بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٩٨ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
"بەیار محێدین" بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کە بە مەبەستی گەشتیاری سەردانی گەلی عەلی بەگی کرد بوو لە ئاوی ڕووبارەکەدا خنکا.
ڕوونیشیکردەوە، گەنجەکە دانیشتووی ناحیەی شاوێستەی سنووری ھەولێرە و خەڵکی ڕۆژئاڤای کوردستانە.
بە پێ ئاماری بەرگری شارستانی سۆران، لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ھەشت کەس لە سنوری قەزای سۆران لە ئاودا خنکاون، ئەوەش بەرزترین ئامارە لە سەر ئاستی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان.
سەرۆکایەتی کۆماری میسڕ جگە لە پشتڕاستکردنەوەی ھەواڵەکە ڕایگەیاند، بە ڕێوڕەسمێکی سەربازی (جیھان سادات)، بە خاک دەسپێردرێت.
(جیھان سادات) لە ساڵی ١٩٣٣، لە باوکێکی میسڕی و دایکێکی بەریتانی لە شاری قاھیرە لەدایکبووە و لە تەمەنی شانزە ساڵی و لە ساڵی ١٩٤٩ ژیانی ھاوسەری لەگەڵ ئەنوەر سادات پێکھێناوە.
(جیھان سادات) ھاندەرێکی سەرەکی ھاوسەرەکەی بووە، بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسڕائیل و شاھێدی ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٧٩ بووە بۆ ڕاگرتنی جەنگی عەرەب - ئیسڕائیل.
ھەروەھا ھەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیەتی لە میسڕ و جێگیرکردنی خەرجی (ژن و منداڵ) لە دوای جیابوونەوە بە پێی یاسا، بە دەستکەوتی (جیھان سادات) ناو دەبرێت، کە دواتریش لە عێراق و چەند ولاتێکی تری عەرەبی جێبەجێکرا.
بەرپرسانی بەرگری شارستانی لە شاری دەکا، ڕایانگەیاندووە، ئاگرەکە لە باڵەخانەیەکی شەش نھۆمی کارگەیەکی خواردن و خواردنەوەکان لە دەرەوەی "دەکا"ی پایتەخت کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە ٥٢ کەس گیانیان لە دەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، بەھۆی زیادبوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمای ساڵانە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما تا کۆتایی ھەفتەی داھاتوو بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار بکەن، بەڵام لە نێوان ھەردوو ڕۆژێکدا نزمبوونەوەیەکی کەم ڕوو دەدات.
کەشناسی ھەرێم پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک ٤٢ تا ٤٥ پلەی سیلیزی بێت و لە کەرکووک و ھەڵەبجەش ٤٤ تاوەکو ٤٦ پلە و لە ناوچەکانی گەرمیان و خانەقینیش پلەی گەرما بگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی.
سەرەڕای ناڕەزایی و نیگەرانی شۆفێران، نرخی بەنزین بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و ھەر چەند ڕۆژ جارێک نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و نرخەکەی ڕوو لە ھەڵکشان دەکات، ئەمڕۆش نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە زۆربەی شارەکان لە ٧٥٠ دینارەوە بوو بە ٧٧٥ بۆ ٨٠٠ دینار، ھەروەھا نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن گەیشتە ٨٢٥ دینار و سۆپەریش بە ٩٠٠ دینار.
ئەوەش لە کاتێکدایە نرخی لیترێک بەنزین لە ناوچە جێناکۆکەکان و شار و شارۆچکەکانی عێراق بە ٤٥٠ دینار دەفرۆشرێت.
عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ھیچ دۆسیەیەکی تایبەت بەو فەرمانبەرانەی حکومەتی ھەرێم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە رەوانەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان نەکراوە تا وەکو شەھید مووچە و ئیمتیازاتیان بۆ دابینبکرێت.
باسی لەوەشکرد، ئەوانەشی لەشەڕی داعش شەھید بوون دۆسییەکانیان رەوانەی وەزارەتیان نەکراوەو تا ئێستا مووچەیان لەسەر وەزارەتەکانیانە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بە یاسای چاکسازی ئەو پرسانە چارەسەر بکرێن.
