کەسوکار وخانەوادەی قوربانیانی
ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای سۆران
بۆ ئەو ڕوداوە جەرگبڕە پڕ لەسوێیەی ژمارەیەک ڕۆڵەو کەسی ئازیزتان گیانیان بەخشی، پرسەو ماتەمینی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و ھیوای چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
لەیەزدانی مەزن داواکارین سەبوری و ئارامی بەئێوە ببەخشێت و ڕۆحی کۆچ کردوان بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٩-١٢-٢٠٢٣
سەرۆکی حکومەت وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قووڵی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە ھەرچی پێویستە بۆ ھاوکاری و بەھاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوەکە بکەن .
سەرۆکی حکومەت ھەروەھا ڕایسپاردن لێکۆڵینەوە ی ورد و جیددی لەبارەی ھۆکاری ڕوودانی ئەو کارەساتە بکەن ، بەدواداچوونیش بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتیی لە باڵاخانە و شوێنە گشتیی و تایبەتەکان بکرێت .
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی ھەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەی شەممە لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ و شەودا بارانبارین تەواوی ھەرێم بکرێتەوە و کاریگەری ئەو شەپۆلەش لە درەنگانێکی شەوی شەممەدا کۆتایی دێت و رۆژانی دواتر کەشوھەوا جێگیر دەبێت.
پەیوەست بەم بابەتەش ژیار جەلال، بەرێوبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە شارەوانی ھەولێر رایگەیاند، بۆ بارانبارینەکەی رۆژی شەممە تەواوی تیمەکانیان خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و رۆژھەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی نوسینەوەی دەستوور کە لە ١٥٨ ئەندام پێکھاتووە، پێشنیازی چین و توێژەکانی لە چوارچێوەی رەشنوسی دەستووردا پەسەندکرد و لە چەند رۆژی داھاتوودا دەنگ لەسەر کۆی رەشنوسەکە دەدرێت.
لە ماوەی ساڵێکی کاری لیژنەکەدا ٣٠%ی رەشنوسی دەستووری رۆژئاوای کوردستان ھەموار کرایەوە کە لە ١٠٩ ماددە و چوار بەشی سەرەکی پێکدێت، لەوانەش پێشەکی و ماف و ئازادییەکانی چین و توێژەکانی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی تەرمی گەنجێک لە گەڕەکی خانەقای شاری ھەولێر دۆزرایەوە، کوژراوەکە تەمەنی ٢٨ ساڵە و بە رەگەز عەرەبە.
وتیشی، ھێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆمپانیای کۆڕەک ئامادەیە قەرزەکان بەشێوەی قیست بداتەوە، بەڵام پێیوایە نادادپەروەرییەک لەو سزایانەدا ھەیە بەسەریدا سەپێنداوە.
کاروان یاروەیس ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەگەری پەسەندکردنی رەشنووسی چارەسەری کێشەی قەرزەکانی سەر کۆمپانیای کۆڕەک لە ئەنجومەنی وەزیران، پێش کۆتایی ئەمساڵ سزاکانی سەر ئەو کۆمپانیایە ھەڵدەگیرێن و پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە ئاسایی دەبێتەوە.
دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی...
برای بەڕێزم ھەڤاڵ ڕزگاری حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (حاجی قاسم)ی براتان، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خێزان و خانەوادە نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرەکەتان دەکەم. بەشداری خەم و پەژارەتانین و خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پرۆژەی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان، کە لەلایەن کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی جێبەجێدەکرێت، لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.
ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەکە بە ھەماھەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو و تیمێکی تەکنیکی و ئەندازیاری ھاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێم جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەشھاتووە، پرۆژەی چارەسەرکردنی بەنداوی دەربەندیخان، بە گوژمەی دوو ملیار و ٢٨٠ ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت و بوودجەکەشی لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابینکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەدا پەنچای کورسیەکانی لەدەستدەدات و حەفتا لەسەدی پۆستە خۆجێیەکانی لە پارێزگای نەینەوا لەدەستدەدات.
ھاوکات وتیشی حزبی تەقەدوم کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات لەسەدا حەفتای کورسیەکانی لەدەستدەدات ، پێکھێنانی حکومەتی خۆجیی لەپارێزگای نەینەوا دەبێت بە تەوافقی بێت چونکە مودیلی زۆرینە و حزبی قاید لە بەرواری ١٢/١٨ کۆتایی دێت و کورسیەکان کە ژمارەیان ٢٦ کورسی دەبێت لە نێوان دە قەوارە و ھاوپەیمانی سیاسی دابەش دەبێت.
دەقی پرسەنامەکە...
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوونی تێکۆشەر (حەلیمە مەحمود شێخوەسانی) ھاوسەری شەھیدی فەرماندە محەمەد بیکەیسیمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە رۆڵێکی گرنگتان لە خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان گێڕاوە.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پەیامنێری كوردستان نیوز رایگەیاند، ژنێك و مێردێك بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی لە گەڕەكی كۆستەی چەم لە شاری سلێمانی بووە بە شەڕ و دەمەقاڵێیان، لە ئەنجامدا لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە چەقۆ برینداركرا، دواتر بەهۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانەی شار گیانیلەدەستدا.
وتیشی، بكوژەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دۆسیەكە كراوەتەوە.
راشیگەیاند، ئەو ژنە خەڵكی ناحیەی وارماوایە لە سنوری قەزای شارەزوور و تەرمەكەی رەانەی زێدی خۆی كراوەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات و ھەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاریی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەکە.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ھەوڵەکانی وەفدی ھەرێم کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی نیشتمانی لەگەڵ بەغدا و روونیکردەوە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و ھاوبەشیی راستەقینە، فاکتەری سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشەکانە. وتیشی، ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەت بێت و ھەموولایەکیش ھاوکار و ھەماھەنگبن لەو پێناوەدا.
لەبارەی پێشھاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانییەوە، سەرۆک بافڵ سیاسەتی یەکێتیی خستەڕوو و رایگەیاند، ناوچەکە بە قۆناغێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی ھەموولایەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و وڵات لە ھەموو ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزن.
بنکەی سەربازی ھەریر بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و ئامانجەکانیان پێکاوە.
ھەر ئەمڕۆ جارێکی تر لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی ئەمریکا لە ئەنبار کرایە ئامانج و راستەوخۆ ئامانجەکانیان پێکاوە.
گروپی مقاوەمی ئیسلامیش بەرپرسیارێتی ئەو ھێرشانەی گرتە ئەستۆ و رایگەیاند، ئەو ھێرشانە وەڵامێکە بۆ ئەو کارانەی کە بەرامبەر بە فەڵەستینیەکان لە کەرتی غەززە دەکرێت.
ھاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پنتاگۆن رایگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس زیاتر لە ٧٥ جار ھێرشکراوەتەوە سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا و بەوھۆیەوە ٦٢ کەس برینداربوون.