بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو پێنج ھاوڵاتییەی لە شاری نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردین لە باکوری کوردستان کوژران لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیلەوە گەڕێنردرانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی دووان لە قوربانییەکان لەزێدی خۆیان لە شیلادزێ بەخاک سپێردران و سێ تەرمەکەی دیکەش لە دھۆک بەخاک سپێردران.
لای خۆیەوە، پارێزگاری مێردین دەستگیرکردنی چوار کەسی بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە کوژرانی ئەو پێنج کەسە راگەیاند کە خەڵکی نسێبینن. بەپێی میدیاکانی تورکیا، تۆمەتبارەکان لە دانپێدانەکانیاندا وتوویانە کە بۆ پارە ئەو کارەیان کردووە.
لەبەرانبەردا کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی قوربانییەکاندا رایانگەیاند، بڕوا بە دانپێدانانی تۆمەتبارەکان ناکەن و داوایان کرد ھۆکاری راستەقینەی روداوەکە ئاشکرابکرێت.
ھاوکات، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە لە راگەیەنراوێکدا داوای لە حکومەتی تورکیا کرد بە زویی ھۆکاری ھێرشەکە ئاشکرابکات و تۆمەتباران بداتە دادگا.
دوێنێ لە شاری نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردین لە باکوری کوردستان پێنج ئەندامی دوو خێزانی دانیشتووی شاری دھۆک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژران کە بۆ چارەسەر روویان لەو پارێزگایە کردبوو.
دوو لە بریندارەکان لەشەقامی قودس بوو بەناوەکانی (عەبدول موئمن ئایدن بەھجەت) و (قێی چیا ئەحمد).
لە گەڕەکی دۆمیزیش ھاوڵاتییەکی دیکە بەناوی (گورھان عبود مدد) بەھۆی تەقەی خۆشیەوە برینداربوو ، جگە لەوە لەگەڕەکی عەدەن کچێکی تەمەن ١٢ ساڵان بەناوی (ھێلین ھیشام ئەحمەد) برینداربوو.
ھەر بەھۆی تەقە کردنەوە لە ناحیەی پردێ ٧ کەس دەستگیر کراون کە ٥ کەسیان چەکداری حەشدی شەعبین و ٢ یشیان پێشمەرگەن.
ئەمە لە کاتێکدایە بەر لە دەستپێکردنی یاریەکە، ھێزە ئەمنیەکان چەند بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە و تەقەی خۆشیان بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەکرد.
سەرۆک بافڵ لە پەیامەکەیدا رایگەیاندوە، لە ماوەی رابردوودا بەھۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە ھەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سیاسی و ئابووریی ئاڵۆزدا تێپەڕی و کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بەجێھێشت. ئەمەش خواستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەبووە و لەپێناو ژیانی خەڵک و پاراستنی ھەرێمەکەیان دەیانەوێت ھەنگاوی دیبلۆماسی و بونیادنەرانە بنێین و سیاسەت ئامرازێک بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەوەک ترازان و دوورکەوتنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەھەمووشێوەیەک دژی ناکۆکی و دووبەرەکی وەستاوینەتەوە. یەکێتی دەیەوێت لەپێناو گوزەرانی خەڵک و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە، دۆخەکە بەرەو ئارامی و ئاشتەوایی ببات و دەرگایان بۆ ھەموو ھێز و لایەنێک کراوەیە کە دەیەوێت بە رۆحێکی کوردانە و دوور لە بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی کار بۆ چارەسەرکردنی بنچینەیی کێشەکان بکات.
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، پێویستە تێبگەن سیاسەت بە عینادی و ناوزڕاندن ناکرێت و بەرپرسیارێتی گەورەیان بەرامبەر خاک و خەڵکەکەمان لەسەر شانە. دۆخی ئەمڕۆی ھەرێم نەخوازراوە و سیاسەت بەمشێوەیە خزمەت بە ھیچ کەسێک ناکات و دروستکردنی پشێوی و ھەڵای میدیایی ھەرگیز ھۆکارێک نەبووە بۆ دڵخۆشکردنی خەڵک، بەڵکو ئامرازێک بووە بۆ نائومێدکردنیان لە کۆی ھێزە سیاسییەکان و پرۆسەی حوکمڕانی لە وڵاتدا.
رائید بەھمەن عەبدوڵا، وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان کێشەیان بۆ ھاتوچۆ درووستکردووە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆ داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە، بەشێوەیەکی رەسمی تۆماربکرێن، چونکە بەو رێگەیە پابەندی یاساکانی ھاتوچۆ دەبن و کەمتر سەرپێچی دەکەن.
وتیشی ھەر ئۆتۆمبێلێک بێسەرەتا بێت، لەکاتی سەرپێچیدا بەبڕی ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک قەرەنی ئاغا
بەخەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (ئامینە میر ئەحمەد) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ھەرێمی کوردستان لەبەردەم رەوشێکی ناڕوون و کۆمەڵێک ئاڵنگاریدایە، ئەمڕۆ زیاتر لە ھەر کاتێک، پێویستیان بە یەکگرتوویی و ھاوکاریی نێوان ھەموو لایەنەکان، بەتایبەتیش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ھەیە کە پێکەوە دواڕۆژی ئەم ھەرێمەیان لە دەستدایە.
