ئەندازیاری سەرپەرشتیاری بۆردی چاکسازی شەقامەکانی سلێمانیش دەڵێت، کارکردن لە شەقامەکانی سلێمانی بەدەوام دەبێت.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی لە بارەی تەوەرەکانی چاکسازی حزبی و حکومی و پرسی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرچاو ڕوونیدایە ھەڤاڵان و جەختی لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی چاکسازییەکان کردەوە لە پێناو خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک و یەکێتی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووان سەرنج و تێبینی و پێشنیازی خۆیان لە پێناو بەرەوپێشچوونی زیاتری کاروبارەکان و یەکێتی خستەڕوو، بەڵێنی خزمەتکردنی زیاتری ڕێبازی مام-یان دووپاتکردەوە.
کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، سنورەکانی نێوان لیتوانیا-بیلاروسیا، بووەتە ناوەندی پەڕینەوەی کۆچبەران بە شێوەی نایاسایی بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ٣٧ وڵاتەوە کۆچبەر بە نایاسایی خۆیان دەگەیەننە سنورەکانی لیتوانیا کە ٦٠٪یان عێراقین.
دەشڵێت، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی دەروازە سنورییەکانی یەکێتی ئەوروپایان بەزاندووە، لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا گەیشتووەتە سەرو ٨٢ ھەزار.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی عەفرین بڵاویکردەوە، لە ١٠ مانگی ئاب لە گوندی جەلەمە سەر بە ناوچەی جندێرێس سەر بە عەفرین چوار ھاوڵاتی مەدەنی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە رفێنراون، لە گوندی قورتقولاقی سەر بە شاروچکەی شەرا لە عەفرین ١٥ ھاوڵاتی سیڤیل رەفێنراون و ٢٠ خانوی ھاوڵاتیانی ھەمان گوند لەلایەن چەکدارەکانەوە روخێنراون، لە ناوچەی عەزازیش دوو ھاوڵاتی خەڵکی عەفرین لەلایەن چەکدارانەوە رفێندراون.
بە پێی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی عەفرین، چەکدارانی سەر بە تورکیا لە گرێ سپی دوو ژن و منداڵێکی ساوایان لە ١١ی ئەم مانگەوە رفاندوووە و بەرەو شوێنێکی نەدیار براون و بۆ ئازادکرنیشیان داوای فیدیە لە کەسوکاریان دەکەن.
فڕۆکەکە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکان لەلایەن تورکیاوە بەکرێ لە روسیا وەرگیراوە و لەبارەی رووداوەکە وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، فڕۆکەکە لە جۆری بی ئی ٢٠٠بوو ، دوای تەواو بوونی لە ئەرکەکەی لە کاتی نیشتنەوەدا کەوتوەتەخوارەوە و ھەشت کەس لە تیمی ئاگرکوژێنەوە گیانیان لەدەستداوە پێنج روسی و سێ تورک بوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دیارنییە و تیمی لێکۆڵینەوە سەردانی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان کردووە و لێکۆڵینەوە لەبارەی ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی دەکەن.
فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا رایگەیاند، لەماوەی حەوت مانگی رابردوودا زیاتر لە ٣٧ ھەزار کۆچبەری نایاسایی لە ٢٢ شاری ئەو وڵاتە دەستگیرکراون و دیپۆرتی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆچبەرانەی دیپۆرتکراونەتەوە زۆرینەیان، ئەفغانین و لە نێویشیاندا ژمارەیەک کۆچبەری پاکستانی و وڵاتانی دراوسێی تێدایە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش رایگەیاندووە، وڵاتەکەیان پێشوازی لە کۆچبەرانی ئەفغانی ناکات.
دەقی رونکردنەوەکە...
رونکردنەوەیەک لە نوسینگەی بەڕێز بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە
بۆ ھەموو لایەکی ڕوون ئەکەینەوە بەڕێز بڕیاردەر سکرتێری ڕۆژنامەوانی نیە،ھەر کاتێک پێویست بکات بۆچونێک یان پەیامێک بگەیەنێت، دەزگاو میدیا رەسمیەکانی حیزب بۆ ئەو کارە ڕائەسپێرێت، ھەر بەڕێزێکیش بەناوی سکرتێری ڕۆژنامەوانی بەڕێزیانەوە لێدوان یان بابەت بڵاو بکاتەوە، ڕوبەڕووی یاسای ئەکەینەوە.
