هەواڵەکانهەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دەزگاکەیان ھێزی بەرجەستەکردنی سەروەریی یاسا و راپێچکردنی تاوانبارانە بۆ بەردەم یاسا، لە ھەر شوێنێک تاوانباران خۆیان حەشار بدەن و بیانەوێت لە لێپرسینەوە و سزادان ھەڵبێن، راپێچی بەردەم یاسایان دەکەن.


راشیگەیاندوە، دژە تیرۆر خۆی بە دوور گرتووە لە ململانێ سیاسییەکان، بەڵام ھەندێک کەس و تاقم بۆ مەرامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژە تیرۆر بەکار دەھێنن،  رێگە بە چەواشەکاریی لەوجۆرە نادەن، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و ھەر کەس و تاقمێک تێوەگلابن، رووبەڕوی یاسایان دەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران لەسەر زاری سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە تەئکیدیانکردووەتەوە لەسەر بەشداریکردنی وەفدێکی سعودیە لە رێورەسمی سوێندخواردنی رەئیسی، بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی رەسمی لە ھەردوو حکومەتی تاران و ریاز ئەو زانیارییەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.


سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ریاز و تاران لەدوای دەستبەکاربوونی ئیبراھیم رەئیسی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەکەی مامەڵە لەگەڵ واقعدا دەکات و ئەگەر گەرەنتی بدرێت ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، حکومەتی ریاز دژایەتی رێککەوتنی ئەتۆمی ناکات و ھاو ھەڵوێست دەبێت لەگەڵ ئیدارەکەی بایدن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان چیای کوڕەژریان بۆردومانکرد، کە دوو کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی شیلادزێ دوورە. 


وتیشی، فڕۆکە  جەنگییەکان بەبەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.


دوێنێش بەمەبەستی ئارامی لە ناوچەکە، بەتایبەت ئەو گوندانەی رۆژانە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت، ھێزێکی پاسەوانی سنوری عێراق خالێکی سەربازییان لە نێوان گوندەکانی"ھرور و چەولک و کێستە" لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ دانا، دواتریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی سنوری بەرواری باڵایان بۆردومان کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وزەی کارەبای باکور سەر بە وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، جەنگی بە ئامانجکردنی ھێڵەکانی کارەبا لە عێراق فراوان بووە و لە ٤٨ سەعاتی رابردوودا ١٣ تاوەری کارەبا لە ھەر سێ پارێزگای کەرکوک و نەینەوا و سەڵاحەدین کراونەتە ئامانج و سەرجەم ھێرشەکانیش لە رێی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراون.


وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندوە، تیرۆریستان لە رێگەی کردنە ئامانجی تاوەرەکانی کارەبا دەیانەوێت  پرۆژەکانی کارەبا رابگرن و سیستەمی نیشتمانی بکوژێننەوەو پارێزگاکان لەیەکتر داببڕن، ئەوەش پیلانێکی ئاشکرایە و بەتوندی بەرپەرچی دەدەنەوە و کەمتەرخەمی لەبەرامبەر تێکدەران ناکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەیەک لە ھاوڵاتیان لە نزیک پەرلەمانی لوبنان لە "بەیروت" خۆپیشاندانیان کرد و پێکدادان لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان روویدا و بە بەرد و گازی فرمێسکڕێژ وەڵامی یەکتریان دەدایەوە و ئاگر لەسەر شەقامەکان کرایەوە، خۆپیشاندەران پەرلەمانی وڵاتەکەیان تۆمەتبار کرد بەوەی رێگری دەکەن لە لێکۆڵینەوەکان لەسەر راستی رووداوەکەی بەندەری بەیروت.


 میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەش رایانگەیاند، ٨٤ کەس لەو خۆپیشاندانە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، بە دەستپێکردنی پێدانی دۆزی سێیەم، وڵاتانی ھەژار بێبەش دەبن لە بڕی پێویست لە ڤاکسین و دواخستنیشی ھاوکار دەبێت لە دابین کردنی کوتان بۆ ١٠%ی دانیشتووانی جیھان. 


وتیشی ئەو وڵاتانەی خاوەن داھاتێکی کەمن نەیانتوانیوە دۆزی پێویست بۆ خەڵکەکانیان دابین بکەن. 


داواشی لەو وڵاتانە کرد پێدانی دۆزی سێیەم لانی کەم بۆ دوای مانگی ئەیلول دوابخەن. 


ئیسرائیل یەکێکە لەو وڵاتانەی جیھان پێدانی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی دەستپێکردووە و بڕیاریشە ئەڵمانیا لە سەرەتای مانگی داھاتووە دۆزی سێیەم بداتە کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی مەترسییان لەسەرە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وتیشی، رۆژانە ئاماری مەترسیداری کۆرۆنا لە دھۆک تۆمار دەکرێت، پێویستە ھاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیمی پارێزەرانی بەدەل بەرواری چالاکوانی بادینان لە نامەیەدا بۆ سەرۆک و ئەندامانی دادگای تاوانی دووی ھەولێر داوا دەکەن، بەھۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر ماوە بۆ رۆژی دادگایکردنەکەی، لە ئێستاشدا رەوشی تەندروستی باش نییە و کێشی دابەزیووە، بڕیاربدەن بەپێشخستنی دادگایکردنەکەی بەدەل بەرواری بۆ رۆژێکی تر.


بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوزیش لە ئێستادا، سەرۆکی دادگای تاوانی دووی ھەولێر داوای بۆچونی ئەندامەکانی کردووە بۆ پێشخستنی دادگاییکردنەکەی.


بەدەل بەرواری لە ١٥ی ئایار ٢٠٢٠، لە پارکی ئازادی شاری دھۆک بەبیانوی رێکخستنی خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستگیرکرا، ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢١ یش یەکەم دادگایی بەڕێوەچوو، رۆژی ٣٠ ی ئەیلولی ٢٠٢١ یش بۆ دادگایکردنی دووەمی دیاریکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسایی بودجەی عێراق نوسراوی رەسمییان بۆ حکومەتی فیدراڵی کردوە، پەلە بکات لە جێبەجێکردنی یاساکە، چونکە لە دواکەوتنی جێبەجێکردنی یاسایی بودجە خەڵک زەرەرمەند دەبێت و پڕۆژەکانیش دوادەکەون.


 سەبارەت بە ناردنی بڕی ٢٠٠ ملیار دیناریش بۆ ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو لیژنە ھونەرییانەی لە نێوان بەغداد و ھەرێمی کوردستان دەست بەکاربوون بۆ ووردبینیکردن لە داھاتە نانەوتییەکان، بەڵام تائێستا کارەکانیان تەواو نەکراوە، حکومەتیش بڕیاریداوە تا کارەکانی ئەو لیژنەیە تەواو دەبێت مانگانە بڕی ٢٠٠ ملیار دینار وەک پێشینە رەوانەی ھەرێم بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٣٢٢٠ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٤ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٥٤ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھەڵمەتێکدا شارەوانی سلێمانی ھەستاوە بە تازەکردنەوە و بۆیاخ کردنی شەقامەکان و ھەڵمەتەکەش ‌شەقامی بازنەیی مەلیک محمود ‌دەگرێتەوە لەگەل پاکردنەوەی شەقام و بلوارەکان و چاکردنەوەی نافورەکان.


ھاوکات بۆردی بەرێوەبەرایەتی باخچەکان ھەستاون بە ‌ناشتنی (نەمام و دار) لە شەقامی دەروازەی شاری سلێمانی بە ‌پێی ئەودەرخستەی بۆی کراوە سەرجەم ئەودارانەی وشک بووە (‌ دار و نەمامی) تازە لە ‌شوینی دەنێژریت.


بە پێی ڕاگەیەنراوەکە ئەو جوانکارییەی کە ‌بۆ شاری سلێمانی ئەنجام دەریت سەرجەم شەقامە سەرەکییەکان دەگریتەوە ھەر لە شەقامی تاسلوجە سلێمانی و تا ناو شار، بە تەواو بوونی ئەم پڕۆژەیە سلێمانی سیمایەکی جوانی دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتی کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، یەکێتی بە ڕێزێکی زۆرەوە لە مێژووی خەبات و قوربانیدانی عەشیرەتەکانی کوردستان دەڕوانێت و ئەوان داینەمۆی شۆڕش و پێشەنگی گیانفیدایی بوون لە پێناو کوردستان و یەکێتییەکەی مام، ئێمە ئەو مێژووە درەوشاوەیەی ئێوە لەبیرناکەین.


