هەواڵەکانهەواڵەکان

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٨٥٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٨ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٨٧ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"مەزڵوم کۆبانێ" لە تویتێکدا نوسیوێتی، کۆبوونەوەیەکی بەرھەمداریان لەگەڵ وەفدێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی "جوی ھود" یاریدەدەری وەزیر و "زەھرە بیل" بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە سوریا و عێراق ئەنجامدا، جەختیشیان کردەوە لەسەر مانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری تا لەناوبردنی تەواوەتی تیرۆریستانی داعش و بۆ بەھێزکردنی خۆبەڕێوەبەرییەکە.
بۆ یەکەمین جاریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمریکا دانینا بە سەردانی وەفدێکی باڵای وڵاتەکە بۆ رۆژئاڤا بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەنجومەنی سوریای دیموکرات.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە ھەولێر بەرێوەچوو، باس لەپرۆسەی چاکسازی و پۆرتاڵی خزمەت و بایۆمەتری لە ھەرێمی کوردستان کرا، لەگەڵ گرنگی بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارە حکومییەکان و ھەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی ئابووری لە رێگەی گرنگیدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار کە ماوەی شەش ساڵە قوباد تاڵەبانی کاریان لەسەر دەکات. 
ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیدان بە چاکسازی بانکی وەک بنەمایەک بۆ چاکسازیی گشتگیر و بنەبڕکردنی گەندەڵی و باسیان لەچۆنییەتی بەستنەوەی زانکۆکانیش کرد بە بازاڕی کارەوە. 
لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران، ڕوونیکردەوە ئێستا سەرقاڵی ھەموارکردنی ئەو یاسا کۆنانەن کە رێگرن لە چاکسازی، ئەوەشی ڕوونکردەوە ھەرێمی کوردستان لەپاش جێبەجێکردنی بایۆمەترییەوە بووەتە خاوەنی زانیاری خۆی و پێشتر بۆشایی گەورەی زانیاری ھەبوو.  
لە کۆبوونەوەکەدا لیز ئاتوێڵ، جێگری بەڕێوەبەری گەشەپێدان و ئەلێکساندەر ھامڵتۆن، راوێژکاری ئابوری و ئامار، نیکۆلا میڵن، بەڕێوەبەری چاکسازی لە پێناو سەقامگیری عێراق و ئیلینۆر لیپمان، سکرتێری دووەمی چاکسازی و ئاسایش لە کونسوڵخانەی بەریتانیا ئامادە بوون.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەو بارەیەوە عەمید نەبیل سەرۆکی تیمی ژووری ھاوبەشی ‏نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە خانەقین و ‏گەرمەسێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رێککەوتنی ‏کۆتاییان ئیمزا کردوە و لەمرۆوە دەخرێتە بواری ‏جێبەجێکردنەوە، ئەوەشی راگەیاند، جێبەجێکردنی ‏رێککەوتنەکە پێویستی بە ھەندێک رێکاری تەکنیکی ھەیە.‏
‏ ‏
