(ئاری جەلال) سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند: لەمساڵدا ٣٥ ھەزار عێراقی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، کە لەو ڕێژەیەش زیاتر لە ٧٠٪ی خەڵکی ھەرێمی کوردستانن.
سەرۆکی دەزگای لوتکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، زۆرینەی ئەوانەی لە ھەرێمی کوردستانەوە کۆچ دەکەن لە چینی گەنجانن و ھۆکارەکەشی خراپی گوزەران و نەبوونی خزمەتگوزاری و بێکارییە.
دەشلێت" دەیان گەنجی ھەرێمی کوردستان، لە تورکیا و یۆنان و لیتوانیا زیندانی کراون یان بێسەروشوێن بوون.
تاوەکو ئێستاش ئیدارەی کەرکوک نەیتوانیوە لە بوارەکانی کارەبا و شارەوانی، خزمەتی پێویست بکات، ئەوەش لە کاتێکدایە لە ساڵی ڕابردوودا چەندین جۆر بودجە بۆ ئەو پارێزگایە تەرخانکراوە.
پێشتر و بەو ھۆکارانە، پەرلەمانتارانی کورد لە کەرکوک، ئیدارەی شارەکەیان بە گەندەڵ وەسفکردووە.
ھەرچەندە ڕۆژی سەردانەکەی کازمی بۆ کوەیت دیاری نەکراوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکردووە کە ھەفتەی داھاتوو کازمی سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و ڕاکێشانی وەبەرھێنەرانی بیانی بۆ عێراق بابەتی سەرەکی سەردانەکەی دەبێت.
بیسمیلا محەمەدی وەزیری بەرگری ئەفغانستان لە تویتەر ڕایگەیاند، ھێزە بەرگرییە میلییەکان ھەر سێ ناوچەی بەلحیسار و دەسەڵاح و بەنوی سەر بە ویلایەتی بەغلانیان لە ژێر دەستی چەکدارەکانی تاڵیبان دەرھێناوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئێستا ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوامە.
بە پێی زانیاریی بەشێک لە میدیا ئەفغانییەکانیش خەڵکی ناوچەی ئەندرابی بەغلان ڕووبەڕووی چەکدارانی تاڵیبان بوونەتەوە و حەوت کەسیان لێ کوشتوون و ١٣ی تریشیان لێ بەدیل گرتوون.
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی ھەر چوار پارێزگای ھەرێم، لە ماوەی ھەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵ ١٤ کەس لە سنوری پارێزگای ھەولێر لە ئاوی ڕووبار و دەریاچەکاندا خنکاون و لە سنوری سلێمانی ٧ کەس و لە دھۆک ١٠ کەس و لە ھەڵەبجەش ٢ کەس خنکاون.
بە پێی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی، ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی لە ئاودا خنکاون، بەھۆی نە شارەزایی بووە لە مەلەکردن.
لە دوایین ڕووداوی خنکانیشدا، پێشمەرگەیەک دوای وەرگرتنی مووچەکەی بۆ خۆفێنککردنەوە لە ئاوی زێی بچوک لە نزیک ناحیەی پردێ مەلەی کرد و لە ئاوەکەدا خنکا، ٢٠ ڕۆژ بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێپەڕیوە و تا ئێستا تەرمی ئەو پێشمەرگەیە نەدۆزراوەتەوە.