هەواڵەکانهەواڵەکان

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەنھا کێشەیەک کە ھەیانە لەسەر دانانی باج و ھاوردەکردنی بەرھەمی دەرەوە، ئەوەیە ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەبێ گەڕانەوە و ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بڕیار لەسەر کردنەوەی مەرزەکان دەدات و ئەوەش کاریگەری لەسەر ھێنانی بەرھەمی تەماتە بۆ بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان دەبێت. 


ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەو مەبەستە قسەی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، بەرھەمی تەماتەی پێنجوێن و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەشی ئەوە دەکات کە رەوانەی ناوچەکانی تری عێراقی بکەن، لەبەرامبەردا، وەزیری کشتوکاڵی عێراق بەڵێنیداوە، ئەو پرسە بباتە ئەنجومەنی نوێنەران و ھەوڵدەدەن ئاسانکاری بۆ ئەو بابەتە بکەن و کێشەکە چارەسەر بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شیروان عەوڵا خورشید بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەناڵی ئای پڵەس ھیچ مۆڵەتێکی رەسمی نییە، چونکە قۆناغە رەسمییەکانی بۆ دامەزراندنی کەناڵی تەلەفیزیۆنی جێبەجێ نەکردووە. 


دەشڵێت، بۆ وەرگرتنی مۆڵەت پێویستە داوایەک سەبارەت بە دامەزراندنی کەناڵی تەلەفیزیۆنی رەوانەی وەزارەتی رۆشنبیری و ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن بکرێت و دوای بوونی مەرجی پێویست، ئەو کات مۆڵەت دەدرێتە کەناڵەکە، بەڵام ئای پڵەس تەنھا رێکارێکی سەرەتایی ئەنجامداوە و ھەر بۆیە مۆڵەتی رەسمی نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەکاتێکدا شەڕ و پێکدادانەکانی نیوان بەرەی بەرگری ئەفغانستان و چەکدارانی تاڵیبان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ویلایەتی پەنجشیر بەردەوامە، ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەفدێکی پاکستان بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ فەیز حەمید سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ئەو وڵاتە گەیشتووەتە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان.


ھەرچەندە تاوەکو ئێستا ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری پاکستان بۆ کابوڵ ئاشکرانەکراوە، بەڵام فەھیم دەشتی وتەبێژی بەرەی بەرگری نیشتیمانی ئەفغانستان لە تویتێکدا رایگەیاند، سەردانەکە بەمەبەستی ھاوکاریکردنی تاڵیبان لە شەڕی پەنجشیر، ئەنجامدراوە.


پێشتر ئەمریکا چەندین جار پاکستان و دەزگای ھەواڵگری ئەو وڵاتەی بە یارمەتیدانی بزوتنەوەی تاڵیبان تۆمەتبارکردووە و بەرپرسانی پاکستانیش بەردەوام ئەو تۆمەتانەیان رەتکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی میدیا جیھانییەکان، کۆمپانیایەک لە هندستان بڕیاریدا رۆژی ھەینی رابردوو بکاتە پشوو بۆ سەرجەم کارمەندەکانی بەمەبەستی بینینی بەشێکی نوێی زنجیرەی تەلەفزیۆنی ئیسپانی " لا کاسا دی پاپێڵ".


بڵاوبوونەوەی ھەواڵەکەش لە میدیا جیھانییەکان، مشتومڕی زۆری لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروست کردبوو.


رۆژی ھەینی، بەشی پێنجەمی زنجیرەی تەلەفزیۆنی ئیسپانی " لا کاسا دی پاپێڵ" لە نێت فلێکس بڵاوکرایەوە.


پڕۆسەی وێنەگرتنی بەشەکانی درامای " لا کاسا دی پاپێڵ" لە نزیکەی ٣٠٠ لۆکەیشن، لە ئیسپانیاو تایلاندو دانیمارک و پەنەماو پورتوگال و ئیتاڵیاو بەڕیتانیا، ئەنجامدراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن رایگەیاند، ئەنجامدانی پرۆسە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە تەواوی کۆتایی پێھاتووە، پشتیوانی ھیچ ھێزێکی ناوخۆییش ناکەین کە بەرەنگاری بزوتنەوەی تاڵیبان ببێتەوە.