لەبارەی وادەی ناردنی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان وتی، "ھیچ گفتوگۆیەک لەوبارەیەوە نەکراوەو تا بە نوسراوی بەفەرمیش لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ئاگادار نەکرێینەوە ناتوانین کاری لەسەر بکەین".
نوسینگەی راگەیاندنی حکومەتی دوبەی بڵاویکردەوە، دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە، زانراوە کە ئاگرێک لە نێو کەشتییەک کەوتووەتەوە و توانراوە لە ماوەی ٤٠ خولەکدا ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکرێت، لێپرسراوانی بەندەرەکەش تەواوی رێکارەکانیان گرتەبەر بۆ لەنگەرگرتنی کەشتییەکە و گرەنتی کردنی سەلامەتی جوڵەی کەشتییەکان لە بەندەرەکەدا.
بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان، ئەو کەشتییە ١٣٠ کۆنتێنەری تێدا بووە سیانیان ئەو ماددانەیان تێدا بووە کە گڕدەگرن و پێدەچێت بەھۆی گڕگرتنی ماددەکانی یەکێک لەو کۆنتێنەرانەوە تەقینەوەکە رویدابێت.
بەندەری جەبەل عەلی وێستگەیەکی سەرەکی گواستنەوە و بازرگانییە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و دەتوانێت لەگەڵ فڕۆکەھەڵگر مامەڵە بکات، لە ساڵی ٢٠١٧ش یەکێک بووە لە بەندەرە ھەرە قەرەباڵغەکانی دەریایی ئەمریکا لە دەرەوەی ئەو وڵاتە.
سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەمریکا بە کشانەوەی لە ئەفغانستان دانی بە شکستی خۆیدا ناوە.
وتیشی، بەھۆی لێکترازانی سیاسەتەکانی حکومەتی کابوڵ، گروپە تیرۆریستییەکانی سەر بە داعش لە باکوری ئەفغانستان لە ھەوڵی خۆڕێکخستنەوەدان.
راشیگەیاند، پەلامارە تیرۆریستییەکان ھێشتا ھەڕەشەی جدین لەسەر سەقامگیری ئەفغانستان، دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکاش، رێککەوتن لەسەر حکومەتێکی کاتی بۆ قۆناغی راگوزەری، تاکە رێگە چارەیە لەبەردەم ئەفغانستان بۆ ئیدارەدانی ململانێکان و ڕووبەڕبوونەوەی دوژمنەکانیان.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ مووشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ناوچەی سەوز کراون، بەڵام ھیچ کامیان ئامانجەکەی نەپێکاوەو دوای رووداوەکەش باڵیۆزخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش لەبارەی ھێرشەکەوە رایگەیاندوە ، ئاگاداری ھێرشەکەن بەڵام وردەکاریی تەواویان لە بەردەستدا نییە.
ھەروەھا واین مارۆیتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەتویتەر نوسیویەتی، ھێرشە بەردەوامەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانان پێشێلکردنی سەروەری عێراق و یاساکانیەتی و ژیانی ھاوڵاتیان و ھێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە دەخەنە مەترسیەوە.
لای خۆشیەوە قەیس خەز عەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەھلی حەق رایگەیاند، لەپێناو تێکەڵنەکردنی کارتەکان تا ئێستا دەستەی ھەماھەنگی بەرگری نەچووەتە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ئەگەر بیانەوێت کارێکی وا بکەن پێویستیان بەوە نیە مووشەکی ئاڕاستە بکەن.
قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی شەرقلئەوسەت دەڵێت، ئەو ھەوڵانە ئامانجێکی بەرتەسکیان ھەیە و زۆر دورن لە بەرژەوەندییەکانی عێراق و سود بەھیچ لایەنێک ناگەیەنێت.
وتیشی، پێویستە بە پشتیوانی ھاوپەیمانی نێو دەوڵەتی، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەماھەنگییەکی تەواو بکەن، بۆ راگرتنی ئەو ھێرشانە و کۆتایھێنان بە شکاندنی شکۆی دەوڵەت و یاسا.
جەختیشیکردەوە، دریژە کێشانی ئەم رەوشە، سەردەکێشێت بۆ پشێویی و ئاشووب، کە دەرەنجامەکەی لێکەوتەی نەرێنی دەبێت لەسەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و لاسەنگکردنی پەیوەندییەکانی بەغداد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.