هەواڵەکانهەواڵەکان

عەمید کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای تێپەڕبوونی ٧٢ سەعات بەسەر ڕووداوەکەدا یەکێک لە بەرپرسیارانی ئەو تاوانەیان دەستگیرکردووە.

وتیشی، دەستگیرکراوەکە دانی بە تاوانەکەدا ناوە و ناوی کەسێکی تریشی ئاشکرا کردووە کە لە تاوانەکەدا ھاوکاریی کردووە. ھۆکاری ڕووداوەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی گەڕاندەوە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دوو کەس بە چەکەوە ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی وەرزشکاری دیاری شاری کەرکوک محەمەد شەمسەدین و ژنەکەی و کچە تەمەن ١٠ ساڵەکەیان بریندارکرد و دواتر بەھۆی سەختی برینەکەیەوە خێزانەکەی گیانی لە دەستدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕەئیسی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کە لە تاران بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پاراستنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا گێراوە.

دەشڵێت، دەستپێشخەریەکەی مەرجەعی باڵای شیعەکانیش بۆ پێکھێنانی حەشد ڕێکارێکی گرنگ بوو لە یەکخستنی تەواوی پێکھاتەکانی عێراق بۆ بەرگریکردن لە عێراق.

لایخۆشیەوە فالح فەیاز دووپاتیکردەوە، بەھۆی حەشدی شەعبیەوە توانراوە پیلانەکان بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی دیکتاتۆریەت بۆ عێراق شکستی پێبھێنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٢٣٨٠ کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢١ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٦١٥ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد و تێیدا ڕایگەیاند "لەم یادەدا جارێکی تر جەخت دەکەینەوە لەسەر تەبایی و پەیوەندیی دۆستانە و بەھێزی نێوان ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە پێناو بەدیھێنانی ماف و ئامانجە باڵاکانی گەلی کوردستان و بەھێزکردنی پێگەی کورد لە عێراقی فیدراڵدا".

دەقی پەیامەکە...

بەڕێز کاک محەمەدی حاجی مەحمود 
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.

بە بۆنەی یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم ئەندامان و لایەنگران و سکرتێر و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکەم، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا جارێکی تر جەخت دەکەینەوە لەسەر تەبایی و پەیوەندیی دۆستانە و بەھێزی نێوان ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە پێناو بەدیھێنانی ماف و ئامانجە باڵاکانی گەلی کوردستان و بەھێزکردنی پێگەی کورد لە عێراقی فیدراڵدا.
پابەندی خۆشمان دووپات دەکەینەوە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی وڵاتەکەمان بە ھاوکاری سەرجەم لایەنەکان لە پێناو حوکمڕانییەکی سەرکەوتوو و گێڕانەوەی متمانە بۆ ھاووڵاتیان.
یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پیرۆزبێت و ھەر لە پێشکەوتن و گەشەکردندا بن. 

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی ‌و ئابووری ھەرێم لە رێنماییەکی نوێدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەمەودوا لە بری ساڵانە پێویستە سەرجەم نەخۆشخانە ئەھلییەکان مانگانە ٥٪ی باج بدەنە حکومەتی ھەرێم ‌و ھۆشداریش دەدرێتە نەخۆشخانە ئەھلییەکان ئەو رێژە باجەی دیاریکراوە، نابێت ببێتە ھۆکارێک بۆ بارگرانی لەسەرشانی ھاوڵاتیان، بەڵکو لە داھات ‌و قازانجی نەخۆشخانەکان وەردەگیرێت، ئەگەر نەخۆشخانە و پزیشکان سەرپێچی بکەن، توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.

وەزارەتی دارایی ‌و ئابووری راشیگەیاند، پێویستە ١٥ی ھەموو مانگێک ئەو رێژەی باجە بخرێتە سەر ژمێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان، ئەگەر ھەر نەخۆشخانەیەک پابەند نەبێت، مانگانە رێژەی باجەکەی بۆ ١٠٪ زیاد دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەمەک رەمەزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵیش دەڵێت، چارەسەرەکە لەرێگەی دابینکردنی ئاوە بە تانکەر و بڕێکی دیاریکراو ئاوی خواردنەوە بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکرێت.

