هەواڵەکانهەواڵەکان

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھاوکارییەکانی رێکخراوی جایکای ژاپۆنی تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، ئەوەش دووەم کاروانی ھاوکارییەکانی ژاپۆنە بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نیاز نوری نەقیبی سەندیکای ھونەرماندانی کوردستان بە کوردسات نیوز راگەیاند، ھونەرمەند عەبدولی حەمە جوان تەندروستی زۆر باشە و ھەواڵی مردنی درۆیە.

ھەروەھا لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە پەیامنێری کوردسات پەیوەندی کرد بە ھونەرمەند عەبدولی حەمە جوان و بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تەندروستیم زۆر باشە و لە ماڵەوەم لەگەڵ خێزانەکەم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ڕاپۆرتی ئەم ھەفتەیە پێمان دەڵێت توشبوانی کۆرۆنا لە ھەڵکشاندایە و لە بارودۆخی ڕەنگی زەردەوە چوین بۆ ڕەنگی نارنجی، واتە لە دۆخی مامناوەندەوە بۆ دۆخی بەرەوسەروچووین.


وتیشی، بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاوکاتە لەگەڵ بەرزبونەوەی حاڵەتەکان لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیھان.


دەشڵێت، بۆ خۆپارێزی لەو ھەڵکشانە داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین پابەندی ڕێکارەکانی تەندروستی بن و زیاتر خۆیان بپارێزن.


ئەوە لە کاتێکدایە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا، زیاتر لە ٧ ھەزار کەس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان تۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، باوک کورێک لە حەوزێکی مەلەکردنی یەکێک لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی گوندی"پیر ڕەش"ی سەر بە ناحیەی کەسنەزان لە سنوری ھەولێر خنکان.


بەپێی زانیارییەکان، باوکەکە تەمەنی ٣٧ ساڵە و کوڕەکەشی تەمەنی ١٤ ساڵە، لە ئێستادا تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادوەری ھەولێر کراون، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیزی ڕاگەیاند، تائێستا چارەنوسی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغداد بۆ ھەرێمی کوردستان دیار نیە، چونکە وەزیری دارای واژۆی لەسەر ئەو بڕیارە نەکردووە.

وتیشی، بەپێی یاسا تەنھا وەزیری دارایی دەتوانێت واژۆ لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بکات. 


دەشڵێت، ئەگەر حکومەتی ھەرێم پابەندی ڕێککەوتنەکەی نەبێت لەگەڵ بەغدا، ھیچ بڕەپارەیەک لە بەغداوە بۆ ھەرێم نایەت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٧٢٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەشت توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٤٦٤ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٤٩١ )  

١. پشکنین: ( ٩٤٢٨ پشکنینی نوێ)
• ( ٣٠١٨) ھەولێر
• ( ٢٧٢٧) سلێمانی
• ( ٢٩١٦) دھۆک
• ( ٣٤) ھەڵەبجە
• ( ٦٩١) گەرمیان
• ( ٤٢) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٧٢٩ تووشبووی نوێ)
• ( ١٩٧) ھەولێر
• ( ٢٠٠) سلێمانی
• ( ٢٦٠) دھۆک
• ( ٣) ھەڵەبجە
• ( ٦٩) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: ( ٤٦٤ چاکبوون)
• ( ٨٠) ھەولێر
• ( ٢٠٥) سلێمانی
• ( ١٤٧) دھۆک
• ( ٤) ھەڵەبجە
• ( ٢٧) گەرمیان
• ( ١) ڕاپەڕین
 
