حەمید غزی، ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە وەڵامی نوسراوێکی سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەڵێت، حکومەتی عێراق ئاگاداری رێککەوتنە ٥٠ ساڵییەکەی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لەرێگەی بەندەری جەیھانەوە نییە.
سۆران عومەر لەبارەی نوسراوەکەی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، بەم بڕیارەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس کۆتایی بەگرێبەستی ٥٠ ساڵەی ھەرێم و تورکیا ھێنرا، ئەو گرێبەستەی کە نەوتی پێ ڕەوانەی بەندەری جیھان دەکراو بابەتی ئەمنی تێدابوو.
دەشڵێت، ئەو گرێبەستە نەپەرلەمانی کوردستان و نە عێراقیش ئاگاداری ناوەڕۆکەکەی نەبوون، لەدەسەڵاتی ھەرێمێشدا نەبووە گرێبەستێکی وەھا لەگەڵ دەوڵەتێک ئەنجام بدات.
دەقی راگەیەندراوەکەی سەنتەرى هەڵبژاردنى کەرکوک-سەڵاحەدینى (ی.ن.ک):
کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان..!
جەماوەرى کوردپەروەر و خۆڕاگرى کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان..!
سەرەتا پەسەندکردنى یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان هەنگاوێکى گرینگە بەرەو ئەنجامدانى هەلبَژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان. سەبارەت بە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کە بە هۆکارى سیاسى و نەتەوەیى لە ساڵى (2005)وە هەڵبژاردنى تێدا ئەنجام نەدراوە، بە گوێرەى ئەم یاسایە بڕیار وایە لەگەڵ پارێزگاکانى دیکەى عیراق ئەم ساڵ هەڵبژاردنى تێدا ئەنجام بدرێت. بەڵام ئەو مەرجانەى کە لە یاساکەدا هاتوون بۆ وردبینی کردن لە تۆمارى دەنگدەرانى کەرکوک نا روون و نادادپەوەرن، و هەروەها ناحەقى زۆرى تێدایە دژى نەتەوەى کورد لە پارێزگاى کەرکوک بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:
1- ئەم مادە پەسەند کراوە هەمان ئەو مادەیە نییە کە دوو رۆژ لەمەوبەر بە رەزامەندى هەموو پێکهاتەکان ئامادەکراو رەوانەى دانیشتنى پەرلەمان کرا، بەڵام بەهۆى ئەنجام نەدانى دانیشتنەکە دەنگى لەسەر نەدرا.
2- راستە لە یاساکەدا سەرژمێرى (1957) کراوەتە یەکێک لە بنەماکانى تۆمارى دەنگدەران لە کەرکوک، بەڵام ئەوەى جێگەى مەترسییە لەسەر ئەم بنەمایە کە لە مادەیەکى پێشووترى یاساکەدا هاتووە کە هەر پارێزگایەک بە سنوورى ئیداریى ئێستاى بازنەیەکى هەڵبژاردنە، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت راستە سەرژمێرى (1957) بنەمایە بەڵام بە سنوورى ئێستاى کەرکوک بە مەش دەنگدەرانى رەسەنى کەرکوک لە قەزاکانى: (چەمچەماڵ، و کەلار، و کفرى، و خورماتوو) کە لە ساڵى (1957) سەر بە ئیدارەى کەرکوک بوونە دەکەونە ژێر مەترسى سڕینەوە! سەبارەت بە زیادکردنى ناحیەى سەرگەڕان لەسەر داواى فراکسیۆنى بەکێتیى زیاد کران.
3- زیادکردنى بڕگەیەکى مەترسیدار بۆ مادەکە کە لە دوا ساتەکانى دەنگدان زیاد کراوە، مافى دەنگدان دەدات بەو کەسانەى کە لە پێش ساڵى (2003)وە فۆڕمى خۆراکیان لە کەرکوک بووە، بنەماى سەرژمێرى ساڵى (1957) بەتاڵ دەکاتەوە، بەوەش ئەو عەرەبە هاوردانەى کە لە پێش ساڵى (2003)وە لە کەرکوک بوونە دەتوانن دەنگ بدەن، ئەوەش پێچەوانەى بنەماى سەرژمێرى ساڵى (1957) کە لە کۆبوونەوەى سەرۆک و جێگرى پەرلەمان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان کە شەوى رابردوو پەسەند کرا. ئەم بڕگەیەش بەبێ رەزامەندى فراکسیۆنى یەکێتیى لە دوا ساتەکاندا زیاد کرا و دواتر دەنگى لەسەر درا!
