بە گوێرەی ھەواڵەکە، کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاندووە، ھەر کارمەندێک ئەگەر ئەرک و ڕۆڵەکەی دەتوانرێت لە دەرەوەی ئۆفیسەکانی کۆمپانیاش ڕابپەڕێندرێت ئەوا دەتوانێت داوای مۆڵەتی کارکردن لە ماڵەوە یاخود دەرەوەی کۆمپانیا بکات و ئەوانیش مۆڵەتەکەی پێدەبەخشن.
لەو بارەیەشەوە "مارک زوکەربێرگ"ی سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد کە پلان دادەنێن تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ کارمەندەکانیان لە ماڵەکانیانەوە درێژە بە کار و خزمەتگوزارییەکانیان بدەن.
ناوبراو پێشتریش ڕایگەیاندبوو لە ماوەی ١٠ ساڵی داھاتوودا نیوەی کارمەندەکانیان کە لە ئێستادا ژمارەیان نزیکەی ٦٠ ھەزار کەسە، لە ماڵەکانیانەوە کارەکان ڕادەپەڕێنن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشبینی دەکرێت فەیسبوک تا مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ تەواوی ئۆفیس و خزمەتگوزارییەکانی کارا بکاتەوە، بەڵام ئەو کارمەندانەی کە مۆڵەتی کارکردنیان لە ماڵەکانیانەوە نیە بەلایەنی کەمەوە دەبێت نیوەی کاتی دیاریکراوی کارکردنیان لە ئۆفیسەکانی کۆمپانیا بەسەر ببەن.
جێی ئاماژەیە، کۆمپانیا گەورەکانی ڕکابەری فەیسبوکیش وەک گوگڵ و ئەپڵ لە ئێستادا مەرجەکانی کارکردنی ماوەی کەرەنتین و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیان ھەڵوەشاندووەتەوە و داوایان لە کارمەندەکانیان کردووە کە بۆ کارکردن بگەڕێنەوە بۆ ئۆفیسەکانی کۆمپانیا.
"نەوزاد کامیل" بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ٤٦ ملیار و ٤٢٢ ملیۆن دینار وەک کۆتا قۆناغی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتۆتە ھەرێم و لە ئەمڕۆوە لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێم دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەکانیان دەکرێت.
رونیشیکردەوە، بۆ پارێزگای سلێمانی ٢٣ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دینار و بۆ پارێزگای ھەولێر ١١ ملیار و ٩٠٧ ملیۆن دینار و بۆ دھۆکیش ١٠ ملیار و ٧٦٥ ملیۆن دینار نێردراوە.
"فەھد حامد" قایمقامی شەنگال بە وەکالەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ١١ ھاوڵاتییە پێشتر لەلایەن داعشەوە کوژراون و لە ھەرسێ گۆڕستانی رەشەکە و شێخ حەسەن و شەرەفەدین بەخاکسپێردراون، بەڵام ئەمڕۆ ئەو تەرمانە دەگوازرێنەوە بۆ گۆڕستانی زێدی خۆیان.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل، دەیان مووشەکی ئاراستەی ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای حەمس لە سوریا کردووە و لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریاوە، ژمارەیەک مووشەکیان خراونەتە خوارەوە.
راشیگەیاند، بەھۆی بۆردومانەکەوە ١٠ سەرباز و ئەندامی گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە کوژراون، کە بەشێکیان ناسنامەیان بیانییە و ھاوڵاتی سوریا نین.
سەرەتای مانگی رابردووش، سوپای ئیسرائیل بە بیانووی بوونی چەکی قەدەغەکراو، چەند کۆگا و کارگەیەکی پیشەسازیی لە پارێزگای لازقیە لەسرویا بۆردومانکرد.
ھەر ٧ کاندیدەکەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لە دووەمین دیبەتدا ئامادە بوون و بەرپرسیارێتی قەیرانی ئابوری و سیاسی و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنایان خستە ئەستۆی حکومەتەکەی "روحانی". ھاوکات زۆرێک لە چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ھاووڵاتیانی ئێرانیش رەخنەیان لەو دیبەیتە گرت و وتیان، بەراورد بە دیبەیتی یەکەمیان لاوازتر بووە.
