هەواڵەکانهەواڵەکان

شارەزایانی بواری ئابوریش دەڵێن، کردنەوەی ئەو جۆرە کۆمپانیایە کاریگەری لەسەر گەشەی ئابوری بازاڕ دەبێت، لە ھەرێمی کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بە تایبەت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیاریەکان کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەری لوبنان، پۆلیسی بەرگری شارستانی و پزیشکان و پارێزەران و سەربازانی خانەشین شانبەشانی ھاوڵاتیان بەشداریی خۆپیشاندانەکەیان کردووە.


لەگەڵ وتنەوەی دروشمە توندەکان پێکدادان لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا ڕوویدا و ھێزە ئەمنییەکان تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میحوەرەکە بە ناوی میحوەری دەرەوەی شار لە بازنەی یەکی پارێزگای کەرکوک بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عیراق لە پارێزگای کەرکوک پێکھێندراوە و لە پردێ دەستبەکار بووە.


سەرپەرشتیاری میحوەرەکە تەئکیدی کردەوە ھەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیداکانی لیستە دەبێت لە پارێزگای کەرکوک.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕەئیسی" وەک ھەشتەمین سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی دەخوات، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ھەرچەندە کۆرۆنا لە ھەڵکشاندایە، بەڵام بە ئامادەبوونی ١١٥ لێپرسراوی بیانی و نوێنەری وڵاتانی جیھان ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێ بەڕێوەدەچێت.


لەو چوارچێوەیەدا ھەر یەک لە سەرۆکی ھەرێم بە یاوەری نوێنەری یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بەشداری لەو ڕێوڕەسمەدا دەکەن، بڕیاریشە ٧ی ئەم مانگە ئیبراھیم ڕەئیسی حکومەتەکەی پێشکەشی پەرلەمان بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لە كاتێكدایە ڕۆژی سێ شەممە لەسەر هەمان دۆسیە پۆلیسی كۆنیا ١٠ كەسی دەستگیر كرد، بكوژەكە هەفتەی ڕابردوو هێرشی كردە سەر خێزانێكی كورد و حەوت ئەندامی خێزانەكەی تێرۆر كرد، لەو خێزانەش تەنیا كەسێك دەربازی بووە، كە ئەویش لە ئەوروپا دەژی. لە بارەی هۆكاری تاوانەكەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەك ئاشكرا نەكراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە ئامانج لە کرینی ئەو ئەمبوڵانسانە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی گیانی ھاووڵاتیانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موھەنەد نەعیم ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای سزادانی ئەو کەسانە ئامادەکراوە کە چەک ھەڵدەگرن، بە جۆرێک ئەوانەی چەکی قورس ھەڵدەگرن بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێن و ئەوانەشی تەقەی ھەڕەمەکی دەکەن بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێن.


بە پێی پڕۆژە یاساکە خودی لێپرسراوانی بۆیان نییە چەک ھەڵبگرن. ئەو ڕاوێژکارەی کازمی ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە، پڕۆژە یاساکە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بە مەبەستی پەسەند کردنی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ خەرجکردنی ٤ ملیار و ٥٢٧ ملیۆن و ٤٥٤ ھەزار و ٥٠٠ دینار بە مەبەستی بەڕێوەبردن و چاکسازی سێ پڕۆژەی بلواریی لە سلێمانی وەزارەتی دارایی لە ٨ی تەمموز نوسراوی کردووە بۆ وەزارەتی شارەوانی گەشت و گوزار بە مەبەستی تەرخانکردنی پارەکە بەڵام تا ئێستا خەرج نەکراوە.


وتیشی، دواکەوتنی پارەکە ھۆکاری تەکنیکی و کارگێڕییە و ھەرچەندە لە دوای دەرچوونی بڕیارەکە کاریانکردووە، بەھۆی ئەوەی پارەکە ڕاستەوخۆ جەرج نەکراوە و چووەتە قۆناغی تەندەرین دواکەوتووە، ئاشکراشیکرد، لە داھاتوویەکی نزیکدا پارەکە دابین دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراقیش دەڵێت، "ئەو ھەوڵە بۆ جوڵاندنی سۆزی شەقامە "بەشیر حەداد" جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا لەناو پەرلەمانی عیراق بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان تا جێبەجێکردنی یاسای گشتی بودجەی عیراق لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بۆ جوڵندنی سۆزی شەقامە.


باسی لەوەشکرد، بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دراوە و پێویستە حکومەت پابەندبێت پێوەی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کوردۆ شابان، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێم بە کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەزامەندی دراوە بە مەبەستی دابینکردنی زەوی بۆ کەسوکاری شەھیدانی شەڕی داعش و چاوەڕێن شارەوانی زەوییەکان دابین بکات.


لەلایەکی ترەوە عادل مەلا ساڵح، بەرێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، تا ئێستا بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر کەس و کاری شەھیدانی شەڕی داعش نەگەیشتووەتە دەستیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی قائیمقامیەتی قەزای شارباژێر، دوای ئەوەی ناوەندی قەزای شارباژێر و گوندەکانی دەوروبەری تووشی گرفتی نەبوونی ئاوی خواردنەوە بوون، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و لەسەر بودجەی تایبەتی خۆی کێشەکە چارەسەر کرا.


