دوای بەدوای کۆتاییھاتنی نوێژی جەژنیش، ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان ڕایگەیاند، بزووتنەوەی تاڵیبان ویستی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی نییە، لە لایەکی ترەوە نێردەی دیپلۆماتی ١٥ وڵات کە بارەگایان لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ھەیە، داوایان لە بزووتنەوەی تاڵیبان کرد، پەلامارە بەردەوامەکان لە سەرانسەری ئەو وڵاتە ڕابگرێت.
وەفدەکە لە ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای خۆبەڕێوەبەری پێکھاتووە و لە میانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، تاوتوێی قەیرانی سوریا و چارەسەرەکانی ئەو قەیرانە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان کرد.
ھاوکات باسیان لە ڕەوشی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و گرنگی ئەو ئەزموونە دیموکراسیە کرد.
وتیشی، ئەگەر ڕەوشی کۆرۆنا بە شێوەی ئێستا خراپ بێت لە دوای پشووەکانی جەژنەوە کوتانی فەرمانبەرانی حکومەت بە ڤاکسینی بە کۆرۆنا دەکەن ناچاری.
خۆپیشاندەران داوای یەکگرتنەوەی پارچە دابڕاوەکانی خاکی وڵاتەکەیان دەکرد بە تایبەت شاری "فاماگوستا" کە لە ساڵی ١٩٧٤ەوە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیایە، ئەو داوایەشیان لە دژی لێدوانێکی "ئەردۆغان" بوو کە پشتیوانی بۆ چارەسەری دوو وڵات دەربڕی.
"ئەردۆغان" بۆ بەشداری کردن لە ٤٧ەمین ساڵیادی ئۆپراسیۆنی ئاشتی قوبرس چووە کۆماری تورکی قوبرسی باکور و لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە داوای چارەسەری دوو وڵاتی کرد و بەردەوامیدان بە پشتیوانی کردنی تورکانی قوبرسی دووپاتکردەوە.
پێنج ڕۆژە خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای "خوزستان" دژی کەمی ئاو بەردەوامە و ھێڵی ئینتەرنێتیش لە چەند ناوچەیەک بڕاوە، بە پێی پارچە ڤیدیۆیەکیش دەردەکەوێت کە پۆلیسی ئێران بەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و گازی فرمێسکڕێژ بڵاودەکەنەوە و پێکدادان ڕوویداوە. ھەندێک لە میدیاکانیش دەڵێن، ھێزی زیاتر ڕەوانە کراوە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.
زۆربەی خەڵکی پارێزگای خوزستان عەرەبن و بە دەست قەیرانی ئاوەوە دەناڵێنن، بەھۆی خۆپیشاندانەکانیشەوە چەندین کەس کوژراون و دەستگیرکراون، لێپرسراوانی ئێرانیش پلانێکیان بۆ گەیاندنی ئاو بە ٤٧١ گوندی سەر بەو پارێزگایە ڕاگەیاندووە.
"شوان عومەر" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ھەڵەبجە زیادیکردووە و ٢٠ تووشبوو لە نەخۆشخانەی "وەفا" باری تەندروستییان ناجێگیرە.
وتیشی، توانای نەخۆشخانەکەیان سنوردارە و ئەگەر ئامارەکان لە بەرزبوونەوەدا بن توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نابێت، داواشی کرد ھاووڵاتیان پابەندی ڕێکارەکان بن و دوور بکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ.
"حسێن ھنداوی" ڕاوێژکاری "کازمی" بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە وادەی خۆیدا بەردەوامە و زۆرینەی کارە لۆجستییەکان تەواو بوون، لە ئێستاشدا کار دەکرێت بۆ دروستکردنی کاخەزی دەنگدان، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەلایەن کۆمسیۆنەوەیە و ھەموو ئەو پێشنیارانەی پێشکەش دەکرێن بۆ دواخستنی پڕۆسەکە، ڕێزی لێدەگیرێت.
وتیشی، بڕیارەکەی ڕەوتی سەدر بۆ کشانەوە مافی خۆیانە و چاوەڕێی ھەڵوێستی کۆمسیۆنن سەبارەت بە داواکارییەکان بۆ کشانەوە لە پڕۆسەکە.
بە وتەی "پرایس"، ئەمریکا ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکانی "ڤییەنا"، بەڵام "ئێران" داوای کاتی زیاتری کردووە و سزاکانیش تەنھا لە ڕێگەی دیپلۆماسی ھەڵدەگرن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، لە دانوستانەکان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان "واشنتۆن" و "تاران" پێشکەوتن بەدیھاتووە، بەڵام ھیچ ڕێککەوتنێک تا ئێستا نەکراوە.
پێشتریش "سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتبووی، ڕێککەوتنێک ھەیە لە نێوان بەریتانیا و ئەمریکا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ١٠ زیندانیکراو، ئەو ڕێککەوتنەش پەیوەندی بە دانوستانەکان و ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە نییە.
