بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٤٦٦ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و شەش توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٦٣١ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە ( ٤٩٣ )
١. پشکنین: ( ٦١٦٠ پشکنینی نوێ)
• ( ١٢٩٠) ھەولێر
• ( ١٦٧٠) سلێمانی
• ( ٢٩٩٨) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٢٠٢) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: ( ٤٦٦ تووشبووی نوێ)
• ( ٣٥) ھەولێر
• ( ١١٤) سلێمانی
• ( ٣١٤) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٣) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٦٣١ چاکبوون)
• ( ٧٢) ھەولێر
• ( ٢٠٥) سلێمانی
• ( ٢٩٩) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٥٢) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین
٤. مردن: ( ٦مردن)
• ( ٠) ھەولێر
• ( ٢) سلێمانی
• ( ١) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٣) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢١٤٠٧٢٠ (٧٤٠٨٤٢ ھەولێر، ٥٢٣٠١٦ سلێمانی، ٨٦٠٧٨١ دھۆک، ١٦٠٨١ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٧٥٨٤ (٥٦٢٥٤ ھەولێر، ٦١٧٠٤ سلێمانی، ٦٥٨٤٩ دھۆک، ٣٧٧٧ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٥٤٥٦ ( ٥٣٦٢٠ ھەولێر، ٥٥٧٦٤ سلێمانی، ٦٢٤٦١ دھۆک، ٣٦١١ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٦٢٨ (١٤٢٠ ھەولێر، ٣٨٦٩ سلێمانی، ٢٣٢٤ دھۆک، ١٥ ھەڵەبجە)
مردن ٤٥٠٠ (١٢١٤ ھەولێر، ٢٠٧١ سلێمانی، ١٠٦٤ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٣ی تەمووز ٢٠٢١
فاخر شێخ تەیب قەیوانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان لەلێدوانێکدا رایگەیاند، ئامانجیان لە دوو سایدکردنی ئەو شەقامە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەر ڕێگەکەیە، کە رۆژانە ھاوڵاتیان توشی گرفت دەبن.
وتیشی، لە ئێستاوە دەست بەو کارە دەکەن و لەماوەیەکی نزیکدا تەواوی دەکەن، پارێزگاری سلێمانیش، بەگرنگییەوە باسی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەیوان گروپ کرد، کە لە بوارە جیاوازەکاندا پێشکەشی سلێمانی کردووە.
وتیشی، دانپێدانان بە زانکۆیانەی ھەرێمی کوردستان بەپێی پێوەرەکانی وەرگرتنی زانکۆکان لە عێراق و ھەرێم ئەنجامدراوە و ھەوڵیش ھەیە دانپێدانان بۆ چەند زانکۆیەکی تر بکرێت.
ئیرەج قادریی ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە رۆژی پێنج شەممەوە بە ھۆکاری نادیار لە شەش ناوچە ئاگر لە دارستانەکانی گوندی دەرەوەران و ھەنجیران لە مەریوان کەوتنەوە و دوای سێ رۆژ بەبێ ھاوکاری تیمی حکومی ، ژینگەپارێزان و خەڵکی ناوچەکە ئاگرەکانیان کۆنترۆڵکرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ماوەی ئەو سێ رۆژەدا ٦٠٠ ھێکتار دارستان و پوش و پاوان سوتان و ژمارەیەک ئاژەڵی کێویش لەناوچوون.
تیمەکانی رزگارکردن و رێکخراوەکانی چاودێریکردنی جەنگ ئاشکرایان کردوە، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریاوە، گوندی ئیبلین لە ریفی ئیدلیب تۆبباران کراوە و ھەشت کەس کوژراون، کە پێنجیان ئەندامی خێزانێکن و سیانیان منداڵن.
ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردوە، ئەو خێزانەی بوونەتە قوربانی لە کاتی خەودا بەر تۆببارانەکە کەوتوون، سەرۆکی خێزانەکەش کارمەندی تەندروستی بوە.