لەبارەی بڵاوکردنەوەی دەنگۆی چۆڵکردنی سێ بنکەی سەربازیش لە رەققە و دێرەزۆر و حەسەکە لە سوریا جۆن کێربی وتی، ھیچ بڕیارێک لە ئارادا نییە بۆ چۆڵکردنی بنکە سەربازییەکانیان لە سوریا و تا ئێستاش ئەمریکا لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی ئەرکی سەربازیی لەو وڵاتە ماوە بۆ جەنگی روبەڕوبوونەوەی پاشمانەکانی داعش.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن کرد، ھاوڵاتیان ھۆشیار بکەنەوە بۆ بەشدارییەکی فراوان لە ھەڵبژاردن. 


وتیشی، پێویستە کەناڵەکان بواری زیاتر بۆ ھۆشیارکردنەوەی دەنگدەران فەراھەم بکەن، چونکە ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق چارەنوسسازە و بەندە بە داھاتووی وڵاتەوە.


مستەفا کازمی داواشیکردووە، میدیاکاران خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە، بەتایبەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست لەبارەی ئەنجامدانی ساختەی پێشوەخت و دواخستنی ھەڵبژاردن و ھەموو ئەو ھەواڵانەی گومان و نیگەرانی و ساردبوونەوە لای دەنگدەر دروست دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانبارین و زریانەی ماوەی چەند رۆژێکە ناوچەکانی باکوری خۆرھەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە و بە زریانی ئایدا ناسراوە، تائێستا لانیکەم ٤٤ کەس لە ویلایەتەکانی نیوجێرسی، نیویۆرک، پەنسیلڤانیا و کۆنێتیکێت گیانیان لەدەستداوە.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش لە راگەیەندراوێکدا، باری نائاسایی لە نیویۆرک راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەرچی زریانی ئایدا یەکێکە لە کارەساتە گەورەکانی مێژووی ئەمریکا، بەڵام دڵنیایە کە دەتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە مەرسومێکی کۆماری، ئیبراھیم رەئیسی سەرۆکۆماری ئێران  ئەنسیە خەزعەلی، وەک جێگری سەرۆک کۆمار دیاریکرد، کە ئەو بنەماڵەیە لە ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا کاریگەربوون.


ئەنسیە خەزعەلی تەمەن ٥٧ ساڵ، خەڵکی شاری قوممە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زمان و ئەدەبیاتی عەرەبی و پێشتر سەرۆکی زانکۆکانی ئەلزەھرا و ڕەزەوی بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نێونەرانی عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی عێراق کۆدەبنەوە بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ کە دوو ساڵ خزمەتیان ھەیە و دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەستە لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە.


لیژنەی پەروەردە، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، میکانزمی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست، دەسەڵاتەکەی دەگەڕێنرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنیۆ فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمریکا  رایگەیاند، رەنگە پێشنیازی ئەوە بکەن، کە ئەمریکییەکان ژەمی سێیەمی ڤاکسین وەربگرن بە ئامانجی دروستکردنی بەرگری بە کۆمەڵ.


ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمریکا پێویستی بە پێنج بۆ حەوت مانگی تر ھەیە تا سەرجەم ھاوڵاتیانی ژەمی دووەمی ڤاکسین وەربگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، حەسەن فیروزئابادی راوێژکاری باڵای سەربازیی عەلی خامنەیی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی و ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، دوای چەند رۆژێک لە توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.


حەسەن فیروزئابادی ساڵی ١٩٥١ لە شاری مەشھەد لەدایکبووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٨٩ بۆ ٢٠١٦ ماوەی ٢٧ ساڵ، سەرۆکی گشتی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بووە و دواتر وەک راوێژکاری عەلی خامنەیی بۆ کاروباری سەربازیی کاریکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 دەقی پەیامەکە : 

 بەڕێزان بەڕێوەبەر، رۆژنامەنووسان و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک 

 پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و ھیوادارم ھەمیشە سەرکەتووبن و لەئاست پێویستی میدیایی ئەمڕۆدا بن.  بە بەرنامە و پەیامی پیشەیی و بەرپرسیارانە درێژە بەخزمەتەکانتان بدەن و لەپاڵ ئەرکە میدیاییەکەشتاندا رۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکاندا.