4- جێگیرکردنى ئەم بڕگەیەى پێش ساڵى (2003) لە بەرژەوەندى عەرەبى هاوردەیە لەسەر حیسابى ئەو دەنگدەرە کوردانەى کە بە هەر هۆکارێک فۆڕمى خۆراکیان کەرکوک نەبووە و خەڵکى ئەو شارۆچکانەن کە لە ساڵى (1957) سەر بە کەرکوک بوونە.
5- راستییەک هەیە کە پێویستە راى گشتى بیزانن کە فراکسیۆنى یەکێتیى بەشداریان لە دانیشتنى پەرلەماندا نەکرد بۆ ئەوەى نیساب تەواو نەبێت، بەڵام دواتر لایەنەکانى دیکە نیسابیان تەواو کرد چونکە پێشتر ژێر بە ژێر رێککەوتنیان لەسەر تێپەڕاندنى یاساکەدا کردبوو..! بەڵام دواتر بە ناچارى فراکسیۆنى یەکێتیى بەشدارى کۆبەوەنەوەکەى کرد بۆ ئەوەى بتوانێت بەرگرى لە خواست و مافەکانى دەنگدەرانى کوردى کەرکوک بکات.
6- جێبەجێکردنى ئەم یاسایە هەڕەشە لەسەر ژمارەیەکى دیارى دەنگدەرى کوردى کورکوک درووست دەکات و بە ناحەق ناوەکانیان دەخاتە ژێر مەترسى سڕینەوە!
7- لە بەر ئەم هۆکارانە و ناڕوونى و نا دادپەرەوەرى ئەم بڕگانە، فراکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان دەنگى بەم مادەیە و کۆى یاساکە نەداوە، لە هەمان کاتدا دەنگدەرانى کوردى کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو رێوشوێنە یاسایى و دەستووری و سیاسییەکان دەگرینەبەر چ لە ناو ئەو لیژنەیەى کە بڕیارە درووست دەکرێت، چ لە دەرەوەى لیژنەکە لە پێناو بەرگریگردن لە خواست و مافە رەواکانى دەنگدەرانى نەتەوەى کورد لە کەرکوک.
8- بە داخەوە روون بووەوە کە لایەنێکى سیاسى بەرگرى لەم ماداەیە دەکات و کەرکوک خەڵکەکەى لە چوارچێوەى (سەفقەیەک)دا کرانە قوربانى دوو کورسى کۆتاى مەسیحی و زیادکردنى دەنگى حزبەکەى لە موسڵ لەسەر حیسابى دەنگدەرانى کوردى کەرکوک! لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە کە ئەو مادەیە وەکو دەستکەوت هەژمار بکرێت!!
9- تێپەڕاندنى یاساکە بەم شێوەیە،پێچەوانەى دەستوور و مادەى پێشووترى (35)ى یاساى هەڵبژاردنى پارێزگاکانە کە لە لایەن دادگاى باڵاى فیدراڵییەوە هەڵوەشێندرایەوە.
لە کۆتاییدا خەڵکى دلێر و خۆڕاگرى کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە کە رووبەڕووى هەموو ئەو پیلانگێڕى و نادادییەى کە دەرهەق بە نەتەوەکەمان کراوە و دەکرێت ببینەوە،و هەموو رێوشوێنە دەستوورى و یاسایی و سیاسییەکان دەگرینەبەر،و نەتەوەکەمان لە کەرکوک و جێناکۆکەکان بە تەنها جێناهێڵین، کاتێکیش کە دەقى فەرمى ئەم یاسایە بڵاو دەکرێتەوە راستى و درووستى ئەو مەترسییانەى کە ئێمە هەمانە لەسەر ئەو مادەیە دەردەکەوێت.
