وەزیری کارەبای ھەرێم: قەرزی کارەبا دەکەین بە قیستی ١٢ مانگ
کوردسات نیوز
١٠ی ئابی ٢٠٢١
ھاوڵاتیان و فەرمانگە و شوێنە بازرگانی و کشتوکاڵییەکان ١ ترلیۆن و ٣٢٤ ملیار دینار پارەی کارەبا قەرزارن و "کەمال محەمد" وەزیری کارەبای ھەرێمیش ڕایگەیاند، قەرزی ھاوبەشانی کارەبا دەکەن بە ١٢ قیست و دەتوانن مانگانە لەگەڵ کرێی کارەباکەیان بیدەنەوە.
وتیشی، لە ١٥ی حوزەیران پێنج یەکەی کۆمپانیای ماس لە کارکەوتن و دوای چاککردنەوەی دوو یەکەیان ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕەوشی کارەبا باشتر بووە و لە ئێستادا ڕۆژانە ١٥ بۆ ١٦ سەعات کارەبا دەدرێت بە ھاوڵاتیان.



