وتیشی، ئەو مانۆڕە مەترسیدارە و ھەڕەشەیە بۆ سەر گەلی کۆریای باکور و ئاڵۆزی لە نیمچە دوورگەی کۆریا دروست دەکات.
بە وتەی "کیم یۆ جونگ" ، ھەڵوێستە سەربازییەکانی ئەمریکا ئاماژەن بۆ ئەوەی لە چارەسەری دیپلۆماسی جدی نییە و بەدیھێنانی ئاشتیش بە ھەڵوەشانەوەی ھێزە سەربازییەکەی دەبێت لە باشور.
لە دوای جەنگی کۆریاوە کە ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٥٣ بەردەوام بوو، ئەمریکا ٢٨ ھەزار و ٥٠٠ سەربازی لە کۆریای باشور جێگیر کردووە، بەھۆشیەوە ڕەوشی نیمچە دوورگەی کۆریا لە ئاڵۆزیدایە.
ھاوڵاتیان و فەرمانگە و شوێنە بازرگانی و کشتوکاڵییەکان ١ ترلیۆن و ٣٢٤ ملیار دینار پارەی کارەبا قەرزارن و "کەمال محەمد" وەزیری کارەبای ھەرێمیش ڕایگەیاند، قەرزی ھاوبەشانی کارەبا دەکەن بە ١٢ قیست و دەتوانن مانگانە لەگەڵ کرێی کارەباکەیان بیدەنەوە.
وتیشی، لە ١٥ی حوزەیران پێنج یەکەی کۆمپانیای ماس لە کارکەوتن و دوای چاککردنەوەی دوو یەکەیان ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕەوشی کارەبا باشتر بووە و لە ئێستادا ڕۆژانە ١٥ بۆ ١٦ سەعات کارەبا دەدرێت بە ھاوڵاتیان.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٢٠٦٩ کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٩ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٩٦٧ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
ڕێکخراوی پشتیوانی لە ژنانی ئێزدی ڕایگەیاندووە، کچێکی ڕزگارکراوی ئێزدی بە ناوی (زیری مەتو شڤان) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن تیرۆریستانەوە داعشەوە لە ناوچەی تەل قەسەبی شەنگال ڕفێنراوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە شاری دێرەزووری سوریا دۆزراوەتەوە و ئەمڕۆش لە ڕێوڕەسمێکدا لە شەنگال ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.
لە ساڵی ٢٠١٤ تیرۆریستانی داعش زیاتر لە ٦ ھەزار کچ و ژنی ئێزدییان ڕفاند و تا ئێستاش چارەنووسی زیاتر لە دوو ھەزار کەسیان نادیارە.
وەفدێکی سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای بەخشینی مەدالیای ڕێزلێنان و شکۆمەندی کۆبوونەوە.
فەوزی ھەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھیوادارن ئەو پڕۆژە یاسایە، کە بۆ بەخشینی مەدالیای ڕێزلێنانە بە ھەر کەسێک کە لە بوارەکەی خۆی خزمەتی کردبێت، پەسەند بکرێت.
لە بەرامبەردا سەعید ھەریری ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، تێبینیان لەسەر پڕۆژە یاساکە، چونکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە ڕابردوودا خزمەتیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو حزبانەی دەیانەوێت ھاوکاری دارایی لە دەرەوە وەربگرن دەبێت داواکاری ڕەسمی بۆ نوسینگەی حزبەکانیان لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن پێشکەش بکرێت و بە ڕەتکردنەوە یاخود قبوڵ کردن وەڵام بدرێنەوە، بەڵام تا ئێستاش کۆمسیۆنەکە ھیچ داوایەکی لەو شێوەیەی لێنەکراوە.
ھەروەھا کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کار دەکات بۆ یەکخستنی شوێنی بانگەشەکردن بە ھەماھەنگی لەگەڵ شارۆچکە و پارێزگاکان، بە شێوەیەک کاریگەری لەسەر ھاتوچۆ و دروستبوونی قەرەباڵغی نەبێت.
"لوید ئۆستن" وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، داوای ڕەزامەندی "جۆو بایدن" دەکات بۆ ئەوەی تا مانگی ئەیلولی داھاتوو کوتانی تەواوی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بکرێتە ناچاریی.
"جۆن کێربی" وتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، لە کۆی یەک ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار سەربازی ئەمریکی لانی کەم ٧٣٪یان دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، بە یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار سەربازی یەدەگیشەوە ڕێژەی وەرگرانی ڤاکسین لە نێو سەربازاندا بۆ ٥٦٪ کەمدەبێتەوە.
