هەواڵەکانهەواڵەکان

ھاوکات لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە د.سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان بە ئامادەبوونی  سەرکەوت محەمەد غەفور ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەب بەشدارییان کرد لە دیداری لوتکەی نێوان پارتی کۆمۆنیستی چین و حزبە سیاسییەکانی جیھان.

ئەو دیدارە ھاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی تایبەت بە یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی چین کە زیاتر لە ھەفتەیەکە دەستی پێکردووە، تیایدا شی جین پینگ سەرۆکی کۆماری چینی میللی و سەرۆک و نوێنەرانی زیاتر لە ٥٠٠ حزبی سیاسی جیھان لە وڵاتانی جیاجیاوە بەشدارییان کرد.

سەرەتای دیدادرەکە سەرۆکی کۆماری چینی میللی کە ھاوکات سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی چین-یشە، وتارێکی پێشکەشکرد، تیایدا ئاماژەی بە دوایین پێشھات و گۆرانکارییەکانی جیھان کرد لە رووی سیاسی و ئابوری و بازرگانی و سەربازی و تەندروستییەوە، جەختی لەسەر پێویستی ھەماھەنگی و ھاوکاری گەلانی جیھان کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆناو ھەژاری و پاراستنی ژینگەو ھاوسەنگی سەرچاوە سروشتییەکان، ھاوکات تیشکی خستە سەر پێویستی چارەسەری کێشەو ململانێ سیاسی و سەربازییەکانی جیھان لە رێگەی گفتوگۆی ئاشتیانەو سەقامگیری ئاسایشی جیھان لەپێناو بەختەوەری بۆ ھەموو مرۆڤایەتی.

