وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە میانی ھێرشەکانیان لە ھەرێمی کوردستان، سەربازێکیان بۆمبێکی چێندراوی پێداتەقیووەتەوە و لە نەخۆشخانە بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.
لە ٢٣ی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە تورکیا بە بیانووی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان، ھێرشی سەربازی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دھۆک دەستپێکردووە.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ "بەغداد"، وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتی "بافڵ تاڵەبانی" بە جیا لەگەڵ باڵیۆزانی روسیا و چین و ئێران و ئەمریکا لە "بەغداد" کۆدەبێتەوە.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی وەفدی یەکێتی لەگەڵ باڵیۆزی روسیا لە "بەغداد" دەستیپێکرد، ھەروەھا لەگەڵ باڵیۆزی چینیش کۆبوونەوە، دواتریش لەگەڵ باڵیۆزی ئێران و ئەمریکا لە "بەغداد" بە جیا کۆدەبنەوە.
مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە میانی سەردانی بۆ فەرەنسا رایگەیاند، تورکیا وابیر ناکاتەوە کە سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠، مەترسی لەسەر پەیمانی باکور ئەتڵەسی" ناتۆ" دروستبکات و دەیانەوێت لە رێگەی گفتوگۆوە ئەو بابەتە لەگەڵ ھاوبەشەکانیان لە ناتۆ چارەسەربکەن.
ساڵی ٢٠١٩ تورکیا سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ی لە روسیا کڕی، ئەوەش نیگەرانی ئەمریکا و ناتۆی لێکەوتەوە، بەھۆیەوە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ، تورکیای لە پڕۆگرامی فڕۆکەی ئێف ٣٥ دورخستەوە.
لەدیدارێکدا کە ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئامادەبوون، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنی ھەرێمی کوردستان بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.
بافڵ تاڵەبانی خواستی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە لە مێژینەکانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت یەکێتی لەگەڵ چین لەرووی سیاسی، ئابووری، بازرگانی و کەلتوری و وتی، دەمانەوێت ھاریکاری و ھەماھەنگییەکان سەرلەنوێ ببوژێنینەوە و ئەو پەیوەندییە دۆستانە مێژووییەی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ کۆماری چین بونیادینابوو درێژەی پێبدەین و ھاوکارمان بن لەپێشخستنی زیاتری ھەرێمەکەمان.
ھەر لەدیدارەکەدا وەفدی یەکێتی ئاماژەیان بەھەوڵەکانی پێشخستنی ژێرخانی ئابووری ھەرێم کرد و روونیانکردەوە، دەرفەتی باش رەخساوە بۆ وەبەرھێنان لە بوارەکانی وزە، کشتوکاڵ، پیشەسازی و بازرگانی تاوەکو کۆمپانیاکان و سەرمایەدارانی چین ھانبدرێن و بەشداربن لەپێشخستنی ئەو کەرتانە و بەگەڕخستنی سەرمایەکانیان و ھەموو ھاوکاری و کارئاسانییەکشیان لەو ڕووەوە دەربڕی.
وەفدەکە سوپاسی ھاوکارییە بەردەوامەکانی چینیان بۆ ھەرێمی کوردستان کرد لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواشیانکرد ئەو ھاوکارییە تەندروستییانە بەردەوام بێت.
لەبەرامبەریشدا باڵیۆزی چین لە عێراق تەئکیدی لە پشتیوانی ھەوڵەکانی یەکێتی کردەوە و وتی، ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانمان بۆ ھەرێم و عێراق بەردەوام دەبن.
بلینکن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی وتی، چین لەسەر دیاری کردنی سەرچاوەی کۆرۆنا شەفاف نەبووە و لە بەرژەوەندی خۆی مامەڵەی کردووە.
وتیشی، واشنتۆن سورە لەسەر گەیشتن بە سەرچاوەی سەرھەڵدانی ئەو ڤایرۆسە چونکە ئەوە تاکە رێگەیە بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی تر یاخود سنوردانان بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان.
مانگی رابردووش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەزگای ھەواڵگری وڵاتەکەی راسپارد بە ئامادەکردنی راپۆرتێک لە ماوەی ٩٠ رۆژدا، سەبارەت بە سەرچاوەی کۆرۆنا، وتیشی ئەگەر چین خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت دەبێت تەواوی زانیارییەکان بخاتەڕوو.
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گشتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لە پارێزگاکانی عێراق، ١٠ ھەزار و ٧٨٣ روداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە و ھۆکاری سەرەکی زۆرینەی روداوەکانیش، کەمتەرخەکی بوە لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتیدا، جگە لەوەش بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و خراپ بەکارھێنانی کارەباش ھۆکاربون بۆ روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە.
ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە زیانە داراییەکان بەھۆی روداوەکانی ئاگرکەوتنەوەوە لەو ماوەیەدا ٢ ملیار و ٨١ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار دینار بوە .
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کازمی بریاریداوە بە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئەو بریار و فەرمانانەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران یاخود خودی سەرۆک وەزیرانەوە دەردەچێت.
ھەر بەپێی بریارەکە چاودێری ئەو کەس ولایەنانەش دەکرێت کە رێگری لەبەردەم جێبەجێکردنی بریارەکان دروست دەکەن، تا رێکاری پێویست لە بەرامبەریان بگیرێتەبەر .
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە و سیاسی ئەمنییەکانەوە کرا و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و پەیوەندییەکانی ھەرێم و عێراق تاوتوێکران. بافڵ تاڵەبانی ھەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و وتی، لەبەرامبەر ھەموو پێشھاتەکان یەکێتی لەگەڵ تێگەیشتن و گفتوگۆی بونیادنەرانەی نیشتمانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم و عێراقە و دەمانەوێت متمانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و نیشتمانی بونیادبنێینەوە و دەستوور مەرجەع بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ھەر لەدیدارەکدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە پەرەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندییە دۆستانەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و خزمەتکردنی گشتی.
لەبارەی پاراستنی سنوورەکان و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و ھەماھەنگییە سەربازییەکان لەنێوان ھەردوولا.
ھاوسەرۆک ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی خستەڕوو و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی ھەماھەنگییەکان کرد بۆ زاڵبوون بەسەر بۆشاییە ئەمنییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی. سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی کرد کە لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی داعش ھاوکاری ھەرێم بوون و رۆڵی گرنگیان گێڕا لە بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە..
دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی عێراق رایگەیاند، ئەفسەرێکی دەزگای ھەواڵگری بە ناوی "نەبراس فەرمان"، کە بە پلەی عەقید یاردەدەری بەرێوەبەری چاودێری بووە، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە، لە ناوچەی بەلەدیات لە خۆرئاوای شاری بەغداد، دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و تیرۆرکراوە.
راشیگەیاند، ئەو ئەفسەرە رۆڵی کاریگەری ھەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە رێکخراوەکان.
تیرۆرکردنی ئەو ئەفسەرە کوردە لە کاتێکدایە، چەند مانگی رابردوو ئەفسەرێکی سوپای عێراق لە بەغداد، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە تیرۆر کرا.
لەسەردانەکەیدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبێتەوە، بەپێی وتەی سەرچاوەکان، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دۆسێی مانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکە لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و پەیوەندییەکانی لەندەن و بەغداد تاوتوێ دەکەن.
ھاوکات قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی دیوانی وەزارەتەکان لەگەڵ ئەندامانی پرۆژەی خزمەت کۆبووەوە. و ئاماژەی بەوەکرد ، کەمکردنەوەی ڕۆتین لە ئیرادە و دەسەڵاتی خۆمانە بۆیە ھیچ بەربەستێک نییە لەبەردەم جێبەجێ کردنی پڕۆژەی خزمەت .
لەگەڵ ئەوەشدا ، پرۆژەی خزمەت لە ٢٨ ی ئابی ٢٠١٩ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا پڕۆژەیەکە لە چواچیوەی چاکسازییەکانی حکومەت و بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و بەرزکردنەوەی ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و خێرا ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانی ھاوڵاتیانە تا دەگاتە سیستەمی یەک پەنجەرەیی لە ئایندەدا.
کۆبونەوەی ئەمرۆی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت کرابوو بە ھەڵسەنگاندنی ئەو کارانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ھەوڵەکانی بنبڕکردنی ڕۆتینەوە ھەیە لە دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داوای کرد ھەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی ڕۆتین و وتی" دەبێت بە باشترین و ئاسانترین شێوە ھاوڵاتیان سود لە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت ببینن، ھەروەھا داوای لە دیوانی وەزارەتەکان کرد کە بنەماکانی پڕۆژەی خزمەت جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی رۆتین کەمبکرێتەوە و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان باشتر بکرێت.
لەئێستادا پرۆژەی خزمەت لەتۆڕی ئەنتەرنێت ماڵپەڕێکی کردۆتەوە بەناونیشانی services.gov.krd کە تایبەتە بە پێدانی زانیاری بە ھاوڵاتیانی خزمەتخواز بەمەبەستی ئاسانکاریکردن و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاشناکردنی ھاوڵاتیان بە پێداویستییەکانی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان و یەکخستنەوەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگاکانی ھەرێم.