هەواڵەکانهەواڵەکان

ئاژانسی ھەواڵی ئیسنای ئێرانی لە زاری جەعفەریەوە بڵاویکردوەتەوە، دوای راگرتنی بۆ ماوەی دوو ھەفتە، لە رۆژی یەک شەممەوە کارکردن لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەھر دەستپێکردوەتەوە و دووبارە بەستراوەتەوە بە تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە. 


ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ھۆکاری راگرتنی کارەکانی ئەو وێستگەیە، کێشەیەکی تەکنیکی بووە.


وێستگەی بوشەھری ئەتۆمی ھەزار مێگاوات کارەبا بەرھەمدەھێنێت، لە ساڵی ٢٠١٦شەوە ئێران و روسیا پێکەوە کاردەکەن بۆ زیادکردنی بڕی بەرھەمھێنانی کارەبا لەو وێستگەیە بۆ ٣ ھەزار مێگاوات، پێشبینیش دەکرێت کارەکان لە ماوەی ١٠ ساڵدا کۆتایی بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرھاد شامی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو موشەک لە شوێنێکی نادیارەوە ئاراستەی بەشی خۆرئاوای کێڵگەی نەوتی ئەلعەمر لە دێرزوور کراون.


ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ھێرشەدا ھیچ یەک لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات و ھاوپەیمانان زیانیان پێ نەگەیشتووە.


ھاوکات واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رەتیکردەوە ھێرش کرابێتە سەر ھێزەکانیان و رایگەیاند، ئەو راپۆرتانەی ئاماژە بە ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکەن، دوورن لە راستییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوھەیل شاھین وتەبێژی تاڵیبان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، نابێت تا مانگی ئەیلول ھیچ ھێزێکی ئەمریکی و ناتۆ لە خاکی ئەفغانستان بمێننەوە، ئەگەر نا روبەڕووی مەترسی دەبنەوە و بە داگیرکەر دادەنرێن. 
وتیشی، ھەر ھێزێک بمێنێتەوە پێچەوانەی رێککەوتنی "دەوحە"یە. 


وتەبێژەکەی تاڵیبان دەڵێت، دژی ھێزی سەربازیی بیانین نەک دیبلۆماسییەکان، ھیچ دیبلۆماسی و رێکخراوێکی حکومیش ناکرێنە ئامانج و پێویستیان بە ھێشتنەوەی ھێز نابێت بۆ پاراستنیان.


ئەو ھۆشدارییەی تاڵیبان دوای ئەو دەنگۆیانە دێن باس لە مانەوەی ھەزار سەربازی ئەمریکا دەکرێت، بۆ پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەکان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ. 


لە مانگی ئایاری رابردووەوە، ئەمریکا کشانەوەی ھێزەکانی لە ئەفغانستان دەستپێکردوە، "تاڵیبان"یش کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی "باگرام" کە گەورەترین بنکەی ئەمریکا بووە لەو وڵاتە، بە گۆڕانکارییەکی مێژوویی وەسفکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە، ھێزەکان ئاسایشی سلێمانی بەسەر پەرشتی دەزگای ئاسایشی ھەرێم کوردستان،  توانیان لە رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لەکۆگایەکی یەکێک لە نوسینگەکانی ھەواڵەکردنی پۆست لە ناوشاری سلێمانێدا، تۆمەتبارێک بەناوی ( ٲ ع ع ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٩  کەرکوک دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی  ١٠٦٫٧٥  کگم ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھیرۆین.
ئاشکراشیکردووە، بەنیازبوون بەپێچراوەیی و بەشاراوە لەناو کەلوپەلی پۆستدا ڕەوانەی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانی بکەن. 


ئاسیاشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی  ٢٥  لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان راگیراوە و دەستبەسەر بڕە تلیاکەکەدا گیراوەو، لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی مۆڵەتی ئەندامی دادگای تاوانی دووی ھەولێر، دادگاییکردنی ژمارەیەک لە گیراوانی بادینان کە بڕیاربوو بەڕێوەبچێت دواخرا.


پارێزەرانی گیراوانی بادینان دەڵێن، لەگەڵ ئەوەی دادگایی کردنی گیراوانی بادینان دواخرا، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لەھێزی ئەمنی لەناو دادگا و ھۆڵی دادگاییکردنەکە بەچەکەوە ئامادەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

غەریب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری پارێزگای ھەڵەبجە ڕاگەیاند، لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە زیاد لە ٣٠ ناوچەی گەشتیاری بوونیان ھەیە ساڵانە لە وەرزە جیاوازەکاندا بە ھەزاران گەشتیار لە پارێزگاکانی ھەرێم و پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە سەردانیان دەکەن .


کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو لە ھەرێمی کوردستان بە گشتی کاریگەری خراپی کردووەتە سەر کەرتی گەشتیاری، بەجۆرێک بەھۆی وشک بوونی زۆرێک لە سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچە گەشتیارییەکان بە تایبەت لە سەیرانگای ئاوێسەرو چەند ناوچەیەکی دیکە بووەتە ھۆی ئەوەی ھاتنی گەشتیار بەڕێژەی لە %٥٠ کەم بکات، ئەوەش لە ڕووی ئابورییەوە زیان بە خاوەن باخ و دوکاندارەکانی ناو سەیرانگاکان دەگەیەنێت.


لە ئێستادا تەنھا سێ شوێنی گەشتیاری ماون کە گەشتیاران بتوانن ڕوویان لێبکەن ئەوانیش سەیرانگاکانی ئەحمەد ئاوا و چاوگ  و ئاوێسەرن لە ناوچەی ھەورامان .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکەم کۆبونەوەی لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی لاھور شێخ جەنگی سەرۆکی ھاوپەیمانییەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو و دوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەندراوی لیژنەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ھەنگاوە کرداریەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتن و  ھاوپەیمانی نێوان یەکێتیی و گۆڕان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە وردی  گفتوگۆی لەسەر کرا و بڕیاری پێویستیش درا لەبارەی میکانیزمەکانی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش.


راشیگەیاندووە، لەکۆبوونەوەکەدا شێوازی کاری ھاوبەش و نەخشەرێگەی جێبەجێکردن بۆ داھاتوی ھاوپەیمانییەکە دیاریکرا و بڕیاردرا لەسەر چالاککردنی کاری لیژنە سەرەکی و ھاوبەشەکان لەسەر ئاستی بازنەکانی ھەڵبژاردن.


لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئەم ھاوپەیمانییە ھەنگاوێکی بوێرانەی یەکێتیی و گۆڕانە لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەت و ھێنانەدی یەکڕیزی نیشتیمانی و نەتەوەیی  و یەکدەنگی کورد لە بەغداد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە ھەرێمی کوردستان لە ٢٥ی تەمموزەوە دەست پێدەکات و ھیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی نییە، ئەو نوسراوەشی لەبارەی دواخستنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ و بەناوی وەزیری پەروەردە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە. 


وەزیری پەروەردە راشیگەیاند، دواخستنی تاقیکردنەوەکان بڕیارێکی ئاسان نییە و لە ئێستادا ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ بڕیاری لەو شێوەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دانیشتنەکەی پەرلەمانی ئەوروپا بە ناونیشانی "فشارەکان لەسەر ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا و بە تایبەتی لەسەر پارتی دیموکراتی گەلان" بەڕێوەدەچێت، گروپێکی سیاسیش لە پەرلەمان دەستیانکردووە بە داڕشتنی چەند بڕیارێک و ئێوارەی ئەمڕۆ رەشنوسی بڕیارەکان پێشکەش دەکرێت. 


رۆژی سێشەممەش رێککەوتن لەسەر رەشنوسەکان دەکرێت، بڕیاریشە ئەنجامی دانیشتنەکە رۆژی ٥ شەممە رابگەیەنرێت و بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە پەسەند بکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان  ١٠٧١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و  شەش توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٦٢٥ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٤٩٥ )  
١. پشکنین: ( ١٠٤٧٥ پشکنینی نوێ)
• ( ٣٠١٨) ھەولێر
• ( ٢٤٥٠) سلێمانی
• ( ٣٨٤٧) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ١٠٩٤) گەرمیان
• ( ٦٦) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: ( ١٠٧١ تووشبووی نوێ)
• ( ٣١١) ھەولێر
• ( ٢٨٦) سلێمانی
• ( ٤١٥) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٥٤) گەرمیان
• ( ٥) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٦٢٥ چاکبوون)
• ( ٨٦) ھەولێر
• ( ٢١٠) سلێمانی
• ( ٣١١) دھۆک
• ( ٢) ھەڵەبجە
• ( ١٥) گەرمیان
• ( ١) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: ( ٦ مردن)
• ( ٣) ھەولێر
• ( ٣) سلێمانی
• ( ٠) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین 
• 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢١٥٩٧٤٩ (٧٤٦٨٧٥ ھەولێر، ٥٢٩٨٠٨ سلێمانی، ٨٦٦٩٤٢ دھۆک، ١٦١٢٤ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٩٤٠١ (٥٦٨٧٨ ھەولێر، ٦٢٣٧٠ سلێمانی، ٦٦٣٦٦ دھۆک، ٣٧٨٧ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٦٥٦٢ ( ٥٣٨١١ ھەولێر، ٥٦٢١٨ سلێمانی، ٦٢٩١٩ دھۆک، ٣٦١٤ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٨٣٢٩ (١٨٥٠ ھەولێر، ٤٠٧٨ سلێمانی، ٢٣٧٩ دھۆک، ٢٢ ھەڵەبجە)
مردن ٤٥١٠ (١٢١٧ ھەولێر، ٢٠٧٤ سلێمانی، ١٠٦٨ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٥ی تەمووز ٢٠٢١
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە نوسراوێکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە رایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکانی خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١ لە ٢١ی ئابی ٢٠٢١ دەست پێدەکات و لە ٣٠ی ئاب کۆتایی دێت.