کەناڵی کەرکوک کە دیاری سەرۆک مام جەلال بوو بۆ ھەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی کەرکوک، دەبێت وەک ھەمیشە راگەیاندنێکی بەرپرسیاربێت و لەچوارچێوەی پابەندبوون بە بەھا باڵاکانی رۆژنامەوانی پەیامەکانی ئاڕاستەبکات. لەم قۆناغەشدا بەبەرنامەیەکی نوێوە خزمەتی شارەکەتان بکەن و پارێزگاری لە دەنگی کورد و نەتەوە و پێکھاتە رەسەنەکانی کەرکوک بکەن.

ئێمەش پشتیوان و ھاوکارتان دەبین و ھەمیشە شاد و سەرفرازبن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بە ھاوکاری وەزارەتی پەروەردە دەستی بە ھەڵمەتی پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان کردووە و ئامانجی ھەڵمەتەکەش ئەوەیە پێش دەستپێکردنی دەوامی خوێندنگەکان و لە سەرەتای پڕۆسەی خوێندندا سەرجەم مامۆستایان ڤاکسین وەربگرن.
لە ئێستاشدا لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان ھەڵمەتی پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان بە فراوانی بەردەوامە و شوێنی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراوە.
کۆتایی ھەفتەی رابردوو د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم، رایگەیاند، تا ئێستا ٦٠ ھەزار مامۆستا ناویان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار کردووە و ٢١ ھەزار مامۆستاش ژەمی یەکەم و ١٧ ھەزاریش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەش رایگەیاند، ھەوڵ دەدەن زۆرترین مامۆستا و فەرمانبەری کەرتی پەروەردە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە: 
بەڕێزان بەڕێوەبەر و کادیر و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک

بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندن و  دەستپێکی پەخشی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک-ەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، ھیوای گەشەکردنی زیاتر و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
ھەڤاڵان.. ھەر لەیەکەم رۆژی پەخشی کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک-ەوە سەرۆک مام جەلال ئەو مژدەیەی بەخەڵکی کەرکوک گەیاند کە کەناڵەکە دەبێتە مینبەری راستەقینەی ھەموو پێکھاتەکان، بۆ ئەو ئەرکەش لە دڵسۆزی و خۆڕاگری و تواناکانتان گەشبینین، ئومێدەوارم لەم وێستگەیەشدا کاری جددی بۆ گەشەپێدانی چۆنایەتی کەناڵەکە بکەنە کاری لەپێشینەتان، تا ھەردەم لەئاست خواست و دەنگ و رەنگی کەرکوکیەکان بن و لە پێشەنگیدابن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانیی و دیموکراسییەکان.
جارێکی تر  ئەم یادە پیرۆزبێت 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

توانا کەمال سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ بەیانی کوردسات نیوز رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆری پرۆژەکانی سلێمانی بۆ گەڕەک و ئەو شوێنانەی تازەن و حکومەت دابەشیکردوون کە نزیکەی ٩٠%یان دەبێت دەرخستەیان بۆ کراوە تا پرۆژەی. خزمەتگوزاری و قیرتاویان پێ بگەیەنرێت، بەڵام بەھۆی نەبوونی بودجەی پێویست کە پێشتر بودجەکە لەسەر وەبەرھێنان و بودجەی پەرەپێدان دابیندەکرا نەتوانراوە ئەو پرۆژانە جێبەجێ بکرێت.


باسی لەوەشکرد، لە مانگی چواری ئەمساڵەوە بەردەوامین لەکارکردن بۆ تەواوکردن و قیرتاوکردنی ژمارەیەک پرۆژەی بچوک کە پێشتر کارەکانیان بەھۆی نەبوونی بودجەوە راگیرابوون.


سەرۆکی شارەوانی سلێمانی جەختی لەوەشکردەوە، تا بودجەی پێویست بەدەستمان نەگات وەکو ساڵانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٤ کە بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان دیاریدەکرا ناتوانرێت کار بکرێت بۆ ئەو پرۆژە گەورانەو بدرێتە کۆمپانیاکان و تەواو بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...992993994995996...1187