هەواڵەکانهەواڵەکان

ھێزی دەریایی تونس بڵاویکردەوە، ١٧٨ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست دوای نقومبوونی بەلەمەکەیان ڕزگارکراون و تەرمی ٢ کۆچبەریش دۆزراونەتەوە.


ڕاشیگەیاند ئەو کۆچبەرانە ویستوویانە لە لیبیاوە بگەنە ئەوروپا و لە دەریای ناوەڕاست توشی گرفت بوونەتەوە، کۆچبەرەکانیش خاوەن ڕەگەزنامەی میسڕی و تونسی و سوری و نەجیری و ئسیوبین. 


لە ٢ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١١ ھەزار کۆچبەر ھەوڵیانداوە لیبیا بەرەو وڵاتانی تر تێبپەڕێنن، ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٧٣٪ زیادی کردووە.


بە پێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، لە ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٧٦٠ کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست خنکاون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕەبیعی" باسی لەوە کرد، ئەگەر ڕێککەوتنی "تاران" لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم درێژ بکرێتەوە، دانوستانەکانی "ڤییەنا" ئیستفزازی دەبن و ھیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ درێژکردنەوەی ڕێککەوتنەکە و ھەموو بژاردەکان تاوتوێ دەکەن.


وتیشی، پەلەیان نییە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە "ڤییەنا" و بەردەوام دەبن تا گەیشتن بە ئەنجام، بەڵام "تاران" بڕیاری خۆیداوە و کاتی ئەوەیە لایەنەکانی تر بە تایبەت "واشنتۆن" بڕیار بدەن. 


"ڕوبەیعی" جەختی کردەوە لەوەی ھەر ڕێککەوتنێک بکەن، دەبێت ھەڵگرتنی تەواوی سزاکان لەخۆبگرێت و ڕێککەوتنیش ھەیە بۆ ھەڵگرتنی سزاکان لەسەر وزە و بانکەکان و کۆمپانیاکانی دڵنیایی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماجد حەنتوش وەزیری کارەباری عێراق لە ژێر فشاری موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەست لە کارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.


ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، وەزیری کارەبا دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ئاڕاستەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کردووە.


دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری کارەبا دوای ھەڵوێستێکی موقتەدا سەدر ھات سەبارەت خراپی ڕەوشی کارەبا و بوونی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی کەرتەکە و داوای لە وەزیر کرد دەست لە کار بکێشێتەوە.

 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە مەبەستی ماڵئاوایی کردنی کۆنسوڵی بەریتانیا بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵی کۆنسوڵی کرد کە لە ماوەی دوو ساڵی کارکردنیدا لە ھەرێم ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە پشتیوانیکردنی حکومەتی ھەرێم لە پرسی ڕیفۆرم و چاکسازی و بە تایبەتیش لە بواری یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەدا.


ھیواشی خواست لە قۆناغی داھاتوودا پەیوەندییەکانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان گەشەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت بە تایبەت کە حکومەتی ھەرێم پڕۆسەی دروستکردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی دەست پێکردووە و لەمەشدا پێویستی بە ھاوکاری زیاتری بەریتانیا ھەیە.


لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ھەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرا، کە تیایدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە ڕۆڵی کۆنسوڵ و حکومەتی بەریتانیادا کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەکەوە ھەوڵی لێکنزیککردنەوەی لایەنەکانی ناوخۆی ھەرێمیان داوە و لەلایەکیتریشەوە ھاوکاری حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵیشیان کردووە بۆ ئەوەی لە ڕێی دانووستانەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن.


ھەر لەم چوارچێوەیەشدا جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لە نیەتی حکومەتی ھەرێم کە دەیەوێت یاسای بودجە جێبەجێ بکات و ئامادەیی حکومەتیشی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی ھەموو کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی تری نێوان ھەرێم و بەغدا لە ڕێی دانووستانەوە.


لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کرد حکومەتی ھەرێم سەرقاڵی پڕۆسەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانە بۆ پارێزگار و قایمقام و بەڕێوبەرە گشتییەکان ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ڕۆتین و باشتر خزمەتکردنی ھاوڵاتیان.


ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جەیمس تۆرنتن سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد کە لە ماوەی ڕابردوو پشتیوانێکی باشی کۆنسوڵخانەی بەریتانیا بووە و ئاماژەی بەوەشدا کە لە داھاتووشدا ئاستی ھەماھەنگی و ھاوکارییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەریتانیا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ھێرشەکە، ھێزەکانیان چەند ئۆپراسیۆنێکیان لە ناوچەکەدا کردووە بۆ ڕێگریکردن لە ھەر جموجۆڵێکی تیرۆریستانی داعش.

