هەواڵەکانهەواڵەکان

وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، ھێڵی گواستنەوەی کارەبای کەرکوک و ھەولێر لە رێی چەند بۆمبێکی چێندراوەوە تەقێندراوەتەوە و بەوھۆیەوە تاوەرەکانی ژمارە ٣٦٩ و ٣٧٠ زیانیان بەرکەوتوە، لە ئێستاشدا کار دەکرێت بۆ چاککردنەوەی ئەو تاوەرانە. 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، سوربوونی تیرۆریستان لەسەر بە ئامانجکردنی ھێڵەکانی کارەبا و لەونابردنی دەستکەوتەکانی وەزارەتی کارەبا، بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە تیرۆریستان ئامانجیانە ژیان لە عێراقدا لەناوبەرن. 
راشیگەیاندوە، سەرباری ھەموو ئاستەنگەکان، وەزارەتی کارەبا بەردەوام دەبێت لە پلانەکانی بۆئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی عێراقییەکان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ مستەفا کازمی و وەزیرانی کابینەکەی سەردانی موسڵیان کرد و لە بەنداوی موسڵ کۆبونەوەی ئاسایی ھەفتانەیان ئەنجامدا، لە کۆبونەوەکەدا کێشە و گرفتەکانی پارێزگای نەینەوا و دەستپێکردنەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی شوێنانە زیانلێکەوتووەکان تاوتوێ کران. 

دوای کۆبونەوەکەش بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ دانرا و بڕیارە ھەر ئەمڕۆش بە ئامادەبوونی کازمی لە رێوڕەسمێکدا کردنەوەی ھێڵی شەمەندەفەر لەنێوان موسڵ و بەغداد بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەردەوامی ئەو شڵەژاوی و ئالۆزییەی لە دوای کۆنترۆڵکردنی کابول لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە لە فرۆکەخانەی کابول دروستبوە ، سەر لە بەیانی ئەمرۆ پێنج کەس لەناو فرۆکەخانەکەدا کوژران. 

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە بڵاویکردووەتەوە، ھۆکاری کوژرانی ئەو کەسانە بەھۆی تەقەکردنی ھێزەکانی ئەمریکاوە بووە کە بۆ دورخستنەوەی ھاوڵاتیە ئەفغانیەکان لە فرۆکەکان تەقەیان کردوە، بەڵام چەند شایەتحاڵێکی تر باس لەوە دەکەن کە ئەو پێنج کەسە لەکاتی ھەوڵدانیان بۆ سەرکەوتن بۆ فرۆکەکە بەھۆی پاڵنانەوە بەربونەتەوە و گیانیان لەدەستداوە .

تا ئێستاش ھەزاران کەس  لە دانیشتوانی کابول لە نێو فرۆکەخانەدا ماونەتەوە و دەیانەوێت لەگەڵ بیانییەکاندا وڵاتەکە جێبھێڵن، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبانیش دەڵێت ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە فرۆکەخانەی کابولەوە بگەرێنەوە ماڵەکانیان رێگەیان پێدەدرێت و  بەبێ ئەوەی ھیچ ئازار بدرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی کۆنتڕۆڵکردنی کارەسات و رووداوە نەخوازراوەکانی تورکیا لە دواین راگەیەندراودا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئەو لافاوەی لە ناوچەکانی خۆرئاوای دەریای رەش دروستبووە، تائێستا ٦٠ کەس لە کاستامۆنۆ، نۆ کەس لە سنۆپی و کەسێکیش لە بارتن گیانیان لەدەستداوە، ھەشت کەسیش برینداربوون.


ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر بەھۆی لافاوەکەوە ھەزار و ٤٨٠ کەس لە کاستامۆنۆ و ٥٦٠ کەس لە سنۆپی و ٣٤١ کەسیش لە ناوچەکانی بارتن شوێنەکانیان جێھێشتووە و بێ ماڵ و حاڵ بوون.


چەند رۆژێک پێش ئێستا و دوای ئاگری دارستانەکان و ناوچە گەشتیارییەکانی تورکیا، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ رووی لە ناوچەکانی خۆرئاوای دەریای رەش کرد و بەھۆیەوە لافاو لە شارەکانی کاستامۆنۆ و سنۆپی و بارتن دروستبوو کە جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیمەنەکان دەری دەخەن کە ئەو سێ کەسە خۆیان بە تایەی یەکێک لە فرۆکەکانی فرۆکەخانەی کابوڵەوە ھەڵواسیوە، بەڵام لە دوای بەرزبونەوەی فرۆکەکە کەوتونەتە خوارەوە . 