ھاوکات داوا لە ھەموو ھێزە سیاسییەکان دەکات جیاوازییەکانیان بەلاوە بنێن و بە سنگێکی فراوانەوە کێشەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکگەیشتنەوە چارەسەر بکەن. ئەوەی کۆیاندەکاتەوە زۆر گەورەترە لەوەی لە یەکترییان جیادەکاتەوە.
جەخت لەوەشدەکاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن سەقامگیری و یەکڕیزی جێگیر بکەنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بەرژەوەندییەکانی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بپارێزین و پەرەیان پێ بدەن، پێویستە ھەمووان بە بەرپرسیارییەتەوە ھەنگاو بنێن.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەمڕۆ (18ی کانوونی دووەمی 2023) ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا، ئۆلیڤێ دیکۆتینی، کونسوڵی گشتی فەرەنسا، هێثەر پاترسۆن بەرپرسی نووسینگەی کەنەدا، نوێنەری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر (یۆنامی) و نوێنەری یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ کونسوڵەکانی کۆریای باشوور و یۆنان و سەرۆکی زانکۆی ئەمەریکی ئامادە بوون، تیشک خرایە سەر ئازادییە گشتییەکان و مافی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانی و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان.
قوباد تاڵەبانی جارێکی تر جەختی کردەوە لەوەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ کاری میدیا و ئازادی ڕەخنەگرتن و پاراستنی ژنان لەو هەڕەشانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەش کرد لە هەوڵی بەردەوام دان زانکۆکان ببەستنەوە بە بازاڕی کارەوە بە پێی تایبەتمەندی ناوچە و شارەکانی دابەشبوونی زانکۆکان، هەروەها لە پەیوەندی بەردەوام دان لەگەڵ کۆمپانیا گەورە ناوخۆیی و بیانییەکان بۆ کەڵک وەرگرتن لە توانای گەنجان و دەرچووانی زانکۆکان بەپێی پسپۆڕی و شارەزاییان.
لە بەرامبەریشدا کونسوڵ و نوێنەرانی میوان پێزانین و دەستخۆشی خۆیان دەربڕی بۆ هەوڵەکانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و هاوڕابوون لە بارەی گرنگی پەیوەندی و بیروڕا گۆڕینەوە لە قۆناغەکانی داهاتوودا جەختیان لە هەماهەنگی کردەوە لە پرسە جێگە بایەخە هاوبەشەکان.
سەرۆک کۆمار لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابوری جیھان لە داڤۆس بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گرفتەکانی دواکەوتنی ٤٠٠ ملیار دینارەکەی ھەرێم چارەسەر کراون و لە چەند رۆژی داھاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق پارەکە دەخاتە سەر ھەژماری بانکی ھەرێمی کوردستان.
وتیشی ھەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی کێشەی بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێم بەتەواوەتی و پشتبەستن بە یاسا و دەستووری چارەسەر بکەن و لە بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق پشکی ھەرێم جێگیر بکرێت و ھیچ گرفتێکی دارایی رووبەرووی ھەرێم نەبێتەوە.
سەرۆک کۆمار راشیگەیاند، رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەرگیراوە بۆ خەرج کردنی پارەی گەنمی جوتیاران، کە ماوەی چەند ساڵێکە جوتیارانی ھەرێمی کوردستان گرفتی گەورەیان ھەیە لەوەرگرتنەوەی شایستە داراییەکانیان .
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی حکومەت لە شاری پیرانشار تەھا رەسووڵیان ھونەرمەند و چالاکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان لە دووکانی یەکێک لە ھاوڕێکانی رفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە وتەی یەکێک لە کەسوکاری ئەو ھونەرمەندە، ھێزە ئەمنییەکان دوای رفاندنی ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و پشکنینیان بۆ کردووە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەشیدا گرتووە.
رێکخراوی ھەنگاو راشیگەیاندووە، تا ئێستا زانیاری ورد لەسەر ھۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو ھونەرمەندە ناسراوە نییە و چارەنووس و شوێنی راگرتن و ئەو تۆمەتانەشی خراوەتەپاڵی، نەزانراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی قوربانییەکانی ھاتوچۆ و کۆنترۆڵکردنی تیژڕۆیی، وەکو قۆناغی یەکەم، کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ یان Point to Point کە تێکڕای خێرایی لە نێوان دوو کامێرا تۆمار دەکات، لە شەقامی ١٢٠ مەتری ھەولێر لە نێوان شەقامی کەرکوک بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە ھەردوو ساید ئەو کامێراییە لە ھەفتەی داھاتوو دەکەوێتە کار.