 

شەوی دووشەممە ھێرشی مووشەکی کرایە سەر کێلگەی نەوتی عومەر لە خۆرھەڵاتی دێرەزوور کە گەورەترین کێلگەی نەوتی سوریایە و لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی ئەمریکا و ھەسەدەدایە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ڕایگەیاند، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پارێزگاکانی نەجەف و بەسڕە و دیالە و سەڵاحەدین، بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بۆ ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە پشووی ڕەسمی ڕاگەیەنرا.


ھاوکات سیتسمی کارەبای نیشتمانی لە پارێزگاکانی میسان و زیقار و بەسڕە و سەماوە لەکارکەوتووە و دانیشتوانی ئەو پارێزگایانە بێ کارەبا بوون. بەڵام تا ئێستا ھۆکاری لەکارکەوتنەکەی ئاشکرا نەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەڵماس فازڵ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کودسات نیوزی راگەیاند، لەبارەی ھێرش و بۆردومانەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان و بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق ، بانگھێشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی دەکەن. وتیشی تەوەرێکی تری بانگھێشتنامەکە لەبارەی ئامادەکارییەکانی حکومەتە بۆ ھەڵبژاردن. 
ئەڵماس فازل باسی لەوەش کرد، ئیمزا بۆ بانگھێشتکردنی کازمی کۆکراوەتەوە و دواتر دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمان تاکو رەزامەندی لەسەر دەرببڕێت و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦٥٢کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و شەش تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و  ٥٧٢تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٤٨٩ )  
١. پشکنین: ( ٧٨٨٥ پشکنینی نوێ)
• ( ٢٤٥٤) ھەولێر
• ( ١٧٣٧) سلێمانی
• ( ٣١٠٥) دھۆک
• ( ٤٦) ھەڵەبجە
• ( ٥٤٣) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: ( ٦٥٢ تووشبووی نوێ)
• ( ١٦٢) ھەولێر
• ( ١٩٢) سلێمانی
• ( ٢٤٧) دھۆک
• ( ٩) ھەڵەبجە
• ( ٤٢) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٥٧٢ چاکبوون)
• ( ١٠٩) ھەولێر
• ( ٢١٠) سلێمانی
• ( ٢١١) دھۆک
• ( ٦) ھەڵەبجە
• ( ٣٣) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: ( ٦ مردن)
• ( ١) ھەولێر
• ( ٣) سلێمانی
• ( ٢) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین 
• 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢١٠٦٩٧٢ (٧٣١٥٣٠ ھەولێر، ٥١١٢٧٢ سلێمانی، ٨٤٨١٢٣ دھۆک، ١٦٠٤٧ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٤٩٩٣ (٥٥٧٢٨ ھەولێر، ٦٠٨٣٦ سلێمانی، ٦٤٦٥٥ دھۆک، ٣٧٧٤ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٣١٤١ ( ٥٣٢٦٧ ھەولێر، ٥٤٧٨٣ سلێمانی، ٦١٤٨٦ دھۆک، ٣٦٠٥ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٣٨١ (١٢٥١ ھەولێر، ٣٩٩٩ سلێمانی، ٢١١٣ دھۆک، ١٨ ھەڵەبجە)
مردن ٤٤٧١ (١٢١٠ ھەولێر، ٢٠٥٤ سلێمانی، ١٠٥٦ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    

٢٩ی حوزەیران ٢٠٢١
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم  چاوی کەوت بە پاولا کانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق ھاوڕابوون لە پێویستی ھەماھەنگی زیاتری نێوان ھەرێم و عێراق و ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی داعش، قوباد تاڵەبانی و وەفدەکەی ئوسترالیا جەختیان کردەوە، لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا بە بێگەردی بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەکی بەھێز بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق. لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد ئوسترالیا زیاتر ھاوکار بێت لەپەرەپێدانی کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو لە کوردستان و ڕوونیکردەوە بەرنامەی حکومەت ئەوەیە کشتوکاڵ ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی داھات و ئابووری ھەرێمی کوردستان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، تیمی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم کێشەی پەستانی گازی سروشتییان لە وێستگەی خورمەڵە چارەسەر کردوە، بەوەش ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی گەڕێندراوەتەوە، ئەوەش رەوشی کارەبا لەھەرێم ئاسایی دەکاتەوە،


