سەڵاح جەوھەر بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردستان نیوزی راگەیاند، ٨٣ ھەزار تەکسی لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەڵام تەنھا ١٠ ھەزار خاوەن تەکسی لۆگۆ و شریتیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان داوە، ئەوەش دەکاتە ١٢%ی کۆی تەکسییەکان و رێژەیەکی کەمە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ١ی ئاب کۆتا وادەیە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و تا ئێستا ھیچ بڕیاریک نیە بۆ درێژکردنەوەی، وەزارەتی ناوخۆش بڕیاریداوە ئەگەر شۆفێرانی تەکسی تا ١ی ئاب بڕیارەکە جێبەجێ نەکەن، ٥٠٠ ھەزار دینار سزا دەدرێن.
لەبارەی چۆنییەتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەش بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە وتی، وەزارەتی ناوخۆ میکانیزمەکانی دادەنێت و جێبەجێی دەکات.
جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند بنکەیەکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیان، لەسەر سنوری عێراق و سوریا بۆردومانکردووە و ھێرشەکەش لەسەر فەرمانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بووە، کە پەیامێکی راستەوخۆیە بۆ ئێران و لە تۆڵەی کردنە ئامانجی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لە عێراق.
لەبارەی زیانەکانەوە روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکە پێنج ئەندامی ئەو گرووپانە کوژراون، باس لەوەش دەکرێت، ئەو بنکەیەی بۆردومانکراوە، ناوەندی بەکارھێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەو گرووپە چەکدارانەیە، کە ناوبەناو ھێرشی مووشەکی و ھێرش بە درۆن، ئەنجامدەدەن.
ھاوکات حەشدی شەعبی ھەڕەشەی وڵامدانەوەی توندی لە ئەمریکا کرد و "کەتیبەکانی سەید شوھەدا"ش دەڵێت، بەرەو شەڕێکی کراوە لەگەڵ ئەمریکا دەڕۆن، کە سەرەتاکەی بە کردنە ئامانجی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستپێدەکات.
لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ ھەشت پرۆژەیاسا و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ سێ پرۆژە یاسا دەکرێت، بەئامادەبونی لایەنی پەیوەندیداریش لە حکومەتی ھەرێم گفتوگۆ دەکرێت لەسەر چۆنێتی پڕکردنەوەی کورتھێنانی موچە و ھۆکارەکانی جێبەجێ نەبونی یاسای چاکسازی و یاسای بودجەی عێراق و کەموکوڕیی خاڵە سنورییەکان و داھاتی نەوت و ناوخۆ.
دوای ئەوەی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، وێستگەی کارەبای سەڵاحەدین لە سامەڕا لە رێگەی کاتیۆشاوە بۆردومانکراوە، زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە، گرووپی تیرۆرستی داعشیش بەرپرسیارێتی خۆی لەو ھێرشە مووشەکییە راگەیاند.
چەند ھەفتەیەکە پەلامارەکانی داعش بۆ سەر وێستگە و تاوەرەکانی کارەبا لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق زیادیکردووە، ئەوەش ھاوکاتە لەگەڵ ھاتنی وەرزی ھاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، حکومەتی عێراقیش بۆ پاراستنی ئەو تاوەرانە بیر لە بەکارھێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەکاتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە ھەمان میکانیزمی مانگی پێشوو رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ٦ی ٢٠١٧ موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەشدەکرێت.
راشیگەیاند، رۆژی چوار شەمەش ڕێکەوتی ٣ی ٦ی ٢٠٢١ موچەی ھێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت دابەشدەکرێت.
کۆبوونەوەکە بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، ھەوڵەکانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان و رەوشی سوریاش تاوتوێ دەکرێن، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و لویجی دی مایو وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکەن.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش رایگەیاند، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداریکردن لەو کۆبوونەوەیە گەیشتووەتە رۆما و بڕیارە چەندین کۆبوونەوەی دوو قۆڵیش لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان ئەنجام بدات.
سەعات یەکی دوای نیوڕۆی سبەینێ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، دەنگ لەسەر ئەندامانی دادگای پێداچونەوەی فیدڕاڵی و پرۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سعودیە دەدات و خوێندنەوەش بۆ ژمارەیەک پرۆژەیاسا دەکات.
لەلایەکی ترەوە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبووەوە و تاوتوێی کاری قۆناغی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کرد، جەخییان لە کاراکردنی رۆڵی چاودێریی ئەنجومەنی نوێنەران و پێکھێنانی لیژنەی شارەزایانی کۆمسیۆن و مافی مرۆڤیان تاوتوێ کرد.
ئیکتیفا حەسناوی ئەندامی لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەرباری ئەو داواکارییانەی بۆ راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆی گشتی ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی کراوە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتەکە بە نیاز نییە ئەو ھەنگاوە بنێت، بەڵکو دەیەوێت لە رووی فراوانکردنی ھەڵمەتەکانی کوتان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، روبەڕوی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا ببێتەوە.
