هەواڵەکانهەواڵەکان

(عادل روکابی) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاتی عێراق ڕایگەیاند، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ھەژاری و لە دەستدانی کار، بیمەی کۆمەڵاتی وەردەگرن ٥٠٪ زیادیکردووە و ژمارەیان لە ٢٥٠ ھەزارەوە بۆ ٦١٠ ھەزار کەس زیادیکردووە.


وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاتی عێراق ئەنجوومەنی وەزیران بە گشتی و وەزارەتی نەوت و پلاندانانی بە تایبەتی بە کەمتەرخەم ناوبردووە و دەڵێت، بە ھەزاران کرێکاری بیانی بە نایاسایی ھاتوونەتە عێراق و بەشێکیان لە کەرتی نەوت و وەبەرھێنان بەگەڕخراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی (جمھوریەت)ی تورکیا ئاشکرایکردووە، سەرەڕای قەیرانی دارایی و دابەزینی بەھای لیرە، پارتی دەسەڵاتداری تورکیا (ئاکەپە)، پلانی ھەیە بە بڕی یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ، (١٠٠) گرتووخانەی نوێ دروست بکات، بەمەش ژمارەی گرتووخانەکان لە تورکیا دەگاتە (٢٣١) گرتووخانە.


سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە، بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی دادی تورکیا، لە دوای ساڵی ٢٠١٦ەوە ژمارەی زیندانیکراوەکان گەیشتووەتە ٣٠٠ ھەزار کەس، کە زۆرینەیان لەسەر دۆسیەی سیاسی دەستبەسەرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە پرسەنامەکەدا ھاتووە، بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ،  ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( شەریفە حەبیبوڵڵا ئەکبەر ) دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت . بۆ ئەو خەمە ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە ئێوەو خێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان رادەگەیەنین و لەناخەوە بەشداریی خەمتان دەکەین و ھاوبەشیی پەژارەیی و ناڕەحەتیتانین.
لە یەزدانی مەزن داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەھەشت  شاد بکات ، ئارامیی و سوکناییش بە ئێوە و ھەمو کەس و کارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت و خەم و پەژارەتان بڕەوێنێتەوە و ئەوە دوایین ناخۆشیتان بێت . لە ھەموو خەمێک بەدور بن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، دەزگای ھەواڵگری تورکیا ئاسانکاری کردووە بە مەبەستی گواستنەوەی سەدان گەورە تیرۆریست لە سوریاوە بۆ ناو لیبیا، ئاماژە بەوەشکردووە، لەماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٠ ھەزار توندڕەو لە تونسەوە چونەتە ناو لیبیا.
راشیگەیاندوە، ھەمان سیناریۆی ساڵی ٢٠١٦ دووبارە دەبێتەوە، بەوەی ھەزاران توندڕەو لە وڵاتانی ئەوروپاوە لە ھەوڵدان بۆ پەیوەندیکردن بە گروپە تیرۆریستی و توندڕەوەکان، خۆیان بگەیەننە لیبیا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی ھەینی ھێڵی گواستنەوەی کارەبای ١٣٢ کەی ڤی، کە وزەی کارەبا دەگەیەنێت بە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ناوچەی کەرخ لە بەغداد، لەلایەن تیرۆرستانەوە بە بۆمبی چێندراو تەقێندراوەتەوە و بەھۆیەوە زیانی گەورە بەر تاوەرەکانی ئەو ھێڵە کەوتووە.
راشیگەیاند، بەردەوامی کردنە ئامانجی پێگە ھەستیارەکانی دامەزراوەی نیشتمانی، بەڵگەی ھەوڵدانە بۆ لەناوبردنی ژیان لە عێراق و تێوەگلاندنی لە تیرۆر و کاری تێکدەرانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٢٣٤٨ کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢٠ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ١٦٨٢ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩       ژمارە ( ٥٣٤ ) 
 
١. پشکنین: ( ١٣٤١٨ پشکنینی نوێ)
( ٤٧٧١) ھەولێر
( ٢٧٠٩) سلێمانی
( ٥١١٧) دھۆک
( ١٧٢) ھەڵەبجە
( ٤١٨) گەرمیان
( ٢٣١) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٢٣٤٨ تووشبووی نوێ)
( ٥٣١) ھەولێر
( ١٠١٩) سلێمانی
( ٦٢١) دھۆک
( ٧٣) ھەڵەبجە
( ٧٦) گەرمیان
( ٢٨) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ١٦٨٢ چاکبوون)
( ٤١١) ھەولێر
( ٥٧٧) سلێمانی
( ٥٦٦) دھۆک
( ١٥) ھەڵەبجە
( ١٠١) گەرمیان
( ١٢) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٢٠ مردن)
( ٧) ھەولێر
( ٣) سلێمانی
( ٥) دھۆک
( ٢) ھەڵەبجە
( ٠) گەرمیان
( ٣) ڕاپەڕین 