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھاوکات بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیی ئەنجومەنی نوێنەران، ھەر ئەندامێکی ئەنجومەن ئامادەی دانیشتەنەکان نەبێت ئەوا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە، مووچەی ئەو رۆژەی ببڕێت کە ئامادەی کۆبونەوەکە نەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بڕی ١٥٠ ھەزار دینار بدرێت بە ھەر کارمەندێکی کۆمسیۆن کە فەرمانبەری حکومەت بێت، ھەروەھا بڕی ٢٥٠ ھەزار دیناریش بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان کە دانەمەزراون و کارمەندی کۆمسیۆنن. بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، ٣٣٤ ھەزار کارمەند لە سەرتاسەری عێراق بەشێوەی گرێبەست بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن دادەمەزرێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێش سەردانەکەی بۆ برۆکسڵ رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی بۆ چالاککرنی رێکەوتنە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپایە. 
ھاوکات کازمی لەبارەی کێشەی کارەباوە وتی، عێراق رووبەرووی گرفتی کەمی کارەبا بۆتەوە لەم وەرزەدا و ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەن. باسی لەوەش کرد، ئەوان میراتێکی خراپیان لە قەیرانی کارەبا بۆ ماوەتەوە و بۆچارەسەری بەشێکی کێشەکەش، بەم نزیکانە چەند وێستگەیەکی کارەبا دەکەنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی وەرگرتنی دکتۆرای فەخری  پیرۆزیاییەکی گەرم  لە  د. عومەر شێخمووس تێکۆشەر و سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.


ھاوکات ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی لەگەڵ  دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆککۆماری پێشووی عێراق ئامادەی بوو سەردانی عومەر شێخمووس، تێکۆشەر و سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان کردوو .

لە دیدارێکدا بە گەرمی پیرۆزباییمان ئاڕاستەی عومەر شێخمووس کرد بە بۆنەی بەدەستھێنانی دکتۆرای فەخری، کە لە لایەن زانکۆی کۆیە لە بەرامبەر توانا و ماندووبوونی دەیان ساڵەی لە سیاسەت و پەیوەندیی نێودەوڵەتیدا پێی بەخشرا. 
 ھەر لە دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی ئێستا و ئەو ئاڵەنگاریانەش تاووتوێ کرا کە رووبەڕووی ھەرێمی کوردستان و عێراق بوونەتەوە، و جەختیش کرایەوە لەسەر ئەو دەستپێشخەریانەی کە ئامانج لێیان زاڵبوونە بەسەر ئەو ئاستەنگانەی رێگری لە بەرەوپێشچوون دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەرێمی رایگەیاند، ھەرکەسێک لە پێشانگە و کۆمپانیاکان ئۆتۆمبێل دەکڕێت دەبێت لەماوەی مانگێکدا ئۆتۆمبێلەکە بکات بەناوی خۆیەوە، ئەو بڕیارەش لە ١ی تەمموزی ٢٠٢١ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ھەر کەسێکیش لەو ماوەیەدا ئۆتۆمبێل نەکات بە ناوی خۆیەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
جەختی لەوەشکردۆتەوە، دەرکردنی ئەو بڕیارە لەبەرژەوەندی ھاووڵاتییاندایە بەتایبەت لەڕووی ئاسایشەوە، چونکە ناکرێت ئۆتۆمبێل ماوەیەکی زۆر فرۆشرابێت و چەند کەسێک کڕین و فرۆشتنیان پێ کردبێت، بەڵام بەناوی خاوەنەکەی نەکرابێت، ئەگەری ھەیە خاوەنەکەی پێشووی لە ژیاندا نەمابێت، یاخود لە وڵاتە نەمابێت ئەوەش کێشە بۆ خاوەنە نوێیەکەی دروست دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وەزارەتی تەندروستی سعودیە رایگەیاند، لە ٢٤ سەعات ١٥٦٧ تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراوە، ئەمەش بەرزترین رێژەی تووشبوونە کە لە ١١ مانگی رابردوودا تۆمار کرابێت. بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە سعودیە لە کاتێکدایە تەنیا مانگێکی ماوە بۆ دەستپێکردنی مەراسیمی حەج. حکومەتی سعودیەش رایگەیاند، تەنھا رێگا بە دانیشتوانی سعودیە و بیانییە نیشتەجێبووەکان دەدرێت حەج بکەن، ئەوانەش بەمەرجێک ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت و تووشبوو نەبن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...973974975976977...1067