٤. مردن: ( ٨ مردن)
• ( ٠) ھەولێر
• ( ٣) سلێمانی
• ( ٥) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین 
 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢١٢٥٨٠٨ (٧٣٧٢٧٢ ھەولێر، ٥١٨٢١٤ سلێمانی، ٨٥٤٢٤١ دھۆک، ١٦٠٨١ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٦٤٤٥ (٥٦٠٨٩ ھەولێر، ٦١٣٧٨ سلێمانی، ٦٥٢٠١ دھۆک، ٣٧٧٧ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٤١٥٤ ( ٥٣٤٤٠ ھەولێر، ٥٥٢٦٩ سلێمانی، ٦١٨٣٤ دھۆک، ٣٦١١ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٨٠٦ (١٤٣٨ ھەولێر، ٤٠٤٧ سلێمانی، ٢٣٠٦ دھۆک، ١٥ ھەڵەبجە)
مردن ٤٤٨٥ (١٢١١ ھەولێر، ٢٠٦٢ سلێمانی، ١٠٦١ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 

 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
١ی تەمووز ٢٠٢١
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شۆفێری پاسەکە دەڵێت، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند خولەکێک پاسەکەی ڕاگرتووە، لە بەشی بزوێنەرەکەیەوە گڕی گرتووە و دواتر بە تەواوی سوتاوە.


بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش سوتانەکە بەھۆی شۆرتی کارەبای ئۆتۆمبێلەکە بووە و بەھۆی ئەوەشی پاسەکە کەسی تێدا نەبووە زیانی گیانی نەبووە.


لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان چەند ئۆتۆمبێلێک سوتان، ھۆکاری سەرەکی سوتانەکانیش بۆ خراپی بەنزین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەگەڕێندرێتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بەرگری شارستانی سلێمانی داوای لە شۆفێران کرد لە ڕۆژدا و بە کاتی گەرما بەنزین نەکەنە ئۆتۆمبێلەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر کەمکردنەوەی ڕۆتین لە فەرمانگەکانی حکومەت و بەرەنگاربوونەوەی ئەو گیروگرفتانەش تاوتوێ کران کە ڕووبەڕووی ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی ھاوڵاتیان دەبنەوە، ھەروەھا ئاماژە بە گرنگی جێبەجێکردنی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات کرایەوە وەک ھۆکارێک بۆ خێرا ڕاپەڕاندنی کارەکان. 


لە ‌بارەی لامەرکەزییەت، قوباد تاڵەبانی دڵنیای کردنەوە بەم نزیکانە دەسەڵاتەکان شۆڕ دەکرێنەوە بۆ پارێزگار و بەڕێوبەرایەتییەکان و قەزا و ناحیەکان، ئەمەش لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە ھاوڵاتیان و زووتر ڕاییکردنی مامەڵەکان و نەھێشتنی ڕۆتین. 


جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ھەماھەنگی کردنی زیاتری نێوان فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگای سلێمانی لە پێناو باشتر بەڕێوەچوونی کاروباری ھاوڵاتیان و خزمەتکردنی باشتری شارەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما فەرمانگەی کەشناسی عێراق ھۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پلەکانی گەرما زۆر بەرزدەبێتەوە و یەکەمجارە لە ماوەی ئەمساڵدا ئەو پلەیە تۆمار دەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە بەغداد بەرزترین پلەی گەرما بۆ ٥٣ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە و لە کەربەلا و حلە و نەجەفیش دەگاتە ٥٢ پلە، ھەروەھا لە ناسریە و دیوانیە پلەی گەرما دەگاتە ٥١ پلە. 
کەشناسی عێراق راشیگەیاند، لە شاری ھەولێر پلەی گەرما دەگاتە ٤٦ پلە و لە سلێمانی ٤٢ پلە و لە زاخۆش ٤٣ پلە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ لە بینای نوێی ناوەندی یاسایی یەکێتی لە شاری سلێمانی، ناوەندی یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە.
یەکێتی و گۆڕان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە یەک لیستی ھاوبەش لە ژێر ناوی" ھاوپەیمانی کوردستان"، بەشداری دەکەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ئەڵماس فازیل" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بانگھێشتی وەزیری نەوتی عێراق کراوە، داوایان لێکردووە، لە پێناو کەمکردنەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلیەکان، بڕە گازی پێویست بۆ موەلیدەکان دابین بکرێت. وتیشی، ھەر لەو کۆبونەوەیدا داوایان لە وەزیری نەوت کردووە، گرێبەستە نەوتییەکانی شاری کەرکوک ئەوانەی راھێنانیان پێکراوە دابمەزرێن، بۆ ئەو داواکاریانەش سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی لە داواکارییەکانی نوێنەرانی کەرکوک کردووە و داوای لە وەزیری نەوت کردووە داواکارییەکان جێبەجێ بکات، لە بەرامبەردا وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنی داوە داواکارییەکان جێبەجێ بکات.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەریەکە لە محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان و تیمی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، دوو داواکاریان پێشکەشی داواکاری گشتی شاری بۆرسەی تورکیا کردووە، بۆئەوەی سەردانی دورگەی ئیمڕاڵی بکەن و چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا دەستگیرکرا و بریاری لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا، بەڵام دواتر سزاکەی بۆ زیندانیکردنی ھەتاھەتایی گۆڕا، لەوکاتەوە لە دورگەی ئیمڕاڵی لە زینداندایە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
  "ئەنگریت کرامپ کارنباور" وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە تویتەر رایگەیاند، دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ لە بڵاوکردنەوەی ھێزەکانیان لە ئەفغانستان، دوایین سەربازییان ئەو وڵاتەی بەجێھێشت. وتیشی، بوونیان لە ئەفغانستان ئاڵنگارییەکی گەورەی بۆ سوپای ئەڵمانیا دروستکردووە و چەندین ئەندامیان دووچاری کێشەی جەستەیی و دەروونی بوون، سوپاسی زیاتر لە ١٥٠ ھەزار سەربازی ژن و پیاوشی کرد کە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە چوونەتە ئەو وڵاتەوە. 
 ئەڵمانیا لە مانگی ئایاری رابردووەوە ھاوشانی ئەمریکا کشانەوەی ھێزەکانی لە ئەفغانستان دەستپێکرد کە ژمارەیان ھەزار و ١٠٠ سەرباز بووە، بەپێی ئامارەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە تا ئێستا ٥٩ سەربازی ئەڵمانی لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان کوژراون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 قەیس خەزعەلی لە چاوپێکەوتنێکە رۆژنامەوانیدا ئامادەیی تەواوی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ رووبەرووبوونەوەی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە و دەڵێت، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و بەچەکی جۆراوجۆرا و لەکاتی جیاوا وەڵامی ھێرشەکانی ئەمریکا دەدەینەوە، بەوتەی قس خەزعەلی پرۆسەی بەرگریکردن چۆتە قۆناغێکی نوێ وە و لە خوێنی رۆڵەکانی عێراق خۆش نابین جگە بە رشتنی خوێنی داگیرکەران نەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بایدن  لە نامەیەکدا بۆ نانسی پیڵۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، ھێرشکردنە سەر گروپەکانی حەشدی شەعبی بۆ پاراستنی سەربازەکانمان و کەمکردنەوەی ئەو ھێرشانە بووە کە چەندین جار لەو ناوچەیەوە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فرۆکەوان ھێرش کراوەتە سەر بنەکەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەحمەد مەکسوس یەکێک لە بەرپرسەکانی گروپی "کەتائیبی سەیدولشوھەدا"، بانگەشەی ئەوەی کردەوە، ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی ھێرشیان کردە سەر گرووپە چەکدارەکان، لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە فڕیون، بەڵام ئەو قسانە ڕەتدەکەنەوە و  ھیچ بنەمایەکیان نیە، وتیشی، ئەو ھێرشانەی کراونەتە سەر ھەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە و ھەر ھێرشەکی تر بکرێتە سەر ھەولێر، گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنەی ئەحمەد مەکسوس و ھاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن، چونکە ڕێخۆشکردن و پاساو ھێنانەوەی پێش وەختەیە، بۆ بەئامانجگرتنی ھەولێر.
٢٦ی ئەم مانگە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شاری ھەولێریان کردە ئامانج، رۆژی دووشەمەش ئەمریکا چەند پێگەیەکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە عێراق و سوریا بۆردومانکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...970971972973974...1067