هەواڵەکانهەواڵەکان

ھاوڵاتیان بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستیان سەردانی کلینیکی عەلی ناجی دەکەن لە سلێمانی بۆئەوەی پشکنین ئەنجام بدەن، رۆژانەش زیاتر لە ٢٥٠ ھاوڵاتی سەردانی کلینیکەکە دەکەن، پشکنینی PCR  واتە پشکنین بە رێگەی لووت بێ بەرامبەر بۆ ھاوڵاتیان دەکرێت و لەماوەی کەمتر لە ٤٨ سەعاتیشدا ئەنجامی پشکنینەکە دەردەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بڕی ملیارێک و ٤٥٠ ملیۆن دینار بۆ سلێمانی و ٩٥٠ ملیۆن دینار بۆ ھەولێر و ١٥٠ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای دھۆک تەرخانکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ھەرێمی کوردستان، سێ سەربازی وڵاتەکەی کوژران و دوو سەربازی تریش برینداربوون، راشیگەیاند، لە میانی روبەروبوونەوەیان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لە نزیک بنەکەیەکی سەربازی تورکیا، سەربازێکیان دوای برینداربوونی گیانی لە دەستداوە.
رۆژی ھەینی رابردووش، تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە نزیک بنکەی سەربازی زیلکان لە باشیک، دوای روبەروبوونەوەیان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان راگەیاند.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسی نوێنەرایەتیی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە ھەولێر رایگەیاند، ھەنگاوەکان بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووری ھەرێمی کوردستان دەستیان پێکردووە و دەیانەوێت زەمینەیەکی لەبار بۆ نووسینەوەی دەستوور بڕەخسێنین، کە کۆدەنگیی نیشتمانیی لەسەربێت و لەگەڵ ھەلومەرجی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکە گونجاو بێت.
جەختی لەوەشکردەوە، دەیانەوێت خواستەکانی ھاووڵاتییانی کوردستان و تەواوی ماف و ئازادییەکان لە دەستوردا جێگیر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دواین پێشھاتەکانی رەوشی ئەفغانستان، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامداو ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، لەوتەیەکدا رایگەیاند، بەپێی راپۆرتەکان تاڵیبان پێشێلکاری بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ ئەنجامداوە بەتایبەت ژنان، داواشی  لە تاڵیبان و ھەموو لایەنەکان کرد رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن و مەدەنییەکان بپارێزن.
نوێنەری ئەفغانستانیش رایگەیاند، ھاڵاتیانی کابوڵ لە ترسدا دەژین و رەوشی فرۆکەخانەی کابوڵ نیشانەی ئەوەیە ھاوڵاتیانی ئەفغانستان بێھیوا بوون.، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیاش رایگەیاند ھەموو ئەو ئەفغانییانە دەپارێزن کە لەئەفغانستادا ھاوکارییان کردووەن.
ھەروەھا نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند، رێکخراوی خۆراکی جیھانی کاروانێک ھاوکاری رەوانەی ئەفغانستان کردووە بەڵام تاڵیبان رێگەنادات بچێتە ناو وڵاتەوە.