 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٦٤٠٧٩٢ (٨٩٨٩٥٤ ھەولێر، ٦٥٦٠١٠ سلێمانی، ١٠٦٧٧٣٤ دھۆک، ١٨٠٩٤ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢٦٣٩٧٥ (٧٦٥٨٢ ھەولێر، ٨٥٨٨٢ سلێمانی، ٩٦٩١٣ دھۆک، ٤٥٩٨ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٢١١٥٠٠ ( ٦٠٧٧٦ ھەولێر، ٦٨٠٢٥ سلێمانی، ٧٨٨٥٩ دھۆک، ٣٨٤٠ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ٤٧٤٥٥ (١٤٤٤٧ ھەولێر، ١٥٦٢١ سلێمانی، ١٦٧٩٩ دھۆک، ٥٨٨ ھەڵەبجە)
مردن ٥٠٢٠ (١٣٥٩ ھەولێر، ٢٢٣٦ سلێمانی، ١٢٥٥ دھۆک، ١٧٠ ھەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویکردەوە، لە ھەنگاوێکی تردا حکومەتی ھەرێم یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەم ئاوی لە سنووری پارێزگای ھەولێر خەرج کرد. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ماوەی رابردوودا وەک ھەنگاوی یەکەم حکومەتی ھەرێم ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە ھەرێمی کوردستان خەرج کرد، ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگاکان خەرج دەکرێت، بۆ پارێزگای ھەولێر ٩٢٥ ملیۆن دینار و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین یەک ملیار دینار و بۆ پارێزگای دھۆکیش ٥٧٥ ملیۆن دینار. کۆی گشتی بودجەی تەرخانکراویش بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوە ٤ ملیار دینارە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حەکیم لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە بەغداد وتارێکی پێشکەشکردوو رایگەیاند، لەدوای رووداوەکانی تشرینی ٢٠١٩ حکومەتێکی نوێ بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی پێکھێنرا بۆ دوو ئەرک کە بریتین لە گێرانەوەی شکۆ بۆ دەوڵەت و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، ھەر جۆرە کەمتەرخەمییەکیش لەبەرامبەر ئەو دوو ئەرکە وڵات دووچاری چارەنوسێکی نادیار دەکاتەوە.
حەکیم داواشی لە موقتەدا سەدر و ھەموو ئەو ھێزانە کرد کە بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە لە بڕیارەکەیان پاشگەزببنەوە و بەشداری کار لە ھەڵبژاردن بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنێکدا ھێزێکی ھاوبەشی ھەواڵگریی سەربازی و ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە ھاوکاری ھێزی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکوک، کەسێکیان بە ٣٠ ھەزار سیمکارتەوە لە گوندی (دارەمانی) کەرکوک دەستگیرکردووە. ئاماژەی بەوەشکردوە، ،سیمکارتەکان ھیچ فۆڕمێکی یاساییان لەگەڵدا نەبووە و خاوەنەکەی لە ھەوڵی ئەوەدابووە بە شێوەیەکی نایاسایی بیگوازێتەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی دۆخە لەناکاوەکانی تورکیا رایگەیاند، دوای دۆزینەوەی تەرمی ٤ کەسی تر، ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی لافاوی شارەکانی باکوری وڵات گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣١ کەس بەرزبۆتەوە، (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک کۆماریش سەردانی ناوچە کارەساتبارەکانی کرد و لە شاری (سینۆپ) لەبەردەم خەڵکی ناوچەکەدا وتی/ ھاوڵاتیانی ناوچە زیان لێکەوتوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە و ھەرسێ شاری (بارتن و کاستا مانۆ و سینۆپی)شی بە ناوچەی کارەساتبار راگەیاند.
لێدوان
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"جومانە غەلای" کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمسیۆن کارتی بایۆمەتری ئەو دەنگدەرانەی چاپکردووە کە داتاکانیان لە (٢ی کانونی دووەمی ئەمساڵ تاوەکو ١٥ی نیسان) نوێکردووەتەوە، لەو ناوانە ئەو کەسانەشی تێدایە کە ساڵانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ لەدایکبوون و تازە داتاکانیان تۆمار کردووە. وتیشی، ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کارتی نوێی دەنگدان ئامادەیە و دوای پشکنین و ڕاستکردنەوەیان بەسەر دەنگدەران دابەش دەکرێن. روونیشیکردەوە، لەدایکبووەکانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ و ھەموو ئەو کەسانەی کە داتاکانیان لەکاتی قۆناغی تازەکردنەوەدا نوێکردووەتەوە، دەتوانن سەر لە نزیکترین بنکەی تۆمارکردن بکەن و کارتی بایۆمەتریان وەربگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عادل مەلا ساڵح وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ یەکخستنی مووچەی کەس و کاری شەھیدان و ئەنفال کراوانی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە و بەڵام حکومەتی عیراق کەمتەرخەمە و لەسەر پرسی جێبەجێکردنی مادەی ١٣٢ دەستوری عیراقیش تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی ئەوکەسانەی لەسەردەمی رژێمی پێشوو زیانیان بەرکەوتووە ھەوڵی خۆدزینەوە دەدات.


راشیگەیاند، وەکو وەزارەتی کاروباری شەھیدان بەردەوامدەبین لە ھەوڵەکانمان بۆ یەکخستنی مووچە و قەرەبووکردنەوەی ئەوکەسانەی زیانیان بەرکەوتووەو ھەموو ئامادەکارییەکیشمان کردووە چاوەڕوان وەڵامی حکومەتی فیدراڵ دەکەین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زەبیحەڵڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانیان ناوچەی "غەزنی"یان لە باشوری کابوڵی پایتەخت کۆنترۆڵکردووە، گرتوخانەی قەندەھاریشیان شکاندووە و سەدان بەندکراوەکانیشیان بۆ ناوچەیەکی ئارام گواستووەتەوە.

ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند، پێشڕەوییەکانی تاڵیبان ئاماژەیە بۆ راگەیاندنی سەرکەوتن لە گۆڕەپانی شەڕدا، بۆیە پێویستە ھەنگاوەکان بۆ کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی بۆ رێککەوتنێکی ئاشتی لە ئەفغانستان خێراتربکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پرۆس ئیلوارد راوێژکاری سەرۆکی جێبەجێکاری رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاندووە، پێویستە سەرکردەکانی جیھان و بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکانی کۆمپانیاکانی دەرمان، ھەنگاوی پێویست بنێن بۆ کۆتاییھێنان بەو نادادپەروەری و نا یەکسانیەی لە دابەشکردنی ڤاکسینەکان لە نێو وڵاتاندا ھەن. 

راشیگەیاندووە، ٢٠ کەس لە جیھاندا توانای چارەسەرکردنی ئەو گرفتەیان ھەیە، ئەوانیش ئەو کەسانەن کە سەرۆکایەتی کۆمپانیا گەورەکانی تایبەت بە دابەشکردنی ڤاکسینەکان دەکەن.

 لێپرسراوەکەی تەندروستی جیھانی وتیشی، پێویستە ئەو کەسانە کار بکەن بۆ ئەوەی تا کۆتایی مانگی ئەیلول ئەو گرفتە چارەسەر بکەن و گرەنتی ئەوە بکەن رێژەی لە سەدا ١٠ ی دانیشتوانی ھەر وڵاتێک لە جیھاندا ڤاکسین وەربگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی دەوربەری ناحییەی دەرکای بۆرمان کردووە، بەھۆیەوە ئاگرێک لە ناوچەکە کەوتووەتەوە، بەڵام لەلایەن گوند نشینەکانەوەی ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەکانی ھەواڵی تورکیا ئاشکرایان کرد، شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین لە کەناراوەکانی باکوری تورکیا، بووەتە ھۆی دروستبونی لافاوێکی بەھێز لە ناوچەکەدا.

موئامەر یانک سەرۆکی شارەوانی ناوچەی بۆزکورتیش رایگەیاندووە، بەھۆی لافاوەکەوە لانیکەم پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە،  ھەروەھا پردێک لە ناوچەی بارتین روخاوە و بەوھۆیەوە ١٣ کەس برینداربوون و کارەبا لە ١٢ گوند بڕاوە.

ئەو لافاوەی تورکیا لە کاتێکدایە لە دوو ھەفتەی رابردوودا، ئاگرێکی بەھێز دارستانەکانی گرتەوە و بەو ھۆیەوە روبەرێکی فراوانی دارستانەکان سوتان و ھەشت کەسیش گیانیان لەدەستدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...905906907908909...1069