هەواڵەکانهەواڵەکان


ھێڵی فڕۆکەوانی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ٢٤٠ ھاوڵاتی عێراقی کە لەسەر سنووری بیلاڕوس و لیتوانیا گیریانخواردبوو گەڕێندرانەوە بۆ بەغداد، ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە تەرمی ئەو ھاوڵاتییە عێراقیەشیان گەڕاندۆتەوە، کە ھەفتەی رابردوو لەسەر سنووری بیلاڕوس و لیتوانیا گیانی لە دەستدا،
ئەوە یەکەم کاروانی گەڕانەوەی کۆچبەرانی عێراقییە لە بیلاڕوسەوە بۆ عێراق، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی عێراق بۆ کاروباری کۆچبەران، زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ عێراقی لەسەر سنوورەکانی نێوان بیلاڕوس و لیتوانیا گیریانخواردووە و لە کەمپەکاندا لە رەوشێکی خراپیدا دەژین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ماڵی "عەبیر سەلیم ناسر خەفاجی" سەرۆك شارەوانی كەربەلای كرد كە رۆژی سێشەممە لە كاتی كارەكەیدا كوژرا و دواتریش بكوژەكەی بە قۆڵبەستراوەیی بردە ئەو شوێنەی خەفاجی تێدا كوشتووە و خۆشی سەرپەرشتی روخاندنی زیادەڕەوییەكانی شارەكەی كرد. "كازمی" وتیشی بكوژان و تاوانباران بە سزا دەگەیەنن.
رۆژی سێشەممە سەرۆك شارەوانی كەربەلا سەردانی ناو بازاڕی شارەكەی كرد تاكو زیادەڕەوییەكان لاببرێن، بەڵام لەلایەن یەكێك لەو كەسانەی زیادەڕەوی كردبوو تەقەی لێكرا و كوژرا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و بەشداری ھێزەکانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆری عێراق و وەڵامدانەوەی خێرا و فڕۆکەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی فراوانی لە بیابانی "روتبە" لە پارێزگای ئەنبار دژی شانەنوستووەکانی داعش و ھەڵمەتی کێوماڵکردنی سنوورەکە و تێکدانی حەشارگەکانی ئەو گرووپەیان دەستپێکردووە.
ھەرچەندە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧وە، بە رەسمی تێکشکانی داعش لە عێراق راگەیەندراوە، بەڵام جموجوڵەکانی ئەو گروپە، زیادکردووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبان دەستیان بەسەر شاری "فەیزئاباد"، ناوەندی ویلایەتی "بەدەخشانلە باکوری "ئەفغانستان" گرتووە و ئەوەش پایتەختی نۆیەمین ویلایەتە کە تاڵیبان پاش کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، کۆنتڕۆڵی دەکات.
ھاوکات رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە تاڵیبان کرد، کۆتایی بە ھێرشەکانی بۆ سەر شارەکانی ئەفغانستان بھێنێت، راشیگەیاند، چەندین راپۆرتیان سەبارەت بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ  لەلایەن چەکدارانی ئەو گروپەوە پێگەیشتووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ماوەی ١٥ رۆژە ئاگری دارستانەکانی تورکیا بەردەوامە و  "بەکر پاکدەمیرلی"، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیاش رایگەیاند، ئاگری دارستانەکانی ناوچەی "بۆدروم"ی سەر بە پارێزگای موغڵا کۆنترۆڵکراوە، بەوەش لە کۆی ١٧٥ ئاگر کە  دارستانەکانی تورکیای گرتەوە، ١٧٤ ئاگریان کۆنترۆڵ کراوە و لە ئێستادا تەنھا ئاگری دارستانەکانی کۆیەجەیزی سەر بە موغڵا ماوە و تیمەکان ھەوڵ دەدەن بە زووترین کات کۆنترۆڵی بکەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 دەقی پەیامەکە : 
بەیاننامەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
بەبۆنەی رۆژی جیھانیی لاوان

