دەقی پەیامەکە :
ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لە تەواوی موسڵمانانی جیھان بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی پیرۆز دەکەم، جەژنە پیرۆزەی تایبەتی خۆم ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرە دێرینەکانی گەلەکەمان و کەمئەندامانی سەنگەرو زیندانیانی سیاسی دەکەم و ھیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان.
دەقی پەیامەکە :
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان و کیمیاباران، کەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم. ھیوادارام ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی بۆ ھەموو لایەک.
ئومێدەوارم ئەم جەژنە بکەینە دەرفەتێک بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتمان و داڕشتنی ستراتیژێکی نوێی نیشتمانی لە نێوان ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان تاوەکو پێکەوە بەسەر کێشە و گرفتەکانمان زاڵ بین و پێکەوە بتوانین لە ڕێی حکومەتەوە کێشە بنچینەییەکانی وەک مووچە و بژێوی خەڵک و خزمەتگوزاری چارەسەر بکەین.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سیاسەت و ستراتیژێکی نوێوە پەرۆشیی خۆمان بۆ یەکخستنی ھێز و تواناکان بۆ خزمەتکردنی ھەرێمەکەمان دەردەبڕین و باوەڕی تەواومان بە یەکڕیزی گەلەکەمان ھەیە لەپێناو ئایندەیەکی گەشتر و ئاوەدانی زیاتر.
دەمەوێت لەم دەرفەتەدا دووپاتی بکەمەوە کە یەکێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و خۆی بە خاوەنی ھەموو جیاوازییەکان دەزانێت. درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدەین و بە گیانی لێبووردەییەوە خەبات دەکەین بۆ کوردستانێکی نوێ.
یەکێتییەکان، دۆستان و لایەنگران دڵنیابن ئێستا یەکێتییەکی نوێ ھەیە، ھەموومان خاوەنی یەکێتین و پێکەوە چەپکە گوڵەکە گەشاوەتر دەکەین.
درێژە بە خەباتی مەدەنی و دیموکراسی و ئازادی دەدەین و ھەنگاوەکانمان دەخەینە خزمەتی گشتی، کە ئەمەش ڕێگا دروستەکەیە و لەمەودوا لە ھەموو کایەکانی ژیانی ڕێکخراوەیی پەیڕەوی دەکەین.
دووبارە جەژنتان پیرۆز و ھەر شاد و سەرفراز بن.
ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویانکردەوە، بۆردوومانێکی ئەمریکا چەند خاڵێکی لەسەر سنوری سوریا کردووەتە ئامانج.
میدیاکانی حکومەتی سوریاش ئەو بۆردوومانەیان پشت ڕاست کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، کاروانێکی حەشدی شەعبی لە سنوری عێراق و سوریا بۆردوومان کراون.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو کاروانە چەک و کەلوپەلی سەربازییان پێ بووە و بۆردوومانەکەش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە.