لە ھەندێک ماڵپەڕ و پەیجی نەناسراو، وێنە و ھەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە گوایە بەشێک لە ھێزەکانی دژە تیرۆر جووڵەیان کردبێت یان دەسوەردان بکەن لە کاروباری ناوخۆی (ی.ن.ک)، بەم ڕوونکردنەوەیە بە ڕای گشتی کوردستانی ڕادەگەیەنین کە ھیچ ئەفسەر و کارمەند، تیم یان گروپێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری ئاژانسەکەمان جووڵەیان نەکردووە و لە شوێنی دیاریکراوی خۆیان لە ئەرک و فەرماندان.
ماوەی پێنج رۆژە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی فراوان لە باشور و خۆرئاوای کەرکوک بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە دەستیپێکردووە و شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق و فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوکیش رایانگەیاند، تاکو ئێستا ١٤ داواکراو دەستگیرکراون کە چوار لە دەستگیرکراوەکان مادەی تیرۆریان لەسەرە.
بەپێی لێدوانی فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنەکانیش ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامیی دەبێت.