لاوانی کوردستان
 ساڵی ١٩٩٩ نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیاریدا کە ڕۆژی ١٢ ی ئابی ھەرساڵێک بەرۆژی جیھانیی لاوان بناسێنێت. 
ئامانجی ئەمەش سەرنج ڕاکێشانی بریاربەدەستان و لایەنە پەیوەندارەکانە لەسەرتاسەری جیھان بۆ کێشەو گرفت و پێداویستیەکانی لاوان و ھاندانیانە بۆ دانانی پلانی ستراتیژی و کارنامەی پێویست بۆ ئەم توێژە ھەرە گرنگەی کۆمەڵگاکان. 
وەکو نەریتێکی ساڵانە، بۆئەم ساڵ نەتەوە یەکگرتوەکان دروشمی ( گۆڕینی سیستەمی خۆراک، داھێنانی لاوان لەپێناو تەندروستی مرۆڤ و تەندروستی ھەسارەی زەوی). کەمەبەست لێی دابینکردنی ئاسایشی خۆراکە، بەتایبەت دوای ئەو مەترسیانەی پەتای کۆرۆنا بۆ  سەرکۆمەڵگا ھەژارەکان دروستی کرد. وەکو دەرەنجامی لێکەوتە خراپەکانی پەتاکە. لەلایەکی ترەوە ھاندانی لاوانە بۆ دەستپێشخەری داھێنەرانە لەپێناو تەندروستیی مرۆڤ و ژینگەی ھەسارەی زەوی. گەرچی بێگومان ئەم دروشمە جیھانییە بەشێک لەکێشە و ویستی بەشداری لاوانی  کۆمەڵگای ئێمەی ھەڵگرتوە، بەڵام ئەگەر لەڕوانگەی ریزبەندییەوە پۆلێنی کێشەکانی لاوانی کۆمەڵگای کوردستانی بکەیین، ئەوا رەنگە ( بێکاری، زیادبونی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر، کۆچ) گەورەترین کێشە و مەترسی بن کەئەمڕۆ ڕوبەڕوی لاوان بۆتەوە. کەپێویست دەکا لەبۆنە و یادێکی ئاوادا سەرنجیان بخرێتەسەر و بیر لەچارەسەرکردنیان بکرێتەوە. ئەوە جیالەوەی توێژی لاوان لەناو کۆمەڵگای کوردستانیدا وەک چۆن فراوانترین توێژن لەڕوی ژمارەوە، بەھەمان شێوە لەڕوی ئامادەیی و کاریگەری ئیجابیشەوە لەڕیزی پێشەوەن.  لاوانی ئێمە بەتەنیشت ئەم کێشە و قەیرانانەوە، بەردەوام بەورە و ئامادەییەکی زۆرەوە لەڕیزی پێشەوەی بەشداری ھونەری و زانستی و کەلتوریدا بوون. لەدوێنێ و ئەمرۆشدا گیانفیداو نیشتیمان پەروەر و خۆنەویست بون بۆ خاکی وەتەن. بۆیە ئەوان شایەنی ھەموو بایەخ و ئاوڕدانەوەی زیاترن.  
بۆیە لەم بۆنەدا بانگی ھەموو لایەک و لایەنی پەیوەندار دەکەین، لەپەرلەمان و حکومەت و ڕێکخراوە ناوخۆیی و بیانییەکان، بۆ زیاتر ئاوڕدانەوە لە توێژی لاوان و بایەخدان بەکێشە و گرفت و خواستەکانیان و ھەوڵدان بۆ یەکخستن و ڕێکخستنی تواناکان لەم بوارەدا.
لەکۆتاییشدا وێڕای پیرۆزبایی لەلاوان و سەرجەم کۆمەڵگا، ھیوادارین ئەم یادە ھاندەر و پاڵنەری کار و خزمەتی زیاترمان بێ بۆ لاوان بەھەردووک رەگەزەکەی، لەھەمانکاتدا ھانی لاوان بدات بۆ برەودان بەکارامەییەکانی ژیانیان و بە ھیواوە لەئایندەی خۆیان بڕوانن. بەوھیوایەی لەئایندەیەکی نزیکدا کۆی قەیرانەکان کۆتاییان پێ بێ کەبونەتە بارێکی قورس بەسەرشانی لاوان و ناچاری کردون کەڕێگای ھات و نەھاتی کۆچکردن بگرن و ڕوبەڕوی چەندین کێشە ببنەوە. 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"بافڵ تاڵەبانی" ھاوسەرۆکی یەکێتی لە دەباشان پێشوازیکرد لە "ھانس ئاکیربووم" کونسوڵی گشتیی ھۆڵەندا لە ھەرێمی کوردستان و ستراتیژی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند، ئامانجیان یەکڕیزی کورد و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەو یەکخستنی ناو ماڵی کوردە. ھەوڵیش دەدەن بۆ بەدەستھێنانی مافە دەستوورییەکان و بەھێزکردنی پێگەی ھەرێم لە بەغداد، دروستکردنی ھاوپەیمانی کوردستانیش لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ھەر لەوپێناوەدا بووە.
"بافڵ تاڵەبانی" رایگەیاند، دەیانەوێت یاسا سەروەر بێت و روبەڕووی گەندەڵی ببنەوە و قاچاخچێتی، دەستخستنە بینەقاقای بازرگانان بنبڕ بکەن و رێگە لە بەھەدەردانی سامانی گشتی بگرن. وتیشی گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و گەڕاندنەوەی شکۆ بووە بۆ یاسا،  دوورخستنەوەی ئەو کەسانە بووە کە یەکێتییان بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکارھێناوە و لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون و حزبیان بۆ مەرامی شەخسی بەکاردەھێنا.
"بافڵ تاڵەبانی" راشیگەیاند، یەکێتی لەگەڵ یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و دروستکردنی ھێزێکی نیشتمانییە.
لەبەرامبەر ھاریکاری و ھاوکاری نێوان ھەرێمی کوردستان و ھۆڵەنداش، جەخت لەپەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی کرایەوە لەبوارەکانی ئابوری و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پاش پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا، "ویلیام بێرنز" بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لەگەڵ "نەفتالی بێنێت" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبووە، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی "دەیڤد بارنیا" سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل "موساد" بەڕێوەچوو.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی ھاوکارییەکانی نێوان "واشنتۆن و تەلئەبیب" لە بوارەکانی ئەمنی و ھەواڵگریدا، گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، ھەروەک رەوشی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و بە جەختکردنەوەی لەسەر پرسی "ئێران"، تاوتوێ کراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە ھۆڵی شەھید ئارام لە مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی، و بەمەبەستی لەنزیکەوە بەئاگابوون لەڕاوبۆچوون و شێوازی کارکردن و خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی داھاتوو، لەگەڵ ژمارەیەک لە جێگران و کارگێڕانی مەڵبەند کۆبۆوە. 

