆلیسەکان ھەوڵی دەستگیرکردنی داواکراوێکیان داوە، بەڵام داواکراوەکە روبەڕوویان بووەتەوە و تەقەی لێکردوون.
وتیشی بەھۆی رووداوەکەوە ئەفسەرێک و دوو پۆلیس برینداربوون و دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەیەکی پۆلیس بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بەردەوامە و پۆلیس لە ھەوڵدایە بۆ دەستگیرکردنی.
لای خۆیەوە، سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوو بریندارەکەی دیکە برینەکانیان سوکە و لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.
ژووری ھەڵبژاردنی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەپێی بڕیار و ڕاسپاردەی کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی، بزوتنەوەی گۆڕان لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە بە دروشمی (گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان) دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی سازدەکات.
بەپێی زانیارییەکان نزیکەی ٩٠٠ ئەندام بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراقیش چاودێری کارەکانی دەکات، لە یەکەم رۆژی کۆنفرانسەکەدا راپۆرتی لیژنەکان دەخرێتە روو، لە دووەم رۆژیشدا راپۆرتەکان دەخرێنە دەنگدانەوە.
ھاوکات چۆمان محەمەد وتەبێژی دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە، بە پێچەوانەی لایەنە سیاسییەکانی تری ھەرێم و عێراق، لە رۆژی کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان ھەڵبژاردن ئەنجام نادرێت، بەڵکو ئامانجی کۆنفڕانس بەشێکی بۆ ھەڵسەنگاندنی کارەکانی رابردووە لەگەڵ بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی جڤاتی نیشتمانی و پێداچوونەوە بە ھەیکەلیەتی رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان و پێداچونەوە بە بەرنامە سیاسی بزوتنەوەکە.
بڕیارە رۆژانەی چوارشەممە و پێنجشەممە لە پایتەختی کازاخستان ٢١ ھەمین خولی دانوستانەکانی“ئاستانا” لە نێوان سوریا و ئۆپزسیۆن، بەبەشداری نوێنەرانی روسیا و تورکیا و ئێران بەڕێوەبچێت، تورکیاش بۆردومانەکانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان چڕکردووەتەوە.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، چڕکردنەوەی بۆردومانەکانی تورکیا لەکاتێکدایە باس لە ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی نوێی زەمینی دەکرێت بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ھەفتەی رابردوو جەختیکردەوە، سوپای وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە نوێیەکانەوە لە سوریا و عێراق، ھەروەھا پەرلەمانی تورکیاش پشتیوانی بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکان دەکات لە دەرەوەی سنورەکانی وڵاتەکەی.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حکومەتی عێراق لە ٢٠ بۆ ٢٥ مانگ مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات، چاوەڕوان دەکرێت لەو ماوەیەشدا ئەو بڕە پارەیە رەوانەی ھەرێم بکرێت و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمیش دابەش بکرێت.
لەبارەی پڕۆژەی ھەموواری یاسایی بودجەی عێراق، نەرمین مەعروف دەڵێت، تا ئێستا پڕۆژەکە لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر نەدراوە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبونەوەی رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی ھەموارەکە پەسەندبکات، دواتر بە نوسراوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
بەپێی راپۆرتێکی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (سی پی جەی)، ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی میسر، سعودیە، مەغریب لەم ساڵانەی دواییدا بەکارھێنانی ھەواڵی ناڕاست، تیرۆر و تۆمەتی دژە دەوڵەتی لە دژی رۆژنامەنووسان فراوانتر کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست میسر خراپترین وڵاتە بۆ زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان و ھاوشێوەی تورکیا، پلەی ھەشتەمی لە جیھاندا گرتووە بە دەستگیرکردنی ١٣ رۆژنامەنووس و سعودیە لە ریزبەندی نۆیەمدایە بە دەستگیرکردنی ١٠ رۆژنامەنووس.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە لە رۆژی سێشەممەی داھاتوو کە دەکاتە ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٠ی بەیانی کامێرا جێگیرەکانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە کار بۆ تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی.
داوا لەسەرجەم شۆفێرانی دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراوان بن کە لەسەر شەقامەکان بۆیان دیاریکراوە بەپێی ھێما و تابلۆکانی ھاتووچۆ.
دەشڵێت، ئەم کامێرایانە سیستەمی پۆینت تو پۆینت نین و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکات.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان و ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی دیکە، لەسەر ھێرشەکەی ھەولێر داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کردووە.
