بە پێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای ھەرێم، لە کۆی ملیۆنێک و ٤٨٠ ھەزار ھاوبەشی کارەبا، نزیکەی ٧٠٠ ھەزار پێوەری زیرەک بەستراوە، ئەمەش دەکاتە ٤٨٪ی ھاوبەشانی کارەبا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای ھەرێمدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا بووە بەھۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی بەفیڕۆدانی وزەی کارەبا لەلایەن ھاوبەشانەوە، لەلایەکی دیکەوە بووە ھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی پێدانی کارەبای نیشتمانی و کەمکردنەوەی کارپێکردنی مولیدە ئەھلییەکان و کەمبوونەوەی پیسبوونی ژینگە و دادپەروەری لە وزەی بەکارھاتووش دەستەبەر بووە.
باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغداد، داوای لە ھاوڵاتیانی لە عێراق کرد، کە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ زیاترە بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان بکەن و دەرگای ناوەندەکانی دەنگدانیش کە لە نێو باڵیۆزخانەکانی ئێراندا دەبێت، لە سەعات ٨ی بەیانی تاکو ٦ی ئێوارە کراوە دەبێت.
"فلیپۆ گراندی" کۆمسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەگەری ئاوارە بوونی ھاووڵاتیانی ئەفغانستان، لە دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.
"گراندی" جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی کردنی دانوستانەکانی ئاشتی لە نێوان حکومەتی "ئەفغانستان" و "تاڵیبان" و چارەسەری سیاسی لە بری جەنگ.
بە پێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کۆچبەر و ئاوارەی ئەفغانی لە جیھان تۆمارکراون، لە ناوخۆی وڵاتەکەش ٤ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار کەس ئاوارەن.
ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنور نیگەرانی دەربڕیوە لە بەردەوامی قەیرانی کۆچبەران لە دوورگەکانی یۆنان و داواشی لە حکومەتی ئەو وڵاتە و سەرکردەکانی ئەوروپا کردووە، سیاسەتە توند و بکوژەکانیان ڕابگرن بەرامبەر بە کۆچبەران، بە تایبەت کە کۆچبەران لە کەمپە قەرەباڵغەکان دەستبەسەر دەکرێن.
ئەو ڕێکخراوە داواش دەکات تەواوی کەمپەکان لە دوورگەکانی "لیسبۆس و ساموس و خیوس و لیروس و کوس" لە "یۆنان" چۆڵ بکرێن و کۆچبەران بگوازرێنەوە بۆ ناوچە وشکانییەکان یاخود وڵاتانی تری ئەوروپی، داواشی کرد دروستکردنی کەمپی نوێ ڕابگرن و کۆتایی بە دەستبەسەرکردنی کۆچبەران بێنن چونکە زۆر مەترسیدارە.
بایدن لە کۆتایی لوتکەی ناتۆ لە بڕۆکسل کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخست و ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا باسیان لە چۆنیەتی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات کردووە.
وتیشی، لە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەیدا لەگەڵ ڤیلادێمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا ئەو بوارانە ڕووندەکاتەوە کە دەکرێت ھەردوو وڵات ھەماھەنگی یەکتر بکەن بەڵام ھیچ ھەڕەشەیەکیش لەو وڵاتە قبوڵ ناکەن و وەڵامی دەستبەجێیان دەبێت.
بایدن ئاماژەی بە کشانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان کرد و ڕایگەیاند، چیتر ڕێگە نادەن ئەو وڵاتە ببێتە مۆڵگەی گروپە تیرۆریستییەکان کە ھەڕەشە لە ئاسایشی لە وڵاتەکەیان بکات. جەختیشی کردەوە، ناتۆ یەکگرتووە لە بەرامبەر ھەڕەشەکانی چین و ڕووسیا.
"بینی گانتس" لە تویتێکدا بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ "مایکڵ ڕاتنی" نێردەی ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل ھەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە خاوەنداریەتی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە دووپاتکردەوە و وتی "تەلئەبیب" و "واشنتۆن" ھەماھەنگی دەکەن و ڕێگە نادەن "تاران" ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی و دانوستانی داخراو و گرنگ لەو بارەیەوە دەکەن.
پێشتریش "یائیر لابید" وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل وتبووی، ھەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە "ئێران" بکەن بگاتە چەکی ئەتۆمی، وتیشی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ زۆر خراپە.
"عەبدولزەھرە ھنداوی" وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاربوو سەرژمێری گشتی لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت، بەڵام قەیرانی دارایی و سەرھەڵدانی کۆرۆنا بوونە ڕێگر، بۆ ساڵی ٢٠٢١یش داوای نزیکەی ١٣٠ ملیار دیناریان کردووە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی پڕۆسەکە بەڵام لە بودجەدا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەنجامدانی دابین نەکرا.
"ھنداوی" ڕاشیگەیاند، پێویستیان بە ١٥٠ ھەزار سەرژمێر ھەیە کە سەردانی خێزانەکان بکەن لە سەرجەم پارێزگاکان و ھیوادارن ساڵی ٢٠٢٢ بتوانن سەرژمێری گشتی ئەنجام بدەن و پارەی پێویستی بۆ دابین بکرێت.
"خەزعەلی" ڕایگەیاند، ھیچ کات دەستبەرداری بژاردەی سەربازی نابن لە دژی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق، تا ئەو کاتەی بە تەواوی دەکشێنەوە، وتیشی لە ھەڕەشەی ئەمریکا ناترسن و بڕیاری ڕووبەڕووبوونەوەیان دراوە.