وتیشی، ئەو ڕێژەیە کەمە و ترسی ئەوە ھەیە کە کۆرۆنا کاریگەری لەسەر ئامادەیی سەربازیی ھێزە ئەمریکییەکان دروست بکات.
د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، "ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندن دەستپێکردووە و پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان لە دوای یەکی ئەیلول بە پێی ساڵنامەی زانکۆیی، بە پلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکات".
ڕاشیگەیاند، ئێران دەستبەرداری دانوستانەکانی ڤییەنا لە بارەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی نەبووە، بەڵکو سەرقاڵی گۆڕانکارییە لە ئیدارەی حکومەت، سەرۆکی نوێی ئێرانیش، بە مەرجی لابردنی سەرجەم سزاکان پێشوازی لە ھەر دانوستانێک دەکات.
وتیشی تەواوی ھەوڵی خۆیان خستووەتەگەڕ و لە ئازاری خەڵک تێدەگەن کە ماڵ و حاڵیان لە دەستداوە، بەڵام ئەولەویاتیان ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکە و زیانلێکەوتووانیش قەرەبوو دەکەنەوە.
"د. عەبدوڵا ئەحمەد" جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بەھۆی زیادبوونی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێم، ئەڵمانیا لە ڕێگەی کونسوڵخانەکەیەوە ھاوکار بووە لە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی نوێی تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەکان لە سلێمانی.
وتیشی، نەخۆشخانەکە پێکھاتووە لە ١٠٠ قەرەوێڵە و ٣٨یان بۆ چاودێری چڕ دابین دەکرێت، ڕوونیشیکردەوە، لە مانگی ١١ی ٢٠٢٠وە دەستکراوە بە دروستکردنی نەخۆشخانەکە و بیناکەی تەواوکراوە، لە ئێستادا چاوەڕێن ئامێر و دەرمان و پێداویستییەکانی تر دابین بکرێت و لە مانگی داھاتووەوە دەست بکرێت بە وەرگرتن و چارەسەرکردنی نەخۆش.
"بەشدار حەسەن" پارێزەری گیراوانی بادینان دەڵێت، "شێروان شێروانی" و ھاوڕێکانی لە دوای ئەوەی کران بە شاھید بەسەر "بەدەل بەرواری" و "ئومێد بەرۆشکی" و تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە، ئەشکەنجە دراون و ڕەوشیان باش نیە. دەشڵێت، پێویستە ئەو گیراوانە لە زیندانی ئاسایش نەمێنن و بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەوران.
لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پرۆسەی چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان و رایگەیاند لەمەودوا بە تایبەت لە نزیکەوە ھاوکاری ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ چاکسازی لە بوارەکانی دادگەری و کارگێڕیدا.
لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی گۆڕانکارییەکان و چاکسازییەکانی ئەمدواییەی بۆ شاندی میوان ڕوون کردەوە، ئەوانیش لای خۆیانەوە پاڵپشتی تەواوی خۆیان بۆ ھەنگاوەکانی جێگری سەرۆک وەزیران دەربڕی و گفتیان دا لەمەولا زیاتر لە پەیوەندیدا بن بۆ پشتیوانیکردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی.
لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراقیشەوە، ھەردوولا ھاوڕابوون لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و جەختیان کردەوە دەبێت پرۆسەیەکی پاک و بێگەردبێت.
محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند : بەھۆی کەمکردنەوەی ئەو بڕە بەنزینەی لە ئێرانەوە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت نرخی ھەر لیترێت بەنزین لە سلێمانی ٢٥ دینار زیادی کردووە رەتیشی کردەوە، جێگیرکردنی ھێز لە دەوازە سنورییەکانی پارێزگای سلێمانی ھۆکار بێت بۆ زیادبونی نرخی بەنزین بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی راشگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری سلێمانی ھاتوونەتە دەنگ و لەھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە کێشەکە ئاگادار کراوەتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و بڕی پێویستی بەنزین ھاودەبکرێت بەمەش نرخی بەنزین لە سلێمانی دەگەڕێتەوە دۆخی پێشووتر .
لە ئێستاشدا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە ٨٠٠ دینار و موحەسەن بە ٨٥٠ دینار و بەنزینی سوپەر بە ٩٢٥ دینار دەفرۆشرێت.