هەواڵەکانهەواڵەکان

 لێپرسراوانی ھەرێمی "بریتش کۆلۆمبیا" لە خۆرئاوای "کەنەدا" رایانگەیاند، ٧١٩ کەس بەھۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، ئەو ئامارەش بەڕێژەی ١٩٥% بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو زیاترە، بە وتەی لێپرسراوان، زۆرینەی قوربانیان کەسانی بەتەمەنن و بە تەنھا لە ماڵێکدا ژیاون و فێنککەرەوە لە ماڵەکانیاندا نەبووە. کەشناسی وڵاتەکەش دەڵێت، رۆژی ٣شەممە پلەکانی گەرما گەیشتبووە ٤٩.٥ پلەی سەدی، کە ئەوە پلەیەکی پێوانەییە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی ھێرشەکانی چەند رۆژی رابردووی داعش بۆ سەر ھێلەکانی کارەبا لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک، تا ئێستا حەوت کەس کوژراون و ١١ کەسی تر برینداربوون.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ھەر بەھۆی ئەو ھێرشانەوە ٦١ ھێڵی کارەبا پچڕاوە، ئەوەش ھاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و مەترسی بۆ سەر ژیانی ھاوڵاتیانی عێراق دروستکردووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە حکومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بۆ لەمەودوا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا بەکاربھێنرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی زانیارییەکان کۆمسیۆن، دوای ئەوەی لە پرۆسەی بایۆمەتریدا پەنجەمۆی ھەردوو دەستی وەرگرتوە، لە دوای کۆتاییھاتنی دەنگدان ئەو کارتی دەنگدانەی کە بە کورتمەودا ناودەبرێت وەردەگیرێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

‎ھاوکات ئەوەش خراوەتەوە ڕوو، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە ئەھلییەکانی بۆ مانگی (شەش) دیاریکرد،  بەوەش لەسەر بنەمای نرخی سوتەمەنی لە ‌بازاڕەکانی ھەرێم و سەعاتەکانی کارکردن دیاریکراوە.