سەبارەت بە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیش رایگەیاندوە، خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکان بە ھەموو بەشەکانییەوە بەپێی خشتەی پێشوو لە ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢١ لە سەعات ٧ و نیوی بەیانی دەست پێدەکات، خولی دووەمیش لە ٦ی ئەیلولی ٢٠٢١ بە پێی خشتەیەکی تایبەت ئەنجام دەدرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئارام قادر خەبات ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی رایگەیاند لەپێناو ئەو ئاڵایەدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان قوربانی زۆری داوە، بۆیە بەپێویست زاندرا وەکو دیاریەک بۆ ئەو سنورە ئەو ئاڵا گەورەیەی کوردستان لەو سنورە ھەڵبکەین.

وتیشی ئامانجی سەرکردایەتی یەکێتی بڕینی کەم و کورتیەکانی سنوری راپەڕینەو بەھەموو لایەک لەھەوڵدان تاوەکو چارەسەری کەم و کورتیەکان بکەن و پڕۆژە تەواو نەکراوەکان بخرێنەوە گەڕ.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوسراوێکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە ئاڕاستەی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کراوە، پڕۆژەی یاسای "پارێزبەندی مامۆستایان"لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ئاراستەی حکومەتی ھەرێم کراوە بۆ راوەگرتن، لەلایەن حکومەتەوە پڕۆژەکەش رەتکراوەتەوە، بەبیانووی ئەوەی لە رەشنووسی یاسای وەزارەتی پەروەردەدا مافەکانی مامۆستایان جێگەی کراوەتەوە.

"عەبدولواحید محەمەد"سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەبەر ئەوەی لە رابردوودا کۆمەڵێک رووداوی نەخوازراو بەرامبەر بە مامۆستایان کراوە، دەستپێشخەریەیان کردوە و پڕۆژە یاسای پارێزبەندی مامۆستایانیان داوە بە پەرلەمان.

وتیشی، لە خولی رابردوو خوێندنەوەی بۆ کراوە و کۆمەڵێک رێکاریش گیراوەتەبەر، بەڵام ئێستا ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاساکەی رەتکردۆتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، جارێکی تر نوسراو بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەنەوە بۆ ئەوەی مافی مامۆستایان پارێزراو بێت و پڕۆژەکە بکرێت بەیاسا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 "بایدن" رایگەیاند، تا ئێستا دڵنیا نین لەو لایەنەی ھێرشی ئەلکترۆنی ئەنجامداوە، بەڵام  ئەگەر روسیا بەرپرسیار بێت لەو ھێرشە ئەلیکترۆنیانەی بەم دواییانە کراوەتە سەر ئەمریکا، وەڵامیان دەبێت، وتیشی تا ئێستا "واشنتۆن" پێی وایە ھاککەرەکانی روسیا دەستیان نییە لەو ھێرشانەی سەدان کۆمپانیای ئەمریکییان کردۆتە ئامانج و فەرمانی بە دەزگاکانی ھە,اڵگیری کردووە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن.  ئاژانسی "بلومبێرگ" رایگەیاندبوو، ھێرشە ئەلکترۆنییەکان چەند گروپێکی سەر بە روسیا ئەنجامیانداوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 سیریلیتۆ سۆبیانا فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی فلپین رایگەیاند، فرۆکە سەربازییەکە لە باشوور فلیپین کەوتۆتەوە خوارەوە ٨٥ کەسی تێدا بوە،   تا ئێستا ١٧ کەس گیانیان لە دەستداوە، ئەوەشی ئاشکرا کردوە چاوەروان دەکرێت ژمارەی قوربانیان روو لە زیاد بوون بکاتـ، بەپێی زانیارییەکان تیمەکانی فریاگوزاری ٤٠ کەسیان رزگار کردوە.، فرۆکەکە لە کاتێکدا کەوتوەتە خوارەوە کە ھەوڵیداوە لە نیوەدورگەی جۆلۆ بینیشێتەوە


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...965966967968969...1067