لەلایەکی ترەوە، ژمارەیەک خۆپیشاندەر ھەڵیانکوتایە سەر بارەگای "ئیبراھیم رەئیسی" و سوتاندیان کە یەکێکە لە کاندیدە دیارەکان و لە "عەلی خامنەیی" شۆڕشی باڵای ئیسلامی ئێرانەوە نزیکە.
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران ١٨ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و پێشبینی دەکرێت ئاستی بەشداریکردن زۆر کەم بێت، بە تایبەتی لەدوای دوورخستنەوەی "عەلی لاریجانی و ئیسحاق جیھانگیری و ئەحمەدی نەژاد".
"بوڵدان" لە وتەیەکیدا لەبەردەم ئەندامانی "ھەدەپە" لە پەرلەمان وتی، ئیدانەی ھەموو ئەو ھەنگاوانەی حکومەتەکەی "ئەردۆغان" دەکەن بۆ داخستنی پارتەکەیان، وتیشی، ھەر کاتێک گەندەڵی و دۆسیەیەک لەسەر حکومەت و دەسەڵاتداران بڵاوببێتەوە، خێرا پرسی داخستنی "ھەدەپە" و دژایەتی کردنی کورد دەھێننەوە بەر باس. ئاماژەی بەوەشکرد "ھەدەپە" ناڕوخێت و بەردەوامی دەدەن بە تێکۆشان و زیاتر گەورە کردنی پارتەکەیان.
لێدوانەکەی "بوڵدان" دوای ئەوە دێت کە داواکاری گشتی دادگای باڵای تورکیا جارێکی تر دۆسیەی داخستنی "ھەدەپە"ی تۆمارکرد، تا ئێستاش داواکاری گشتی تورکیا دوو جار داخستنی پارتەکەی رەتکردۆتەوە.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران بەرەوپێشچووە و ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیش، سەدان سزا کە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندوویەتی، ھەر بەردەوام دەبن.
قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، نزیکەی دوو مانگە دانوستانی وڵاتانی ئەندامی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا دەستیپێکردووە و بە ئامانجی زیندووکردنەوەی رێککەوتنە، پێنج خولی دانوستانیان ئەنجامداوە، بەڵام زیاتر لە دوو ھەفتەیە دانوستانەکان راگیراون.
سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ قاسم موسڵیح فەرماندە لە حەشدی شەعبی دەرکردووە، چونکە بەڵگەی پێویستی نەبووە بۆ ساغکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراون، راشیگەیاند، چەند رۆژێکە بڕیاری ئازادکردنی قاسم موسڵیح چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەھۆی ھەستیاری بابەتەکەوە ھیچ لایەنێکی رەسمی قسەی لەسەر نەکردووە.
ھاوکات بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە لە میدیاکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ساتی ئازادبوونی قاسم موسڵیح دەردەخات کە لە شەقامەکانی بەغدادی پایتەخت لەلایەن پاسەوان و لایەنگرانییەوە پێشوازی لێدەکرێت.
قاسم موسڵیح فەرماندەی حەشدی شەعبی، ٢٦ی مانگی رابردوو بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە تۆمەتی تێوەگلان لە ھێرشی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەنبار دەستگیر کرا، ئەوەش نیگەرانی گەورەی لێکەوتەوە.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کە ئێستا بە سەردانێک لە ئێرانە، رایگەیاند، بە ئامادەبوونی تیمێکی باڵای وەزارەت و سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکایەتی و ئەندامانی ژووری بازرگانی ئەسفەھان کۆبوونەوە و جەختیانکردۆتەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕ و بەشداری لە بەرھەمھێنانی بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویان، بۆ ھەموو ھاوکاریەک نیشاندا، داواشیانکردووە، ژوور بازرگانی ئەسفەھان ھانی کۆمپانیاکانیان بدەن بۆ ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان سەرمایەگوزاری بکەن.