هەواڵەکانهەواڵەکان

سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەت، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ میشال عەون سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی، کە تەنھا ٢٠ خولەکی خایاند، کشانەوەی خۆی لە پێکھێنانی حکومەت ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لە بارەی پێکھێنانی حکومەتەوە لەگەڵ سەرۆک کۆمار ڕێکنەکەوتووە، چونکە سەرۆک کۆمار پێداگری لەسەر خواستەکانی دەکات و داوای کۆمەڵێک گۆڕانکاری دەکات، کە ئەو لێیان تێناگات.


سەعد حەریری زیاتر لە نۆ مانگە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ لە لوبنان ڕاسپێدراوە و دوای ڕاگەیاندنی کشانەوەشی لە پێکھێنانی حکومەت، بەھای لیرەی لوبنانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، بۆ ٢١ ھەزار و ٥٠٠ لیرە دابەزی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ١٣٠٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حەوت تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٨٢٨ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ڕۆژئاڤای کوردستان ڕایگەیاند، لە عەفرین لە ڕۆژئاڤای کوردستان گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گەڕەکی عەفرینی نوێ دۆزراوەتەوە، کە ٣٥ ڕووفاتی تێدابووە و لەناو گوێنیدا بوون.


ڕێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تا ئێستا بە ڕەسمی ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەگەری ھەیە ڕووفاتی ئەو کەسانە بێت لە کاتی داگیرکردنی عەفریندا بێسەروشوێن بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیمەکانی فریاکەوتن و ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویانکردەوە ڕایگەیاندووە، ھێرشی یەکەم کراوەتە سەر گوندی ئیبلین لە باشوری ئیدلب و بەھۆیەوە ژنێک و کچێکی و منداڵێک کوژراون و چوار کەسی تر بریندار بوون،  ھێرشی دووەمیش کراوەتە سەر گوندێکی ناوچەی فوعە و بەھۆیەوە شەش کەس کوژراون.


لەگەڵ ئەوەی لە ئاداری ٢٠٢٠ەوە لە پارێزگای ئیدلب ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، بەڵام ناوبەناو پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی سوریادا سەرھەڵدەدات و ٤ ملیۆن دانیشتووی ناوچەکەش لە ڕەوشێکی سەختدا ژیان دەگوزەرێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نادر نادری ئەندامی وەفدی دانوستانکاری حکومەتی ئەفغانستان لەگەڵ تاڵیبان ڕایگەیاند، بەرپرسانی بزوتنەوەکە وتوویانە ئەگەر حکومەت حەوت ھەزار دەستگیرکراویان ئازاد بکات بۆ ماوەی سێ مانگ تەواوی ھێرشەکانیان ڕادەگرن و ئەوەش بە لای حکومەتی ئەفغانستانەوە مەرج و داواکاریەکی گەورەیە.


ئەندامێکی وەفدی تاڵیبانیش ئاماژەی بەوە کردووە بەرامبەر ئازادکردنی حەوت ھەزار دەستگیرکراویان تەنھا بەشێکی ھێرشەکانیان ڕادەگرن نەک ھەمووی.


حکومەتی ئەفغانستانیش بێئومێدە لە داواکارییەکەی بزوتنەوەی تاڵیبان، چونکە پێشتر پێنج ھەزار گیراوی بزوتنەوەکەیان ئازاد کرد و ھیچ ئاشتییەکیش لە نێوان ھەردوولادا نەھاتە ئاراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی لیتوانیا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداد ڕایگەیاند، ٨٠٠ کۆچبەری عێراقی کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە بیلاروسەوە گەیشتوونەتە لیتوانیا، ئێستا لە دارستانەکاندا بە شێوەیەکی نایاسایی نیشتەجێبوون. ڕاشیگەیاند، بیلاروس پرسی کۆچبەران وەک کارتی فشار بەرامبەر ئەوروپا بەکاردەھێنێت.


لە دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپا، حکومەتی بیلاروس ڕێوشوێنەکانی بەرامبەر کۆچبەران کەمکردووەتەوە و کارئاسانی دەکات بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، ئەوەش قەیرانێکی نوێی لە نێوان ئەوروپا و بیلاروس دروستکردووە و سەدان کۆچبەر لە بیلاروسەوە بەرەو لیتوانیا ڕۆشتوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەواد مووسەوی بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا، دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا، کە چوار ھێندەی جۆرە کۆنەکەیە.


وتیشی، بۆ ئەوەی کەرتی تەندروستی عێراق لە داڕمان بپارێزن، پێویستە بە خێرایی قەدەغەی ھاتوچۆی سەرتاسەری لە عێراق ڕابگەیەندرێت و ڕێکاری بە پەلە بگیرێتەبەر.


بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٦٦ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە سەرتاسەری عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ١٧ ھەزار و ٧٠٠ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەبەستی ھەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆبووەوە، لەو چوارچێوەیەشدا چەند بڕیارێکی گرنگ دران.


لە کۆبوونەوەکەدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەختی لەوەکردەوە، یەکڕیزی یەکێتی و پابەند بوون بەرامبەر بە کەسوکاری شەھیدان و جەماوەرەکەی و خەڵکی کوردستان بە گشتی لە ئەولەویەتی خەباتە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان لە کۆی ١٥٠ ئەندام ١٣٩ ئەندامی پەرلەمانی بەلژیکا دەنگیان بە پڕۆژەی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزدییەکان داوە و ھەموو فراکسیۆنەکانیش پشتیوانییان لە پڕۆژەکە کردووە.


