بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات: نەورۆز هانمان دەدات بەرۆحیەتی پێکەوەیی کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵات
دەقی پەیامەکە..
جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوک قودسی کوردستان لە کوردستانیان پیرۆزبێت.
نەورۆز بۆ ئێمەی کورد هێمای ئاشتی، برایەتی و یەکگرتوویی گەلەکەمانە، هانمان دەدات بە هەمان رۆحیەتی پێکەوەیی کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و خەڵکە خۆشەیستەکەمان.
لەم جەژنە نەتەوەییەدا، دووپات لە پابەندبوونمان بە یەکێتیی نەتەوەیی و یەکڕیزیی گەلەکەمان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەمەوە، تاوەکو هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ پاراستنی میلـلەتەکەمان لە هەر مەترسییەک کە لەم کاتەدا ناوچەکەمانی گرتووەتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان