هەواڵەکانهەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە نوسراوێکدا چەند ڕێنماییەکی نوێی بڵاوکردەوە تایبەت بە مۆڵەتی بێ مووچە، ئاماژەی بەوەکردووە، مۆڵەتی بێ مووچە نابێت لە دوو ساڵ زیاتر بێت و پێویستە ئەو فەرمانبەرەی داوای مۆڵەت دەکات لە دوای کۆتایی ھاتنی مۆڵەتەکەی، پەیوەندی بە کارەکەیەوە بکاتەوە و دواتر داوای مۆڵەتی تر بکات.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی وڵاتن و بەھۆی نەخۆشییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، پێویستە بە ڕاپۆرتی پزیشکیی ئەو وڵاتەی لێی نیشتەجێیە پشتڕاست بکرێتەوە.


وەزارەتی پەروەردە ڕاشیگەیاندووە، ئەو مامۆستایانەی لە مۆڵەتی دایکایەتیدان، مافیان ھەیە لە ماوەی ١٠ ڕۆژ دوای دەستبەکاربوونەوەیان داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکەن.


ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێ مووچەش پێویستە ٧ ڕۆژ بەسەر دەرچوونی فەرمانی وەزاری تێپەڕ نەبووبێت و دەستی لە کار ھەڵنەگرتبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دکتۆر یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای جۆری دەلتا تۆمار نەکراوە و لە ئەمڕۆشەوە دەست دەکرێت بە پشکنینی تایبەت بەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا.


وتیشی، لە ئێستادا ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار دەکرێن و باری تەندروستی زۆرینەشیان ناجێگیرە، زۆرینەی بنکە تەندروستییە حکومی و ناحکومییەکانیش لە سلێمانی پڕبوون لە تووشبووی کۆرۆنا.


وتەبێژی تەندروستی سلێمانی داواشی لە ھاوڵاتیان کرد بۆ ئەوەی نەگەڕێنەوە بۆ سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا، پێویستە پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن و خۆیان بپارێزن لە ھەر گردبوونەوە و کۆبوونەوەیەک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەممار حەکیم لە پەیامێکدا لە تویتەر ڕایگەیاند، داوا لە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەکەن لە بڕیاری کشانەوەی لە ھەڵبژاردن پاشگەزببێتەوە، و درێژە بدات بە ھەوڵە نیشتیمانی و ھاوبەشەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و بەدیھێنانی خواستەکانی گەل.


ئاماژەی بەوەشکردووە، جەخت لە پاراستنی پەیڕەوکردنی مافە دیموکراسییەکان و پاشەکشە نەکردن لەو مافانە دەکەنەوە، چونکە تەنھا ڕێگەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، لەو ڕێگەیەشەوە گەل دەتوانێت گوزارشت لە خواستەکانی و بەدەستھێنانی مافەکانی بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بە پێی لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ حکومەتی برۆکسڵ، ژمارەیەک ژن و منداڵی کەسوکاری چەکدارانی داعشی بە ڕەچەڵەک بەلژیکی، ڕادەستی وڵاتەکەیان دەکرێنەوە و ڕێکارەکانیش لەو بارەیەوە دەستیانپێکردووە.


ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا بەڵێنیان داوە، کار بکەن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و ڤاکسینی کۆرۆنا بە زووترین کات بۆ کەمپەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان، لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆژەی دوورخستنەوەی منداڵان لە کەمپی ھۆل لە "فکری توندڕەوی".


ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا باسی لەوەشکردووە، دۆسیەی گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان و بەردەوامبوونی تورکیا لە بڕینی ئاو لە شاری حەسەکە، گەیەنراوەتە پەرلەمانی ئەوروپا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، بزوتنەوەکە ھەوڵ دەدات وەفدە نۆ ئەندامییەکەی کابوڵ قایل بکات سیستمی حوکمڕانی و دەستوری ئەو وڵاتە بگۆڕدرێت.


ڕۆژێک پێش گفتوگۆکان حامید کارەزای سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان لە فڕۆکەخانەی کابولەوە وەفدی ئەفغناستانی بەڕێکرد و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییشدا ڕایگەیاند، ھیواخوازە ئەو سەردانە ئەنجامێکی باشی بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ ئەفغانستان ھەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی بڵاویان کردووەتەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، لە ڕیفی پارێزگای دێرەزۆر، ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لە نێوان ھۆزە عەرەبەکانی (عەگیدات و زیبان) و ھەسەدە دەستیپێکردووە، بە پێی میدیاکان، شەڕەکە سەرەتا لە نێوان ژمارەیەک لە ھێزەکانی سوریای دیموکراتەوە سەرچاوەی گرتووە، کە ھەر یەکەیان سەر بە ھۆزێک بوون و دواتر ئاڵۆزییەکان تەشەنەی کردووە و ھۆزی عەگیدات ھێرشی کردووەتە سەر چەند بنکەیەکی ھەسەدە بۆ تۆڵەکردنەوە، بەھۆیەوە ژمارەیەک لە ئەندامی ھۆزەکان کوژراون.

مەترسی ئەوەش دەکرێت شەڕ و پێکدادانەکان بگوازرێتەوە بۆ ھەردوو شارۆچکەی (ھەجین و شحێل)، بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەوشەکەش ھەسەدە لە حەسەکەوە ھێزی ڕەوانە کردووە.

بەڵام تا ئیستا ھێ سەرچاوەیەکی ڕەسمی لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات زانیارییەکانی پشتڕاست نەکردووەتەوە و ئامادەی ھیچ لێدوانێکیش نین لەو بارەیەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق ئاشکرایکردووە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە نێوەندگیری چەند سەرکردەیەی سیاسی و مەرجەعییەتەکانی شیعە، ھەوڵەکان دەستیپێکردووە بۆ بە پاشگەزکردنەوەی (موقتەدا سەدر) لە بڕیاری بایکۆتکردنی ھەڵبژاردن.

مستەفا کازمیش لە پەیامێکدا بۆ سەدر ڕایگەیاندووە، عێراق پێویستی بە توانای ھەمووانە، سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، (حەیدەر عەبادی و عەممار حەکیم) سەرۆکایەتی ئەو نێوەندگیرییە دەکەن و ڕۆژی ھەینییش چەند سەرکردەیەکی باڵای شیعە لە نەجەف چاویان بە (موقتەدا سەدر) کەوتووە، بەڵام تا ئیستا ئەنجامی ئەو ھەوڵانە دەرنەکەووتووە، و تەنھا لە تویتێکدا (موقتەدا سەدر) ھێمای بۆ ئەو نێوەندگیرییە کردووە و ڕایگەیاندووە، پێویستە ھەمووان بگەڕێنەوە بۆ لای خودا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی دواین ئامار، تا ئێستا لە سەرجەم ئەو وڵاتانەی لە ئەوروپا لافاو زیانی پێگەیاندوون، ژمارەی قوربانییەکان گەیشتووەتە ١٥٣ کەس و چاوەڕوانیش دەکرێت ئامارەکە زیاتر بەرزببێتەوە، چونکە نزیکەی ١٠٠٠ کەس چارەنووسیان نادیارە.


میدیاکانی ئەڵمانیاش بڵاویانکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی ئەو وڵاتەدا گیانیان لە دەستداوە بۆ ١٣٣ کەس بەرزبووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕەزا فەلاح بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سوری پارێزگای کرمان ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕووی لە ئێران کردووە، ئاوی ڕووبارەکان بەرزبووەتەوە و لافاو لە ٢١ گوندی پارێزگای کرمان دروستبووە.


ئاماژەی بەوەشکردوە، بەھۆی لافاوەوە، پێنج کەس لە ناوچەکانی کیسکان و دەزارچی و بیدێشک بێسەروشوێن بوون کە ئەمڕۆ تیمەکانیان توانیوویانە تەرمی سێ کەسیان بدۆزنەوە و گەڕان بەدوای دوو کەسەکەی تریش بەردەوامە.


ھەر بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ماوەی چەند ڕۆژێکە ئێران و ناوچەکەی گرتووەتەوە، لافاو لە زیاتر ٢٣ گوندی پارێزگاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دروستبووە و زیانی بە زەوییە کشتوکاڵییەکان و بەرھەمی جوتیاران گەیاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ڤلادیمیر پوتن) سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا زۆر پێشکەوتووە، بەڵام ھێشتا وەک پێویست نەیتوانیوە جیھان لە مەترسی ڤایرۆسەکە دووربخاتەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا ھەڕەشەکانی ئەو پەتایە جدین و ڕەوشەکەش سەختە.