ئاشکراشیکردوە، لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەکی زیاتر لە ھاوڵاتیان روویان لە بنکە تەندروستییەکان کردوە بۆ بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا.
لەلایەکی تریشەوە بەھۆی زیادبونی ئامارەکانی کۆرۆناوە، شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای زیقار قەدەغەی ھاتوچۆ و راگرتنی دەوامی رەسمی لە فەرمانگە حکومییەکان بۆ ماوەی یەک ھەفتە راگەیاند و بڕیارەکە لەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت.
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، داوا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات، چارەنووسی ھاوڵاتییەکانیان یەکلابکەنەوە و لە وڵاتەکانیان وەریانبگرنەوە.
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھەسەدە، لە تویتەر رایگەیاند، بۆ گەرەنتیکردنی سەرکەوتن بەسەر داعشدا، پێویستە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەیان ھەزار کەس لە تیرۆریستانی داعش و ژن و منداڵەکانیان، کە ئێستا لە کەمپەکانی ھەسەدە راگیراون، لەبیر نەکەن و بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان و کۆمەکی پرۆگرامی پەروەردە و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی بکەن.
دوای تێکشکانی داعش لە سوریا و عێراق، ھەزاران و ژن و منداڵی تیرۆرستانی داعش خۆیان رادەستی ھێزەکانی سوریای دیموکرات کرد و زۆرینەیان لە کەمپی ھۆل نیشتەجێ کراون.
دوای ئەوەی رۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری جێبەجێکردنی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەستگیرکراوانی بادینانی پەسەندکرد و دۆسیەکەی داخست، ئەو بڕیارە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە.
نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە تویتێکدا ھەڵوێستی لەبارەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەولێر و زیندانیکردنی پێنج لە چالاکوان و رۆژنامەنوسانی بادینان دەربڕیوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوە ھەولێر دەرخەری ئەو راستییەیە، کە ئەنجامدانی چاکسازیی لە سیستەمی دادوەری لەوپەڕی پێویستیدایە لە ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ پێشگرتن لەو جۆرە بە چەوتی بڕیاردانە لە داھاتوودا.
ھاوکات سەرۆکی نوسینگەی کەنەدا لە ھەولێر سەبارەت بەو بڕیارە رایگەیاندوە، بێ ئومێدبون لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم لە بارەی پەسەندکردنی زیندانیکردنی"شێروان شێروانی و شڤان سەعید و ئەیاز کەرەم و ھەریوان عیسا و گۆھدار زێباری.
ھەروەھا باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق سەبارەت بەو پرسە رایگەیاندووە، بڕیارەکەی دادگای ھەولێر بۆ بەسزا گەیاندنی ئەو پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانانە ناڕاست و ناتەندروستە. جەختی لەوەشکردۆتەوە، مافی رادەربڕین و مافی رۆژنامەوانی و دادگایەکی سەربەخۆ، یەکێکە لەمافە بنچینەییە سەرەتاییەکانی دیموکراتی.
دەقی ڕوونکردنەوە :
رونکردنەوەیەک بۆ جوتیارانی خۆشەویست و رایی گشتی....
لەپێناوبەرچاو روونی زیاتری جوتیارانی بەرێزی ھەرێمی کوردستان و رای گشتی بەپێویستی دەزانین کە ئەم رونکردنەوەیە بلاو بکەینەوە .
دوابەدوای بەدواداچونمان دەربارەی رەخنە و گلەیی و نارەزایەکانی جوتیارانمان لە پرۆسەی بەبازارکردن و وەرگرتنی گەنم ،ھەموو لایەک دلنیادەکەینەوە کە:
یەکەم: پرۆسەی بەبازارکردنی گەنم ساڵانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەنجام دەدرێت ، بۆ ئەم مەبەستەش (شێوازی وەرگرتن و جۆری پشکنین لە سایلۆکان و دانانی تایبەتمەندیەکانی گەنم و لێژنەکان ،ھیچ پەیوەندیەکی بەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نیە.بەلکو لەتایبەتمەندیەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراقە.
دووەم: ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان بەرپرسە لە ئامادەکردنی پلانی چاندنی گەنم بەھاوکاری ب.گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان ،وەدواتر ناردنی ناوی ئەو جوتیارانەی کە بەشدارن لە پرۆسەی چاندنی گەنم کە مافی پێدانی گەنمیان ھەیە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەشێوەی CD ، وە دواتریش لەرێگەی ئەوانەوە ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکرێت .
سەرباری ئەم رونکردنەوانەش وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەردەوامە لە ھەماھەنگی کردن و پالپشتی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان لە میانی پرۆسەی بەبازارکردنی بەرھەمەکان و پێداگیری لەسەر شایستە داراییەکان و پەرەپێدانی توێژینەوەکان و دابین کردنی باشترین جۆری بنەتۆی گەنم .