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، لە دوای تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ٢٠٢١ پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لە ئاستێکی زۆر باشدایە و ڕایگەیاند ھەفتەی داھاتووش شاندی دانووستانکاری ھەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ھەڵبژاردنی گشتی داھاتووی عێراق کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کار بکرێت بە ئاراستەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دواین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و ھەرێم کرا و لەمبارەیەشەوە ھەردوولا ھاوڕابوون  کە دەبێت حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدرال و ھەموو لایەنە سیاسییەکان بە ھاوکاری وڵاتانی دۆست و ھاوپەیمان پێکەوە کاری زیاتر بکەن لەپێناو سەقامگیری زیاتری عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەکۆبوونەوەکەدا بەوردی گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمنی لە عێراق و ناوچە کێشەلەسەرەکان کرا و راوبۆچوون دەربارەی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و پێکھێنانی ھێزێکی سەربازی نیشتمانیی بە دیسپلین و مەشقپێکراو خرایەڕوو.
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی چۆنییەتی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و رێکخستنەوەیان لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی نیشتمانیی نەتەوەیی، ھەڵوێستی یەکێتی خستەڕوو و جەختی لە بەردەوامی ھەوڵەکان کردەوە بەو ئاڕاستەیەی کە بنەمای ھاوسەنگی و یەکسانی لە یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە رەچاوبکرێت و  ھێزێکی نیشتمانی رێکخراو دروستبکرێت کە رەنگدانەوەی ھەموو پێویستییەکانی بەرژەوەندی گشتی ئەمڕۆی ھەرێم بێت. دووربێت لە دەستێوەردانی حزبی و ھەموو پشتیوانییەکی یەکێتیشی بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژە نەتەوەییە دەربڕی.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ھاوسەرۆک سوپاسی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد کە ھاوکار و پشتیوانی ھەرێم و عێراق بوون لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.  بەردەوامی و فراوانکردنی ئەو ھەماھەنگییەشی بە ھاوکاری ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دووپاتکردەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە نوسراوێکدا وادەی تاقیکردنەکانی وەرزی دووەم و کۆتایی ساڵ و ساڵنامەی خوێندنی پەیمانگە حکومی و ناحکومییەکانی دیاریکرد، بەپێی نوسراوەکە، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دەستپێدەکات و رۆژی سێ شەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ کۆتایدێت.
لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا ھاتووە، بە پێی ساڵنامەی خوێندنی پەیمانگەکان، ھەموو بابەتەکانی خوێندن "تیۆری و پراگتیکی" لە ناو پەیمانگە بەشێوازی تەناوب ٣ رۆژ بە ٣ رۆژ دەخوێندرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(حەسەن رۆحانی) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ (مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: داعش ھێشتا مەترسین بۆسەر ئاسایشی عێراق، وتیشی پێویستە بەغداد وەڵامی توندی بۆ ئەو گروپانەی ھەبێت، کە بەناوی خۆپیشاندانەوە نوسینگەی نوێنەرایەتی و شوێنە دیپلۆماتیکانی ئێران لە پارێزگاکانی عێراق دەکەنە ئامانج.   
(حەسەن رۆحانی) ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد" مانەوەی ئەمریکا یارمەتی سەقامگیر بوونی ئاسایشی عێراق نادات.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە : 

لەچوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکردەو بیرمەندو سیاسەتمەداری ناوداری گەلەکەمان، ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا ئەمین، سەری ڕێزو وەفا دادەنەوێنین و ئەم یادە خەمناکە بەشکۆوە ڕادەگرین.


کۆچی دوایی کاک نەوشیروان بۆشاییەکی گەورەی خستە نێو کایەی سیاسی و تێڕوانینە قووڵ و نیشتمانییەکانی بۆ چارەسەری دۆزی ڕەوای گەلەکەمان ھەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە، چونکە بەڕێزیان لەگەڵ ئەوەی سەرکردەیەکی دووربین و سیاسەتمەدارێکی کەم وێنە بوو، ھاوکات لەبواری فیکری سیاسیشدا دیدگای ناوازەی خۆی ھەبوو، لەھەموو ھەلومەرجێکی نالەباردا نەخشەڕێگەی بۆ دەربازبوون لەقەیران دەخستەڕوو، بۆیە ئەمڕۆ لەھەموو کاتێک زیاتر درک بەخەسارەتی لەدەستدانی دەکەین.


دروود بۆ ڕۆحی پاکی کاک نەوشیروان و سەرجەم شەھیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی ھەرێم، ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت لە دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەری بودجە و میلاکات، کۆبونەوە بۆ تاوتوێکردنی بڕگەکانی پڕۆژە یاسایی بودجەی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ھەنگاوەکانی دوای تێپەڕاندنی بودجە، ھەموو بڕگەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێم تاوتێکرا، بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا پڕۆژە یاساکە دابڕێژرێتەوە و رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنتۆنی بلینکن، رایگەیاند: ئیسرائیل مافی وەلامدانەوە و پارێزگاریکردن لەخۆی ھەیە لەبەرامبەر ھەر دەستدرێژییەک بەڵام ھانی ئیسرائیلیش دەدەین کە درێغی نەکات لە پاراستنی گیانی ھاوڵاتییانی مەدەنی.
ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بۆ ئەوەکرد سەرۆکی ئەمریکاپشتیوانی رەھای خۆی بۆ مافی بەرگریی رەوای ئیسرائیل دەربڕیووە لەبەرامبەر ئەو ھێرشە موشەکیانەی لە غەزەوە دەکرێنەسەری،پشتیوانیشە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە.
سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل-یش رایگەیاند: ھێرشەکان بۆ سەر کەرتی غەزە لانی کەم تا ٤٨ سەعاتی داھاتووش بەردەوام دەبێت و بڕیار نییە بۆ راگرتنیان.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندووە" تورکیا و ئێران بەردەوامن لە جێبەجێکردنی پلانەکانیان لە دامەزراندنی بەنداوی زیاتر لەسەر ھەردوو ڕووباری دیجلە و فورات، و گرتنەوەی ئاو لە عێراق.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە: کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە و فورات بەم ڕێژە بەرزە جێی نیگەرانییە و ئەگەر حکوومەتی فیدراڵی ڕێوشوێنی پێویست نەگرێتەبەر لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە بۆ بەردانەوەی ڕێژەیەکی زیاتری ئاو، دۆخێکی خراپ بەڕێوەییە.
لە کۆتاییشدا جەختیکردۆتەوە ئەگەر دۆخەکە وا بڕوات، ناچار دەبن لە ئێستاوە ئاوی گلدراوە بەکاربێنن بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ، ئەمەش ئەگەری ھەیە کارەساتی بەدوادابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەستور پێویستە پرۆسەیەکی سەرتاسەری و جەماوەری بێت نەک کاری دامەزراوەی پەرلەمان کە ئەرکی دەرچواندنی یاسایە نەک دەستور.  