(ڤلادیمیر پوتن) ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ھیچ وڵاتێک سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر ڤایرۆسەکە ڕانەگەیاندووە، بە تایبەتی کە شەپۆلێکی تری ڤایرۆسەکە لە جۆری گۆڕاو لە تەشەنەکردندایە، تاکە ڕێگەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە دابەشکردنی ڤاکسینەکەیە بە شێوەیەکی یەکسان بەسەر ھەموو جیھاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەھدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و تەمام ڕەعد وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی سوریا ڕێککەوتنێکیان بۆ ڕێکخستنەوەی دۆسیەی ئاو لە نێوان ھەردوو وڵات ئیمزاکرد.


بە پێی ڕێککەوتنەکە بەغداد و دیمەشق لە بارەی ئاستی ئاوی دیجلە و فورات زانیاری بە یەکتر دەدەن و لیژنە ھاوبەشەکانی نێوانیاشیان لە بارەی بڕی ئاو لە سنوری سوریا و تورکیا چالاک دەکەنەوە.


باسیش لەوە کراوە ھەردوو وڵات لە سود و زیانەکانی کەمبوونەوەی ئاو ھاوبەش دەبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، بڕیارە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی واشنتۆن بکات و لە ٢٦ی ئەم مانگە لەگەڵ جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.

ئامانجی سەردانەکەش بۆ پێشخستنی ھاوکارییە دوو لایەنەکانی ھەردوولایە لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی و ئاسایش بە تایبەتیش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش.

ئامانجێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بۆ بەرەوپێشبردنی گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان واشنتۆن و بەغدادە بە تایبەتی دوای زۆربوونی ھێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کاروان گەزنەیی" جێگری سەرۆکی لیژنەی ڕەوەندی کوردی و پەیوەندییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە مەترسییەکانی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دیاردەی کۆچی گەنجان یەکێکە لە مەترسییە زۆر گەورەکان کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەردەکەون، لە ساڵی ٢٠٢٠ و شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٦٠ ھەزار کەس کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە، ھاوکات دەیان کەسیش بوون بە قوربانی و نزیکەی ٧٠٠ کەس لە وڵاتانی بولگاریا و بیلاڕوس و سربیا دەستبەسەرکراون.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بە ڕەسمی داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردووە، دانیشتنێکی پەرلەمان تایبەت بکات بە پرسی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئومێد سەبری پور سەرپەرشتیاری قایمقامیەتی شاری شادگان بە ئاژانسی ھەواڵی ئێرنای ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامی خۆپیشاندانی شەوی ڕابردووی ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە شارەکە، گەنجێک بە گولـلە کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گەنجە لەلایەن کەسانی ھەلپەرست و گێرەشێوێن کوژراوە و لێکۆڵینەوەی ھێزە ئەمنییەکانیش بۆ ناسینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستیپێکردووە.


ماوەی چەند ڕۆژێکە، خۆپیشاندان دژی کەمی و ئاو و کارەبا و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای خوزستان دەستیپێکردووە و دەسەڵاتی دادوەری ئێرانیش لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکە پێکھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٤ ڕۆژی ڕابردووی شەڕ و پێکدادانەکان لە ئەفغانستان، لانی کەم ھەزار و (٢٥٠) کەس کوژراون کە لەناویاندا ژن و منداڵ ھەیە و ھەزار و (٥٠) کەسیش برینداربوون.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا، ھەزاران خێزان بەھۆی ھەڕەشەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان و مەترسی بۆ سەر ژیانیان، ئەو وڵاتەیان جێھێشتووە، چەکدارانی تاڵیبانیش (٢٦٠) بینای حکومەت و شوێنی نیشتەجێبوونی لەو ناوچانە تەقاندووەتەوە کە کۆنترۆڵیکردوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی ڕۆژئاڤا، سوپای تورکیا لە گوندی عەرەب حەسەنی بچووکەوە ھێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی "عەون دادات و ئەل ماسی" لە باکووری مەنبەج، لەو ھێرشەشدا ١٠ گولـلە ھاوەن بەر گوندی "عەون دادات" کەوتووە و ھێرشیش بۆ سەر گوندی ئەل ماسی بەردەوامە.

لەلایەکی تریشەوە، سوپای تورکیا گوندەکانی مەرانەق و ئالقەمیەی ناوچەی شەرایان تۆپباران کردووە، ھاوکات ژمارەیەک فڕۆکەی نەناسراویش بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...864865866867868...985