  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فالح فەیاز سەردانی دیمەشقی کردو لەدیدارێکدا لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا، نامەیەکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی رادەستکرد کەتیایدا روونیکردۆتەوە بانگھێشتنەکردنی نوێنەری سوریا بۆ کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێ کە بڕیارە لە بەغداد بەڕێوەبچێت گوزارشت نیە لە پشتگوێخستنی حکومەتی سوریا و پێگە بەھێزەکەی بەڵکو گوزارشتە لە پێداگری بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەکەو ھەوڵدان بۆ رەخساندنی لێکتێگەیشتن کە ھاوکاربێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە بە بەشداری وڵاتانی دراوسێی عێراق و کێشەی سوریاش لە پێشینەی کێشەکانە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ تاڵەبانی، لە دەباشان   لەگەڵ لیستی سەوز لە دەستەی باڵای کۆمکاری زیندانیانی سیاسی کوردستان کۆبۆوەو گفتوگۆ کرا لەبارەی ماف و پێداویستییەکانی زیندانیانی کوردستان، ھەموارکردنەوەی یاسای تایبەت بە ژیان و گوزەرانی زیندانیان لەرێگای پێداچوونەوە بە یاسا بەرکارەکان لە پەرلەمانی کوردستان.
 ھاوسەرۆک بەگرنگییەوە لە رۆڵی تێکۆشەران و زیندانیانی سیاسی رووانی لە مێژووی خەباتی گەلی کورددا کە بەشدار و قوربانیدەری شۆڕش بوون و بەخۆڕاگریان بوونە داینەمۆی سەرخستنی خەبات.
ھەروەھا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ھەنگاوەکانی رێکخستنەوە و بە دامەزراوەییکردنی ئۆرگانەکانی یەکێتی کرد لەسەر بنەمای پاراستنی پەیڕەوی حیزبی و ژیانی رێکخراوەیی و رایگەیاند، یەکێتی وەک ھێزی رێچکەشکێن خۆی نوێ کردووەتەوە و لەسەر بنەمای ھەڤاڵێتی ھاوبەش و یەکێتی ناو یەکێتی ئۆرگانەکانیان رێکخستۆتەوەو بەردەوامیش دەبین لەگۆڕانکاری لەسەر بنەمای گەشەپێدان و بووژاندنەوەی یەکێتی دوور لەبەرژەوەندی شەخسی. ئێستا یەک یەکێتی ھەیە کە ئەویش یەکێتی شەھیدان، پێشمەرگە، تێکۆشەران، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و کەسوکاری شەھیدانە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کاردانەوەیەکشدا بەرامبەر بە تەقینەوەکە، "سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان لە پەیامێکدا داوای کرد "مێشێل عەون" سەرۆکی وڵات دەست لە کار بکێشێتەوە، "حەریری" لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، رووداوەکەی ناوچەی  عەکار ھاوشێوەی تەقینەوەکەی بەندەری "بەیروت"ە و بەرپرسیاری یەکەمیش لە پاراستنی گیانی لوبنانییەکان سەرۆکی وڵاتە. ھاوکات "مێشێل عەون" سەرۆکی لوبنان داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەی لە ھۆکاری رووداوەکە کرد.
پەیوەست بە رووداوەکە رێکخراوی خاچی سووری لوبنانی ئاشکرای کردووە، بەھۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە لانی کەم ٢٢ھاوڵاتی گیانی لە دەستداوە و ٧٩کەسیش برینداروون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لەگەڵ بەردەوامی هێرشەكان بزووتنەوەی تاڵیبان داوای لە چەكدارانی كرد، هێرشە نەكەنە سەر هیچ لایەنێك و داواشی لە ژنانی پایتەخت كرد روو لە ناوچە ئارامەكان بكەن. هاوكات بەڵێنی پاراستنی سەروەت و سامانی بازرگانەكانیداوە. بەپێی زانیارییەكان تاڵیبان رێگە بە هەر كەسێك دەدات كە بەخواستی خۆی دەیەوێت كابوڵ جێبهێڵێت، لە لایەكی ترەوە رێكخراوی ناتۆ ئاشكرای كرد نێردە دیپلۆماتكارەكان لە ناوچەیەكی نهێنی كابوڵدا پارێزراون.
هاوكات شایەتحاڵان ئاشكرایان كرد، لە بینای باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە كابوڵ دوكەڵ بەرز دەبێتەوە كە پێدەچێت بەهۆی سوتاندنی بەڵگەنامەكانەوە بێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە لایەکی ترەوە بەرگری شارستانی عێراقیش دەڵێت، لەناوچەی غەزالییە لە نێو چوار مۆلیدەدا ئاگر کەوتەوە، بەوەش لە ماوەی ١٢ سەعاتدا دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوەی گەورە لە بەغدادی پایتەخت تۆمار کران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 حەوت ساڵ تێدەپەرێت بەسەر داگیرکردنی گوندی "کۆجۆ" لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە، کاتێک لە ١٥ ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ تیرۆریستان چونە ناو گوندەکە و لەگەڵ داگیرکردنی گوندەکەدا، ٤٠٠ پیاوی ئێزدی گوندەکە لەلایەن داعشەوە کوژران و  نزیکەی ٨٠٠ بۆ ٩٠٠ ژن و منداڵیش کەوتنە دەست تیرۆریستان، کە تا ئێستا چارەنووسی بەشێکیان  دیار نییە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ، "رەئیسی" بڕیاری داوە، سوود لە توانای رێکخراوەکانی وەک مانگی سوور و ھێزە چەکارەکان وەربگرێت تا بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی سنوورێک بۆ تەشەنەسەندنی بەردەوامی ڤایرۆسەکە دابنێن. سەرۆکی ئێران ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە ٣٠ ملیۆن ڤاکیسینیان کڕیوە و بنکەکانیش بۆ ٣٠٠ بنکەی کوتان زیاد دەکەن.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"سەعد مەعن" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە بەغداد ١٩٤ تاوانباری کوشتنی بە ئەنقەست و ٩٤ تاوانی رفاندن و ھەزار و ٣٢٦ تاوانباری دزیکردن  دەستگیرکراون، بەڵام بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی تاوانەکان لە بەغداد لە سەدا ٧٨ کەمیکردوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن ، بۆ دروستکردنی متمانەی دەنگدەران لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەراندا کە ١٠ ی تشرینی یەکەم بەرێوەدەچێت ، ١٣٠ چاودێری نێودەوڵەتی چاودێری ھەڵبژاردن دەکەن ، جگە لەوەش لە بوارە تەکنیکییەکاندا یونامی ھاوکاری کۆمسیۆن دەکات . 
ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنەوە بەردەوامیی ھەیە و ئەنجومەنی کۆمسیاران رەزامەندی لەسەر پلانێکی یونامی  دەربریوە سەبارەت بە چۆنیەتی خستنەرووی ئەنجامی سەرەتایی ھەڵبژاردن و پلانەکە بە ھەماھەنگی لە نێوان فەرمانگەی ھەڵبژاردن و یونامی جێبەجێ دەکرێت 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، سێ کەسیان دەستگیرکردووە لە قەڵادزێ کە ماتۆڕسکیلی ھاووڵاتیانیان دزیوە و دەستیشگیراوە بەسەر ٢ ماتۆڕسکیل و دەمانچەیەک و چەقۆیەکدا. بەوتەی پۆلیسی راپەرین سەرەڕای دزینی ماتۆڕسکیل، یەکێک لە تۆمەتبارەکان پێشتر مامەڵەی بە ماددەی ھۆشبەر کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، پڕۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی  بە تێچووی نزیکەی ٣ ملیار لە ھەردوو وێستگەی رزگاری و قولەرەیسی جێبەجێ دەکرێت. پڕۆژەی کڕین و دانانی دوو محاویلە لەسەر داھاتی لە ٨%ی کارەبای بەڕێوبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی لە لایەن کۆمپانیای شاندزەوە لە ماوەی ٢٧٠ رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.





بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...901902903904905...1069