هەواڵەکانهەواڵەکان

تاھیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھاتوچۆی گەشتیاری وەک پێش سەردەمی کۆرۆنا ئاسایی نەبووەتەوە و لە ئێستادا بەھۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ڤیزەی گەشتیاری بۆ ھەموو وڵاتانی ئەوروپا راگیراوە و لە فڕۆکەخانەش رێکاری توندی تەندروستی جێبەجێ دەکرێت. 

وتیشی، ژمارەی گەشتەکانیش لە ٥٥% کەمبووەتەوە، بەو ھۆیانەوە داھاتی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە ٦٠% کەمی کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی بەیاتی ئەندامی لیژنەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، تیرۆریستان کەوتوونەتەوە بە ئامانجکردنی ئەو پارێزگایانەی کە پێشتر شوێنی پەلامارەکانیان بوون، بە شێوەیەک ھیچ رۆژێک بەبێ پەلامارێکی تیرۆریستی و قوربانی نوێ تێناپەڕێت. 

وتیشی ساڵانە زیاتر لە ٦٠٠ عێراقی دەبنە قوربانی تیرۆر و ٤% بۆ ٥%ی گیان لەدەستدانەکان لە عێراق بەھۆی پەلامارە تیرۆریستییەکانەوەیە، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠یش، زیاتر لە ھەزار و ٢٠٠ عێراقی بوونەتە قوربانی ئەو پەلامارانە.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانیش رایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکان چالاکی تیرۆریستانی سنوردار کردووە، بەڵام ھێشتا تیرۆر لە عێراق مەترسییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک فەرمانبەری نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" دەرکرد .

بەپێی راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لەدوای روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغداد، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە چەندین رێکاری لێکۆڵینەوەی گرتووەتەبەر و وتەی شایەتحاڵانی وەرگرتوە، ھەروەھا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە دەرکردوە کە لە نێویاندا لێپرسراوی بەشی چاککردنەوە و لێپرسراوی بەرگری شارستانی و لێپرسراوی چاککردنەوەی بتڵە ئۆکسجینەکان و یاریدەدەری بەرێوەبەر ھەیە.

شەوی شەممە، بەھۆی تەقینەوەی بتڵێک ئۆکسجینەوە، ئاگرێکی بەھێز لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە بەغداد کەوتەوە و بەپێی دوایین ئامار، کە لەلایەن کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی روداوەکەوە ١٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بلینکن لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی روسی لەلایەن تورکیاوە مەترسییە لەسەر ئاسایشی ئەمریکا و بەڕوونی بەو وڵاتەیان وتووە کە دەستبەرداری گرێبەستەکانی کڕینی ئەو مووشەکە روسییە ببێت. 

دەشڵێت، بەکارھێنانی ئەو مووشەکە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەیە کە ھاوپەیمانەکانیان لە لوتکەی "وارشۆ"ی ساڵی ٢٠١٦ بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستیان بە چەکی وڵاتانی تر دایانبوو.

بەڵام ھەفتەی رابردوو "مەولود چاوش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا وتبووی، وڵاتەکەی دانوستانی تر دەکات لەگەڵ روسیا بۆ کڕینی کاروانێکی تری سیستمی دژە مووشەکی ئێس ٤٠٠.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەردەوامی کاردانەوەکاندا لەسەر ئەو تۆمارە دەنگییەی "زەریف"، "رۆحانی" "حسامەدین ئاشنا"ی راوێژکاری لە پۆستی سەرۆکی ناوەندی سەرۆکایەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی دوورخستنەوە و "عەلی روبەیعی" وتەبێژی حکومەتی لە شوێنەکەی دانا. 

ھاوکات "رۆحانی"، "محەمەد عەلەوی" وەزیری ھەواڵگری و ئاسایشی راسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی بڵاوبوونەوەی ئەو تۆمارە دەنگییە. 

زەریف لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە مانگی ئاداری رابردوو ئەنجامیداوە دەڵێت، "قاسم سولەیمانی" دیبلۆماسیەتی کردووەتە قوربانی سەربازیی و ئەوەش رۆڵی ھەبوە لە لەناوچونی رێککەوتنی ئەتۆمی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک کۆماری عێراق دیدارو کۆبوونەوەکانی لە ھەولێر دەستپێکردوەو ئەمرۆ لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وسەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت کۆبووەو تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەست بە عێراق و ھەرێمی کوردستانیان کرد.

بڕیاریشە ھەر ئەمرۆ لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی و سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، ڕاشیگەیاند: دەبێت میدیای یەکێتی ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی ببینێت لە گەیاندنی سیاسەتی ڕاست و دروستی یەکێتی بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.


لە بارەی شێوازەکانی پەرەپێدانی ڕاگەیاندنی یەکێتیش، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە چەند پێشنیاز و بۆچوونێکیان خستەڕوو، ھاوکات سوپاسی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانییان کرد و بە ھاوکار و پشتیوانی بەردەوامیان وەسفکرد کە ھەمیشە بە تەنگ کێشە و داواکارییەکانیانەوە بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق  لە شاری بەغداد، لەگەڵ " بەسام تەعنە" وەزیری نەوت و سەرچاوە سروشتییەکانی سوریا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، گفتوگۆیان لە بارەی پرسی گازی سروشتی کردووە و عێراق پلان دادەنێت بۆ کڕین و ھاوردەکردنی گازی سروشتی لە سوریاوە، لەگەڵ ئەو وڵاتەش لە ڕێککەوتن نزیکبوونەتەوە و ئەگەریشی ھەیە ھەر لە ڕێگەی خاکی سوریاوە، گازی سروشتی لە میسڕەوە ھاوردە بکەن.


جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا عێراق پشت بە کڕینی گازی سروشتی ئێران دەبەستێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پاڵپشتی تەواوەتی ھەوڵەکانی سەرۆک کۆمارە بۆ پتەوکردنی یەکڕیزی نێو ماڵی کوردستان و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگای دیالۆگی ڕاستگۆیانە و نیشتمانیانەوە. 


لە کۆتایشدا قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، کە د. بەرھەم ساڵح لە میانەی سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردە و گەورە لێپرسراوە حکومی و سیاسییەکان لە ھەولێر و سلێمانی کۆدەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە تەوەرێکی تریشدا خوێندنەوەی یەکەم دەکرێت، بۆ پڕۆژە یاسای " ھەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف".
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وتارەکەی "بایدن" لە رێورەسمێکی تایبەت و لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت پلانی ئابوری رابگەیەنێت و روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا و چاکسازی لە ھێزەکانی پۆلیس و نەھێشتنی رەگەزپەرستیش باس بکات. 
بەھۆی کۆرۆناوە تەنھا ٢٠٠ کەس ئامادەدەبن و چەند سەعاتێک پێش دەستپێکردنی وتارەکە ناوی ئامادەبووان ئاشکرا دەکرێت، بەڵام ساڵانی رابردوو سەرجەم ئەندامانی کۆشکی سپی و ئەندامانی کۆنگرێس کە ژمارەیان دەگەیشتە ١٦٠٠ کەس، ئامادەی وتاری سەرۆک دەبوون. 
دەزگای خزمەتگوزاری نھێنی ئەرکی پاراستنی ئاسایشی بینای "کۆنگرێس"ی گرتۆتە ئەستۆ ، بینای "کۆنگرێس" لە دوای رووداوەکانی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە بە پەرژین و نزیکەی ٢٥٠٠ پاسەوانی نیشتمانی دەورەدراوە.
  
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران، ئەمریکا و روسیا و پرسی میلیشیا چەکدارەکان قسەیکرد و رایگەیاند، ھیچ وڵاتێکی جیھان نیە کە بیەوێت، گرووپی چەکداری لە یاسادەرچوو لە سنوورەکانیدا ھەبێت، وتیشی، رەفتارەکانی ئێران وەک پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و دەستوەردانی لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە خراپە، بەڵام سعودیە دەیەوێت پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ تاراندا ھەبێت، لەبارەی ئیدارەی نوێی ئەمریکاش بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن، وتی، لەسەر ٩٠٪ی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانیان ھاوڕان.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەرلەمانی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بە توندی ئیدانەی بڕیارەکە و لێدوانەکانی "بایدن"ی کرد لەسەر کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان و رایگەیاند، ئەو تۆمەتانە ھیچ بنەمایەکیان نییە و تەنھا بەلاڕێدابردنی مێژووی بە ھۆکاری سیاسی. 
پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکی ئەمریکا مافی یاسایی نییە بۆ دەرکردنی حکوم لەسەر پرسە مێژوییەکان، داواشیان لە "بایدن" کرد لەو بڕیارە پاشگەز ببێتەوە چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی "ئەنقەرە و واشنتۆن" دەبێت.
ھەریەک لە پارتی داد و گەشەپێدان و پارتی گەلی کۆماری و بزووتنەوەی نەتەوەیی لە بەرژەوەندی ئەو راگەیەندراوە دەنگیاندا و پارتی دیموکراتی گەلانیش لە دژی وەستایەوە.  
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەش راپۆرتەکانی وەزارەتی پلاندانان و دارایی سەبارەت بە ئامادەکردنی بودجەی ٢٠٢١ی ھەرێم تاوتوێ دەکرێت، ھەروەھا پرسی وشکە ساڵی و دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ بەرەنگاربونەوەی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەت بە تاوانەکانی داعش لە ھەرێم دەخرێتە روو.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای گشتی ھێڵی ئاسمانی عێراقی سەرجەم گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکان لەگەڵ ھندستان تا کاتێکی نادیار رادەگرێت، ئەو بڕیارەش لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی بووە، بەھۆی مەترسییەکانی کۆرۆنا ھندییەکەوە. 
ھاوکات وەزارەتی تەندروستی عێراق چەند بڕیارێکی بۆ ئەو کەسانە دەرکردووە کە لە "ھندستان"ەوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکە و رایگەیاند، ھەموو ئەو کەسانە بۆ ١٤ رۆژ کەرەنتین دەکرێن و پشکنینەکانیان بۆ ئەنجام دەدرێت و لە ئەگەری توشبوونیشیان رێکاری توندتر دەگرنەبەر. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ماکنزی لە کۆربەندێکدا کە بە ئۆنلاین بەرێوەچوو ڕایگەیاند ، ئێران ھاوبەشەکانی لەناوچەکەدا بەکاردەھێنێت بەتایبەت لە عێراق ،  ئەمەش جێی نیگەرانیی واشنتۆنە.
لە عێراق دەیان گروپی چەکدار ھەن کە زۆرینەیان سەر بە حەشدی شەعبین و واشنتۆن بە ھاوبەشەکانی ئێران ناویان دەبات ، لەماوەی رابردووشدا بەپرسیارێتی ئەو ھێرشانەی لە عێراق کرانە سەر باڵیۆزخانە و دیبلۆماتکارانی ئەمریکا ، خستە ئەستۆی ئەو گروپانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...971972973974975...981