بە پێی بڕیارەکەی پەرلەمانی بەلژیکا، ھەموو کۆمەڵە بەلژیکییەکان دەبێت دانبەوەدا بنێن ئەوەی داعش بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجامی داوە جینۆسایدە، ھەروەھا نابێت تاوانبارانی تاوانەکەش لە عێراق و سوریا بە بێ سزا ڕزگاریان ببێت.


ھەروەھا پەرلەمانی بەلژیکاش داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات، ھاوکاری پێشکەش بە ئێزیدییەکان بکات بە مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان.


ئەو بڕیارەی پەرلەمانی بەلژیکا لە کاتێکدایە، لە مانگی ئابی ٢٠١٤ تیرۆریستانی داعش قەزای شەنگالیان داگیر کرد و بە ھەزاران ژن و منداڵی ئێزدییان ڕفاند و ژمارەیەکی زۆریش بێ سەروشوێن بوون، تا ئێستاش زیاتر لە ٧٠ گۆڕی بە کۆمەڵی ئێزدییەکان دۆزراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژی ١٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨، بە سەرکردایەتی عەبدولکەریم قاسم کودەتایەکی سەربازی لە عێراق ئەنجامدرا، کە دواتر وەک شۆڕشی ١٤ی تەمووز ناسرا، لەورووداوەدا کۆتایی بە فەرمانڕەوایی" مەلیک فەیسەڵی دووەم" و بنەماڵەی ھاشمی لە عێراق ھێنرا و عەبدولکەریم قاسم بووە سەرۆک وەزیرانی عێراق، قاسم تاکو ٨ی شوباتی ١٩٦٣ لە دەسەڵات مایەوە، کە دواتر لەلایەن بەعسیەکانەوە کودەتای بەسەردا کرا و دوای درووخستنەوەی لە پۆستەکەی، کوژرا.
بەھۆی رووداوەکانی ١٤ی تەمووز، سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی فەرمانڕەوای عێراق و مەلیک فەیسەڵی دووەم و نوری سەعید سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراق کوژران، بەشێوەیەکی گشتیش زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران.
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ساڵح محەمەد عێراقی کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری تەندروستیی زیقار، پێویستە دەستبەجێ پارێزگاری ئەو شارە، لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و شکۆ و ئاسایش و سەقامگیری بۆ پارێزگاکە بگەڕێندرێتەوە . 
ھاوکات بە بریاری پارێزگاری زیقار، لە ئەمڕۆوە سەردانیکردنی نەخۆش لە سەرجەم نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە رادەگیرێت و تەنھا رێگە بە یەک کەس دەدرێت، کە وەک چاودێر لەلای نەخۆشەکە بمێنێتەوە.
بەپێی دواین ئاماری کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی "ئیمام حوسێنی فێرکاری" لە پارێزگای زیقار، ٩٤ کەس گیانیان لە دەستداوە، کە ھێشتا تەرمی ٣٢ کەسیان نەناسراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند، گفتوگۆکان بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانیان  لەگەڵ ئێران بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ دەستیپێکردووە و دەشڵێت، ئەو بابەتە  ھیچ پەیوەندییەکی بە دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی نییە و ئەوە پرسێکی تەواو جیاوازە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە، لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان لە ھەوڵی بەردەوام دان بۆ ئازادکردنی زیندانییەکانیان لە ئێران و بابەتەکە زۆر لەوە گەورەترە کە تاران ئەو پرسە وەک خاڵێکی فشار بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەکاربھێنێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
باسی لەوەش کردووە، دەکرێت ئەم ئامادەییەی بەریتانیا رووبەڕووی رەخنە ببێتەوە بەڵام بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتییەکی ھەمیشەیی پێویستە لەگەڵ دوژمنیشدا رێکبکەویت.
واڵاس لەبارەی بزوتنەوەکەوە دەڵێت، تاڵیبان ھەوڵی بەدەستھێنانی متمانەی نێودەوڵەتی دەدات، بۆیە پێویستە لەسەری دەستبەرداری توندڕەوی ببێت، چونکە دروستکردنی دەوڵەت بە تیرۆر نابێت و پێویستی بە پشتیوانییە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
. ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشنیار دەکەن دوو پاڵاوتگەی ھاوچەرخ لەلایەن وەبەرھێنەرانەوە بەشێوەی پشک و لە ڕێگە کۆمپانیایەکی پشکدارەوە دروستبکرێت تاکو بتوانرێت پێداویستی ھەرێم بۆ سوتەمەنی بە کوالێتی بەرز دابینبکرێت

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەماڵ دێوالی بەرپرسی راگەیاندنی  پۆلیسی سۆران بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دووکەس بە پارەی سەختەوە دەستگیر کراون و کە دراوی بیست و پێنج ھەزاریان ساختە کردووە و خستویابەتە بازاڕەوە. 

لەبارەی دەستگیرکراوەکانیشەوە وتی، سەرەتا توانراوە تۆمەتباری سەرەکی بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت کە بەرەگەز ئێرانیە و لە ماڵەکەیدا دەستگیراوە بەسەر چوارملیۆن و نۆسەدھەزاردیناری ساختە، لە لێکۆڵینەوەکانیشدا دانی نا بەوەی کە کەسێکی تریشی لەگەڵ بوە و توانرا تۆمەتباری دوەمیش دەست گیربکرێت کە ئەویش بە رەگەز ئێرانیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەھۆی بەرزوونەوەی پلەکانی گەرما، پارێزگاکانی" نەجەف، واست، زیقار و بابل و ئەنبار"، رۆژی پێنج شەممە ١٥ی ئەم مانگەیان لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت کرد بە پشوو. پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاوو بەرزبۆتەوە، لە ھەندێک ناوچە پلەکانی گەرما ٥٠ پلەی سیلیزیان تێپەڕاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...951952953954955...1067