لە بارەی گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتییەوە بافڵ تاڵەبانی وتی، ھەر بڕیارێک درابێت لە پێناو چاکسازی و بەرژەوەندی گشتیدا بووە و خەڵکی خۆشەویستی سنووری سلێمانی و ھەرێمی کوردستان سوودمەندی یەکەم دەبن و ئاشکراشیکرد، گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن و دەمانەوێت ژینگەیەکی لەبار و ئارام بۆ خەڵکەکەمان دەستەبەر بکەین و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکەین.


جەختیشیکردەوە نابێت ھیچ کەسێک لە سەروو یاساوە بێت و پێویستە ھەمووان ھەست بە ئارامی و سەلامەتی بکەن و پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بە ئەرکی خۆمان دەزانین.


بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد وەک چۆن لە ڕابردوودا ھاوکار و پشتیوانی یەکێتی بوون، داواتان لێدەکەین ئێستاش بە ھەمان ڕۆحییەتەوە لەگەڵمان بن و پێکەوە ھەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێین.


دڵنیاییشی دایە ئامادەبووان کە چیتر دەستەگەری و کارکردن لە پێناو بەرژەوەندی شەخسی قبوڵ ناکەین. لێدان لە سەروەری یاسا و سیخووڕیکردن بەسەر کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و خەڵکەوە بنبڕ دەکەن و ھیچ کەسێکیش نابوورن و ڕادەستی دادگای دەکەن.


لای خۆشیانەوە سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگەیاند، ئێمە لە ڕابردوودا پشتیوانی یەکێتی و سەرۆک مام جەلال بووین، لە داھاتووشدا ھەروا دەبین.


داواکارین یەکێتی بە ھەمان ڕۆحییەتی مام-ەوە بەردەوام بێت لە خەبات و لەناو خەڵکدا بێت. پشتیوانتان دەبین بۆ چاکسازی و ھەمووان پێکەوە بە ئاڕاستەی ژیانێکی ئارام ھەنگاو دەنێین و بەھا باڵاکانی کوردەواری دەپارێزین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕیاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە، بەھۆی ئەوەی لەلایەن ڕێکخراوی تەندورستی جیھانی ڕێنمایی دەرنەچووە بۆ ئەوەی منداڵان بە ڤاکسین بکوترێن ھەر بۆیە ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە عێراق لە ناو منداڵاندا زیادیکردووە.


وتیشی، ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لەناو منداڵانی عێراق لە ٦٪ بۆ ٧٪ بەرزبووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لە کاتێکدایە ھەر یەک ھاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر و ھاوپەیمانی مینبەری عێراقی بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی و بەرەی حیواری وەتەنی بە سەرۆکایەتی ساڵح موتلەگ و حزبی تەجەموعی جمھوری بە سەرۆکایەتی عاسم جەنابی ڕایانگەیاندووە بەشداری لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق ناکەن.


بەڵام تا ئێستا ئەو حزبانە بە ڕەسمی داواکاری کشانەوەی خۆیان لە ھەڵبژاردنەکە پێشکەش بە کۆمسیۆن نەکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی چوار شەمممە پۆلیسی تورکیا لە نێو دارستانێکدا لە سنووری پارێزگای کۆنیا بە فەرمانی داواکاری گشتی تۆمەتباری خێزانە کوردەکەی کۆنیایان دەستگیر کرد، کە ھەفتەی ڕابردوو ھێرشی کردە سەر خێزانێکی کورد و حەوت ئەندامی خێزانەکەی تێرۆر کرد، لەو خێزانەش تەنیا کەسێک دەربازی بووە، کە ئەویش لە ئەوروپا دەژی.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...917918919920921...1069