نوسینگەی بەڕێز
رفعەت عبدوڵا
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، بەھۆی بەرزبونەوەی رێژەی توش بون بە پەتای کۆڕۆنا و ھاتنی ڕێژەیەکی باش لە ڤاکسینی فایزەر و بونی لۆدێکی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرێتی خۆپاراستنی تەندروستی لە سلێمانی لە رۆژی دوو شەممەوە لە ١١ مەڵبەندی تەندروستی لە سلێمانی ڤاکسینی فایزەر بەردەست دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دووشەمە ١٦ی ٨ی ٢٠٢١ لە سەرجەم ئەو مەلبەندە تەندروستییەکانی ناو سەنتەری سلێمانی (ئەوانەی کە یەکەی کوتانیان ھەیە)، پێکوتەی فایزەر وەرگرن و بە پێی خۆ تۆمار کردن لە سایتی وەزارەتی تەندروستی kurdvac.
تەندروستی سلێمانی داوا لە ھاوڵاتیان دەکات نزیکترین بنکە لە سنوورەکەیان بەکاربھێنن.
ناوی ئەو مەڵبەندە تەندروستیانەی ڤاکسینی فایزەر بەردەست دەبێت .
١- مەڵبەندی تەندروستی سەرچنار .
٢- مەڵبەندی تەندروستی شەھید ڕێباز
٣- مەڵبەندی تەندروستی ڕاپەڕینی نوێ
٤- مەڵبەندی تەندروستی زڕینۆک
٥- مەڵبەندی تەندروستی شەھید سەردار
٦- مەڵبەندی تەندروستی ابراھیم احمد
٧- مەڵبەندی تەندروستی ڕۆژھەڵات
٨- مەڵبەندی تەندروستی شەھید ڕفیق حەمەجان
٩- مەڵبەندی تەندروستی کارێزەوشک
١٠- مەڵبەندی تەندروستی بەختیاری
١١- مەڵبەندی تەندروستی شەھید شەماڵ
(بەرھەم ساڵح) سەرۆک کۆماری عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (گیتاناس نەوسێدا) ھاوتا لیتوانییەکەی، ڕایگەیاند، کەوتنە داوی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کارێکی مەترسیدارە، حکومەتی عێراقیش ڕێوشوێنی بە پەلە بۆ پاراستنی ھاوڵاتیانی عێراق دەگرێتە بەر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو عێراقییانەی کە لە سنورەکانی نێوان بێلاروسیا و لیتوانیا گیریان خواردووە، ھەوڵی گەڕاندنەوەیان دەدرێت.
(بەرھەم ساڵح) ڕاشیگەیاند، بە وردی لێکۆڵینەوەکان دەستپێدەکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەندامانی باندە قاچاغچییەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە عێراق.
کۆشکی سپیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو لە چوارچێوەی پڕۆگرامی کۆڤاکس بۆ ھاوبەشیکردنی ڤاکسین، زیاتر لە ٥٠٣ ھەزار دۆزی ڤاکسینی فایزەر - بایۆنتێک، ڕەوانەی عێراق دەکەن.
ڕاشیگەیاند، زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆز لە ھەمان ڤاکسین، ڕەوانەی وڵاتانی یەکێتیی ئەفریقا و وڵاتانی ئابووری مامناوەند یان ھەژار دەکەن.
وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش گەیشتنی کاروانێکی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی ڕاگەیاند، کە لە ٥٠٠ ھەزار دۆز پێکھاتووە، ڤاکسینەکە سێیەم کاروانە لەلایەن چینەوە پێشکەشی عێراق دەکرێت، عێراق گرێبەستی لەگەڵ چین ھەیە بۆ وەرگرتنی دوو ملیۆن دۆزی تری ڤاکسین، بەوەش کۆی ئەو ڤاکسینانەی دەگەنە عێراق دەگاتە ٤٨ ملیۆن دۆز.