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،  ئاماژەی بەوەشکرد : یەکێتی، یەکێتی کۆمەڵانی خەڵکە، ھەر بەرپرسێکیش لەئاست داواکاری خەڵک نەبوبێت و پۆستەکەی نەخستبێتە خزمەتی خەڵکەوە، ئەوە گوزارشت لە سیاسەت و بڕیاری یەکێتی ناکات، بۆیە پێتان دەڵێین بمانبوورن، دەزانین ناعەدالەتی زۆرکراوە، بۆیە بەبێ چاوپۆشی دەبێت لێپرسینەوە بکرێت و ئەم چاکسازییە بەردەوام دەبێت.

لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، دەستخۆشی لە گشت ھەڤاڵانی سنوری مەڵبەند کرد بۆ کۆشش و ھەڵسوڕانیان لەبەجێھێنانی ئەرکەکانی سەرشانیان و، ھاوکات باسی لە ھەلومەرجی خەباتی سیاسی (ی.ن.ک) لەم قۆناغەدا کراو ئەرکی داھاتووی رێکخستنەکان خرایەڕوو.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، لەپێناو باشتر راپەڕاندنی کارو چالاکییەکانی ھەڤاڵان لەسنووری مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی، چەندین ڕێنمایی ‌و بەرچاوڕوونی بۆ داھاتووی کارکردنیان خستەڕوو، لەبارەی دۆخی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و ناوخۆی یەکێتی، سیاسەت‌و تێڕوانینی یەکێتی لەبارەی ڕووداو پێشھاتەکان باس کرد.

