سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت؛ هێشتا بژارەی سەربازی لەسەر مێزە و بەردەوام بیر لە هێرشکردنەسەر ئێران دەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بۆچوونی وایە ئەم هەفتەیە دانوستانی زیاتر لەگەڵ ئێراندا ئەنجام بدرێت، ئەوەش دوای رۆژێک لە رەتکردنەوەی پێشنیازێکی تاران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" رایگەیاند، ئەگەری هەیە ئەمریکا و ئێران گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ دەستپێبکەنەوە، لە کاتێکدا قەتەر و وڵاتە نێوەندگیرەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ لەیەکنزیککردنەوەی تێڕوانینی هەردوولا.
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی: "پێشبینی دەکەم ئەم هەفتەیە گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئێراندا بکرێت، ئەوان دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر مێزی رێککەوتن، بەڵام ئەمە ئەو رێککەوتنە نییە کە من دەمەوێت؛ رەنگە ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ ئەم پێشنیازەدا ببووینایە، بەڵام ئەوان پێگەی خۆیان زێدەڕۆیی تێدا کردووە."
کاتێکیش پرسیاری لێکرا کە ئایا بیر لە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەکاتەوە، ترەمپ لە وەڵامدا وتی: "من بەردەوام بیر لەوە دەکەمەوە."