ئاژانسی ھەواڵی ئاسواکا لە زاری شایەتحاڵانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسانە بەسەر ماڵەکاندا بەربونەتەوە و روداوەکە دڵەراوکێ و شڵەژانێکی زۆری لە نێو دانیشتوانی کابولدا دروستکردوە .

لە بەردەوامی ئەو شڵەژاوی و ئالۆزییەی لە دوای کۆنترۆڵکردنی کابول لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە لە فرۆکەخانەی کابول دروستبوە ، سەر لە بەیانی ئەمرۆش ٥ کەس لەناو فرۆکەخانەکەدا کوژران ، ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە بڵاویکردۆتەوە ، ھۆکاری کوژرانی ئەو کەسانە بەھۆی تەقەکردنی ھێزەکانی ئەمریکاوە بووە کە بۆ دورخستنەوەی ھاوڵاتیە ئەفغانیەکان لە فرۆکەکان تەقەیان کردوە ، بەڵام چەند شایەتحاڵێکی تر باس لەوە دەکەن کە ئەو ٥ کەسە لەکاتی ھەوڵدانیان بۆ سەرکەوتن بۆ فرۆکەکە بەھۆی پاڵنانەوە بەربونەتەوە و گیانیان لەدەستداوە .

تا ئێستاش ھەزاران کەس  لە دانیشتوانی کابول لە نێو فرۆکەخانەدا ماونەتەوە و دەیانەوێت لەگەڵ بیانییەکاندا وڵاتەکە جێبھێڵن 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بۆردومانەکەی تورکیا، کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، تا ئێستاش زانیاری رەسمی لەسەر زیانە گیانی و مادییەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی چەند زانیارییەک دوو کەس کوژراون و چواری تریش برینداربوون. 

ھەر دوای بۆردومانەکەش مینێکی چێنراو لەناو بازاڕی کۆنی شەنگال تەقیەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر - بنکەی پۆلیسی ئیسکان زانیاری گەیشتە پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێک بەرەو شاری سلێمانی ھەڵاتووە، پۆلیسی سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاگادارکردەوە بەدواچوونی تەواو بکەن بۆ دۆزینەوەی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەنجام توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی شارەزور- بنکەی پۆلیسی شارەزورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە تۆمەتبار ڕفاندبووی .

ونیشیکردەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو دوای تەواوکردنی رێکارەیاساییەکان رەوانەی پۆلیسی ھەولێر دەکرێتەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بە دواداچون، لە سێ چالاکی جیاوازدا ھەشت کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی ھۆشبەر دەستگیرکراون و شەش کیلۆ و ٢٨ گرام حەشیش و کریستاڵیش دەستیان بەسەردا گیراوە. 


ئاماژەی بەوەشکردووە، چالاکییەکان لە رۆژانی ٨ و ١٠ی مانگی حوزیران و ١٠ی تەموزدا ئەنجامدراون و تۆمەتبارەکانیش بەپێی ماددەی ٢٥ لە یاسای مادەی ھۆشبەر دەستگیرکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سێی ئەم مانگەوە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە خەرجکردنی یەک ملیار دینار بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ھەڵمەتەکە دەستیپێکردوە، لە سەرەتادا بە بۆیاخکردنی شۆستەی شەقامەکان دەستیپێکرد و لە ئێستاشدا بە چاندنی نەمام لە تەواوی شەقامەکانی سلێمانی بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو (ئەرشەد ئەحمەد ئاغا زێباری)

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (ئەرشەد ئەحمەد ئاغا زێباری) سەرۆک عەشیرەتی زێباری-مان بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتانم دەزانم.
ئەرشەد ئاغای کۆچکردوو سەرۆک عەشیرەتی زێباری بوو، یەکێک بوو لەو خەباتگێڕانەی عەشیرەتی زێباری کەرۆڵێکی کاریگەریان ھەبووە لەکایەی سیاسی عێراقی و کوردستاندا، قوربانی و خەباتیان لەبەرچاوە.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە، لەپەروەردگار دەپاڕێینەوە کۆچکردوو (ئەرشەد ئەحمەد ئاغا زێباری) بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبوری و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ وێستگەیەکی کارەبای ١٣٢ کەی ڤی لە ھەولێر کرایەوە و لە وتارێکدا کەمال محەمەد وەزیری کارەبای ھەرێم رایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ٦١٥ مێگاوات کارەبا خراوەتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی و کۆتایی ئەم مانگەش دروستکردنی سێ وێستگەی بەھەمھێنانی کارەبا لە وزەی خۆر دەدرێت بە کۆمپانیای جێبەجێکار و ھەر وێستگەیەکیان توانای بەھەمھێنانی ٧٥ مێگاوات کارەبایان ھەیە. 

