هەواڵەکانهەواڵەکان

، و لەپاڵ ئەوەش دا حکومەتی ھەرێم، ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی تەمووز ، کە دەکاتە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو، وەکو پشووی فەرمی ڕادەگەیێنێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم ئاشکرای کردوە، پێشکەشکردنی ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ھێزی پێشمەرگە، لە چوارچێوەی پرۆگرامی سندوقی پشیتوانی بۆ مەشق و  پڕچەککرن بەمەبەستی رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش. ئەوەشی ئاشکرا کردوە، بودجەکە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە خەرج کراوە و بۆ درێژەدان بە ئۆپراسیۆنەکانی رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 "حسێن رەقیب"سەرۆکی دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، پڕۆسەی پێدانەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بەردەوامە، تا ئێستاش لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٩٠% ھاووڵاتیان کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە. وتیشی، ئەو کەسانەی تائێستا کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرنەگرتۆتەوە، پێویستە سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە کارتە کۆنەکە کاری پێناکرێت و ھاووڵاتیان ناتوانن بە کارتی کۆن دەنگ بدەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 "عەبدولواحید مەحەمەد"سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ئامادەیی لەگەڵ وەزیری پەروەردەی ھەرێم کۆبونەتەوە داوایانکردوە ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو دزەپێکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە روونەدات، ھەروەھا لە رووی زمانەوانییەوە پرسیارەکان ووردتر دابنرێت و ھەڵەیان تێدانەبێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پنتاگۆنیش ھۆشداریی دەدات و دەڵێت ھەر ھێرشێک بکرێتە سەرمان گورزی سەربازی توند دەوەشێنین.

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەغدا داوای لە گروپەکانی حەشدی شەعبی کردووە ھێرشەکانیان دژی ھێزەکانی ئەمریکا زیادبکەن، لەبەرامبەردا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" رایگەیاندووە، ھەر ھێرشێک لەلایەن گروپەکانی حەشدی شەعبیەوە بکرێتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا بە گورزی سەربازی وەڵام دەدرێتەوە.
ئێران داوا لە حەشدی شەعبی دەکات ھێرشەکانیان دژی ئەمریکا لە عێراق زیاد بکەن

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پشکنین و دڵنیاییی جۆری لەوەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ١٥ شوێن کە بریتیبون لە کۆمپانیای دەرمان و کۆگای دەرمان و دەرمانخانە و نۆرینگە و تاقیگەی پزیشکی داخران، بەھۆی پابەندنەبوون بە یاسا و ڕێنمایییەکانی وەزارەتی تەندروستی بەسزای داخستن و پێبژاردن سزادران.
ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕینیش رایگەیاند، لە شەش مانگی ڕابردوو ١٥ تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو لەلایەن لیژنەھاوبەشەکانی چاودێری تەندروستی بازاڕ لەقەزای پشدەر دەستی بەسەرداگیراوەو لەناوبراون، ھەروەھا لەو شەش مانگەشدا ٢٨ شوێن بەھۆی سەرپێچیەوە غەرامە کراون، داھاتی بەڕێوەبەرایەتیەکەش ٣ ملیۆن و ٥٧٢ ھەزار دینار بووە.







بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گلیزار رەشید جێگری سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو نیگەرانی زۆر ھەبوو لەسەر کوالێتی ئەو بەنزینەی ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرا لە ئێستادا بەڵێندراوە بە بەرزکردنەوەی کوالێتی بەنزینی ھاوردە کراو بۆ ھەرێمی کوردستان. 


باسی لەوەشکرد، جگە لەوەش لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڵێندراو بە کەمکردنەوەی رسومات لە سەر بەنزینی ھاوردەکراو ئەوەش ھۆکارێک دەبێت بۆ دابەزینی نرخی بەنزین، بەڵام نازانین کەمکردنەوەی نرخەکەی چەندە دەبێت.


