داوا لە ھاووڵاتیانیش دەکات سەردانی بنکەکانی تەندروستی بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، ژمارەی بنکەکانی ڤاکسینیش زیادکراون، کاتی دەوامی ئەو بنکانەشی زیادکردووە کە لە دوای دەوام و لە ڕۆژانی پشوودا کارمەندان دەوام دەکەن بۆ ئەوەی زۆرترین ھاووڵاتی ڤاکسین وەربگرن.
پێگەی سی ئێن ئێن تورک بڵاویکردەوە، لە دارستانەکانی شارۆچکەی چەشمە سەر بە پارێزگای ئیزمیر ئاگر کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە وشکانی و ئاسمانەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و بۆ خێرا کوژانەوەی ئاگرەکەش سێ ھەلیکۆپتەر ڕەوانەی ناوچەکە کراون، بای بەھێزی ناوچەکەش کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی سەختکردووە.
کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو تورکیا کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئاگری دارستانەکانی باشوری وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە زۆرترین زیان بەر دارستانەکانی پارێزگاکانی ئەنتاڵیا و موغڵا کەوت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھێشتا لە ھێڵی سوور و ئاستی بەرز و مەترسیداردایە، بەڵام بڵاوکردنەوەی دەنگۆی کەرەنتینە و قەدەغەی ھاتووچۆی گشتی ھیچ بنەمایەکیان نییە.
لیژنەی تەندروستیش لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆی گشتی لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاست، بارگرانییەکی گەورەی دارایی دەخاتە ئەستۆی حکومەت.
(موقتەدا سەدر) سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ڕۆیشتنی سەدان گەنج لە شارەکانی باشور و ناوەڕاست و بەغدادی پەیتەخت، بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی ئەنبار، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ نانەوەی ئاژاوە و ھەڵگیرسانی شەڕی تایفی.
ھۆشداریشی داوەتە (مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەڵێت، پێویستە حکومەت جڵەوی دۆخەکە بگرێتە دەست و ڕێگە نەدات ھەندێک لایەن بە ناوی خۆپیشاندانەوە موزایەدەی سیاسی بکەن.
تویتەکەی (موقتەدا سەدر) ھاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی جموجۆڵەکان بۆ خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لە ڕومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار، دژی نەبوونی ئاو و کارەبا و بێکاری، کە لە ڕۆژی ھەینییەوە سەدان گەنج لە شارەکانی ترەوە چوونەتە ڕوومادی.

لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بارەگای سەرەکی ھاوپەیمانی کوردستان لە سلێمانی، کۆبووەوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکرا لە بارەی تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن، جەخت لەسەر گەڵاڵە کردنی پلانی بانگەشە لەسەر بنەمای یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کرایەوە، بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی لە پێناو سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان کە کار لەسەر بەدیھێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد دەکات.
"نازم عەبدوڵا" سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایگەیاند، لە ئێستادا کەرتی پەلەوەر بە تەواوی مەترسی ھەرەسھێنانی لەسەرە و ھیچ لایەنێک خۆی ناکات بە خاوەنی ئەو کەرتە، کە دەرفەتی کاری بۆ ھەزاران خێزان ڕەخساندووە.
وتیشی، بەردەوام نرخی عەلەف لەسەر خاوەن پڕۆژەکان بەرز دەبێتەوە بە بێ ئەوەی چاودێری لەسەر کارگەکانی دروستکردنی عەلەف ھەبێت، لە ماوەی چەند مانگێکیشدا نرخی یەک تۆن عەلەف لە ٤٥٠ دۆلارەوە بۆ ٥٥٠ دۆلار بەرزبووەتەوە، نرخی یەک جوجکیش لە ٣٠ سەنتەوە بۆ ٨٥ سەنت بەرزبووەتەوە.
ڕاشیگەیاند، ماوەی سێ ساڵە داوا لە حکومەت دەکەن نرخ بۆ پەلەوەر دیاری بکات و بە شێوەی سیستماتیک ئەو کەرتە لە ھەرەسھێنان و داڕووخان بپارێزێت، بەڵام ھەوڵەکان وەک پێویست نییە و ئەو کەرتە ڕوو لە داڕووخانە.