دوای بڕیارەکەش چەند ڕۆژێکە لە ڕێگەی تانکەرەوە ئاو دەکرێتە خەزانی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ناوەندی قەزای شارباژێر و دابەش دەکرێت بەسەر گەڕەکەکانی سەنتەری قەزای چوارتا و چەند گوندێکیش بە ھەمان شێوە بە تانکەر ئاویان پێ دەگات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو خشتە قوڕینە بە (٤٢٧-Si) ناسراوە و نەخشەیەکی لەسەرە کە تایبەتە بە پێوانەکردنی ڕووبەرێک زەوی، مێژووی ئەو خشتە قوڕینە دەگەڕێتەوە بۆ ١٦٠٠-١٩٠٠ ساڵی پێش زاینی و لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩دا لە عێراق دۆزراوەتەوە و لە مۆزەخانەی ئیستەنبوڵ دانراوە و بەم دواییانە دکتۆر دانیال مانسفیڵد لە زانکۆی "نیو ساوس وێڵز" لە ئوسترالیا تێبینی ئەو نەخشەیەی سەر خشتە قوڕینەکەی کرد.


لە خشتەکەدا ھاوکێشەی فیساگۆرسی بەکارھاتووە و ئەو لاکێشانەی کە تێیدا کێشراوە لاکانیان یەکسانن و ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە ڕووپێوەکان لەو سەردەمەدا کۆمەڵە ھێڵێکی ستوونیان داھێناوە کە لەوانەی پێشتر زۆر ووردتر بوون.


بابلیەکان سیستەمی شەست ژمارەییان بەکارھێناوە کە ھاوشێوەی سیستەمی ئەم سەردەمەیە بۆ ژماردنی کات ئەوەش وای کردووە کارکردن لەسەر ئەو ژمارانەی کە لە پێنج گەورەترن قورستر بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە ... 


ئەمڕۆ حەوتەمین ساڵیادی ھێرشی دڕندانەی تیرۆریستانی داعشە بۆ سەر خوشک و برایانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری، کە بەوھۆیەوە ھەزاران کەس لە دانیشتووانی ئەو دەڤەرە، کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن و ئاوارە کران.


جینۆسایدی ئێزدییان، تاوانێکی ئەوەندە دڕندانەیە کە ھەمیشە لە ویژدانی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە، بۆیە پێویستە بەردەوام بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە بکەینەوە. ھەروەھا بە پێزانینێکی زۆرەوە یادی قوربانیدانەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕزگارکردنی شنگال دەکەینەوە.


لەم یادە خەمناکەدا، دووپاتی دەکەینەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی سەربەرزانەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان و کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لە پێناو ئاوەدانکردنەوەی شنگال و دەڤەرەکانی دیکەی خوشک و برا ئێزدییەکان.


ھەروەھا جەخت لە گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەکەینەوە بۆ زەمینەخۆشکردن بۆ ئەوەی ئاوارەکان بە شێوەیەکی سەربەرزانە، بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و دەڤەرەکەش ئاوەدان بکرێتەوە. لە ھەمانکاتدا ھەوڵەکانیشمان زیاتر چڕ دەکەینەوە بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش  و ھاوکارەکانیان و ئاشکراکردنی چارەنووسی تەواوی بێسەروشوێنکراوان .


سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەھید و قوربانییانی کۆمەڵکوژی شنگال و سەرجەم شەھیدانی کوردستان دادەنوێنین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە پەیامێکدا لە تویتەر ڕایگەیاندووە، ئاماژەی دەستپێکردنی میکانیزمە ئیداری و جێبەجێکارییەکانی بۆ وەرەقەی سپی چاکسازی ڕاگەیاندووە و بەڵێنیان داوە چاکسازی نەخشە ڕێگەی عێراق بێت بۆ قۆناغی داھاتوو.


پابەندبوون بە بەڵێنەکانیان سەرەڕای ئاستەنگییەکانی بەردەم وەرەقەی سپی ستراتیژی بۆ عێراقی گەشەکردووی وەبەرھێن کە توانا بێشومارەکەی و ووزە مرۆییەکەی بخاتە گەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕاگرتنی بەھەدەردان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە لیتوانیا ڕایگەیاند، بڕی پارەکە ھێشتا دیاری نەکراوە و بە شێوەی کاش نادرێت، بەڵکو وەک قەرەبوو تەرخان دەکرێت بۆ خەرجی گەڕانەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی ھاتووە و ڕایکردنی کارووبارەکانی.


ڕوونیشیکردووەتەوە، قەرەبووەکە بۆ بە کرێگرتنی خانوو و خوێندنی پیشەیی و پشتیوانی پڕۆژەی کار دەبێت.


بەرپرسەکەی ڕێکخراوی کۆچ لە لیتوانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو کەسانەی کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا شوێنی نیشتەجێبونیان فرۆشتووە تاکو بتوانن ١٠ ھەزار یۆرۆ بدەنە کەسانی قاچاخچی و لە کاتی گەڕانەوەشیان شوێنی نیشتەجێبوونیان نەماوە.


لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٨٣٢ کۆچبەری نایاس
ایی لەسەر سنوری لیتوانیا و بێلاروسیا دەستگیرکراون بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٥٠ ھێندە زیادی کردووە.

 

 لیتوانیا و یەکێتی ئەوروپا بیلاروسیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی کۆچبەران وەک چەکێک بەکاردەھێنێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئەلکسندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بێلاروسیا وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر وڵاتەکەی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی ڕێگری لە چوونی کۆچبەران بۆ یەکێتی ئەوروپا ناکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕەئیسی" تەمەنی ٦٠ ساڵە و لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ١٦ی تەمموزدا، ٦٢٪ی دەنگی خەڵکی بە دەستھێنا و چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری و چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لە ئەولەویاتی کارەکانی سەرۆکی نوێی ئێران دەبن.


ھاوکات ئیسڕائیل ڕەخنەی لە یەکێتی ئەوروپا گرتووە، کە دیپلۆماتکارێکی ئەوروپی ناردووە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونەکەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...919920921922923...1069