‎باس لەوەشکراوە ، بە پێی کۆنووسی کۆبونەوەکە کارکردن و تەرخانکردنی کارەبا لەلایەن موەلیدە ئەھلییەکانەوە بۆ ھاوڵاتیان لە مانگی (شەش)دا لەنێوان (٢٢٠) بۆ (٢٢٥) سەعاتدا بووە،‌ بەمەش نرخی یەک ئەمپێڕکارەبای موەلیدەی ئەھلی لە ناوشاری سلێمانی بۆ ئەو مانگە لە نێوان (٩) ھەزار بۆ (٩) ھەزار و پێنج سەد دیناردا دەبێت، ھەربۆیە بەھۆی جیاوازی کارپێکردنی موەلیدەکان لەگەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە، نرخی ئەمپێڕێک کارەبای موەلیدە لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو لە ھەولێر ٤٢ پلە، لە سلێمانی ٤٣ پلە، لە دھۆک ٤١ پلە و لە پارێزگاکانی کەرکوک و ھەڵەبجەش ٤٣ پلە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە سبەی دووشەممە پلەی گەرما لە ناوچەکانی ھەرێم چەند پلەیەک دادەبەزێت، بەشێوەیەک کە بەرزترین پلە گەرما لە ھەولێر ٤١ پلە، لە سلێمانی ٤٢، لە دھۆک ٤١، لە کەرکوک ٤٣ و لە پارێزگای ھەڵەبجەش ٤٢ پلە دەبێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دەوروبەری وێستگەی خەزنەداری لە شاری غەزە کردوەتەوە ئامانج و بەھۆیەوە کەسێک بریندار بوە، ھەر بە پێی زانیارییەکان بۆردومانەکان ناوچەیەکی کشتوکاڵی کردوەتە ئامانج.
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمسیۆنەکە رایگەیاند، لیژنەیەکیان بۆ چاودێری کردنی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە تەواوی پارێزگاکان پێکھێناوە،  وتیشی ھەموو حزب و رێکخراوە سیاسییەکان کە مۆڵەتیان پێدراوە یاخود لە سەرەتای دامەزراندندان، دەتوانن ناوەکانیان بگۆڕن، ئەوەش لەرێگەی پێشکەش کردنی داواکارییەک بە کۆمسیۆنەکە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق راشیگەیاند، تیمێکیان پێکھێناوە بۆ تۆمارکردنی ھەر پێشێلکارییەک کە لە رێکارەکانی بانگەشە و ئامادەکارییەکاندا بۆ پڕۆسەکە دەکرێن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سبەینێ دادگایکردنی بەشێکی تری لە چالاکوانانی بادینان بەرێوەدەچێت و کەسوکارەکانیشیان داوای پشتگری لە خەڵکی کوردستان دەکەن لە راگەیەنراوێکدا کەسوکاری بەشێک لە دەستگیرکراوانی بادینان داوا لە ھەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پارێزەر و یاساناس و چالاکوانانی مەدەنی و ھاوڵاتیان بە گشتی کراوە، کە ھەڵوێستیان بەرامبەر بە دادگاییکردنەکە ھەبێت، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە رێگریی لە پارێزەران کراوە ئامادەی دانیشتنی دادگاییەکە بن، ھەر بۆیە داواکارن پشتیوانی لە راگیراوەکانیان بکرێت بەو پێیەی لەسەر دۆسیەیەکی گشتی رووبەرووی ئەو رەوشە بوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەروەک بیرۆکەی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت، بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار و پاراستنی ژینگە و رووبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەش کراون، ھەروەک خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مەھدی شوشتەری سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی رایگەیاندوە، ھاتووچۆی ھاوڵایانی ئێران لە خاڵە سنوورییەکانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان تا ئەم دواییانە قەدەغە بوە، بەڵام ئێستا رێگە پێدراوە، ئەوەشی ئاشکرا کردوە، کە تەنیا ئەو ھاوڵاتییانە دەتوانن سەردانی ئێران بکەن، کە ڤیزای بازرگانی و دەرمانی و خوێندکاری و خێزانییان ھەیە و وەک رابردوو مۆڵەتیان پێ دەدرێت، وتیشی ڤیزای گەشتیاری بە ھاوڵاتیانی عێراق نادرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، بەھۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بڕیاریانداوە تاقیکردنەوەی کۆتایی ٦ی ئامادەیی بۆ ٢١ی ئاب دوابخەن. کە ھاوکاتە لەگەڵ کۆتاییھاتنی تاقیکردنەوەی پۆلەکانی سێی ناوەندی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٧٤٦ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٤٨١ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.


ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٤٩٤ )  
١. پشکنین: ( ٨٥٥٤ پشکنینی نوێ)
• ( ٣٠١٥) ھەولێر
• ( ٢٤٧٣) سلێمانی
• ( ٢٣١٤) دھۆک
• ( ٤٣) ھەڵەبجە
• ( ٥٩٨) گەرمیان
• ( ١١١) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٧٤٦ تووشبووی نوێ)
• ( ٣١٣) ھەولێر
• ( ٢٧٢) سلێمانی
• ( ١٠٢) دھۆک
• ( ١٠) ھەڵەبجە
• ( ٤٤) گەرمیان
• ( ٥) ڕاپەڕین


٣. چاکبوون: ( ٤٨١ چاکبوون)
• ( ١٠٥) ھەولێر
• ( ٢٢٢) سلێمانی
• ( ١٤٧) دھۆک
• ( ١) ھەڵەبجە
• ( ٦) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٤ مردن)
• ( ٣) ھەولێر
• ( ٠) سلێمانی
• ( ١) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢١٤٩٢٧٤ (٧٤٣٨٥٧ ھەولێر، ٥٢٦١٩٨ سلێمانی، ٨٦٣٠٩٥ دھۆک، ١٦١٢٤ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٨٣٣٠ (٥٦٥٦٧ ھەولێر، ٦٢٠٢٥ سلێمانی، ٦٥٩٥١ دھۆک، ٣٧٨٧ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٥٩٣٧ ( ٥٣٧٢٥ ھەولێر، ٥٥٩٩٢ سلێمانی، ٦٢٦٠٨ دھۆک، ٣٦١٢ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٨٨٩ (١٦٢٥ ھەولێر، ٣٩٦٢ سلێمانی، ٢٢٧٨ دھۆک، ٢٤ ھەڵەبجە)
مردن ٤٥٠٤ (١٢١٧ ھەولێر، ٢٠٧١ سلێمانی، ١٠٦٥ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 