بە یەکەم کەشتی کۆمپانیای "بلو ئۆریگن" کە بە سەرنشینەوە دەچێتە بۆشایی ئاسمان، "جێف بیزۆس" و "مارک بیزۆس"ی برای و "والی فونک" ژنێکی تەمەن ٨٢ ساڵ و خوێندکارێکی فیزیای تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "ئۆلیڤەر دایمن" دەچنە بۆشایی ئاسمان.
کەشتییەکەیان، پەنجەرەی گەورەی تێدایە، دیمەنی زەوی لە دوورەوە بە جوانی دەبینن و پێویستی بە کەشتیوان نییە، "بیزۆس" دەڵێت، ھەمووان پرسیارم لێدەکەن کە ئایا دەترسم یاخود نا، بەڵام نەخێر ھیچ دوو دڵییەکم نییە و زۆر پەرۆشم بۆ ئەوەی فێری دەبم لە بۆشایی ئاسمان.
ئەو ژنە تەمەن ٨٢ ساڵەشی یاوەری "بیزۆس" دەکات دەبێتە بە تەمەنترین ژن کە گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجام بدات، ئەو ژنە لە ٦٠ەکانی سەدەی ڕابردوو ھەمان ئەو تێستانەی بۆ کراوە کە بۆ پیاوان لەو ساڵانەدا دەکران بۆ چوونە ئاسمان، بەڵام چانس یاوەری نەبوو، لە ئێستاشدا لەو تەمەنەی خەونەکەی بەدیدەھێنێت.
ئەم گەشتەی "بیزۆس" ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خەڵک دەڵێن ئەو پارەیەی بۆ بۆشایی ئاسمان خەرجی کردووە، دەکرا بۆ شتێکی تر بەکاری بھێنێت وەک چارەسەرکردنی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا و ھاوکاری کردنی جیھان لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.
سامانەکەی "بیزۆس" بە نزیکەی ٢٠٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و دەوڵەمەندترین پیاوی جیھانە، "بیزۆس" تەمەنی ٥٧ ساڵە و سەرۆکی جێبەجێکاری گەورە کۆمپانیای "ئەمازۆن"ە، ئەم گەشتەشی پێدەچێت ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی ئەو ملیاردێرەی جیھان ھیچ نەماوە تاقی نەکاتەوە تەنھا چوونە بۆشایی ئاسمان نەبێت و ئەوەشی کرد.
یادگار سدیق گەڵاڵی، خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە بەڕێوەبردنی نەوت و گاز و شارەزا لە گرێبەستە نەوتییەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رێککەوتنی وڵاتانی ھاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس کاریگەی دەبێت لەسەر جێگیری نرخی نەوت و رێککەوتنەکەش بە جۆرێکە لە سەرەتای مانگی ئابی ٢٠٢١ەوە مانگانە بڕی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت زیاد بکرێت تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ کە دەکاتە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت تاوەکو کۆتایی ساڵ و ئەو زیادکردنەش لەسەر بنەمای رێککەوتنی ساڵی ٢٠٢٠ دەبێت.
باسی لەوەشکرد، ھەرچەندە بڕیاربوو کۆتایی مانگی ئایاری ٢٠٢٢ کۆتایی رێککەوتنەکە بێت ئەوەش درێژکراوەتەوە بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بەڵام لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ گۆڕانکارییەک روودەدات ئەویش ھەریەک لە وڵاتانی سعودیە و روسیا لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ەوە بەرھەمھێنانی نەوت ٥٠٠ ھەزار بەرمیل زیاد دەکەن بۆ ھەردووکیان دەکاتە یەک ملیۆن بەرمیل.
یادگار سدیق وتیشی، "وڵاتانی عیراق و کوەیت لەمانگی ئایاری ٢٠٢٢ بەرھەمھێنان زیاد دەکەن ھەر یەکەیان بە بڕی ١٥٠ ھەزار بەرمیل و ئیماراتیش بەرھەمی زیاد دەکات بۆ سێ ملیۆن و پێنج سەد ھەزار بەرمیل کە لە ئێستادا سێ ملیۆن و ١٧٠ ھەزار بەرمیل بەرھەمدەھێنێت".
د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا بە بەراورد لەگەڵ چەند ھەفتەیەک بەرلەئێستا سێ ھێندە زیادیکردووە، ئامارەکان ترسناکن و پێشبینی دەکرێت رۆژانە ھەزاران کەس توشی ڤایرۆسەکە ببن، ئەگەر بەریەککەوتن کەم نەکرێتەوە، کارەسات بەڕێوەیە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی داواش لە ھاوڵاتیان دەکات لە رۆژانی جەژندا پابەندبن بە رێنماییەکان و دەمامک ببەستن و قەرەباڵغی کەم بکەنەوە.
ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی تەندروستی لەکاتێکدایە، رۆژی یەک شەممە بەرزترین ئاماری توشبوون بە کۆرۆنا لە ماوەی ئەمساڵدا تۆمارکرا.