ناکرێت، نابێت و ناشێت دەستورێک کە ئایندەی نەوەکانی ئێستا و داھاتووی پێوە پەیوەست بێت لە ژوورە تاریکەکاندا بڕیاری لەبارەوە بدرێت، چونکە دەستور ڕێکەوتنێکی سیاسی چەند لایەنێک نیە کە بڕازێنرێتەوە بە میوەجات و لوقمەقازی و دەستەواژەی باق و بریقی سیاسی، بەڵکو دەبێت گەل و میللەت خاوەنی (سەرەتا و کۆتا)  گوتە و گفت بن تێیدا. 
گەل و میللەتە کە دەبێت بڵێت چۆن و بەچ میکانیزمێک دەسەڵات دەبەخشێت بە دەسەڵاتداران و چۆن لادەبرێن و چۆن متمانەیان لێ دەسەندرێتەوە…!!
 لە دواجاردا دەستور کارنامەی وەزاری ھێزێکی سیاسی دیاری کراو نیە بۆ خولێکی پەرلەمان و وەزارەتە چوارساڵیەکەی..!! دەستور دۆکیۆمنتێکی ھەمیشەیی و باڵایە کە زامنی ئازادی و مافی مرۆڤە و پارێزگاری لەسەروەری و مانەوەمان دەکات وەک گەلێک لە بەرامبەر دۆست و دوژمندا.   
 ئاخر کەی ویژدانە و چۆن ڕەوایە، میللەتێک لە دوای ئەو ھەموو خوێن و فرمێسک ڕشتنە پاش ئەو ھەموو نەھامەتیانەی وەک (ئەنفال وھەڵەبجە و جینۆساید) و  شەھید بوونی ھەزاران رۆڵەی لە پێناو ئازادی و دیموکراسیدا، دەستورەکەی کە پیرۆزترین گرێبەستە بەم شێوەیە بەسەریدا بسەپێنرێت..!!
 دیموکراتیەت و دەستوور سەرەتا لە ویژدانی ھەر تاکێک دا دروست دەبێت پاشان لە دەوڵەت و قەوارەی سیاسی دا رەنگ ئەداتەوە. بۆیە تێپەربوونی دەستورێک بە بێ بەشداری ئەم میللەتە ستەم دیدەیە ناکرێت ناوی لێ بنرێت دەستور. 
ئاشکرایە کە کاری پەرلەمان و دەنگدان بۆ پەرلەمان بۆ کاری حکومی و سیاسی و کابینەی وەزارییە نەک بۆ نوسینەوەی دەستوور چونکە دەستوور ھەر سێ دەسەڵاتی ئەم میللەتە ڕێک دەخات نەک بە پێچەوانەوە، بۆیە ناکرێت پەرلەمان خۆی دەستوور دانێ و خۆشی لەسایەی ئەو دەستورەدا جارێکی تر لە دایک ببێتەوە و شەرعیەت بۆ خۆی بەرھەم بھێنێت..!!  
ھەرگیز خەباتی سیاسی یەکێتی بۆ ئەوە نەبووە کە دەستور بە ڕێگایەکی نادیموکراتی بەسەر گەلدا بسەپێنرێت، بۆیە ھیوادارم کە یەکێتی نەبێتە کارکتەرێکی ئەو سیناریۆیە…!!
بۆ بوون بە خاوەن دەستورێکی بە تەواوی مانا دەستور پێویستە ئەم ھەنگاوانە بنرێن .. یەکەم، پێکھێنانی ئەنجومەنێکی ھەڵبژێردراو کە وەک ئەنجومەنی  دامەزرێنەر یان بنیات نەر دەسەڵاتی نوسینەوە و دارشتنەوەی دەستوری پێ بسپێردرێت.. دووم ئەو ئەنجومەنە دوای راوێژکردن بە سەرجەم چین و توێژی ئەم نیشتمانە رەشنووسی دەستور ئامادە بکات، سێھەم، ئەو ڕەشنوسە بخاتە روو بۆ ھەمووان و لە کۆتاییشدا ریفراندۆم یان راپرسی لەسەر ئەنجام بدرێت. ئەوەی پێویستە ھەموومان دژی بین ئەویە کە نابێت دەستوور وەک سەفقەیەکی سیاسی یان بازرگانی لە حوجرەی حزبەکاندا دابرێژرێت و بە ئیتیفاقی نێوان زۆرینە و کەمینە یان دەسەڵات و ئۆپۆزیسۆن مۆری لێبدرێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تێگەیشتنی دیموکراسی و تێگەیشتنی ئەمنی بۆ چارەسەری کێشەکان تەواو ناکۆکن. لەتێگەیشتنی دیموکراسیدا ھەمووان رەخنەدەگرن، ھەمووانیش دەنگ بەرزدەکەنەوە. خۆپێشاندان و ھاوارھاوارو تەنانەت ھەندێجار زێدەڕۆییش ھەیە. سەرەنجام سەرنج و رەخنەو ھاوارھاواری شەقام روو لەپەرلەمان دەکات و لەوێ رێچکەی چارەسەر رێگای خۆی دەدۆزێتەوە. بۆیە ئەوەی بیەوێت حوکمڕانی بکات دەبێ چاوەڕێی رەخنەو تەنانەت جنێودانیش بکات. لەتێگەیشتن و عەقلیەتی ئەمنیشدا، ھەوڵی بێدەنگکردنی شەقام دەدرێت، چونکە چارەسەرکردنی کێشەو رەخنەکان، لەبێدەنگکردنی خەڵکدا دەبینرێت. 

ئێستا ئاراستەیەک ھەیە دەیەوێت حکومڕانی ھەرێم بەرەو عەقلیەتی ئەمنی ببات. بۆلوانی ئەو ئاراستەیە، تەنھا پەیوەندی بەخواستێکی شەخسی یان حزبییەوە نییە، بەڵکوبەشێکی پەیوەندی بەبێدەنگی و خۆکڕکردنی گروپ و لایەنە سیاسیەکانەوە ھەیە! ناکرێت مەترسی سەر ئازادی رادەربڕین و گرتنی خەڵک لەسەر خۆپێشاندان کە پرسێکی چارەنوسسازە، لەدەرکردنی بەیاننامەیەکی ناڕەزایی یان لێدوانێکی رۆژنامەوانی کورتبکرێتەوە، چونکە ئەمانە ھیچ لەواقع ناگۆڕن، بەڵکو پێویستی بەھەنگاوی کردارەکی و جددی ھەیە.

تائێستا جگە لەبەیاننامە، شتێکی ئەوتۆ لەلایەنە سیاسییەکانی کوردستان نەبینراوە. تاکە بەیاننامەیەکیش روون بوبێت، بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بووە، ئەوانی دیکە یان لەڕێی لێدوانی رۆژنامەوانیی یاخود لەڕێی فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمانەوە بووە! بەڵام بەیاننامە دەرەقەت ئەم دۆخە نایەت، پێویست دەکات خاڵ بخرێتە سەر پیت، ھەنگاوی عەمەلی رابگەینرێت.

ھەنگاوی عەمەلی ئەوەیە ئەوانەی لە حکومەتن لەوێوە فشار بکەن، چونکە ئەو رەخنەو گازندانەی لەلایەن وڵاتان و رێکخراوەکان کە لەحکومەتی ھەرێم دەکرێت بەشێکی بەر ئەو لایەنانە دەکەوێت کەبەشدارن لەم کابینەیە! ھاوکات دەکرێت لەنێو پەرلەمان فشار بکرێت، لانیکەم بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمان" ھەرچەند پەرلەمانێکی داماوە". ھەروەک دەکرێت لایەنە سیاسییەکان لەڕێی سازکردنی خۆپێشاندانی جەماوەریی فشار بکەن. چونکە داکۆکیکردن لەگیراوانی بادینان تەنھا داکۆکیکردن نییە لەو پێنج کەسەی سزادراون، بەڵکو داکۆکیکردنە لە پرسێکی چارەنوسسازو گرێدراو بەھەموو خەڵکی کوردستان.

لەم ماوەیە ھەوڵدراوە ھەواڵ و رووداوی جیاجیا دروستبکرێت، تەنانەت ململانێی راگەیاندن قوڵتربکرێتەوە، ھەموو ئەمانە لەپێناو بەلاڕێدابردنی پرسی گیراوانی بادینان و بیربردنەوەی ئەم پرسە بووە، بێخەبەر لەوەی ئەم پرسە تەنھا گرێدراوی دۆخی ناوخۆی ھەرێم نییە، بەڵکو رەھەندی نێودەوڵەتیی ھەیە. وڵاتانی وەک ئەمریکاو بریتانیاو ئەوروپا بەھاسانی لەم پرسە بێدەنگ نابن. ئەوەی زانراوە لەپشتی پەردە ھەوڵی زۆردراوە ئەو وڵاتانە رازی بکرێن بەچارەسەری جیاواز، بەڵام پێدەچێت سودی نەبوبێت، ئەوان سورن لەسەر ئازادکردنی بێ مەرجی گیراوان، تەنانەت لێبوردنی تایبەتیش! بەڵام رازی نەبوون، بەوپێیەی تاوانبار نین. بڕیاریشە ئەمڕۆ سبەی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەیاننامەیەکی توند لەسەر حکومەتی ھەرێم دەربکات! بەڵام بەیاننامەی ئەوان تەنھا چەند دێڕێک و رەخنەو دروشم نییە، بەڵکو  پەیامێکە حوکمڕانانی ھەرێم باشتر لێی تێدەگەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، لە ئۆپراسیۆنێکدا کە بە پشت بەستن بە زانیاری ھەواڵگری دوای چاودێرییەکی ورد ئەنجامدراوە ، دوان لە گەورەترین تیرۆریستانی داعش لە خۆرئاوای نەینەوا دەستگیرکراون کە سنورەکانی سوریایان تێپەراندوە و ھاتونەتە عێراق .
ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە یەکێک لەو تیرۆریستانە بەرپرسە لە رفاندنی ھەزاران کچی ئێزدی  و ئەوی تریان چەندین تەقینەوەو پەلاماری تیرۆریستی ئەنجامداوە ، ھەردوو تیرۆریستەکەش بەپێی ماددەی ٤ ی تیرۆر داواکراوبون .





بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...950951952953954...983