ئاشکراشیکرد، ھەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە سێ ملیۆن بۆ سێ ملیۆن ٥٠٠ ھەزار لیتر بەنزین ھەیە ئەوەش وادەکات بەتەنھا بە بەرھەمی پاڵاوگەکان نەتوانرێت خواستی بەنزین لە ناوخۆ چارەس بکرێت و بۆ ئەوەش بەنزین ھاوردە دەکرێت.


جێگری سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان جەختی لەوەشکردەوە، دڵنیایی دراوە لەوەی ئەو نرخەی دیاری دەکرێت لەسەرجەم بەنزینخانەکان وەکو یەک بێت و لەلایەن لیژنەیەکەوە چاودێری دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد، لە دوای کۆبونەوەیەکی لەگەڵ جینین بلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند، دوایین پێشھاتەکانی عێراق و ئێران و ناوچەکەیان تاوتوێ کردوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران کردوە لەدوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی ئێران. 


باڵیۆزی ئێران راشیگەیاندوە، پشتگیری وڵاتەکەی بۆ عێراق و ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران دوپاتکردووەتەوە و نیگەرانی تارانیشیان گەیاندوە بە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان سەبارەت بەو دەستوەردانەی ئەمریکا و بەریتانیا لە ھەڵبژاردنی عێراقدا ئەنجامی دەدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گەڕەکی گەلاوێژ لە ھەولێر، کچێک بەناوی (ا، ر، ح)، لەسەر کێشەی خێزانی لەلایەن باوکییەوە کوژراوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، دوابەدوای رووداوەکە ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان رایانگەیاند، بەھۆی کەمی کات و زۆری پەڕاوەکە، دادگاییەکە دواخراوە، ھەموو ھەوڵێکیش دەدەن بۆ ئەوەی لە دانیشتنی داھاتوو بێتاوانی تۆمەتباران بسەلمێنن. پێشتر ٥ کەس لەو چالاکوانە بەتۆمەتی سیخوڕی سزای شەش ساڵ زیندانیان لە لایەن دادگای ھەولێرەوە بۆ دەرچوو.


ئەو بڕیارەی دادگاش نیگەرانی ناوخۆ و نوێنەرانی بیانی لە ھەرێم لێکەوتەوە و بە ھەڕەشە بۆ سەر ئازادی رادەربڕین لە قەڵەمیاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان لە باکوری سوریا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە سوپای تورکیا بە ھاوەن ناوەڕاستی شاری تەل رەفعەتی لە ریفی حەلەب کردووەتە ئامانج، بەھۆیەوە پێنج کەس برینداربوون، کە ژن و منداڵ لە نێویاندایە و رەوشی تەندروستی منداڵێکیش ناجێگیرە. 

شاری تەل رەفعەت سەدان خێزانی ئاوارەی ناوچەی عەفرینی لە خۆگرتووە، بە بەردەوامیش روبەڕوی بۆردوومانی ھێزەکانی تورکیا و ھاوپەیمانەکانی دەبێتەوە، کە لە دەوروبەری ریفی باکوری حەلەب جێگیر بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چوارچێوەی ئاسانکاری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە شێوازی ئۆنلاین بۆ خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم لە رێگەی لینکی (www.mhe-studentaffairs.com) پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران و قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ رادەگەیەنێت.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بە ھەمان شێوە و بە ئامانجی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە خوێندکاران و قوتابیان، بۆئەوەی لە کاتی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین سەردانی وەزارەت و زانکۆکان نەکەن بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی شارەکان و پارێزگاکانی تری ھەرێمی کوردستانن، وەزارەت لە رێگەی لینکی (www.mhe-studentaffairs.com) پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین بەشێوازی ئۆنلاین بەپێی مەرج و رێنماییەکان دەخاتە بەردەستی خوێندکاران. 

