هەواڵەکانهەواڵەکان


پیاوێکی تەمەن ٤٢ ساڵ لە گوندێکی نزیک لە حسێن ئاوا سەر بە پارێزگای سنە لە خۆرھەڵاتی کوردستان، ھاوسەرەکەی و خەسوو و خەزوور و برای ژنەکەی و کەسیکی تریشی کوشتووە و لە دواییشدا کۆتایی بە ژیانی خۆی ھیناوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٢٧٥٥ کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢٨ توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٧٧ توشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

 

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٥٢٧ )  
١. پشکنین: ( ١٦٩٦١ پشکنینی نوێ)
• ( ٤٩٨١) ھەولێر
• ( ٢٤٢٥) سلێمانی
• ( ٨٥١٩) دھۆک
• ( ١٠٨) ھەڵەبجە
• ( ٥٨٢) گەرمیان
• ( ٣٤٦) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٢٧٥٥ تووشبووی نوێ)
• ( ٦٦٢) ھەولێر
• ( ٦٤٩) سلێمانی
• ( ١٢٣٧) دھۆک
• ( ٤٦) ھەڵەبجە
• ( ٧٩) گەرمیان
• ( ٨٢) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٧٧٧ چاکبوون)
• ( ٣٠٥) ھەولێر
• ( ٢١٦) سلێمانی
• ( ١٩٤) دھۆک
• ( ١٢) ھەڵەبجە
• ( ٤٦) گەرمیان
• ( ٤) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٢٨ مردن)
• ( ٦) ھەولێر
• ( ٧) سلێمانی
• ( ١٢) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٥٥٥٨٦٠ (٨٦٧٦٥٧ ھەولێر، ٦٣٥٣٢٨ سلێمانی، ١٠٣٥٤٤١ دھۆک، ١٧٤٣٤ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢٥٠٠٢٦ (٧٢٧٢٥ ھەولێر، ٨٠٠٨٥ سلێمانی، ٩٢٩٥٧ دھۆک، ٤٢٥٩ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٢٠٤٢٦١ ( ٥٨٦٣٢ ھەولێر، ٦٥٠٩١ سلێمانی، ٧٦٧٨١ دھۆک، ٣٧٥٧ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ٤٠٨٦٥ (١٢٧٧١ ھەولێر، ١٢٧٩٨ سلێمانی، ١٤٩٥٩ دھۆک، ٣٣٧ ھەڵەبجە)
مردن ٤٩٠٠ (١٣٢٢ ھەولێر، ٢١٩٦ سلێمانی، ١٢١٧ دھۆک، ١٦٥ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٦ی ئاب ٢٠٢١
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا، لە ٤٤ شاردا ٢٠٨ ئاگر کەوتووەتەوە و لەو ژمارەیەش ١٩٦ ئاگریان کۆنترۆڵ کراوە و ١٢ ئاگریشیان لە پێنج شاردا بەردەوامن.

بەکر پاکدەمیرلی وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیاش رایگەیاند، سەرجەم ئاگری ناوچەکانی ئەنتاڵیا کۆنترۆڵ کراون کە ٢٣ ئاگر بوون.

تا ئێستا حکومەتی تورکیا ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکانی دیاری نەکردووە، بەڵام رۆژی پێنجشەممە بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای موغڵا، نۆ کەس دەستگیر کران و لەو ژمارەیەش شەش کەسیان زیندانی کران، پۆلیسی شارەکەش رایگەیاندووە، ئەو کەسانە لە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە جگەرەیان فڕێداوە و بووەتە ھۆی کەوتنەوەی ئاگرەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٨٧ توشبوی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بەراورد بە رۆژی پێنج شەممە ٢٠ حاڵەتی مردن زیاتر بووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١١ ھەزار و ٤٣٥ توشبوی تری کۆرۆنا تۆمارکراون و بەم جۆرەش کۆی توشبوون بە کۆرۆنا گەیشتە ملیۆنێک و ٦٩٦ ھەزار و ٣٩٠ توشبوو، ژمارەی ئەوانەشی تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٩ ھەزار و ٨٧ کەس بەرزبووەوە. 

وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت، نەخۆشخانەکان پڕبوون لە توشبوان و ترس ھەیە کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا لەدەستبدەن.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەبارەی ڤاکسینیشەوە رایگەیاندووە، تا ئێستا ٢ ملیۆن و ١٠٢ ھەزار و ٥٥٠ ژەمە ڤاکسین لە ھاوڵاتیان دراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەپێی زانیاری وردی ھەواڵگری، بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق لە ناوچەی ترکەڵان و قەرەتەپە لە کەرکوک سێ تیرۆرستی داواکراوی داعشیان لەکاتی ھەوڵدان بۆ چوونە ناو پارێزگای کەرکوک دەستگیرکردوە. 

