ئـاو، بنەمای ژیانە بەبێ ئاو ژیان لەسەر زەوی مەحاڵـــە، ئاو ڕەگەزی سەرەکی ژینگەیە، پێکھاتەی زۆربەی کاڵاوشمەکەکانە. لەھەمووی گرنگتر، لەشی مرۆڤێکی ئاسایی، نزیکەی زیاتر لە(%٦٥) ئــــاوە.
کوردیش دەڵێت "ئاوو ئاوەدانی" ...
پاراستنی ئاو، پاراستنی ژیانە، ئەرک وئەخڵاقە.
لەئێستادا ئاو، ئەرکەکەی ھەر ئەوەنیە تینوێتی بشکێنێت و بۆ پێویستی ماڵ وخێزانەکان بەکاربھێنرێت، بەڵکو بووە بەپرسێکی سیاسی و ڕەھەندێکی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی وەرگرتووە. لەئێستادا ئاو، وەک فشاری سیاسی بەکاردەھێنرێت، بەپێی زۆربەی پێشبینیەکانی پسپۆڕانی ئابوری و ناوەندەجوگرافی و سیاسیەکان، لە چەند ساڵی داھاتوودا، جەنگی سیاسی، جەنگی ئــــــــاو دەبێت.
ئاو، دەبێتە "جێگرەوەی نەوت"، ئاو بەھاوبایەخی لەنەوت گرنگتر دەبێت و دەبێتە ئامڕازێکی ستراتیژی لەیەکلایکردنەوەی کێشەکاندا، واپێ دەچێت، لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا، سەرچاوەی سەرەکی شەڕوئاڵۆزیەکانی داھاتوو، بەھۆی ئاوەوە دەبێت..
لەلایەکی ترەوە، سەرجەم کەرتەئابورییەکان، بەبێ ئاو نایەنە بەرھەم، ئاو پێویستی سەرەکی کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزارو پیشەسازییە.
ووشکەساڵی لەھەرێم وناوچەکەدا، بەرۆکی زۆربەی حکومەتەکانی گرتوە، وادەردەکەوێت ھاوینێکی گەرم وقورس چاوەڕێمانە، پلەکانی گەرما ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەبەرزبونەوەدایە، خواست بۆ ئــاو زیاتر دەبێت، لەگوندەکانیش زۆرێک لەکانی و سەرچاوەکانی ئاو کەمبونەتەوە یان بەتەواوی وشکبوون بەتایبەت لەگەرمیان، مەترسی لەناوچونی بەرھەمەکشتوکاڵیەکان و ووشکبونی باخەکان لەئارادایە.
سەرەڕای بوونی دوو بەنداوی گەورەی دوکان و دەربەندیخان، کەڕێژەیەکی گەورەی لەئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت، بەھۆی دروستکردنی بەنداوەکانەوە و ڕێڕەوی ھەردوو ڕوبارەکە گۆڕانی بەسەرداھاتووە، بڕی کەمتر ئاو دێتە ھەرێمەوە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕێژەی ئاوەکانیان کەمدەبێتەوە و مەترسییەکە گەورەتر دەبێت. لەلایەکی ترەوە بەھۆی نەبوونی بەرنامەو پلانەوە، ڕێژەیەکی زۆری ئاوەکانی ھەرێم، بەفیڕۆ دەڕوات و سوودێکی ئەوتۆی لێ نابینرێت، ھەروەھا دابەشکردنی نادادپەروەرانەی ئاوی شیرین لەنێوان شاروشارۆچکەکان وگەڕەکەکاندا، یەکێکی ترە لەگرفتەکان.
پێمان وایە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەم دیاردەھەمەلایەنە، پێویستە ھەندێ ڕێگاچارەو پلانی تۆکمە بگیرێتەبەر...
١- دانان و تەرخانکردنی بودجەیەکی کراوەی تایبەت بەووشکەساڵی، بەمەرجی لیــژنەیەکی پسپۆرو دەستپاک، دوور لەگەندەڵی و بەفیرۆدان، مانگانە ڕاپۆرت بەرزبکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران وپەرلەمان وڕای گشتی.
٢- بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری بەکارھێنانی ئاو، بەشێوەیەکی گشتی و ئاوی تۆرەکانی دابەشکردنی ماڵان بەتایبەتی، دەستپێوەگرتن لەھەموو بارودۆخێکدا، لەڕێگای ھۆکارەکانی ڕاگەیاندنی بینراو وبیستراو و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە.
٣_ دانانی سزای دارایی تایبەت، بەسەرپێچیکاران، لەکۆڵان وگەڕەکەکان و شوێنەبازرگانییەکان، بەبڕی گەورەوقورس، لەکاتی دوبارەبوونەوەدا سزاکان قورستر بکرێن.
٤_ پێکھێنانی لیژنەی گەڕۆک، لەسەرجەم شاروشارۆچکەکان، دیاریکردنی ھەموو ئەو کەس وماڵ و شوێنانەی کەپابەندنابن بەڕێنماییەکانەوە، لەھەمانکاتدا سزادانیان بەگرتنی کەسەکەو سەپاندنی سزای دارایی قورس.