هەروەها دەستخۆشى لە هەڤاڵانمان لە فراکسیۆنى یەکێتیى لە پەرلەمانى عیراق، و هەروەها هەڤاڵ خالید شوانى ئەندامى مەکتەبى سیاسى دەکەین لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونە بەردەوامەکانیان لە پێناو بەرگریکردن لە دۆزى رەواى نەتەوەکەمان لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان.
سەنتەرى هەڵبژاردنى کەرکوک-سەڵاحەدینى (ی.ن.ک)
27 /3/2023
فراکسیۆنی یەکێتیی لە راگەیەندراوێکەدا راشیگەیاند، بەشداریکردنیشیان لە دانیشتنەکە بۆ ئەوە بووە کەرکوک بەدەر نەکرێت لە ھەڵبژاردن، بەڵام ئەو مەرجانەی بۆ وردبینیکردن لە تۆماری دەنگدەرانی کەرکوک دانراوە، ناڕوون و نادادپەروەرن و دژی کوردن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشدارییان لە دانیشتنەکە نەکرد تا نیساب تەواو بوو، بەبێ ئەوانیش دانیشتنەکە دەکرا، بۆیە بەناچاری بەشدارییان کرد، تا دوا ھەوڵی خۆیان بدەن لە بەرژەوەندی کەرکوک، بەڵام ھێزە کوردستانییەکان بەیەک ھەڵوێست مامەڵەیان لەگەڵ ئەو پرسە گرنگە نەکرد، لایەنێکی سیاسیش بۆ بەرژەوەندی حزبی لەبەرامبەر دوو کورسی کۆتای مەسیحییەکان و دەنگی ئاوارەکانی دەشتی نەینەوا، سازشی لەسەر کەرکوک کرد.
فراکسیۆنی یەکێتیی جەختیشیکردوەتەوە، یەکێتی سوورە لەسەر ئامانج و ستراتیژی لەمێژینەی لەبەرگریکردن لە کەرکوک و ھەموو ناوچە کوردستانییە بەناھەق دابڕێنراوەکان، ھەموو ڕێگایەکی دەستوری و یاسایی و سیاسیش دەگرێتەبەر و سازشکردن لەسەر کەرکوکیش بۆ بەرژەوەندی حزبی مێژوو بە ناشیرینی دەینوسێتەوە و خەڵکی کەرکوکیش لەبیری ناکەن.
زیاد جەبار، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێویستە لەکاتی خۆیدا ھەڵبژاردن بکرێت و یاسای ھەڵبژاردنەکان ھەموار بکرێتەوە و کار بکرێت لەسەر جیاوازییەکان.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی داواشی کرد پێکھاتەکان نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیان ھەبێت، دەشڵێت نوێنەرایەتی شار و شارۆچکەکان ھاوسەنگی تێدا نییە و دەبێت چارەسەر بکرێت.
دوێنێ یەکشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیارکرد، داواشی لە پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان کردپەلە بکەن لە ھەنگاوی متمانە بەخشین و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی.
کۆمپانیای نەوتی گەنەڵ ئینێرجی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، پێشبینی دەکات داخستنەکە کاتی بێت و دواتر ھەرێمی کوردستان بەردەوامی بداتەوە بە ھەناردەی نەوت.
ھەروەھا کۆمپانیای نەوتی نەرویژی دی ئێن ئۆ رایگەیاند، لە حکومەتی ھەرێمەوە ئاگادار کراونەتەوە سەبارەت بە راگرتنەکە بەشێوەیەکی کاتی. بەر لە داخستنەکەش، ئەو بۆرییە نزیکەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی کوردستان و ٧٠ ھەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە رۆژانە رەوانە دەکرد.
کۆمپانیای "شاماران پترۆلیۆم"یش رایگەیاندووە، گفتوگۆکان لەنێوان لێپرسراوانی عێراق و تورکیا و ھەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لەڕێی ھێڵی بۆری عێراق_تورکیا، بەردەوامە.