ھەواڵگری سەربازیی عێراق پێنج کەسی بە رەگەز سوریشی لە گوندی شەعلان سەر بە قەزای رەبیعە لە خۆرئاوای نەینەوا دەستگیرکرد بە نایاسایی پەرژینی نێوان سوریا و عێراقیان تێپەڕاند بوو و ھاتبوونە ناو خاکی عێراق، بۆ گرتنەبەری رێکاری یاساییش رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق رایگەیاند، بەلەمێک بە ٢٠٠ کۆچبەرەوە لە ناوەڕاستی دەریای سنووری ئیتاڵیا لە کارکەوت و پۆلیسی دەریاوانی ئیتاڵیا بە ھانایانەوە چوون و رزگاریان کردن، ھەشت لەو کۆچبەرانە خەڵکی ھەرێمی کوردستانن و پێکھاتوون لە سێ منداڵ و پێنج کەسی تر، کۆچبەرەکانی تریش خەڵکی میسر و ئەفغانستان و ئێرانن.

بە وتەی یەکێک لە کۆچبەرە کوردەکان، لە ئێستادا تەندروستی ھەموو کۆچبەرەکان باشە و لە کەشتییەکدا بۆ ماوەی ١٠ رۆژ کەرەنتین دەکرێن، دواتر چارەنوسیان دیاری دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی بزوتنەوەی نەھزە داوای کرد کێشەکانی تونس لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن و پردی پەیوەندی لەگەڵ قەیس سەعید سەرۆکی ئەو وڵاتە دروستبکرێت، سەرۆکی تونس رایگەیاند، تەنھا گفتوگۆ لەگەڵ راستگۆکاندا دەکات و ئامادە نییە لەگەڵ نەھزە دابنیشێت کە بە خانەی شێرپەنجەیی ناویان دەبات.

کۆتایی مانگی رابردوو سەرۆکی تونس دەسەڵاتەکانی پەرلەمانی سڕکرد و ھیشام مەشیشی لە پۆستی سەرۆک وەزیران دوورخستەوە و سەرجەم دەسەڵاتەکانی گواستەوە بۆ خۆی، ئەم رێکارانەش لەلایەن بزوتنەوەی نەھزەوە رەتکرایەوە و بە کودەتا ناویان برد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ھەموو ساڵێک حکومەتی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داھاتوو رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکات.


وتیشی، ھەرچەند تائێستا کار بە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق نەکراوە، بەڵام بەھۆی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ و پێکھێنانی حکومەتی نوێ، یاسای بودجەی ٢٠٢٢ دوادەکەوێت و لەو حاڵەتەشدا بەپێی یاسا، لە ساڵی ٢٠٢٢ کار بە ١ لەسەر ١٢ی بوجەی ٢٠٢١ دەکرێت، تا ناردن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بوجەی ٢٠٢٢ لە ئەنجومەنی نوێنەران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەرێم بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، سعودیە پێشوازی لە چوونی عومرەکارانی ھەرێم دەکات و وەزارەتیش ئامادەکاریی تەواوی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان کردووە، بەڵام چاوەڕێن دەستەی حەج و عومرەی عێراق ئاگاداریان بکاتەوە. 

وتیشی، ژمارەیەک مەرج و رێنمایی نوێ بۆ ئەنجامدانی عومرە دانراوە، دیارترینیان ئەوەیە عومرەکار دەبێت ھەردوو ژەمەکەی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت و تەمەنی لە ١٨ ساڵ کەمتر نەبێت. 
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ساڵانی رابردوودا زیاتر لە ٢٦ ھەزار کەس لە ھەرێم گەشتی عومرەیان ئەنجام دەدا، بەڵام بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، تەنھا ٤٩٢ کەس لە ھەرێم گەشتی عومرەیان ئەنجامداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر رایگەیاند، بەھۆی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و ھەرێمی کوردستان و بەرزبوونەوەی ئاستی لێڵبونی ئاوی ڕووباری زێی گەورە، ماوەی سێ رۆژە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە ھەولێر بەڕێژەی لە ٦٠% کەمی کردووە. بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر وێڕای ئەوەی داوا لە ھاوڵاتیانی شاری ھەولێر دەکات دەست بە ئاوەوە بگرن، دووپاتیشی دەکاتەوە ھەموو ھەوڵێک خستووەتەگەڕ بۆ دابەزاندنی رێژەی لێڵبوونی ئاوەکە و پێشبینی دەکات لە ماوەیەکی کەمدا کێشەی کەمی دابەشکردنی ئاو لە ھەولێر چارەسەر ببێت.