وتیشی، پێویست ناکات ھیچ خوێندکارێک سەردانی وەزارەت و زانکۆکان بکات و پرۆسەکە لە ١١/٧/٢٠٢١ دەستیپێکردووە تا ٢/٩/٢٠٢١ بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی داوای لە فەرمانبەران کردوە ھەفتانە کارتی پشکنینی کۆرۆنا یاخود کارتی وەرگرتنی ڤاکسینیان پێبێت، بەڵام ھیچ بڕیارێک نییە بۆ سزادانی ئەو فەرمانبەرانەی ڤاکسین وەرناگرن و فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ناچار ناکرێن، چونکە لیژنەی باڵای سەلامەتی نیشتمانی بڕیارێکی لەو جۆرەی نەداوە.


وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق راشیگەیاندوە، وەزارەتەکەیان ھەڵمەتێکی سنورداری بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای لە ھەندێک لە دەزگا حکومییەکان بەڕێوەبردوە و دەکرێت لە داھاتوودا ھەڵمەتەکە فراوان بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای باڵای پێداچوونەوەی میسر سزای زیندانیی ھەتاھەتایی بۆ محەمەد بەدیع رابەری گروپی ئیخوان موسلمینی ئەو وڵاتە و نۆ ئەندامی دیکەی گروپەکە پەسەندکرد، بە تۆمەتی پەیوەندییان بە دۆسیەی ھەڵاتنی زیندانیان و کوشتی ھێزەکانی پۆلیس لە ساڵی ٢٠١١، سزاکەیان بەسەردا سەپێنرابوو.


ھاوکات دادگای باڵای پێداچوونەوەی میسر، ھەشت ئەندامی دیکەی ئیخوان موسلیمینی بە بێتاوان ناساند کە سزای ١٥ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرابوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە دوو رۆژی رابردوودا نرخی یەک کیلۆ مریشیکی پاککراو گەیشتووەتە ٣٧ ھەزار تمەن و لە ھەندێک شوێنێش بە ٤٠ ھەزار تمەن دەفرۆشرێت، ئەم گرانبوونەش لە مێژووی ئێراندا بێ وێنەیە.


ھاوکات ماڵپەری تیجارەت نیوز لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، نرخی ھەر کیلۆیەک شەکر بۆ دوو ھێندە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١٨ ھەزار تمەن.


ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بەشێک لە بازاڕی تارانی پایتەخت شەکر کەم بووەتەوە و دەست ناکەوێت.


گەمارۆکانی ئەمریکا و قەیرانی کۆرۆنا، کاریگەری زۆریان لەسەر ئابووری و سیاسەتی ئێراندا دروستکردووە و حکومەت و خەڵکی ئەو وڵاتەیان روبەڕوی کێشە کردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندە سیاسییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە کرا و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا. جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە کە ببێتەمایەی سەقامگیری سیاسی و رەزامەندی ھەموولایەنەکان.


بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆی ھاوکێشەکان نەخشەڕێگا و ستراتیژی نیشتمانیی و روونی یەکێتی خستەڕوو و یەکخستنی ھێز و توانا و بۆچوونە جیاوازەکانی دووپاتکردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکان و گەیشتن بەچارەسەری ریشەیی کێشەکان لەنێوان ھەرێم و عێراق.  
لەبارەی ھەرێمی کوردستانەوە سەرۆک بافڵ رایگەیاند، دەمانەوێت ماڵی کورد رێکبخەینەوە و دیدی ھاوبەشمان ھەبێت بۆ پرسەکان. پێکەوە کوردستان بەرەو کەناری ئارامی و سەقامگیری ببەین، بۆ ئەوەش پێویستمان بە برا و ھاوڕێکانمان دەبێت لە ھێزە شیعی و سوننەکان و سەرجەم ھێز و لایەنەکانی تر کە پشتیوانمان بن و پێکەوە وڵاتێکی دامەزراوەیی بونیادبنێن و گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان ببووژێنینەوە. ئەمەش ئەو سیاسەتەیە کە یەکێتی پەیڕەوی دەکات.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...871872873874875...984