تورکیا ٥٥ کۆچبەری عێراقی و سوری دەستگیرکرد
کوردسات نیوز
١٨ی ئابی ٢٠٢١
تورکیا کۆچبەری سوری
بەپێی راگەیەندراوەکەی ھێزەکانی تورکیا کۆچبەرەکان ھەڵگری ناسنامەی سوری و عێراقین و دوای دەستگیرکردنیان رەوانەی فەرمانگەی کۆچبەران کراون.
کوردسات نیوز
١٨ی ئابی ٢٠٢١
تورکیا کۆچبەری سوری
رێوڕەسمی دەرچوانی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان بەڕێوەدەچێت و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەی رێوڕەسمەکە دەبێت، کە تێیدا 210 خوێندکار دوای تەواوکردنی پڕۆسەی راهێنان و پێگەیاندنی سەربازی، پلەی ئەفسەرییان پێدەبەخشرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبونی نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی رێوڕەسمی دەرچوانی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لە خولەکەدا، کە سەرجەم بەشداربوانی لە رەگەزی نێرن و ژمارەیان 210 کەسە و خەڵکی شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دوای تەواوکردنی پڕۆسەی راهێنان و پێگەیاندنی سەربازی، پلەی ئەفسەرییان پێدەبەخشرێت.
یەکێک لە مەرجە سەرەکەکانی وەرگرتنی ئەم خوێندکارانە، کە ماوەی نۆ مانگ لە مەشق و راهێنانی چڕدان، هەبوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بووە لە بوارە جیاجیاکاندا.
ئەم دەرچووانە پێشتر لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کوردستاندا خزمەتیان کردووە و بەسەر وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەدا دابەش بوون؛ بەشێوەیەک، کە 56 خوێندکاریان سەر بە هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتنن لە وەزارەتی ناوخۆ و 154 خوێندکاریشیان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، کە لەو ژمارەیەش 131یان لە هێزەکانی 70ن.
بڕیاریشە دوای وەرگرتنی پلە نوێیەکانیان، سەرجەم ئەم ئەفسەرە نوێیانە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی کارەکانی پێشوویان و وەک ئەفسەر دەستبەکاربن.
دەستگیرکردنی لێپرسراوانی عیراق بە تۆمەتی گەندەڵی بەردەوامە و شەوی رابردوو بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی كارەبای واست دەستگیركرا و دەستەی دەستپاكی داوای رادەستكردنی دەستبەجێی دەكات.
دەستەی دەستپاكی عیراق لە رێگەی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی بەغدادەوە فەرمانی رادەستكردنی بۆ عەلا سەمیر جبوری بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی كارەبای واست كرد، كە لەلایەن هێزی وەڵامدانەوەی خێراوە دەستگیركراوە.
میدیاكانی عیراقش ئاشكرایانكردووە، شەوی رابردوو هێزێكی سەربە دەستەی دەستپاكی هەڵیانكوتایە سەر كێڵگەیەكی عەلا سەمیر جبوری بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی كارەبای ناوەڕاست، لە ناوچەی سەقڵاوییە لە پارێزگای ئەنبار.
ئەو هەڵمەتە دوای ئەوە هاتووە، ناوبراو كە دەستەبەسەركراوە، كێڵگەكەی ئاشكرا كردووە، كە بەڵگەنامە و پارە و سەروەت و سامانی زۆری تیادا بووە، كە بەوتەی هەندێك سەرچاوە جگە لە بەڵگەنامە، دەست بەسەر (76) ملیار دینارییشدا گیراوە.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دەستپێكردنی دانوستانە كۆتایییەكان لەگەڵ ئەمریكا بەستراوەتەوە بە جێبەجێكردنی پێنج بەندەكەی لێكتێگەیشتنەكەی نێوانیان.
بەقائی ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی پابەندنەبوونی لایەنی بەرانبەرەوە ئەو مەرجە نەهاتووەتە دی، بەڵام وەفدێكی ئێرانی بۆ بەدواداچوونی میكانیزمی جێبەجێكردنی بەڵێنەكان دەچێتە سویسرا.
بەقایی جەختی كردەوە، بەندی یەكەم كە تایبەتە بە كۆتایهێنان بە شەڕ لە هەموو بەرەكانی وەك لوبنان، كۆڵەكەی رێككەوتنەكەیە، وەك خۆی دەڵێت، ئێران بەڵێنەكانی جێبەجێ كردووە، بەڵام لایەنی بەرانبەر نەیتوانیوە ئیسرائیل بە ئاگربەستەوە پابەند بكات.
وتیشی، هەرچەندە هەنگاو نراوە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و كردنەوەی گەرووی هورمز، بەڵام سەرپێچیكردنی بەندی یەكەم تەواوی رێككەوتنەكە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
لە كۆتاییدا بەقائی هۆشداری دا كە پرەنسیپی ئێران پابەندبوونە بەرانبەر پابەندبوون و لە ئەگەری بەردەوامی پێشێلكارییەكاندا، تاران بڕیاری چارەنوسساز دەدات.