جەختیشیکردەوە، چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەی کەمئاوی لە چەمچەماڵ، بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە رایگەیاند، کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە بەناوی بەھادین عەبدول دوایی دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی وەفا، بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا .


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئامارەکانی کۆرۆنا لە ھەڵەبجە بەردەوام لە ھەڵکشانەدایە، تەنھا ئەمڕۆ لە کۆی گشتی پشکینەکان لە ٦٥٪یان ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە و ھەڵگری ڤایرۆسەکەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێز دادوەر سەڵاح حەسەن 
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ، ھەواڵی کۆچی دوایی کاک حەسەن قادر باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت .
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی  ئاڕاستەی جەنابتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین ، خۆمان بەبەشداری خەم و ماتەمتان دەزانین لەخوای گەورەش داواکارین رۆحی کۆچکردوو بۆ ھەمیشە شادبێت ، دڵنەوایی و ئۆقرەییش بە خێزان و خانەوادە و بنەماڵە و خزم و دۆستانی ببەخشێت.

بافڵ تاڵەبانی 
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم، لە مانگی حوزەیراندا ٩٢٨ ھەزار و ٦٧٤ ئاوارە و پەنابەر لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوون، بەڵام بەپێی کۆتا راپۆرتی ناوەندەکە ژمارەی ئاوارە و پەنابەران کەمبوونەتەوە بۆ ٩٢٥ ھەزار و ٥٣٢ کەس.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ٤١%ی ئاوارە و پەنابەران لە سنوری پارێزگای ھەولێرن و ٤٠% لە دھۆک و ١٩%شیان لە سلێمانی نیشتەجێن.

راشیگەیاندوە، ماوەی چەند ھەفتەیەکە پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و ناوچە دابڕێنراوەکان زیادیکردووە، ئەگەر پەلامارەکان بەردەوام بن پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی ئاوارەبوونی دانیشتوانی ئەو ناوچانە روو لە ھەرێم بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.فەرھاد محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، حاڵەتەکانی توشبون بەکۆرۆنا زیادیکردوە و رەوشەکەش وادەخوازێت ھاووڵاتیان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...
بەرێز/ مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان 

بەبۆنەی یادی (٤٥) ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانەوە بەناوی ھەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سکرتێر و مەکتەبی سیاسی و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.


حزبی سۆسیالیست رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لەخەبات بۆ بەدیھێنانی ئازادی و ئامانجەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و لەم پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش پەرۆشی پەرەپێدانی پەیوەندی لەمێژینەیەتی لەگەڵ حزبەکەتان و ھەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستاندا، لەپێناو یەکریزی ناو ماڵی کورد و باشترکردنی گوزەرانی ھاوڵاتیان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ گرتنەبەری چاکسازییەکی ریشەیی و راستەقینە لەھەموو سێکتەرەکاندا. 


دووبارە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان. 

 مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٨/٨/٢٠٢١

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە موشەکییانە دەکەن کە لەلایەن حزبوڵای لوبنانییەوە دەکرێتە سەر ناوچەکانی ئیسڕائیل، چونکە ئەو ھێرشانە ژیان و ئارامیی ئیسڕائیلی و لوبنانییەکان دەخاتە مەترسییەوە و سەقامگیریی لوبنانیش دەشێوێنێت.


ئەو ھەڵوێستەی ئەمریکا دوای ئەوە ھات ئیسڕائیل داوای لە واشنتۆن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دژی حزبوڵای لوبنان ھەڵوێستیان ھەبێت، چونکە حکومەتی لوبنان ناتوانێت حزبوڵا کۆنترۆڵ بکات و ڕێگر بێت لە ھێرشکردنە سەر ئیسڕائیل.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...912913914915916...1069