دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات
ھونەرمەندان و ھاوڕێ و ھونەردۆستان
بەداخ و خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی خۆشەویست عەبدوڵا حەمە ساڵح ناسراو بە (عەبدوڵای خەیات)مان پێگەیەشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و ھاوخەمی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین و بەشداری خەمتانین
ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات، یەکێکبوو لە ھونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان کە خزمەتێکی بەرچاوی لە بواری نواندندا کردووە و کەسایەتییەکی خۆشەویستی شاری سلێمانی بوو.
ھیوای سەبووری بۆ خێزان و بنەماڵەکەی دەخوازین و رۆحی کاک عەبدوڵا شاد و ئارام بێت.
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو (عەبدوڵا خەیات)
بەڕێزان ھونەرمەندانی کوردستان
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند (عەبدوڵا خەیات) دڵگران و نیگەران بووین.
کۆچکردوو (عەبدوڵا خەیات) ھونەرمەندێکی ناسراوی ھەرێمی کوردستان، یەکێک بوو لەئەکتەرە دیار و پێشەنگەکانی بواری دراما و تەلەفزیۆن، بەکۆچکردنیشی کەلێنێکی تر کەوتە نێو کایەی ھونەری.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لەھونەرمەندانی کوردستان و خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتانم دەزانم.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت، جێگای کۆچکردووش بەھەشتی بەرین بێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
لە کۆبوونەوەکەدا د.رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەناوی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستا و فەرمانبەرانەوە لەگەڵ پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی، سوپاسی ھەوڵەکانی شاناز ئیبراھیم ئەحمەدی کرد و خۆشحاڵی نیشاندا بۆ ئەم بەدەنگەوەھاتنەی (ی.ن.ک) بۆ ئاشنابوون بەکێشە و گرفتەکانیان و ھەوڵدان بۆ پڕکردنەوەی کەم وکورتییەکانی زانکۆی سلێمانی، ئەو زانکۆیەی بەھەوڵی کاریگەری سەرۆک مام جەلال دامەزرا و بەردەوام پشتیوان و خەمخۆری سەرەکی زانکۆکە و خوێندنی باڵا بوو لە ھەرێمی کوردستان.
لەکۆبوونەوەکەدا، خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد رۆڵی زانکۆی سلێمانی وەک ناوەندێکی ئەکادیمی گرنگ لەقەڵەمدا و وتی : زانکۆی سلێمانی سەرباری رۆڵی گرنگی وەک ناوەندێکی زانستی و مەعریفی و ئەکادیمی پێشکەوتنخواز، رۆڵێکی گرنگیشی گێڕاوە و خاوەنی مێژوویەکی پڕ لەقوربانیدان بووە، سمبولی مقاومەت و نیشتمانپەروەری بووە لەم شارەدا.
راشیگەیاند: وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ھەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال پشتیوانی خوێندنی باڵا و زانکۆی سلێمانی دەبین لەپێناوی ئەوەدا کەدرێژەپێدەری کاروان و ئەو کارو پرۆژە باشانە بین و پەرەی زیاتری پێ بدەین.
لەکۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بیروبۆچوون و پلانەکانی خۆیان خستەڕوو لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی ئەم ناوەندە ئەکادیمیە گرنگە، لەگەڵ شێوازەکانی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رێکخستنی کاروبارەکانی زانکۆی سلێمانی و دابینکردنی کەم و کورتییەکانی.
ژمارەیەک زیندانی سیاسی و ئەوانەی لەشاڵاوی ئەنفال لەناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان رزگاریان بووە، داوای جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە یاساییانە لە حکومەت دەکەن کە پەرلەمانی کوردستان وەک ماف و ئیمتیازات بۆی دیاریکردوون.
نوێنەری زیندانییە سیاسییەکانیش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنیدا رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی یاسا و بڕیارەکانن، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیار و یاسایانەی تایبەتن بە ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی جێبەجێ نەکراوە.
ھێزە ئەمنییەکان تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کردووە و بەو ھۆیەشەوە سێ خۆپیشاندەر برینداروون، لە خۆپیشاندانەکەدا ھاووڵاتیان ئاگریان لەسەر شەقامەکان کردەوە و داوایان لە حکومەت کرد خانوەکانیان نەروخێنن و بۆیان تاپۆ بکەن.
لە ماوەی رابردوودا پارێزگاری ھەولێر بڕیاریدا بەھۆی زیادەڕۆییەوە خانووی ژمارەیەک گەڕەکی قەزای خەبات بڕوخێنرێن، چەند جارێک دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە داوای قەرەبووکردنەوە یان تاپۆکردنی زەوییەکان کردووە، بەڵام داواکەیان وەڵام نەدراوەتەوە و ئەوانیش خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە.
وەین مارۆتۆ وتەبێژی وتەبێژی ھاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژبە داعش لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، ھەوڵە ھاوبەشەکان و ھاوکارییەکانی نێوان ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھێزەکانی پێشمەرگە، وایان لێدەکات وەک ھاوبەشێک، ھێزێکی یەکجار کاریگەر پێکبھێنن و ئەوەش دڵنیایی دەدات لەوەی کە جارێکی تر داعش سەرھەڵنەداتەوە و ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەکە بەرەوپێش بڕوات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند مانگی رابردوودا سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە چەند ژوورێکی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشیان بە بەشداری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبونەوەی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان پێکھێناوە.