٥_ پابەندکردنی سەرجەم ماڵەکان و شوێنەبازرگانیەکان، بەدانانی تەوافە بۆ وەستاندنی ئاوی سەر تەنکییەکانیان، بۆ ئەوەی کەپڕبوون، ئاوە زیادەکە بەفیرۆ نەڕوات.
٦_ لەڕێگەی ئەوقاف و مامۆستایانی ئایینیەوە، بەوتارو ئامۆژگاری، دڵنیابکرێنەوە لەحەرامی زیاد بەکارھێنانی ئاوو بەفیڕۆدانی، بەھێنانەوەی بەڵگەی ئایاتی قورئانی پیرۆز وفەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام(درودی خوای لەسەر بێت).
٧_ لەڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ وفەرمانگەکانییەوە، ڕێنمایی پێویست بدرێت بەجوتیارو خاوەن باخەکان، شێوازو ئاودانی نوێ بڵاوبکرێتەوە، بۆ ئەوەی مەترسی لەناوچوونی بەرھەمی کشتوکاڵی وباخداری نەکرێت.
٨_ سەندیکاو کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگا، بێ جیاوازی پێویستە لەھەوڵی بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری بەکارھێنانی ئاودا بن، بەپۆستەرو ۆرگشۆپ وکۆڕوکۆبونەوەکان.
گۆرانی کەشوھەوا و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبونەوەی ئاوی شیرین، قەیرانێکی گەورەیی جیھانییە، زۆربەی حکومەتەکان، لەھەوڵی پلان و بەرنامەی زانستیدان، ھەربۆیە پێویستە، ھەموو لایەک تاک وخێزان، حزب و حکومەت، ڕێکخراو وکۆمەڵەکان، لەبەردەم ئەم دیاردەدا یەکدەست و یەک تیم، ھەوڵی کەمکردنەوەی مەترسیەکان بدەین..
*ئابووریناس
ھاوکات کۆبوونەوەیەکیش لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی رێکخستنی کۆیە ئەنجام دەدات، لەسەردانەکەیدا قوباد تاڵەبانی ئامادەی رێورەسمک دەبێت بۆ بەخشینی بڕوانامەی دکتۆرای فەخری کە زانکۆی کۆیە پێشکەشی عومەر شێخموس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی دەکات.
دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی شوبات، لە دادگای ھەولێر دادگاییکردنی پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان بەڕێوەچوو، تیایدا بە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرا، دادگای پیداچوونەوەی ھەرێمیش بڕیاریدا بە پەسەندکردنی بڕیارەکە.
پارێزەرانی دەستگیرکراوەکانیش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ستەمێکی زۆر لە دەستگیرکراونی بادینان کراوە و تەنھا بە بڕیارێکی لێبوردنی تایبەت لەلایەن سەرۆکی ھەرێمەوە دەکرێت ئازاد بکرێن.
ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ ئیدارەی کۆیە "قوباد تاڵەبانی " گفتوگۆی لەبارەی ڕەوشی خزمەتگوزاری و چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی قەزای کۆیە کرد و پاش خستنەڕووی پلان و بەرنامەی حکومەت ئاماژەی بەوەکرد ، دەبێت بەباشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ ھاوڵاتیان بکەن و خزمەتکردنی خەڵک بکەن بە کاری لەپێشینەی خۆیان.
دواتر جێگری سەرۆکوەزیران لەبارەی دواپەرەسەندنەکانی دۆسییەی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی قسەی کرد و جەختیکردەوە، لەسەر پابەندبوونی حکومەتی ھەرێم بە ناوەڕۆک و دەقەکانی یاساکە و ئاماژەی بەوەدا چاوەڕێن حکومەتی عێراقیش بڕیارەکەی بۆ ڕەوانەکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم جێبەجێ بکات.
قایمقام و بەرێوەبەری ناحیەکانی کۆیە داواکاری و کێشەکانی قەزاکەیان خستە بەردەم جێگری سەرۆکوەزیران و ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی دا لەچوارچێوەی بەرنامەی حکومەت کاریان لەسەر بکرێت.
لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی تاقیگەیەکی نوێ کرایەوە کە بەشەکانی پەرستاری و سڕکردنی لەخۆگرتووە، تاقیگەکە سیستمێکی ئەلکترۆنی دیجیتاڵی ھەیە و پەیوەدنیی نێوان کارمەندی تەندروستی و نەخۆشیش بە سیستمە ئەلکترۆنییەکەوە بەستراوەتەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٥١١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەشت تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٤٥٦ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە ( ٤٨٧ )
١. پشکنین: ( ٦٧٥٧ پشکنینی نوێ)
• ( ٢٦١١) ھەولێر
• ( ١٤٢٨) سلێمانی
• ( ٢٢٥٨) دھۆک
• ( ٣٥) ھەڵەبجە
• ( ٣٦٥) گەرمیان
• ( ٦٠) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: ( ٥١١ تووشبووی نوێ)
• ( ١٧٤) ھەولێر
• ( ٢٥٥) سلێمانی
• ( ٣٩) دھۆک
• ( ٢) ھەڵەبجە
• ( ٣٦) گەرمیان
• ( ٥) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٤٥٦ چاکبوون)
• ( ٨٢) ھەولێر
• ( ٢٠٩) سلێمانی
• ( ١٢١) دھۆک
• ( ٢) ھەڵەبجە
• ( ٣٩) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین
٤. مردن: ( ٨ مردن)
• ( ٢) ھەولێر
• ( ٠) سلێمانی
• ( ٤) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ١) گەرمیان
• ( ١) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٠٩٠٢٨٠ (٧٢٦٤٦٦ ھەولێر، ٥٠٦١٧٠ سلێمانی، ٨٤١٦٤٣ دھۆک، ١٦٠٠١ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٣٥٨٠ (٥٥٤١٧ ھەولێر، ٦٠٣٢٨ سلێمانی، ٦٤٠٧٠ دھۆک، ٣٧٦٥ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٢٠٠٧ ( ٥٣٠٦٨ ھەولێر، ٥٤٢٨٠ سلێمانی، ٦١٠٦١ دھۆک، ٣٥٩٨ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧١١٥ (١١٤٤ ھەولێر، ٣٩٩٩ سلێمانی، ١٩٥٦ دھۆک، ١٦ ھەڵەبجە)
مردن ٤٤٥٨ (١٢٠٥ ھەولێر، ٢٠٤٩ سلێمانی، ١٠٥٣ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٧ی حوزەیران ٢٠٢١
کۆمەڵەی چاودێری یەکسانی لە مافەکانی مرۆڤی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ٥ مانگی ئەمساڵدا، لێپرسراوانی وڵاتەکە دەستوەردانیان لە لانی کە ٢٠ گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتییانە کردووە و ھەڵیانوەشاندۆتەوە، ھەروەھا ٢ ھەزار و ١٢٣ کەسیشیان لەو گردبوونەوانە دەستگیرکردووە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، دەستوەردانەکان لە شارە گەورەکان بوون، وەک "ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە و ئزمیر و دیاربەکر" کە رێگری لە دەیان گردبوونەوە کراوە، لێپرسراوانی تورکیاش ٩٩%ی ھۆکاری دەستوەردانەکانیان گەڕاندۆتەوە بۆ مەترسی کۆرۆنا نەک پێشێلکاری مافی مرۆڤ.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، بڕی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان سێ ٣٥٠ مێگاواتە و خواست لەسەر کارەبا چوار ھەزار و ٥٠٠ مێگاواتە، بەڵام ھەزار و ١٥٠ کورتھێنان ھەیە.
وتیشی، رۆژانە بە تێکرا لە نێوان ١٣ بۆ ١٥ سەعات کارەبای نیشتمانی دەدرێت.
ئاشکرایشکردووە، وەزارەتی کارەبا کار لەسەر گەڕانەوەی چوار یەکەی بەرھەمھێنان لە ھەولێر و سلێمانی دەکات، کە توانای بەرھەمھێنانی ٤٠٠ مێگاوات کارەبایان ھەیە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لەقەزای کۆیە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی کۆیە کۆبووەوە.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە دوای بەستنی کۆنگرەی چوارەمەوە تا ئێستا لەسەر ئاستی ناوخۆی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە ھەنگاوی باشی ناوە بە ئاراستەی بەھێزکردنی پێگەی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان.
لەبارەی ھاوپەیمانی نێوان یەکێتی و گۆڕان قوباد تاڵەبانی وتی، ھاوپەیمانی نێوان یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانی لە قۆناغی ئێستاو داھاتوو بە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ گەڕانەوەی باڵانسی ھێزو ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
سەبارەت ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند: ھەڵبژاردنی ئەمجارە بەشێوەی بازنە بەڕێوەدەچێت، بۆیە گرنگە کادیرانی بەشی ھەڵبژاردن بەووردی کار بکەن بۆ ئەوەی ھیچ دەنگێک بەفیڕۆ نەچێت، داواشی لێکردن ھانی خەڵک بدەن بۆ بەشداریکردن لەپرۆسەی ھەڵبژاردن و دەنگی خۆیان بدەن، چونکە ئەم ھەڵبژاردنە پەیوەستە بە بەھێزکردنی پێگەی کوردەوە لە عێراق.
لەبارەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ، قوباد تاڵەبانی وتیی: غیابی سەرۆک مام جەلال کاریگەری زۆری ھەبوە لەسەر ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا، بۆیە پێویستە بە سیاسەت و حیکمەتەکانی مام مامەڵە بکەین تا کێشەکان چارەسەر بکەین.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لێپرسراوی مەڵبەندی کۆیە، بەناوی ئەنجومەنی مەڵبەندەوە سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیە، ھاوکات داواکارییەکانی ھاوڵاتیانی قەزای کۆیەی لەبواری خزمەتگوزارییە پێویستەکاندا پێشکەش بە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد، ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنیدا کەکار بۆ جێبەجێکردنیان بکات.