بەوتەی سەرچاوەکان، بەو پێیەی ناوچەکە دواین پێگەی ئۆپۆزسیۆنە رووبەرووی رەوشێکی سەخت بوەتەوە و رۆژانە ھاوڵاتیان لە رەوشێکی سەختدا دەژین.
سادق عەتیە پسپۆڕی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕوە لە شار و شارۆچکەکانی عێراق، بە رێژەیەکی کەم دابەزین لە پلەکانی گەرما بەدیدەکرێت.
چەند رۆژێکە پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، بەرێژەیەکی بەرچاوو بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە و لە ھەندێک ناوچە بەتایبەت لە پارێزگاکانی باشووری عێراق، پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٥٠ پلە بەرزبوونەتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بەکوردسات نیوزی راگەیاند، بە زووترین کات دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە و ھۆکاری دواکەوتنەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە گەیشتنی داھاتەکان بۆ وەزارەتی دارایی دواکەوتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە مووچەی مانگی شەشی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناخۆ و بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامە و لیواکان لەگەڵ مووچەی وەزارەتی داریی و ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەشکراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا بەناوی "بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٢١"دا رایگەیاند: تورکیا خراوەتە لیستی ئەو وڵاتانەی لە بەکارھێنانی منداڵان بۆ کاری سەربازی تێوەگلاون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تورکیا پشتیوانی گروپی چەکداری سوڵتان موڕاد لە سوریا و چەکدارانی لیبیا دەکات، ئەو گروپانەش منداڵان وەک چەکدارا لە بەرەکانی شەڕ بەکاریان دەھێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، پێویستە تورکیا وەک ئەندامێکی ناتۆ، رێز لە بەھا و پرەنسیپەکانی ھاوپەیمانێتییەکە بگرێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، کارەبای نیشتمانی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بڕاوە و بەوھۆیەوە کێشەی ئاو لەعێراق سەری ھەڵدا و لە بەشێک لە شارەکانی بێ ئاو بوون.
وتیشی، ھەر بەھۆی بڕانی کارەباوە بەرھەمھێنانی سوتەمەنی لە چەند پاڵاوتگەیەکی عێراق بۆ ٥٠٪ کەمیکردووە.
ھەروەھا وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، ئێران رووباری کارۆنی بەتەواوی گرتووەتەوە.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان نیوزی راگەیاند، وەزیری دارایی عێراق ئامادە نییە ئیمزا لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بکات بۆ ھەرێم بە شێوەی پێشینە و وەزیری دارایی روونیکردووەتەوە، ئەگەر بە شێوەی پێشینە پارە ڕەوانەی ھەرێم بکرێت، حکومەتی ھەرێم لەسەر و ئەو ٢٠٠ ملیارەوە قەرزار دەبێت.
شیروان میرزا راشیگەیاند، وەزیری دارایی عێراق لەڕووی خەرجی و بودجەوە بەتەنھا کێشەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو کێشەی لەگەڵ پارێزگاکانی تری عێراقیش ھەیە.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی وتی، لە ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان، بێ ھیوا نین و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ خەرجکردنی ھەیە.
وتیشی دوای گەڕانەوەی مستەفا کازمی لە ئەوروپا، دۆخەکە گۆڕانکاری ئەرینی بەسەردا دێت.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە کوردستان نیوزی راگەیاند، بەھۆی بەردەوامی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی ریاز رێگەی بە ھیچ کەسێک نەداوە لە وڵاتانی ترەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی سعودییە بکەن.
نەبەز ئیسماعیل راشیگەیاند ھێشتا ڕوون نییە کە دوای فەریزەی حەج، وڵاتی سعودیە رێگەدەدا بە گەشتی عەمرە یاخود نا.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش، لە ماوەی پێنچ مانگی رابردوو، تەنھا ١٥٠ کەس لە ھەرێمی کوردستانەوە گەشتی عومرەیان ئەنجامداوە.