نوسینگەی پارێزگای ھەولێریش رایگەیاندووە، ھاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە لە دوای چەند سەعاتێکی تر پڕۆژەکانی ئیفراز یەک، دوو، سێ بەکاردەخرێتەوە و ئاو دەگاتەوە ماڵەکانی ھاوڵاتییان، ھەروەھا تەواوی گرفت و کێشانی پڕۆژەی ئاوی قەندیلیش چارەسەرکراوە و پڕۆژەکە دەکەوێتەوەکار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا قارەمان شێخ کەمال جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تائێستا ھاوکاری لۆجستی لیواکانی پێشمەرگە دەکات و لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاشەوە بودجەیەکی ساڵانە بۆ ھاوکاری پێشمەرگە و سوپای عێراق تەرخانکراوە. 

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق، کاریگەری لەسەر ناردنی ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە نابێت و ھاوکارییەکان بەردەوام دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێوڕەسمی سوێندخواردنەکە بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی بیانی و نوێنەری وڵاتانی جیھان دەبێت و لێپرسراوانی عێراق و ھەرێمیش وەک سەرۆکی ھەرێم بە یاوەری نوێنەری یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەشدار دەبن، رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆناش گیراونەتەبەر.


رۆژی سێشەممەش سەرکەوتن و دەسەڵاتەکانی رەئیسی لەلایەن عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە پەسەند کرا و بڕیارە رۆژی شەممەی داھاتووش کابینەی نوێی حکومەتەکەی پێشکەشی پەرلەمانی ئێران بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی خالید شوانی ، لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسڕ  کۆبووەوە و پرسی ھەڵبژاردنی پێشوەخت و پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکان تاوتوێ کرد، عەبادی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھەردوولا جەختیانکردووەتەوە لەسەر دروستکردنی کەشێکی گونجاو و لەبار بۆ سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، کە گوزارشت لە خواستی عێراقییەکان بکات بەسەرجەم پێکھاتەکانییەوە.


راشگەیاندوە، لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ھەماھەنگی تەواویان دەبێت بۆ تێپەراندنی ئاستەنگەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بونیاد نانەوەی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشێک لە ھێزەکانی شیعەکان ، داوایان لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کردووە،جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق بگۆڕێت، ئەوەش بەھۆی ئەو ناکۆکیەی ماوەی سێ ھەفتەیە لە نێوان سەرکردە باڵاکانی شیعە و پلاسخارت ھاتووەتە ئاراوە.


لایەنەکانی شیعە،پلاسخارتیان تۆمەتبار کردووە بەدەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق و ھەڵبژاردنی پێشوەخت و رایانگەیاندووە" جینین پلاسخارت دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە و یاری بە کارتە سیاسییەکان دەکات، بۆ جێبەجێکردنی ئەجندای دەرەکی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاریداوە بە ھەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ مینسکی پایتەختی بیلاروسیا تا کاتێکی نادیار، ھەڵپەساردنی گەشتەکان لەگەڵ مینسک، لە ژێر فشاری نێودەوڵەتی بووە بۆ رێگرتنی لە لێشاوی کۆچی نایاسایی عێراقییەکان بۆ ئەو وڵاتە.


یەکێتی ئەوروپاش رایگەیاند، لەگەڵ بەغداد گەیشتونەتە لێکتێگەیشتن بۆ وەرگرتنەوەی ئەو عێراقیانەی لە لیتوانیاوە دیپۆرت دەکرێنەوە. 


بەپێی ئامارێکی ھێڵی ئاسمانی عێراقیش ھەفتانە دوو بۆ سێ گەشتی بلاروسیا رێکخراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان، داوای لە ھێزەئەمنییەکان و دەزگای ھەواڵگری کردووە، چاو کراوەتربن بۆ شکستپێھێنانی پیلانی تیرۆریستانی داعش، بۆ بەئامانجگرتنی بنکەکانی دەنگدن لە رۆژی ھەڵبژاردن.


کازمی داوای لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان کردووە رەوشی ئەمنی پێش وادەی بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەخت گەرەنتی بکەن، بە دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان لەو رۆژەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...916917918919920...1069