"خەزعەلی" باسی لەوەش کرد، سوربوون لەسەر مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا بە مانای ئەوە دێت کە ڕێگەچارەی سیاسی و ئاشتییانە سودی نییە، بژاردەی سەربازی و ڕووبەڕووبوونەوەش تاکە بژاردەی شەرعییە بۆ ناچار کردنیان بە کشانەوە.
"خەزعەلی" ئەوەشی وتووە کە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران ڕەتدەکەنەوە و ھەڕەشەی خۆپیشاندانی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و چوونە سەر شەقامی کرد.
لە ڕاگەیەندراوی وڵاتانی جی ٧ کە "ستیڤن ھایکی" باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە تویتەر بڵاویکردووتەوە، ستایشی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزی پێشمەرگە کراوە لە سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعشدا، پشتیوانی کردنی ھەوڵەکان و پاراستنی سەربەخۆی و سەروەری خاکی عێراق دووپات کراوەتەوە.
وڵاتانی جی ٧ پشتیوانیان بۆ بڕیاری ژمارە ٢٥٧٦ی ئەنجومەنی ئاسایش دەربڕی بۆ چاودێری کردنی ھەڵبژاردنی پێشوەخت و گرەنتی کردنی پڕۆسەیەکی شەفاف، داواشیان لە ھاووڵاتیانی عێراق کردووە بەشداری پڕۆسەکە بکەن. پێشوازیشیان لە ھەوڵەکانی حکومەتی عێراق کردووە بۆ لێپرسینەوە لەو گروپە چەکدارانەی لە دەرەوەی یاسان.
دوای ئەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ھاوپەیمانی ئەتڵەسی لە لوتکەی "برۆکسل" نیگەرانیان دەربڕی لە ھەژموونی چین، نێردەی چین لە یەکێتی ئەوروپا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات ناتۆ بە ئاقڵانە لە گەشەکردنیان بڕوانێت و زیادەڕەوی نەکات لەوەی پێیوایە چین بووەتە ھەڕەشە لەسەر جیھان، نێردەی چین لە یەکێتی ئەوروپا ناتۆی تۆمەتبار کرد بە گەڕانەوە بۆ عەقڵیەتی جەنگی سارد و ھەوڵدان بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی و ڕووبەڕووبوونەوە.
وڵاتانی ناتۆ لە کۆتایی لوتکەکەیاندا لە "برۆکسل" ڕایانگەیاند، نیگەرانن لە ھەژموونی ڕووسیا و چین و پێیانوابوو ھەژموونی چین ئاڵنگاری بۆ سەر سیستمی نێودەوڵەتی دروست کردووە.
"یەنس ستۆڵتنبێرگ" ئەمینداری گشتی ناتۆش وتبووی، چین دوژمنمان نییە بەڵام دەبێت ڕووبەڕووی ئەو ھەڕەشە ئەمنییانە ببینەوە کە دروستی دەکات.
"جۆو بایدن" سەرۆکی ئەمریکاش پێیوابوو، ڕووسیا و چین دەیانەوێت ناکۆکی لە نێو ئەندامانی ناتۆ دروست بکەن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان کرد.
لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەرێم سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کرد، لە دیدارێکدا کە ھەر یەک لە د. بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی، ڕۆژان محەمەد کەریم ئەندامی لیژنەی یاسایی، بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری ئامادەیبوون، باسی ڕەوشی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی کرا.
سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند: "لە ئێستادا پڕۆژەیاسای دامەزراندنی دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە ھەرێمی کوردستان-عێڕاق، لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە نێردراوە بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەم پڕۆژەیاسایە چەندین ڕەھەندی ئەمنی و یاسایی، قەزائی، دارایی گرنگ و فراوانی ھەیە، بۆیە پەرلەمانی کوردستان بە ئاگایی و ھەستیارییەوە کاری لەسەر دەکات، بە جۆرێک کە ھیچ ھاودژییەکی نەبێت لەگەڵ دەستووری عێڕاق و بەلامانەوە گرنگە کە دیدگای وڵاتە دۆست و ھاوپەیمانەکانمان بزانین سەبارەت بەو پرسە. ھاوکات دەمانەوێت لێکەوت و دەرھاوێشتە یاسایی و دارایی ئەمنییە نێودەوڵەتییەکانی ئەم پرسە بخەینە پێش چاوی ھەموو لایەک، ئێمە پێویستمان بەڕاوێژکردن ھەیە لەگەڵ وڵاتە دۆستەکانی ھەرێمی کوردستان، بە تایبەت کە ئەم بابەتە پێویستیی بە پاڵپشتیی تەکنیکی و ئابووری و سیاسیش ھەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی" .
بەڕێز ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەرێم، بە خۆشحاڵییەوە ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دیراسەکردنی داواکارییەکانی پەرلەمان و گەیاندنی بە ناوەندی بڕیار لە واشنتۆن و ھیوای خواست لە ئایندەیەکی زوودا بتوانن ڕاوبۆچوونی وڵاتەکەیان سەبارەت بەم پرسە بدەن بە پەرلەمانی کوردستان.
وتیشی، بە پێی دەستوری عێراقی دەبێت ڕێزبگرین لە سەروەری خاکی دراوسێکانیان بە ھەمان شێوە دەبێت دراوسێکانیشیان ڕێز لە سەروەری وڵاتەکەیان بگرین.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزەچەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زۆرێک لە وڵاتان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکانیان پیشت بە تەکنەلۆژیا دەبەستن ئەوانیش لە ئێستادا چەندین کامێرای چاودێرییان لە ناوچەکانی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە داناوە و ھیوادارن لە داھاتوودا سەرکەوتن بەدەستبھێنێت.