لەدوا تەوەری کۆبوونەوەکەشدا ئامادەبوان سەرنج و تێبینی و پێشنیازی خۆیان لەپێناو بەرەوپێشچوونی زیاتری کاروبارەکان و یەکێتی خستەڕوو، بەڵێنی خزمەتکردنی زیاتری رێبازی مام-یان دووپات کردەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی سکاڵانامەی موڵکداری لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمساڵ دەستەکەیان قۆناغێکی دیکەی قەرەبوکردنەوەی ھاوڵاتیان جێبەجێ دەکات، دوای ئەوەی ئەو کەسانەی بڕیاری قەرەبوکردنەوەیان ھەیە، دۆسییەکانیان لەلایەن لیژنە دادوەرییەکانەوە یەکلایی کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لەسەرجەم ھاوڵاتیان دەکەن ئەوانەی بڕیاری قەرەبوکردنەوەیان ھەیە سەردانی دەستەکەیان بکەن و رێکارە یاساییەکان تەواو بکەن، بۆ ئەوەی لەکاتی گەیشتی بودجەی قەرەبوکردنەوە، راستەوخۆ پارەکە وەربگرن.
ساڵی ٢٠١٩ش حکومەتی عێراقەوە بەمەبەستی قەرەبوکردنەوەی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کە موڵکەکانیان لەلایەن رژێمی بەعس دەستی بەسەردا گیرابو، بەچەند قۆناغێک بودجەی قەرەبوکردنەوە بۆ کوردستان رەوانەکرا.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ١٦٣٢ کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٤ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ١٢٠٤ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی سوریا ڕێگا نادات خواردن و سوتومەنی و دەرمان بگاتە ئەو ناوچەیە، ھاوسەرۆکی کاروباری کشتوکاڵی ھەرێمی عەفرینیش ھۆشداری ڕوودانی کارەساتی مرۆیی دەدات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی پسپۆڕی ڕاوێژکاری لەناحیەی شۆڕش لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە بڕی ملیارێک و ١٤٢ ملیۆن دینار لە ماوەی ٤٨٠ ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت.


د. فەرھاد محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵیش بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دروستکردنی ئەو نەخۆشخانە پسپۆڕییە خزمەتێکی گەورەی قەزای چەمچەماڵ و ناوچەکانی دەوروبەری دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نەوزاد کامیل" بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم ڕایگەیاند، لە ١ی ئابی ٢٠٢١ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کۆتایی ھاتووە، بڕیاربوو ٣٧٥ ھەزار تۆن گەنم وەربگیرێت، بەڵام بەھۆی وشکەساڵی و زۆربەی ئەو گەنمەی ڕادەستی سایلۆکان دەکرا، سن لێیدابوون و نەتوانرا بڕی دیاریکراو وەربگیرێت.


وتیشی، لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ وەرگرتنی گەنم لە ھەرێم دەستیپێکرد، بەڵام لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ دەستیپێکرد، کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتیش بڕێک گەنمیان بە پارەی نەقد وەرگرت، ھەموو ئەو ھۆکارانەش وایکرد لە ھەرێم تەنھا ١٢٥ ھەزار و ٤٨٢ تۆن و ٦٣٠ کیلۆ وەربگیرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی بانی مەقان - قەرەھەنجیر یەکێکە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییە گرنگەکان بۆ ناوچەکە. 


لە ماوەی ڕابردوو بەھۆی تێکچوونی ئەو ڕێگەیەوە چەندین ڕووداوی ھاتوچۆ لەو شوێنە دروست دەبوون کە زیانی گیانی و ماددیشی لێ دەکەوتەوە.


لە بارەی پڕۆژەکەوە ڕەمەک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی بانی مەقان - قەرەھەنجیر بە ھاوکاری ئاوەدانکردنەوەی کەرکوک جێبەجێ دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...907908909910911...1069