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا، ٢٩ ھەزار و ٧٠٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە، ٤٦٦ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
ھەر بە پێی ئامارەکە کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە، ٤ ملیۆن و ٣٨٩ ھەزار و ٨٥ کەس، تا ئێستاش ٩٧ ھەزار و ٢٠٨ کەس گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێرانیش ڕێوشوێنی پێویستی بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گرتووەتەبەر، و قەدەغەی ھاتووچۆی نیمچەیی لە بەشێکی زۆری شارە گەورەکان ڕاگەیاندووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەوە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی فراوان لە باکوری بەغداد دەستیپێکردووە کە سوپای عێراق و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی بەشدارن و فڕۆکەکانی ھاوپەیمانانیش لە ئاسمانەوە ھاوکاری ھێزە عێراقییەکان دەکەن.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنی، ئۆپراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش و ھەڵوەشاندنەوەی پیلانەکانیانە.
حەشدی شەعبیش دەڵێت، دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەو ئۆپراسیۆنەوە پیلانەکانی داعش بۆ ھێرشکردنە سەر زیارەتکارانی شوێنە پیرۆزەکان ھەڵبوەشێننەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ڕێگەی سەرەکی ھامڵتۆن کە لە سەنتەری شاری ھەولێر دەستپێدەکات تا سنوری دەروازەی حاجی ئۆمەران، ڕێگەی سەرەکی بازرگانی و گەشتیاری و ھاتووچۆی ھاووڵاتیانی ئەو سنورەیە، بەڵام بەھۆی خراپی ڕێگەکەوە زۆرترین ڕووداوی ھاتووچۆ لەو ڕێگەیە تۆمارکراوە.
وتیشی، ئەو ڕێگەیە لە زۆربەی شوێندا یەک سایدە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوە ھەیە، شۆفێران و ھاووڵاتیانیش داوا لە لایەنە پەیوەندیارەکان دەکەن، ڕێگەکە نۆژەن بکەنەوە بۆ ئەوەی ڕووداوەکانی ھاتوچۆ کەمببێتەوە کە لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا ١٢٦ ڕووداوی ھاتووچۆ لەسەر ئەو ڕێگەیە تۆمارکراوە و ٢٥١ قوربانی لێکەوتووەتەوە.
ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، ھەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت، بە دیزاینێکی نوێ و بە ڕەچاوکردنی کەش و ھەوای سلێمانی، جارێکی تر بلوارەکانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و ڕێگەی سەرەکی سلێمانی - تاسڵوجە سەوز دەکرێنەوە.
حکومەتی ھەرێمیش بینایەکی سەردەمی ڕژێمی بەعسی بۆ ئەو مۆزەخانەیە دابینکردووە، ڕێکخراوەکەش لە ١ی ئەیلول دەست بە کۆکردنەوەی کەلوپەلە بەجێماوەکان دەکات و لەو مۆزەخانەیە دایاندەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی قەڵا تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای کەلار ڕایگەیاند، بەشی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا توانای وەرگرتنی تووشبووی تری نەماوە، مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت، چونکە ئێستا زیاتر لە ٦٥ نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵکراون.
ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەلاریش داوا لە ھاووڵاتیان دەکات، ڕێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەن و خۆیان و خانەوادەکانیان بپارێزن.
بەرپرسی مەڵبەندی دھۆکیش دەڵێت ماوەیەکی زۆرە جەماوەری یەکێتی چاوەڕێی ئەو پڕۆژەیە بوون و ئەمەش دەبێتە ھاندەر بو گەشەکردنی ڕاگەیاندنی یەکێتی لەم دەڤەرە و یەکێتی بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ئاکرێ.
ڕادیۆی دەنگی بادینان ئاکرێ لەسەر شەپۆلی ٩٧.٩ دەستی بە پەخش کرد و لە تەواوی سنورەکە ھاوڵاتیان دەتوانن بیسەری ڕادیۆکە بن.