موحسن فەتحی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی پارێزگای سنە لە پەرلەمانی ئێران بە ئاژانسی ھەواڵی مێھری ڕاگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئامێری (پی ئی تی سکان) لە نەخۆشخانەکانی سنە دادەنرێت و چەندین بەشی جۆراوجۆری پسپۆڕیی پزیشکیش دەکرێنەوە، بەوەش ئاستی زانستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە بۆ پلەی دووەم بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە دانانی ئامێر و کردنەوەی بەشە نوێیەکانی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکانی سنە، ئەو شارە دەبێتە ناوەندی چارەسەری شێرپەنجە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و تەواوی خۆرئاوای ئێران.
(مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیران و (محەمەد حەلبوسی) سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێکدا باسیان لە یەکخستنی ھەوڵەکان کردووە، بۆ پاشگەزکردنەوەی ئەو لایەنانەی بەشداری لە ھەڵبژاردن ناکەن.
سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، سەرەڕای بەردەوامی گفتوگۆکان، بەڵام ھەوڵی (سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق)، بۆ پاشگەزکردنەوەی ئەو لایەنانەی کە بڕیاری بەشداری نەکردنیان لە ھەڵبژاردن داوە، ئەنجامێکی نەبووە.
لە بەرامبەردا (عەلی بودێری) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، بەشێک لەو لایەنانەی بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە، دواخستنی وادەی ھەڵبژاردنیان کردووەتە مەرج بۆ گەڕانەوە بۆ پڕۆسەکە، دەشڵێت، تا ئێستا دانوستانەکان لەگەڵ (موقتەدا سەدر) لەسەر ئەو بابەتە ھیچ ئەنجامێکی نەبووە.
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە شەش مانگی یەکەمی سەرەتای ئەمساڵدا بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێژەی ٥٩٪ زیادیکردووە، چونکە ساڵی ڕابردوو بەھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و داخستنی سنوورەکان، چوونی کۆچبەران بۆ ئەوروپا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکرد.
ڕاشیگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٨٢ ھەزار کەس بە نایاسایی لە ڕێگەی خۆرئاوای بەڵکانەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەش خەڵکی سوریا و ئەفغانستانن.
بەریتانیش ڕایگەیاند، ٦٠٠ سەرباز ڕەوانەی ئەفغانستان دەکات بۆ ھاوکاریکردنی گەڕاندنەوەی ھاوڵاتیانیان لەو وڵاتە.
(خڵوسی ئاکار)، وەزیری بەرگری تورکیاش لە بارەی لە ئەستۆگرتنی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی کابوڵ لەلایەن ھێزەکانیانەوە ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەم بابەتە یەکلادەکەنەوە، بەڵام گیانی سەربازەکانیان ناخەنە مەترسی جدییەوە.
حکومەتی کابوڵیش ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەی ئەو ھێزانەی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ وڵاتەکەیان، بۆ پشتیوانی سوپای ئەفغانستان نییە لە بەرامبەر ھێرشەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان.
میدیای بەریتانیا بڵاویکردەوە، لە ناوچەی کەیھام لە شاری پلیماوس، چەکدارێک بە ھۆکارێکی نادیار، تەقەی ھەڕەمەکی لە خەڵک کردووە و بەھۆیەوە سێ ژن و دوو پیاو کوژراون و دواتر تەقەکەرەکەش لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.
جۆنی مێرسێر نوێنەری پلیماوس لە پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، یەکێک لە کوژراوەکان منداڵە و تەمەنی خوار ١٠ ساڵە، دەشڵێت، ڕووداوەکە تیرۆریستی نەبووە.
دوای سوتانی دارستانەکان و ناوچە گەشتیارییەکانی تورکیا، ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ناوچەکانی ھەرێمی دەریای ڕەشی لە باکوری تورکیا گرتووەتەوە و بەوھۆیەشەوە لافاو لە شارەکانی کاستامۆنۆ و بارتن و سینۆپی دروستبووە.