بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، لە ماوەی ١٢ رۆژی رابردوودا لە ٤٧ شاری تورکیا ٢٢٣ دارستان سوتاون و لەو ژمارەیەش ٢١٧ یان کۆنترۆڵ کراوە و شەش ئاگریشیان بەردەوامە و نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
بەکر پاکدەمیرلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیاش دەڵێت، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئاگرەکان بەڵام لەگەڵ کوژانەوەی ھەر ئاگرێکدا چەند ئاگرێکی تر سەرھەڵدەدات.
خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاندووە، ھێزەکانی وڵاتەکەی لە لیبیا دەمێننەوە و ئەو وڵاتە چۆڵ ناکەن، دەشڵێت، مانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە لیبیا بۆ ھەماھەنگییە لە بواری سەربازی و مەشقپێکردن و ئەو ھەنگاوەش بە رەزامەندی ھەردوو لایە.
داواکاری بۆ دەرچوونی ھێزی بیانی لە لیبیا، وەک سەرەتایەکە بۆ بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لەو وڵاتە.
بڕیار بوو ئەمڕۆ "ڕەئیسی" کاندیدانی حکومەتەکەی پێشکەشی پەرلەمانی ئێران بکات، بەڵام "عەلی رەزا سەلیمی" ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، تا ئێستا لیستی کاندیدەکان نەگەیشتووەتە دەستیان و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پێشکەش بکرێن.
پەیامنێری کوردسات نیوزیش ڕایگەیاند، ھۆکاری دواکەوتنی پێشکەش کردنی ناوی وەزیرەکان بۆ پەرلەمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناکۆکی ھەیە لەسەر وەزیرە ئابورییەکان، ھاوکات ڕەئیسی، "محەمەد موخبری" وەک جێگری یەکەمی خۆی دیاری کرد.
"محەمد باقر قالیباف" سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت، "ڕەئیسی" دوو ھەفتەی لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی کابینە وزارییەکەی پێشکەش بکات، لەسەر داواکاری "عەلی خامنەیی" ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش پێویستە پێکھێنانی حکومەت خێرا بکرێت.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی دوو تۆمەتباری سەرەکی دەستگیرکراون کە ھاوڵاتیەکیان فریوداوە و لە کاتی کڕینی مەڕ و ماڵاتدا ٥٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێداوە.
شۆفێران ئاشکرایان کرد، لە ڕێگەی کۆمپانیایەکەوە کاری نۆرەیان بۆ ڕێک دەخرێت، بەڵام کۆمپانیاکە لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەی زیادە پابەندی نۆرەی یاسایی نابێت.