ھاوکات دارا سێکانیانی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەرچەندە زیاتر لە ٥٨ پەرلەمانتار ئیمزایان لەسەر یاداشتەکە کردووە، بەڵام بەھۆی ھەڵنەبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنەکە ناتوانێت بەخێرایی دانیشتنێکی نائاسایی سازبکات.
تائێستا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران وەڵامی یاداشتەکەی بە رەزامەندی یان رەتکردنەوە نەداوەتەوە، بەڵام حکومەتی عێراق لەسەر ھێرشەکەی ھەولێر لە ئەنجومەنی ئاسایش، سکاڵای لەسەر ئێران تۆمارکردووە.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، بە توندی ئیدانەی ھێرشە "پڕتوندوتیژی و بێماناکان"ی ئەم دواییەی ئێران دژی ھاوڵاتیانی مەدەنیی ھەرێمی کوردستان و ھێرشە درۆنیە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکات و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیەکانیش دەکات.
ئەوەشی خستوەتەڕو، ئیدانەی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق لە لایەن ئێرانەوە دەکات و جەختیش دەکاتەوە کە لەو ھێرشەدا ھیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتوون.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو حاکم گەشاو مەریوانی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حاکم گەشاو مەریوانی) نیگەران و دڵگران بووم.
حاکم گەشاو یەکێک بوو لەو دادوەرانەی کە ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە چەسپاندنی یاساو دادوەرێکی چالاکی دادگای سلێمانی و پاڵپشتی پرسی ژنان و مافەکانیان بوو. جگە لەوەش لەبنەماڵەیاڵەیەکی تێکۆشەری گەلەکەمانە و خوشکی شەھید دڵشاد مەریوانی بوو، کۆچکردنی مایەی نیگەرانی ھەموومانە.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
دەقی پرسەنامەکە...
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەیەم کە رۆڵێکی دیار و بەرچاویان گێڕاوە لەمێژووی خەباتی گەلەکەمان.
خاتوو گەشاو محەمەد یەکێک بوو لە دادوەرە بەئەزموون و دیارەکانی کورد، ساڵانێکی زۆر لە دادگاکان خزمەتی کرد و ھەوڵی زۆر لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری و سەروەریی یاسا داوە.
خوای گەورە بە بەھەشتی بەرینی شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ژووری ھەڵبژاردنی گۆڕان بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیار و راسپاردەکانی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کە لە سەرەتاکانی ئەم مانگە ئەنجامدرا، بزووتنەوەی گۆڕان لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە، دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی خۆی دەبەستێت.
راشیگەیاند، کۆنفرانسەکە بە دروشمی " گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەکان" لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، ئەنجامدەدرێت.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خانەوادەی سەربەرز و تێکۆشەری دێرین، حسێن حەسەن فەقێ سلێمان
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاوی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (حسێن حەسەن فەقێ سلێمان) برای شەھیدی فەرماندە (سدیق حەسەن)مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن.
لەخوای گەورە داواکارم ھەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پیرۆزباییەکە...
کوردساتی ئازیز …
لەبەرامبەر بەدەستھێنانی نازناوی براوەی خەڵاتەکانی گــــڵۆباڵ ئیکۆنۆمیکسی بەریتانی بۆ باشترین خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی لەسەر ئاستی عێراق، پیرۆزباییتان لێ ئەکەم.
بەھۆی سەرکەوتنی ھەوڵەکانی وێبسایتی ‘کوردبین’ەوە، دەزگای میدیایی کوردسات دەمانباتە ئاستێکی بەرزتری چاوەڕوانیمان لەم سەکۆ میدیاییە پڕ بینەرە، لەبەرەوپێشچوون و خۆ نوێ کردنەوە و خزمەتکردن بەو بینەرانەی متمانەی خۆیان و خێزانەکانیان پێ بەخشیون.
ئەم خەڵاتە دەچێتە سەر کاروانی شانازییەکانمان بە کوردسات-ەوە وەک میدیایەکی راستگۆ و سەنگین و پابەند بەپێودانگەکانی کۆمەڵ.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مووچەی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری سلێمانی، بە قەزا و ناحیەکانەوە دابەش دەکرێت.
پێشتریش عەلی رەئوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو لە سنوری ھەولێر و دھۆک دابەش دەکرێت.