وتیشی، بۆ یەکەمجارە لە ھەرێم لە وزەی خۆر کارەبا بەرھەم بھێنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە سنوری پارێزگای دھۆک چەند کەسێک لە رۆژانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی  پۆلی ١٢ی ئامادەیی پرسیارەکانیان دزە پێکردووە و دواتر دەستگیرکراون، لەناو ئەو کەسانەی دەستگیرکراون مامۆستا و پارێزەریش ھەیە.

بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەو کەیسە، کوردسات نیوز پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش و پۆلیس و پەروەردەی پارێزگای دھۆک کرد بەڵام ھیچ لایەنێکیان ئامادە نەبوون زانیاری لەسەر بدەن و رایانگەیاند، کەیسە لە ئاسایش لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
د.شوان عومەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا لە ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ماوەی چوار ڕۆژە بەردەوام حاڵەتی گیانلە دەستدان لە ھەڵەبجە تۆمار دەکرێت و لە ئێستاشدا ٢٥ توشبووی ڤایرۆسەکە لە نەخۆشخانەکەیان رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی ژینگەی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و لەسەر سکاڵای دانیشتوانی گەڕەکی سەرکارێز، فەرمانگەی ژینگەی ھەولێر بە ھاوکاری پۆلیسی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر ٢٧ کارگەی شکاندنی بەردی لە سنوری ھەولێر داخست.

راشیگەیاند، سەرجەم ئەو کارگانە مۆڵەتی ژینگەییان نییە و نابێ بەبێ مۆڵەت کار بکەن، بە مەبەستی رێکخستن و کارکردکانیان پێویستە ئەو کارگانە لە رێگەی پارێزگاوە چاودێری ورد بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغداد رایگەیاند، دوای پێکھێنانی کابینەی حکومەتەکەی ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئەو وڵاتە، بڕیار لەبارەی بەردەوامی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە دەدرێت.
ئاشکراشیکرد، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆڵی سەرەکی ھەبووە لە ئەنجامدانی گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی تاران و ریاز لە بەغداد.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵ و بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، کۆبوونەوەی نھێنی بەرپرسانی ئێران و سعودیە بە نێوەندگیری بەغداد دەستیپێکردووە و تائێستا چەند گەڕێکی دانوستانەکان بەڕێوەچووە، بەڵام بە کۆتایی ھاتنی سەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی، دانوستانەکانیش راگیران. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا  ٢ھەزار و ٣٦٢ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٢٠ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ١٩٢٣ توشبووش چاکبوونەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩      ژمارە ( ٥٣٧ )  
١. پشکنین: ( ١٤٠٠٧ پشکنینی نوێ)
• ( ٤٧١٧) ھەولێر
• ( ٣١٢٠) سلێمانی
• ( ٥٥٤٤) دھۆک
• ( ١١٣) ھەڵەبجە
• ( ٣٧٢) گەرمیان
• ( ١٤١) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: ( ٢٣٦٢ تووشبووی نوێ)
• ( ٤٨٨) ھەولێر
• ( ١٠١٤) سلێمانی
• ( ٦٨٧) دھۆک
• ( ٦٠) ھەڵەبجە
• ( ٩٧) گەرمیان
• ( ١٦) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ١٩٢٣ چاکبوون)
• ( ٣٠٤) ھەولێر
• ( ٥٣٥) سلێمانی
• ( ٩٥٥) دھۆک
• ( ١٤) ھەڵەبجە
• ( ٩٢) گەرمیان
• ( ٢٣) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: ( ٢٠ مردن)
• ( ٨) ھەولێر
• ( ٤) سلێمانی
• ( ٦) دھۆک
• ( ٢) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین 
• 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٦٧٦٠٥١ (٩١١٠٦٠ ھەولێر، ٦٦٥١٨٤ سلێمانی، ١٠٨١٤٦٦ دھۆک، ١٨٣٤١ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢٦٩١٨٤ (٧٧٨٥٢ ھەولێر، ٨٨٢٠٨ سلێمانی، ٩٨٣٩٨ دھۆک، ٤٧٢٦ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٢١٧٣٢٩ ( ٦١٨٩٤ ھەولێر، ٦٩٨٩٨ سلێمانی، ٨١٦٦٤ دھۆک، ٣٨٧٣ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ٤٦٧٧٧ (١٤٥٧٤ ھەولێر، ١٦٠٦٢ سلێمانی، ١٥٤٦٤ دھۆک، ٦٧٧ ھەڵەبجە)
مردن ٥٠٧٨ (١٣٨٤ ھەولێر، ٢٢٤٨ سلێمانی، ١٢٧٠ دھۆک، ١٧٦ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 وەزارەتی تەندروستی   
   
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...900901902903904...1069