حزبی شیوعی عێراق داواکاری کشانەوەی لە ھەڵبژاردن پێشکەش بە کۆمسیۆن کرد
کوردسات نیوز
٥ی ئابی ٢٠٢١
ئەوەش لە کاتێکدایە ھەر یەک ھاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر و ھاوپەیمانی مینبەری عێراقی بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی و بەرەی حیواری وەتەنی بە سەرۆکایەتی ساڵح موتلەگ و حزبی تەجەموعی جمھوری بە سەرۆکایەتی عاسم جەنابی ڕایانگەیاندووە بەشداری لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق ناکەن.
بەڵام تا ئێستا ئەو حزبانە بە ڕەسمی داواکاری کشانەوەی خۆیان لە ھەڵبژاردنەکە پێشکەش بە کۆمسیۆن نەکردووە.