ھاتوچۆی ھەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، بۆ ئەوەی خۆیان لە سزای دارایی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی بپارێزن، نابێت لە شەقامی ١٢٠ مەتری لەمەولا تیژڕۆیی بکەن و نابێت ئۆتۆمبێلی بچووک لە ١١٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا و ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر لە ٨٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا خێراتر بڕون، ھەر خێراییەکی زیادە بۆیان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە دیار بێت یان نا.
دەشڵێت، شوفێرانی بارھەڵگر تەنھا ڕێگە پێدراون لە ھێلی دیاریکراو بۆیان شوفێری بکەن، بە پێچەوانەوە ڕوبەڕوی سزای دارایی دەبنەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەھەولێر لەگەڵ برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کۆبووەوە و تاوتوێی پرسی وزە و سیاسەتی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستانیان کرد.
جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، دەبێت ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق پەلە بکەن لە رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز بۆ ئەوەی کۆتایی بەو ناکۆکییانە بھێنرێت کە چەندین ساڵە ھەیە.
وتیشی، لەم قۆناغەدا پەیوەندییەکانی ھەرێم و عێراق لە ئاستێکی باشدان و پێویستە ئەم دەرفەتە بەکاربھێنرێت بۆئەوەی رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەن لەسەر بودجە و یاسای نەوت و گاز و ھەموو ئاستەکانی تر بکرێت کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێت.
لەکۆبوونەوەکەدا وەفدی ئەمریکا پشتگیری خۆیان بۆ بەھێزکردنی ئەو پەیوەندییانە دەربڕی و ئامادەییان نیشاندا ھاوکاری ھەردوو حکومەت بکەن بۆئەوەی بە رێککەوتنێکی گشتگیر بگەن کە لە بەرژوەندی ھەردوولا و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی ئەمریکا پشتگیری بۆ ھەرێمی کوردستانیش دووپات کردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارتی پێشمەرگەدا، ھیواشیان خواست لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لەڕێی گفتوگۆ و دانووستانەوە کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا لەسنووری برادۆست لە چیادێل و چیا کەوێت بەچەکی دۆشکە و ھاوەن سنووری گوندەکانی دایڵا و خەلیفان و سیرانی بۆردومان کردووە.
وتیشی شەوی ڕابردووش سوپای تورکیا بەدوو کۆپتەری جەنگی کەرەستەی سەربازی گواستەوە بنکە سەربازیەکانی لە سنورەکە.
رۆژی ١٣ی ئەم مانگە بەھۆی تەقەی سووپای تورکیاوە دوو ھاوڵاتی گوندی خەلیفان بریندار بوون .
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم، لیژنەیەک سەرپەرشتی گواستنەوەی میلاکاتی فەرمانبەران و مامۆستایان و وانەبێژانی و کۆی موڵک و ماڵی پەروەردەکانی ناوچە جێناکۆکەکان بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەدەی عێراق دەکات.
بەپێی بڕیارەکە ١٢ ھەزار فەرمانبەر و مامۆستا سودمەند دەبن کە ٨ ھەزاریان لە سنوری پارێزگای کەرکوکن.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی ھەرێمی کوردستان، عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، دەرباز کۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانینی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکان و ھەنگاونان بەئاراستەی باشترکردنی دۆخەکە خستەڕوو.
لە دیدارێکدا باڵیۆز د.محمد سابیر، وێرای بەخێرھاتنی وەفدی نوێنەرایەتی پەیەدە رایگەیاند، ئەم دامەزراوەیە کارو پلان و بەرنامەکانی لەسەر بنەمای دیدوبۆچونی سەرۆک مام جەلال بونیادناوەو بەو ئەندێشەیە دەمانەوێت لە رێگەی ئەم دامەزراوەیەوە خزمەت بە بواری کلتوری و فەرھەنگی و رۆشنبیری و یەکسانی خوازی کۆمەڵایەتی و ئاشتی و سەقامگیری بکەین،
وتیشی، سەرۆک مام جەلال لە ژیانی خەبات و تێکۆشانی خۆیدا، وەک رابەرێکی نەتەوەیی و ئاشتی خواز و دیموکراتی خواز ناسراوە، ھەمیشەش چاوی لەسەرکەوتنی خەباتی رەوای گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراوی جیھان بووە.
لە سەردەمی شاخ و سەردەمی شۆڕش یاخود لە سەردەمی شارو ئازادی و حکومڕانی خۆبەخۆدا، ھەمیشە سەرۆک مام جەلال پشتگیری خەباتی رەوای پارچەکانی تری کوردستان بووە.
پاشان نوێنەری پارتی یەکێتیی دیموکرات د.جاویدان حسن ووتی: ناو ناوبانگ و مێژوو خەبات و تێکۆشانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەرزەو پرشکۆیە بۆ گەلی کوردو ئازادی خوازان.
وتیشی، ئەم دامەزراوەیە پێویستییەکی گرنگی ئەم قوناغەو داھاتووە کە دەبێت ھەموو کوردستانیان و دیموکراتی خوازان پشتگیریبن.