پاشان ژمارەیەک لە سەرکردەو سەرۆکی وڵاتان و حزبە سیاسییەکان وتارو پەیامیان پێشکەشکرد، لەو چوارچێوەیەدا ھەریەکە لە ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دوو پەیامی ڤیدیۆی و مەکتەبی پەیوەندییەکانیش بە وتارێکی ڤیدیۆی بەشداری ئەو دیداری لوتکەییەیان کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە، بەم نزیکانە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی  و شێوەیەکی دادپەروەرانە و دوور لە خزم خزمێنە دەست پێ دەکات. سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی راگەیاندوە، ھەموو خێزانێکی عێراقی مافی خۆیەتی شوێنێکی نیشتەجێبوونی ھەبێت .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"رزگار عەلی" کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسنوری پارێزگای کەرکوک کۆبۆوە، دواین گۆڕانکارییەکانی رەوشی سیاسی کوردستان و رەوشی ئەمنی و سیاسی خزمەتگوزارییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێکرا.
کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد،  یەکێتی لەسەر ھەموو ئاستەکان ھەوڵەکانی درێژە پێ دەدات لەپێناو ئاساییکردنەوەی رەوشی ناوچە جێناکۆکەکان، ھاوکات ڕۆڵی ھاوسەرۆکانی یەکێتیشی بەرزنرخاند لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان لەبەغداد.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تەقینەوەکە لە شاری شووشی سەر بە پارێزگای خوزستان بووە، لەو بارەیەوە قایمقامی شوش رایگەیاند، تەقینەوەکە لە کاتێکدا بوە، تیمێکی ئەندازیاران سەرگەرمی نۆژنکردنەوەی ھێڵەکەبوون و قوربانییەکانیش ئەندازیاری نەوتن.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری کوردسات نیوز کەوتوە، وەزیری نەوتی ئێران داواکاریییەکی ئاراستەی لێپرسراوانی ناوچەکە کردوە و داوای کردوە، وردەکاریی ھۆکاری روودانی تەقینەوەکە ئاشکرا بکەن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە" لە پارێزگای زیقار بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، تەقیوەتەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە و تا ئێستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان، رانەگەیاندووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھاوکات وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەنوسراوێکی فەرمی ژمارە( ١٧١٧) لەرێکەوتی ٢٩⁄ ٦⁄ ٢٠٢١  داوا لەسەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەکات کە لەرێگەی دادگاکانی کوردستانەوە رێککاری یاسایی بەرامبەر ئەوکەسانە بگرنەبەر کە موڵکی وەقفیان داگیرکردووە یان زێدەرۆیان کردۆتە سەر  پرۆسەکە بەشێوەیەکی چرو ورد لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆرەوە سەرپەرشتی دەکرێت بەپێی یاسا وەزارەتی ئەوقاف ئەو موڵکانە دەگێرێتەوە کە داگیر کراون یان زێدەرۆیان لەسەر کراوە، کەسی سەرپێچی کاریش سزای یاسایی دەدرێت
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەرماندەی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا  ئاشکرایکرد، بە رەسمی ٧ دامەزراوەی رادەستی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان کردوەتەوە و بەوەش بەشێکی زۆری ھێزەکانی وڵاتەکەی پاشەکشێ پێکراوە.
پێشتر کۆشکی سپی ئەمریکا باسی لەوەکردبوو، واشنتۆن پابەندە بەو وادەیەکی کە بۆ پاشەکشێی ھێزەکانیان لە ئەفغانستان دیاریکراوە.
بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاندەوە، لە کۆتایی مانگی ئەیلولی داھاتوەوە ھەر ھێزێک لە ئەفغانستان بمێنێت وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھاوکات لە بەشێکی تری نامەکەدا سەرنج و تێبینی خۆی لە شێوازی دەربڕینی چەند ئەندامێکی پەرلەمان دەردەبڕێت کە لە دانیشتنی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بەرامبەر بە تیمی حکومەت ئەنجامیاندا لەبەر ئەوەی ئەو وەزیرانەی ئامادەبوون بە دڵسۆزی ئەو متمانەیەیی لە پەرلەمان وەریانگرتووە، درێخیان نەکردووە لە ئەنجامدانی ئەرک و کارەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازی.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەنوسراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی کردوە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ھەڵپەساردنی بابەتەکانی بیرکاری، زیندەوەرزانی، کیمیا و فیزیا بۆ پۆلی ١٢ی ئامادەیی زانستی ھەڵوەشاوەتەوە و بەپێی نوسراوەکە ھەمو بڕگەوبابەتەکان بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی ئەمساڵ داواکراودەبێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناخۆی ئیتاڵیا رایگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی رابردوو (٢٠) ھەزار و (٨٥٤) کۆچبەر بە شێوەی نایاسایی گەیشتونەتە ئەو وڵاتە، کە (١٨٣)یان منداڵن.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: لیبیا بووەتە یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی پەڕینەوەی کۆچبەرانی ئەفریقا، کە لە دەست ھەژاریی و شەڕو پێکدادانەکان، وڵاتەکانیان بەرەو ئەورووپا جێدەھێڵن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حازم گۆران بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ساڵانی رابردوو بەپێی ئاماری ساڵی ١٩٥٧ فەرمانبەرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ١ی تەمموزدا خانەنشین دەبوون ، بەڵام ئەمساڵ گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و خانەنشینی فەرمانبەرانی ھەرێم لە مانگی یەک دەستیپێکردوە و لە دایکبوانی ساڵی ١٩٥٨ خانەنشین دەبن ، تا مانگی تەمموزیش نزیکەی سێ ھەزار فەرمانبەر خانەنشین کراون.


وتیشی، گۆڕانکاری بەسەر ئەو پاداشتەشدا ھاتووە لە کۆتایی راژەی فەرمانبەری دەدرێت بە خانەنشینان، ساڵانی رابردوو پاداشتەکە بە چوار گوژمە دەدرا بە خانەنشینان ، بەڵام لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە ئەوانەی خانەنشین دەبن، پاداشتەکە بەیەک جار وەردەگرن و بە پێی موچەی بنەڕەتی لە ١٥ ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات تا نزیکەی ٥٠ ملیۆن دینار.


بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وەزارەت و فەرمانگەکان ئاماری تەوایان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی ھەرێم نەکردوە، بەڵام بەپێی سیستمی بایۆمەتری موچە تا ئێستا ٢٤٢ ھەزار خانەنشین لە ھەرێم تۆمار کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لە ھەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە رێژەی مەترسیدارو تاوەکو ئێستاش ئەوەی ھەبووە کۆنترۆڵکراوە و لە ھەرێمی کوردستانیش ھیچ حاڵەتێکی کۆلێرا تۆمار نەکراوە.


لەلایەکی دیکەوە حەمزە رزیکی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی دھۆک بۆ کوردسات نیوز دڵنیاییدا لەوەی لە پارێزگای دھۆک ھیچ حاڵەتێکی کۆلێرا تۆمار نەکراوە و راشیگەیاند، ئەوەی ئێستا بووەتە مەترسی پەتای کۆرۆنا لە پارێزگاکە بەراورد بە دوو ھەفتەی رابردوو ٢٠% زیادیکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن سەرتیپ بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، وەکو وەزارەتی پەروەردە پلانی کورتخایەن و پلانی درێژخایەنمان داناوە بۆ گۆرانکاری لە پرۆگرامەکانی خوێندن و وەکو پلانی کورتخایەنیش بۆ ساڵی داھاتوو ٢٢ ملیۆن پەرتوکی خوێندنی سەرجەم قۆناغەکان چاپدەکرێتەوەو چەند گۆرانکارییەک کراوەو یەک دوو پرۆگرام بۆ قۆناغەکانی خوێندن زیاد کراوە.


باسی لەوەشکرد، گۆرانکارییەکان بۆ سەرجەم پەروەردەکانە و لە کەرکوکیش ئەو گۆرانکارییانە دەکرێت.


لەبارەی گۆرانکارییەکان بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان لە وەزارەتی پەروەردە وتی، پرۆگرامی ئینگلیزی، کوردی، کۆمپیوتەر، بەھا کۆمەڵایەتییەکان، پەروەردەی ئیسلامی و چەند پرۆگرامێکی دیکەی قۆناغە جیاوازەکان گۆڕانکاری تێداکراوە و ژمارەیەک بەندی خوێندنیش خراونەتە قۆناغەکانی دیکەو ئەو بابەتانەش ھەڵپەساردنیان بۆ دەکرا بۆ ساڵی داھاتوو بەشێوزاێکی باشتر چاپ دەکرێتەوە و دەخوێندرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید شەماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەوی رابردوو تیرۆرستانی داعش چوار ھاوڵاتی گوندی "بنەباخ"یان لە ناحیەی گوڵاڵە رفاند و دوای سەعاتێک دووان لە ھاوڵاتییەکان ئازاد کران، دواتر دانیشتوانی سنورەکە لەناوخۆیاندا ھێزی چەکداریان کۆکردەوە بۆ رزگارکردنی دوو ھاوڵاتیەکەی تر و روبەڕوی تیرۆرستان بوونەوە، لە ئەنجامیشدا پێنج ھاوڵاتی شەھیدبوون و دووانی تریش برینداربوون. 

وتیشی، لەناو شەھیدەکان  پێشمەرگەیەکی بەرگری و فریاکەوتنی گەرمیان ھەیە و بە مۆڵەتی رەسمی لەماڵ بووە، بەڵام شانبەشانی گوندنشینان روبەڕوی تیرۆرستان شەڕی کردووە شەھید بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، تا چواری تەموز بەشێک لەپارەی نەوت نەگەیشتووەتە ئاڕتی بانک و ھەروەھا ئەو بڕە پارەیەی دەبێت ھەولێر و دھۆک دابینی بکەن بۆ مووچە نەگەیشتووەتە بانکەکان.


ھەر بەپێی زانیارییەکان سلێمانی و ھەولێر تا مانگی پێنج لە داھاتی ناوخۆ یەک ترلیۆن و ٥٤٠ ملیار و ٥٠ ملیۆن دیناریان بۆ مووچە دابین کردووە.


لە مانکی یەک تا مانگی پێنجی ٢٠٢١ تەنھا سلێمانی ٦٦٥ ملیار و ٩٢٩ ملیۆن دیناری بۆ مووچە دابینکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...964965966967968...1067