لای خۆیەوە، کۆمپانیای گەلف کیستۆن پیترۆلیۆم رایگەیاند، ئاگادار کراونەتەوە سەبارەت بە داخستنی ھێڵی ھەناردەی نەوتی لە رۆژی شەممەوە بە شێوەیەکی کاتی لەسەر داواکاری تورکیا تا ئەو کاتەی رێوشوێنەکان بە یاسایی چارەسەر دەکرێن. دەشڵێت کاتی دەستپێکردنەوە ھەناردەکردن دیار نییە، بەڵام بە وتەی لێپرسراوانی کوردی و عێراقی راگرتنەکە کاتییە.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەد ئاغای زێباری
بە خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (شێخ عاسف ئەحمەد ئاغای زێباری) برای خوالێخۆشبووان شێخ لەتیف ئەحمەد ئاغا و شێخ ئەرشەد ئەحمەد ئاغا، سەرۆک عەشیرەتی زێباریمان پێگەیشت.
پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و خزمانی زێباری دەکەم، لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سدیق محمد بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دوای ١ی تەمووزەوە، ئەگەر شۆفێران مامەڵەکانیان تەواو نەکرد دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەگیرێت.
لەبارەی ئەو شوفێرانەی کە لە دەرەوەی تێرمیناڵەکان سەرنشین ھەڵدەگرن، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی رایگەیاند، سزای پێبژاردن بۆ ئەو شوفێرانە دیاریکراوە کە بڕەکەی یەک میلیۆن و ٥٠٠ ھەزار دینارە بۆ ئەو شۆفێرانەی هیچ خەتێکیان نییە و ٧٥٠ هەزار دیناریش بۆ ئەو شوفێرانەش دیاریکراوە کە خەتیان ھەیە و لەدەرەوەی تێرمیناڵ سەرنشین باردەکەن.
تاوەکو ئێستا ٢٠ ھەزارفۆڕم بۆ وەرگرتنی شریت و لۆگۆ و لەزگەی تاکسی دابەشکراون و لە کۆی ٢٧ ھەزار ئۆتۆمبێلی تاکسی، ١٣ ھەزار و ٥٠٠ ئۆتۆمبێل لەزگەیان وەرگرتووە.
عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتی ھەواڵەکانی کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەکرد، ھیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ رەزامەندی عێراق نەوتی ھەرێم ھەناردە بکات.
وتیشی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس بۆ دەرکردنی بڕیارەکەی گوێی لەھەموو لایەک گرتووە و لێکۆڵینەوەی زۆری کردووە، دەبێت ھەموو لایەک پابەندی بڕیارەکە بن.
لەبارەی یاسای نەوت و غازەوە، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە بەوەکرد، کۆبوونەوەکان بەردەوامن و ئەرێنین بەڵام نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن و ھیوادارن بگەنە ئەنجام.
سپۆرت میدیا بە گۆڕانکارییەکی گەورەوە درێژە بە کارەکانی دەدات ، لە رێگەی بەرھەمھێنانی کاری میدیایی وەرزشی بە ھەواڵ و راپۆرت و دیدارو بەرنامەو گواستنەوەی راستەوخۆو چەندین ژانری دیکەی رۆژنامەوانی .
بەدرێژایی ٢٤ سەعات، لە رێگەی ناونیشانی وێب سایتی www.sportmedia.krd و تەواوی پلاتفۆرمە میدیاییەکان کارەکانی بڵاودەکاتەوە و لە بۆنە تایبەتە وەرزشییەکانی ناوخۆو جیھانیش لە رێگەی تۆڕی پەیامنێرانی ھەواڵ و بابەتی دەبێت .
ئەم قۆناغە کە بە ھەستکردن بە پێشکەوتنی بواری وەرزش و گرنگیدان بە وەرزشی ناوخۆو وەرزشکارانی کوردستان لە لایەن مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانەوەیە، دەبێتە وێستگەیەکی گەورە بۆ پێشکەوتنی ئەو بوارە گرنگەی ئێستا ژیانی داگیرکردووە .
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو ھاوبەشانەی تاوەکوو ئێستا پێوەریان نەبەستووە دەتوانن تاوەکو ٢١/٤/٢٠٢٣ مامەڵەی بەستنی پێوەر بکەن، ئەگینا دوای ئەو ماوەیەی دیاریکراوە، ناتوانن لە داشکاندنەکەی حکوومەت سوودمەند بن.
رێنماییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار:
١- بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارە گەورەکان لە ٨٠ ھەزارەوە کراوەتە ٢٠ ھەزار دینار.
٢- بەستنی پێوەر لە قەزا و ناحیە و کۆمەڵگەکانی دەرەوەی شارەکان لە ٨٠ ھەزارەوە کراوەتە تەنیا ١٠ ھەزار دینار.
٣- فەرمانگەکانی تایبەتمەند بە بەستنی پێوەری ئاو، بە ھەموو شێوەیەک ئاسانکاری بۆ ھاوبەشانی ئاو دەکەن بۆ ئەوەی ئەو ماوەیەی نوێکراوەتەوە لێی سوودمەند بن.
٤- پێویستە ئەو ھاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە تاکوو ٢١/٤/٢٠٢٣ مامەڵەی بەستنی پێوەر بکەن، ئەگینا دوای ئەو ماوەیەی دیاریکراوە، ناتوانن لە داشکاندنەکەی حکوومەت سوودمەند بن.
٥- بڕیارەکە چەند جارێکی تر لەبەر بەرژەوەندیی ھاووڵاتییان نوێکراوەتەوە و لە دوای ٢١/٤/٢٠٢٣ چیتر نوێ ناکرێتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، حکومەتی ھەرێم لەم چەند مانگەی دواییدا، لە گفتوگۆ و دانوستانی بەردەوامدابووە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و دواجار لە سەر پرسی بودجە و نەوت وگاز ، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی و لەیەکتێگەیشتنی باش لە چوارچێوەی دەستووردا، ماف و شایستە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دابین دەکرێن .
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بڕیاری دادگای فەرەنسی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق دژی تورکیا، ڕێگر نابێت لە پەیوەندیەکان لە گەل حکومەتی بەغداد.
جەختی لەوەشکردوەتەوە، حکومەتی ھەرێم وێڕای دووپاتکردنەوەی ھەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیەکانی لە گەل بەغداد تا گەیشتن بە چارەسەری بنەڕەتی و یاسایی و دەستووری.
دەقی پرسەنامەکە:
دڵگرانین بەکۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود)، نمونەی ژنی دڵسۆز و تێکۆشەری رێگای رزگاری گەلەکەمان.
خاتوو فاتیمە لە نێو ڕۆژگاری خەباتی سەختی گەلەکەماندا خاوەنی مێژوویەکی پڕ لەبەخشش و میھرەبانی بوو .
لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەگشت لایەک ببەخشێت.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پرسەنامەکە:
کۆسرەت رەسول عەلی ھاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود دەردەبڕێت
بەڕێزان: ئاراس شێخ جەنگی و لاھور شێخ جەنگی
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود) خێزانی کۆچکردوو شێخ جەنگی و دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پرسەنامەکە:
کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود)، ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەکەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانی کردین.
خاتوو فاتیمە مێژوویەکی درەوشاوەی لە رۆژگاری سەختی خەباتدا تۆمارکرد و سەرباری ھەموو نەھامەتییەکان، لە رێگا پیرۆزەکەی کوردایەتی لاینەدا و نموونەی ژنی قارەمان و تێکۆشەری کوردستان بوو.
لەخوای گەورە داواکارم دایکە فاتیمە بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کەشناسی ھەرێم بە پێی پێشبینییەکان ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ڕۆژی شەممە ئاسمان نیمچە ھەور و لە ھەندێ ناوچە ھەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی کەمێک نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
ھەروەھا بۆ ڕۆژی یەکشەممەش ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لە گەڵ دەستپێکردنی بارانبارین وە لە کاتەکانی نێوەڕۆدا ڕێژەی باران بارین زیاد دەکات و ھەندێ کات ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و خێرایی با (١٥-٢٥) کم/س دەبێت.
باسی لەوەشکرد، بۆ ڕۆژی دوو شەممە، ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند وە لە کاتەکانی شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور نمە باران لەناوچە شاخاویەکان و ھەندی ناوچەی دیکە بەردامی دەبێت.