 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٤ی تەمووز ٢٠٢١

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی باڵای ئابووری ھەرێمی کوردستان لەبارەی پەرەپێدانی رەوشی ئابووری و رێکخستنەوەی داھاتی گشتی و بژێوی ھاووڵاتیان کۆبۆوە، بەپێی راگەیەنراوێکی کۆبونەوەکەش رێکخستنەوەی باج و رسومات و میکانیزمی کۆکردنەوەی باجەکان تاووتوێکراوە و بڕیاردراوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرپەرشتی پرۆسەی رێکخستنەوەی باج و رسومات بکات.


جەختیشکراوەتەوە، حکومەت ھیچ باجێکی زیاد نەکردووە، بەڵکو تەنھا شێوازی کۆکردنەوەی باجەکانی رێکخستووەتەوە و ئەو باجانەی پێشتر بە پێی یاسا دانراون، کۆیان دەکاتەوە.


ئاماژە بەوەشکراوە، لەپێناو کارئاسانیکردن بۆ وەبەرھێنەران و نەھێشتنی رۆتین، بڕیاردرا دابەزاندنی دەسەڵاتەکانی تایبەت بە کەرتی وەبەرھێنان و مۆڵەتدان بە پرۆژەکانی وەبەرھێنان، بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان یاریزانان و ستافی یانەی وەرزشی نەورۆز 

بەبۆنەی گەیشتنتان بە خولی نایابی عێراق، بەگەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی یاریزانان و ستافی یانەی وەرزشی نەورۆز دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم. 

بەدەستھێنانی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە بۆ یانەی نەورۆز مایەی شانازییە بۆ شارە حەیاتەکە و بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لە ھاندەرانی یانەکە و وەرزشدۆستانی سلێمانی دەکەم.
 ئەم دەستکەوتەی یانەی نەورۆز دەرەنجامی مەشق و ھەوڵی بەردەوام و رکابەریی توندی وەرزشی بووە، ھیواخوازم ئێوە و یانەکانی دیکەی کوردستان  لەسەرکەوتندابن و بەردەوام بن لەبەدەستھێنانی نازناو و دەستکەوتی زیاتر .

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان نھۆمی سەرەوەی خانووەکەی بە کرێ داوە و بە ھاوکاری کەسی دووەم دزییان لە کرێچییەکەیان کردووە و شەش دەفتەر دۆلار و پێنج ملیۆن دیناریان دزیوە و لەناو تایەی ئۆتۆمبێل شاردبوویانەوە. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دزییەکەیان بە جۆرێک کردووە کاتێک کرێچییەکەیان لە ماڵ نەبووە، چوونەتە نھۆمی دووەم و دزییان لە ماڵەکەی کردووە و دواتر خاوەن ماڵەکەش وا خۆی پێشانداوە کە ئەویش دزی لێکراوە، بەڵام دواتر پۆلیس لێکۆڵینەوەی کرد و ئاشکرا بووە کە خاوەن ماڵ دزییەکەی کردووە و سکاڵاکەشی بۆ شاردنەوەی دزییەکەی بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، دوو گرێبەست  بۆ جێبەجێکردنی دوو پرۆژەی کارەبا لە پارێزگای سلێمانی ئیمزا کراوە، پرۆژەی یەکەم بۆ بەستنی ھێڵی ١٣٢ کەی ڤی لە نێوان بازیان و رانیە بە درێژایی ١٠٥ کیلۆمەتر و بە بڕی ٣١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار لەماوەی ٣٦٥ رۆژدا جێبەجێ دەکرێت. 


پرۆژەی دووەمیش بۆ بەستنی ھێڵی ١٣٢ کەی ڤی لە نێوان تانجەرۆ و سەیدسادق بە دووری ٥٥ کیلۆمەتر و بەبڕی ١٧ ملیار و ٢١٠ ملیۆن دینار لەماوەی ٢٢٠ رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...966967968969970...1067